ڕاپۆرتی جیهانی

01:46 - 13/06/2020

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ١٦ ڕێنمایی نوێی بڵاوکردەوە‌

پەیسەر

كاتێك ڕووبه‌ڕووی دوژمنێكی نه‌ناسراوی وه‌ك كۆرنا ده‌بینه‌وه‌، هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ مرۆڤ ده‌سته‌وسانه‌و ناتوانێت وه‌ك پێویست له‌به‌رامبه‌ریدا خۆی بگرێت. لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری ئه‌و دۆخه‌ش له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانه‌ (WHO) بۆیه‌ به‌رده‌وام سه‌قاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێنمایی و چۆنیه‌تی خۆپارێزییه‌ له‌و ڤایرۆسه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باشترین چاره‌سه‌ر خۆپارێزییه‌، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند ڕێنماییه‌كی له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
وه‌ك سه‌رچاوه‌كان باسی ده‌كه‌ن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی(WHO) ١٦ ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوکردەوە، تێیدا هەندێک شوێن دیاری دەکات کە ڤایرۆسی کۆرۆنای پیا تێناپەڕێت.
ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەرچەند ڤایرۆسێکە هەتا ئێستا چارەسەریی بۆ نەدۆزراوەتەوە، بەڵام هەندێک خۆ پارێزیی هەیە کە دەتواندرێت بە جێبەجێکردنی خۆمان لەتووشبوون لە ڤایرۆسەکە بپارێزین، لەوچوارچێوەیەشدا ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هەندێک ڕێنمایی نوێی بڵاوکردووەتەوە.

ڕێنماییەكان:

۱- ڤایرۆسی كۆرۆنا لەپێستی ساغ تێناپەرێت و تا ۱۰ خولەك لەسەر پێست زیندووە، بۆیە گەر دەستكێشتان لەدەستدا نه‌بوو دوودڵ مەبن تەنیا دەست لە دەمولوتی خۆتان مەدەن، به‌ڵام به‌زووترین كات ده‌سته‌كانتان بشۆن.

۲- ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر پارچه قوماش ٦ تا ١٢ كاتژمێر و ئاسن ۱۲ تا ۲۰ كاتژمێر و لەسەر ستیل تا ۲۰ ڕۆژ بەزیندوویی دەمێنێتەوە.

۳- ئەم ڤایرۆسە تا ٦٠ پلە ژێر سفر زیندووە، بەڵام لەگەرمای سەروی ۳۰ پلە دەمرێت، بۆیە باشتر وایە شوشتن و خاوێن كردنەوەكان بەئاوی گەرم بێت.

٤- كۆرۆنا بە ئاوی گەرم و پاككەروەكانی ماڵەوە لە ناو دەچێت.

٥- جلوبەرگ وا باشه لەبەرتیشكی هەتاو یان سۆپا وشك بكرێتەوە.

٦- به ئاوی گەرم خۆتان بشۆن.

۷- به هیچ شێوەیەك ئاوی سارد و خواردنی سارد مەخون، ئاوی گەرم قاوەی گەرم خواردنەوەی گەرم بخۆنەوه.

۸- شوێنی گردبونەوەی سەرەكی ئەم ڤایرۆسه لەناولوتدایه‌، بۆیه هەردەم لوتتان به ئاوی گەرم بشۆن.

۹- گەر دەستان ناگاته خواردنەوەی گەرم بنێشت بجوون تا بەردەوام قوڕگتان به ئاوی دەمتان تەڕ بێت.

۱۰- شوێنی ژیان و كارتان با هەوا گۆركێی هەبێت.

۱۱- له ڕۆژدا چەندین جار بۆ ماوەی ۱۰ تا ١٥ چركە هەناسەتان بگرن و بیدەنەوە، گەر كۆكە یان تەنگە نەفەسیتان هەبوو پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بكەن، ڕێگە مەدەن توشی تەنگەنەفەسی ببن و پاشان سەردانی پزیشك بكەن ڕەنگه درەنگ بێت.

۱۲- گەر لە ماڵ دەچنەدەرەوە ( فەرمانبەر ، كرێكار ، دوكاندار و .........هتد)ن ئه‌وا:
یەكەم: ڕەچاوی مەودای نێوانتان كەمتر نەبێت لەمەتر و نیوێك.
دووەم: بەهۆی قورسی ئەو ڤایرۆسە زۆر بڕ ناكات و دەكەوێتە سەرزەوی بەو هۆیەوە پێڵاوەكانتان سەرچاوەیەكی گرنگی توش بوونە بەو ڤایرۆسە، بۆیە بەهیچ شێوەیەك نەیبەنە ناو ماڵەوە.

۱۳- كاتی پژمین و كۆكە تا پێتان دەكرێت لەكەسانی تر دوور كەونەوەوە بەهەرشتێك كەبەر دەستان دەكەوێت بەتوندی پێش دەم و لوتی خۆتان بگرن و تا چەند چركەیەك بەری مەدەن تا هەموو دەرهاویشتەكان بگرێتە خۆی و بڵاونەبێتەوە.

۱٤- بەهۆی گەورەیی ئەوڤایرۆسە هەر جۆرە دەمامكێك لەشوێنە گوماناوییەكان دەتوانرێت پارێزەرت بێت ( قوماش، كلینیكس) و جۆرەكانی تری بەمەرجێك دەمامكەكە وشك بێت و پێویستە زوو زوو بگۆڕدرێت.

١٥- پێویست ناكات هەموو ئەوجلو بەرگانەی لەبەر دەكرێت بشۆردرێت بەڵكو لەسەر شوڤاژ یان دانانی ڕاستەوخۆی لەبەر تیشكی خۆر پاكی دەكاتەوه.

۱٦- دوای شوشتنی دەستەكانتان گەر بۆ شوێنی گوماناوی ناڕۆن پێویسته بەكرێم یان ڤازلین چەور بكرێت تا بەتێپەر بوونی كات توشی ئەگزیمای پێست نەبن