ڕاپۆرتی جیهانی

05:38 - 26/06/2020

نهێنی سەرۆكە هەوەسبازەکانی ئەمریکا‌‌

پەیسەر

مرۆڤ بە گشتی خولیا و ئارەزووی سێکسی جیاواز و نامۆی هەیە، کاتێک باسەکەش دێتە سەر کەسایەتییە گشتییەکان ئەوا هەوڵدەدەن ئارەزووەکانیان بشارنەوە و کەپتی بکەن. بەتایبەت  ئەگەر بێت و بگاتە پێگەی سەرۆکی وڵاتێک و ئاشکرابوونی نهێنییەکانی ببنە مایەی شەرمەزاری بۆی. 
بەڵام چەندین سەرۆک هەن کە ئارەزووە سێکسییەکانی خۆیان نەشاردوەتەوە و زۆرینەیان سەرۆکەکانی ئەمریکا بوون، کە گەورەترین وڵاتی جیهانە. ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەو سەرکردانە و نهێنییەکانیان.

گرۆڤەر کلیڤلاند.. دەستدرێژیکار و بەکارهێنەری دەسەڵات

سیاسەتمەدار وپارێزەری ئەمریکیستیڤن گرۆڤەر کلیفلاند سەرۆکی ٢٢ەمین و ٢٤ەمینی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە. تاکە سەرۆکە کە لە دوو ماوەی جیاوازدا هەمان پێگەی وەرگرتووە. هەروەها سەرۆکی حیزبی بوربونی دیموکراتی کرێکاران بووە. سەرەرای ئەوەی لە ماوەی دووەمی سەرکردایەتی ئەودا پڕبوو لە کارەسات  و قەیرانی ئابووری ، هێشگا ناو و نابانگی بە باشی مایەوە. 

لە پشت هەموو ئەو باشی و سەرکەتنانەوە دیوێکی دیکەی گرۆڤەر کلیڤلاند هەیە کە شایەنی باسکردنە. گرۆڤەر لە تەمەنی ٣٧ ساڵیدا بە کارمەندێکی فرۆشتن بەناوی ماریا هالبین ئاشنابوو کە تەمەنی ٣٨ ساڵ بوو، بۆ ماوەی چەند مانگێک خۆی لێنزیککردەوە و دواتر بانگهێشتی نانی ئێوارەی کردووە و دوای نانخواردن پێکەوە گەڕاونەتەوە ماڵەوە. بەپێی وتەکانی ماریا، گرۆڤەر دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر و بەبێ ڕەزامەندی ئەو توندوتیژی بەکارهێناوە و دواتریش هەڕەشەی تێکدانی ژیانی لێکردووە ئەگەر بێت و باسی بکات. 

ماریا لە گرۆڤەر سکپڕ دەبێت و کاتێک دواتر لەبارەی سکپڕییەکەی زانی، منداڵەکەی بردە خانەی بێ سەرپەرشتان و ماریای ناردە شێتخانە. کاتێک ماریا دوای لێکۆڵینەوەی لەوەی تەندروستەو بێ کێشەیە لە نەخۆشخانەی دەروونی دێتە دەرەوە و چیرۆکەکە بۆ ڕاگەیاندنەکان باسدەکات. گرۆڤەر پێداگیری لەوە دەکرد کە "ماریا لەشفرۆشە و پەیوەندی سێکسی لەگەڵ گرۆڤەر و هاوڕێکانیشیدا هەبووە، بەڵام چونکە گرۆڤەر هاوسەری نەبووە سکپڕییەکەی خستوەتە ئەستۆی ئەو". خەڵکیش باوەڕیان بە گرۆڤەر کرد.  ماریاش تا مابوو لە ژیاندا نازناوی ژنە ٢٠٠ دۆلارییەکەی وەرگرت، وەک ئەوەی گرۆڤەر ناوی پێ زڕاندبوو. 

جۆن کەنەدی.. خاوەنی هەزار شەوە و ئالوودەبووی سێکس

جۆن کەنەدی هاوسۆزییەکەی گەورەی خەڵکی بەدەستهێنا بەهۆی هەڵمەتی کوشتنی کە بە ئاشکرا سالی ١٩٦٣ کرایە سەری. جۆن کەنەدی لەدایکبووی ساڵی ١٩١٧ نەیتوانی ماوەی سەرکردایەتی یەکەمی خۆی تەواوبکات و لە پێگەی ٣٥ـەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا بۆ دوو ساڵ و ١١ مانگ مایەوە. 
بەشێک لە مێژوونووسان ماوەی سەرکردایەتی جۆن کەنەدیان بە هەزار رۆژە ناوزەند کردووە و بەشێکی دیکەشیان کردوویانە بە "هەزار شەوە" کە ئاماژەیەکی ڕوون و ئاشکرایە بۆ ژیانی سێکسی ئەو. 

