06:15 - 13/06/2020
رهگهزپهرستی كێشهی سپی پێستهكان و نههامهتی بۆ ڕهش پێستهكان
رهگهز پهرستی و جیاكاریی له سهر بنهمای ڕهنگی پێست یان زمان و نهتهوهو شوێنی جوگرافی نهریتێكی دێرینهی مرۆڤهكان بووه، بهڵام به تێپهڕبوونی كات ئهو دیاردهیه ڕووی لهكهم بوونهوه كردووه، ئهو كهس و لایهنانهش دژی ئهو جیاكارییانه بوون بهشێوازی جیاواز ڕووبهڕوویان بوونهتهوه.
هونەرمەندی بەریتانی
سەرشەقام بانکسی، کارێکی نوێی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاڵای
ویلایەتە یەکگرتووەکان بە مۆمی سەر مەزاری جۆرج فلۆید هێواش هێواش دەسوتێت.
بانکسی یەکێکە لەو
هونەرمەندانەی لەڕێی کارە ڕەخنەییەکانییەوە ناوبانگێکی جیهانی پەیداکردووە و تا
ئێستا لە هیچ شوێنێک ڕووخساری نەبینراوە. کارەکانی
بانکسی بە گشتی ڕەخنەگرتنن لە دەسەڵات، نا یەکسانی نا دادپەروەری لە هەرشوێنێکی
دنیا هەبێت، دەبنە هەوێنی کارەکانی بانکسی و لەڕێیانەوە ئاگایی بڵاودەکاتەوە.
کۆتا کاری هونەریی ئەو
هونەرمەندە لە دەرئانجامی کوشتنی جۆرج فلۆیدی ڕەشپێست بوو لەلایەن پۆلیسێکی شاری
مینیسۆتاوە، کە بووە هۆی ئەوەی خەڵکی لە تەواوی ئەمریکا ناڕەزایەتی بەرامبەر
ڕەگەزپەرستی و فاشیزم دەربڕن. هەزاران کەس لە چەندین ناوچە و شاری جیاوازی جیهانەوە هاتنە
دەنگ. کارەکە
پاڵپشتی ناڕەزایەتییەکانە و بانکسی سپی پێستەکان بە سەرچاوەی سەرەکی پرسی ڕەگەز
پەرستی دەزانێت.
بانکسی لەگەڵ
بڵاوکردنەوەی کارەکەیدا نووسیویەتی “ڕەشپێستەکان
لەلایەن سیستمەوە تێکدەشکێندرێن، بێگومان سیستمیش سیستمی سپی پێستەکانە."
بانکسی پرسی ڕەگەزپەرستی
بە بۆریی شکاوی شوقەیەک وێنا دەکات کە ئاوی لێدەچۆڕێ و دەڕژێتە نهۆمی خوارەوە، ئەو
بۆرییە شکاوەش نیشتەجێی نهۆمی خوارەوە ناچاردەکات بڕواتە سەر ماڵی نهۆمی سەرەوە و
ناچاریبکات چاکیبکات. دەنووسێت "ئەمە کێشەی
سپیپێستەکانە، ئەگەر ئەوان چارەی نەکەن کەسێک ناچارە بێتە نهۆمی سەرەوە و دەرگاکان
بشکێنێت."
بانکسی بەرامبەر
ڕووداوە نادادپەروەرییەکان بێدەنگ نابێت و لەڕێی کارەکانییەوە ڕەخنەیان دەکات و
ئاگایی زیاتر بڵاودەکااتەوە، هەر ئەمەش وایکردووە دەسەڵات لە کارە هونەرییە
سیاسییەکانی بانکسی بترسێت.
لە ئێستادا کارەکانی
بانکسی بە نرخی ئێجگار زۆر دەفرۆشرێنەوە، بەڵام خودی بانکسی ڕەتیدەکاتەوە هیچ
پارەیەکی خەیاڵی لەبەرامبەر ئەو کارانەدا وەربگرێت.
پێشتر بانکسی لە
کارێکی هونەرییدا پاڵپشتی خۆی بۆ زیندانیکردنی هونەرمەندی کورد زەهرە دۆغان لەڕێی
کارێکی هونەرییەوە دەربڕی.
ساڵی 2017 فەرمانی
زیندانیکردنی زەهرە لەلایەن دادگای تورکیاوە بۆ ماوەی دوو ساڵ و نۆ مانگ دەرچوو،
بەهۆی ئەوەی کە وێنەی یەکێک لە شارە کوردییەکانی کێشابوو لەکاتێکدا بەدەستی تورکیا
داگیرکاری دەکرێت. ئەم زیندانیکردنەی زەهرە دەنگی زۆری لێکەوتەوە لە
جیهاندا و چەندین هونەرمەند پشتگیری خۆیان بۆ زەهرە دۆغان دەربڕی و داوای
ئازادکردنیان دەکرد، بەشێکی هونەرمەندە جیهانییەکانیش ئەم پاڵپشتییەیان لەڕێگەی
هونەرەوە دەربڕی کە یەکێک لەوان بانکسی بوو.
وێنەی زەهرەی لەسەر دیواری زیندانێک کێشابوو لەگەڵ
ئاماژەدان بە هەموو ئەو ڕۆژانەی بۆ زیندانیکردنی تۆمارکراون، زەهرەش لەپەنجەرەی
زیندانەوە لە دەرەوە دەڕوانێت، هاوکات بە داتا شۆیەک ئە+و وێنەیەی
بەسەر دیوارەکەدا پەخشکردبوو کە زەهرە لەسەری زیندانیکرابوو.