ڕاپۆرتی جیهانی

05:30 - 22/06/2020

ئایا كۆرۆنا ژمارەی هەژارەكانی جیهان دەگەیەنێتە یەك ملیار كەس؟‌

پەیسەر

سامۆئێل لوفیت بە رۆژنامەی (ئیندپیندنت)ی گوتووە: توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە كە لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هەژاریی زۆر بە چڕی پەرەدەسنێت بەجۆرێك ژمارەی ئەوانەی كە دەكەونە ژێر هێڵی هەژارییەوە ژمارەیان زیاتر دەبێت لە یەك ملیار كەس.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە كە بانكی نێو دەوڵەتی ڕایگەیاندووە تا پێش كۆرۆنا 736 ملیۆن كەس لە ژێر هێڵی هەژارییەوە بوون كە داهاتی رۆژانەیان كەمتر بووە لە 1.9 دۆلار.

بەڵام بە پێی توێژینەوەیەكی نوێ كە رۆژی هەینی ڕابوردوو بڵاوكراوەتەوە كە لەلایەن كۆلێژی كینگزی لەندەن و زانكۆس نیشتیمانی ئوسترالیاوە بە هاوبەشی ئەنجام دراوە دەركەوتووە كە ڤایرۆسەكە بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەرو ناخۆش هەژاری لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت و ئەو پێش كەوتنە زۆرەی مرۆڤ بەدەستی هێناوە ڕایدەگرێت.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە ئاستەكانی هەژاریی لەسەر ئاستی جیهان بەم شێوەیە دەستنیشان كراوە، یەكەم ئەوانەی (1.9 دۆلار) داهاتی رۆژانەیانە، ئاستی دووەم (3.20 دۆلار) ئاستی سێیەم (5.5 دۆلار)، بەڵام بەپێی توێژینەوەكە لەبەر كاریگەریی كۆرۆنا 395 ملیۆن كەس ئاستی بژێوییان بۆ ئاستی هەژاریی دادەبەزێت و بەو پێێەش ژمارەی مرۆڤە هەژارەكانی جیهان بەرزدەبێتەوە بۆ زیاتر بۆ یەك ملیار كەس..

دكتۆرئاندی سمنر بەشداربوویەكی توێژینەوەكە و مامۆستای بواری گەشەپێدان لە كۆلێژی كینگزی لەندەن بە رۆژنامەی ئیندپێندنت ی گوتووە: ملیۆنەها كەس لەسەر هێڵی هەژاریی دەمێننەوە بەهۆی ئەو كێشە تەندروستیەی كە ئێستا بەرۆكی هەموو جیهانی گرتووە، بەجۆرێك مەترسی لەناوچوونیان لەسەر دەبێت.

ئاندی باس لەوەش دەكات كە دابەشبوونی هەژارەكان لەسەر نەخشەی جیهان جیاوازە، لە باشووری كیشورەی ئەفەریقا وە درێژ دەبێتەوە بۆ وڵاتە تازەپێگەشتووەكان و پاشان باشووری رۆژئاوای ئاسیا لە نموونەی ئەندەنوسیا، فلیپین و بەنگلادیش.

گوتیشی: جاران  باشووری ئەفەریقا كانگای هەژاریی بوو لەسەر ئاستی هەموو جیهان بەڵام ئێستا لە شوێنە جیاجیاكانی ئاسیاش دەردەكەون، بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی كە ژمارەی دانیشتوانیان زۆرن و چڕن، بە پێی توێژیینەوەكان بێت ئەم ڤاپرۆسە كاریگەری زۆر خراپ لەسەر ئەو جۆرە وڵاتانە دادەنێت و بەرەو هەژاریی پەلكێشیان دەكات..

توێژینەوەكە پەیمانگای جیهانی بۆ توێژینەوەی بوارە ئابوورییەكان و پەرەپێدان ی نەتەوە یەكگرتوەكان  (UNU-WIDER)  بڵاوكراوەتەوە و تیایدا داوای چارەسەریی خێرا بگرنە بەر و هەنگاوی خێرا و جدی بگرنە بەر.

سمنر سێ  پێشنیاری داوە ئیندپێندنت، تا لەو ڕێگەیەوە كۆتایی بەو دۆخەبهێنرێت.
1- دروستكردنی لیژنەیەكی خێرا لەبارەی هەژارییەوە بۆ ئەوەی ڕێگریی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بگیرێت، بەسەرۆكایەتی وڵاتانی (G7) و (G20) بۆ ئەوەی توێژینەوەی جدی لەو بارەیەوە ئەنجام بدەن و وەك پێویست پارەكانیان بخەنە خزمەتی پرۆژەكەوە.
2 - كردنەوەی دەرگای قەرزدان لە بانكی نێو دەوڵەتی بۆ ئەوەی وڵاتانی تازە پێگەشتوو بتوانن كاری خۆیلنی پێبكەن .
3- دابینكردنی پارەیەكی دیاریكراوە و بەخێرایی بۆ سەرجەم وڵاتانە و دانانی بەرنامەی بیمەی كۆمەڵایەتی بۆیان..

هەروەها باسی لەوەش كردووە كە وڵاتانی هەژار و كەم دەرامەت تووشی كارەسات دەبن و بەرگە ناگرن تا كاتی كۆبوونەوەی وڵاتانی (G7) یان (G20) لە مانگی تشرینی دووەمی 2020 .
هەروەها ئەو دكتۆرە باسی لەوەش كردووە كە هەژارییەكە بەشی باشووری زەوی دەگرێتەوەو هەژاریی بە هۆی كۆرۆناوە تەنگ بە زۆر لەو وڵاتانە هەڵدەچنێت.

لەبارەی دەرمان و چارەسەری كۆرۆناشەوە گوتوویەتی هیچ گرەنتیەك لە ئارادا نیە ئەگەر دەرمانی دژە كۆڤید 19 بدۆزرێتەوە بە خۆڕایی بدرێت بەو وڵاتانەو ئەوەش مەترسییەكە زیاتردەكات و دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵك و حكومەتەكان لەو هێڵە هەژارییە بترسن.

توێژینەوەكە بە پرسیارێكی گرنگ كۆتایی هاتووە كە دەڵێت: ئایا لەژێر سایەی سیستەمێكی ڕەگەزپەرستی دا و لە سایەی ڤایرۆسی كۆڤید 19 دا دەكرێت جیاوازیی بكرێت بۆ دابەشكردن و دەست كەوتنی ئەو دەرمانە. هەرچەندە ئەگەر ئەوەش بە دوور بێتە بەرچاو ئەوا ژمارەیەك لە وڵاتان ڕێگە بە هاتووچۆنادەن بۆ ناویان لەبەر ئەوەی لەو ڕێگەیەوە دووبارە بڵاو نەبێتەوەو وەك بەرگریی بەكار دەهێنرێت.

پرۆفیسۆر كوناڵ سین بەڕێوەبەری پەیمانگای جیهانی بۆ توێژینەوە لەبوارە ئابوورییەكان و گەشە كە سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانە دەلێت: ئەو پێشبینیانەی كە دەكرێت بۆ هەژاریی شتێكی ڕاست و واقیعییە.