جودیت کامبڵ یەکەم خۆشەویستی کەنەدی بووە و لەلای خەڵک ناوبانگێکی خراپی هەبوو و لەدوای یەکەم جیابوونەوەی لە مێردەکەی پەیوەندی لەگەڵ کەنەدیدا بەستووە. کەنەدیش بۆ بەرژەوەندییە سیاسییەکانی خۆی بەکاریهێناوە و دوای بەکارهێنانی جودیت تووشی خەمۆکییەکی قوڵ دەبێت و هەوڵی خۆکوشتن دەدات. بەسی لەوەش کردووە کە کوڕێک لە کەنەدی بووە و ناردویەتییە خانەی بێ سەرپەرشتان و کەیسەکەی خۆی بە نهێنی هێشتوەتەوە چونکە لەوە دەترسا هەڕەشەی لێبکرێت. 

سەرکێشییە سێکسییەکانی کەنەدی لەماوەی ژیانی سەرکردایەتیدا نەبووە. دەگوترا پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ مارلین مۆنرۆشدا هەبووە و پەیوەندییەکانی کەنەدی هەمووی جێی گومانن. دەوترێت جارێک ڕۆژنامەنووسێکی بانگهێشتی کۆشکی سپی کردووە، لەوێ تەنوورەکەی هەڵداوەتەوە و فڕێی داوەتە سەر قەنەفەکە.. وەک ئالوودەبویەکی سێکس ناوبانگی دەرکردووە. 

میلهاوس نیکسۆن و تۆمەتی هاوڕەگەزبازی 

ریچارد میلهاوس نیکسۆن تاکە سەرۆک بوو کە لە خولی دووەمی سەرکردایەتی خۆیدا دەستبەرداری پێگەکەی بووبێت، زانیارییەکان لەسەر ژیانی گشتین و هەمووکەس دەیانزانن بەڵام ئەوەی گشتی نییە ئارەزووە هاوڕەگەز بازییەکەیەتی. 
نیکسۆن لەبەردەم خەڵکیدا دژی هاوڕەگەزبازی دەوەستایەو و ڕقی خۆی لەبارەیەوە دەردەبڕی، بەڵام ڕۆژنامەنوس دۆن فۆلسۆم، کە لە هێڵی هەواڵەکانی تایبەت بە کۆشکی سپیدا کاریدەکرد، ڕایەکی دیکەی لەسەر ئەو بابەتە هەبوو. چەند بەڵگەیەکی دەستکەوتبوو کە دەیانسەلماند نیکسۆن پەیوەندی سێکسی لەگەڵ هاوڕێ نزیکی خۆی ڕۆبەرت بیبی ریبوزو هەبووە. 
فۆلسۆم کتێبێکی بەناوی "ڕەشترین نهێنییەکای نیکسۆن" بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوانە داوە کە نیکسۆن بەردەوام لە هەوڵی شاردنەوەیاندا بووە. 
کتێبەکە سەرەتا بەو کارمەندانە دەستپێدەکات کە لەماوەی سەرکردایەتی نیکسۆندا لە کۆشکی سپی کاریاندەکرد و شاهیدی پەیوەندی نێوان نیکسۆن و بیبی ریبوزو بوون. هەروەها ئاماژەی بە چەندین بەڵگەی دیکە داوە لەوانە نیکسۆن بینراوە کە دەستی بیبی گرتووە  کە ئەمە نامۆیە چونکە تەنانەت دەستی ژنەکەی خۆشی نەگرتووە. هەروەها نیکسۆن خواردنەوە کهولیەکانی زۆر خواردوەتەوە و تێک تەواو سەرخۆشبووە لەگەڵ بیبیدا زۆر نەرم و نیان بووە و لە هەمانکاتدا لە ژنەکەی خۆی داوە. ژنەکەی لە ماڵێکی جیا لە ماڵی نیکسۆندا دەژیا و بیبی لەلای نیکسۆن و لە نزیکییەوە دەژیا. 

بیل کلینتۆن... شەرمەزارییەکەی مۆنیکا تاکە شەرمەزاری نییە

شەرمەزاری هەرە گەورەی بیل کلینتۆن سەرۆکی خولی ٤٢ـەمینی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ مۆنیکا لوینسکی بووە. کە کارمەندێکی کۆشکی سپی بوو کە گشت میدیاکان بە پەیوەندییەکەیان زانی و بڵاوبووەوە. بەڵام ئەوە تاکە ڕووداو نەبوو. لەماوەی خۆ کاندیدکردنی کلینتۆن بۆ سەرکردایەتی لە ساڵی ١٩٩٢دا پەیوەندی بیل لەگەڵ کارمەندێکی ویلایەتی ئەکنساس ئاشکرابوو کە گۆرانیبێژی شوینە لەشفرۆشییەکان بوو و بە میدیا جیهانییەکانی ڕاگەیاند کە بۆ ماوەی ١٢ ساڵە لەگەڵ بیل کلینتۆن لە پەیوەندیدایە.  بڵاوبوونەوەی ئەم چیرۆکە دەبووە هۆی زیانگەیاندن بە هەڵبژاردنی بیل وەک سەرۆک هەربۆیە بیل و خێزانەکەی هیلاری کلینتۆن، پێکەوە لێدوانیان لەبارەی باسەکەوە داو بابەتەکەیان کۆنترۆڵکرد و نکۆڵیان لێکرد. 

لە ساڵی ١٩٩٤بۆلا جونز سکاڵایەکی یاسایی دژی بیل کلینتۆن تۆمارکرد و تێیدا بە هەراسانی سێکسی تۆمەتباری دەکات، دەیگوت لە ساڵی ١٩٩١ کاتێک وەک کارمەند لەبەشی پرسگەی یەکێک لە هۆتێلەکان کاریدەکرد، پاسەوانێکی تایبەتی بیل کلینتۆن هاتووە و بردوێتی بۆ یەکێک لە ژوورەکان کە کلینتۆنی لێبووە. جلەکانی داکەندووە و بەشێوەیەکی ناشرین داوای لێکردووە خزمەتگوزاری سێکسی پێشکەش بکات. بەڵام کلینتۆن ئەو ڕووداوە رەتدەکاتەوە و رەتیشیەکاتەوە کە پێشتر جۆنزی بینیبێت لە ژیانیدا. ئەو باسە لە دادگادا بە کراوەیی مایەوە تا ساڵی ١٩٩٨ کلینتۆن و جۆز خۆیان ڕێککەوتن. 

لیندۆن جۆنسن، ئالوودەبوی ئەندامی نێرینەی خۆیەتی

لیندزۆن بێنز جۆنسن لە سەردەمی جۆن کەنەدی جێگری سەرۆک بووە و دوای ئەو پۆستی سەرۆکایەتی وەرگرتووە. جۆنسن لە چیرۆکە شەرمەزارییە سێکسییەکاندا لە سەرۆکەکانی دیکە جیاواز بووە، ئەو شەیدای ئەندامی نێرینەی خۆی بوو، بەپێی مێژوونووس و ڕۆژنامەنووس ڕۆبەرت کارۆ کە ژیاننامەی جۆنسی نووسیوە لە کتێبێکدا بەناوی"ساڵانی لیندۆن جۆنسن" باس لەوە دەکات جۆنسن خویەکی نامۆی هەبووە، ئەویش نمایشکردنی ئەندامی نێرینەی خۆیبووە بۆ هەرکەسێک کە لە حەمامدا دەیبینی .

جیرالد فۆرد و سێکس لەڕێگەی دەمەوە 

جیراڵد رۆدۆڵف فۆرد، ٣٨ەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو، پێش بوون بە سەرۆک وەک جێگری سەرۆک نیلسۆن کاریدەکرد. بەپێی زانیارییەکانی جین بیکەر کە ساڵی ١٩٦٣ سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی بووە، فۆرد پەیوەندی سێکسی لەگەڵ ئیلین رۆمیشدا هەبووە کە خەڵکی ئەڵمانیایە و ژنی ئەفسەرێکی ئەڵمانیا بووە. گومانیش هەبوو کە جاسوس بێت. گرتەیەکی تۆمارکراوی فۆرد و ئیلین هەبوو کە لەرێگەی دەمەوە سێکس دەکەن و گرتەکە لەلای ئۆفیسی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی هەبوو. لەڕێی ئەو گرتەیەوە هەرەشە لە فۆرد دەکرا کە نهێنی لەبارەی هەڵمەتی هێرشکردنە سەر کەنەدی بدرکێنێ، کەس نازانێت ئاخۆ فۆرد بەم رێککەوتنە رازی بووە یان نا. بەڵام فۆرد و کەنەدیش لەگەڵ ئیلیندا پەیوەندی سێکسیان هەبووە. 

هچ مرۆڤێک بەدەر نییە لە دیوێکی نهێنی کە تایبەتە بە ژیانی خۆی و کۆمەڵێک خولیا  و خووکە باسکردن لێیان تەنها لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەو شیکاریدا گونجاوە. سەرۆکەکانیش بەدەر نین لەو نهێنیانەوە و بەهۆی ئەوەی سەرۆکن، خولیاو ئارەزووە نهێنییەکانیان زیاتر دەبێتە جێی تێڕامانی خەڵک و میدیا.