ڕاپۆرتی جیهانی

04:07 - 28/06/2020

كچەكانی پوتین لە گەمەی سیاسەت و ئابووریدا، وێنەكانیان بڵاودەكرێنەوە‌

چەند وێنەیەکی نەبینراوی کچەکانی پوتین سەرنجی زۆربەی كەناڵە ناوخۆییەكانی روسیای بۆ لای خۆی ڕاكێشاوە، وێنەکان دوان لە کچەکانی پوتین نیشان دەدات لە خێزانی پێشوی پوتین و وێنەی تایبەتی و خێزانی خۆیانن کە پێشتر بڵاویان نەکردوەتەوە، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پێشتر رێگریی كراوە لە بڵاوكردنەوەی وێنەخێزانیەكانیان.

لە وێنەکەدا ماریا و کاترینا دەبینرێن لە تەمەنی هەرزەکاریاندا و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٠، بڵاوبوونەوەشیی لە ئێستادا پێدەچێت بۆ توڕەکردن و فشارخستنە سەر پوتین بێت لەلایەن بلیۆنەری پێشوو سێرجی پوگاچێڤیی تەمەن ٥٧ ساڵەوە بڵاوکرابێتنەوە. سێرجی لەماوەی هەفتەی پێشوودا بڕی ١١.٦ ملیۆن پاوەندی لە ململانێیەکی یاسایی لە دادگای ناوبژی پاریس لە بەرامبەر ڕوسیادا دۆڕاندووە.

پوتینی تەمەن ٦٧ ساڵ، لە ماوەی پیشەی سیاسی خۆیدا هەمیشە منداڵەکانی خۆی لە میدیاکان بەدوور گرتووە، هەرگیز ڕێگەی نەداوە ببینرێن و بە کەمیش لەبارەیانەوە قسەیکردووە.

ئێستا هەردوو کچەکەی لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدان و وێنەکە بۆ سەردەمی هەرزەکاریان دەگەڕێتەوە کە لە ئاهەنگێکدا لەگەڵ کوڕەکانی سێرجیدا دانیشتوون و لە وێنەیەکی دیکەدا لە کتێبخانەکەی پوتینن و لە وێنەیەکی تریشدا یاری بلیارد دەکەن.

ئێستا ماریا تەمەنی ٣٥ ساڵە و نازناوی ڤۆرۆنسۆڤا بەکاردەهێنێت. لەبواری توێژینەوەی پزیشکیدا کاردەکات. هاوسەرگیری کردووە بە بازرگانێک و منداڵی لێی هەیە. بەوپێیەی کە زۆر نایەنە بەرچاوی میدیاکان زانیاری زۆر کەم لەبارەیانەوە هەیە.

کاترینا تەمەن ٣٣ ساڵ بە نازناوی تیکۆنۆڤا ناسراوە، پێشتتر سەماکاری موزیکی ڕۆک ئاند رۆڵ بووە و دواتر بوەتە داهێنەری پرۆژە زیرەکەکانی ڕوسیا، بڕوانامەی دکتۆرای لە زانکۆی مۆسکۆ بەدەستهێناوە لەبواری یارمەتیدانی فرۆکەوانان تا لەدۆخی پێویستدا پارێزگاری لەخۆیان بکەن.

پێشتر هاوسەرگیری لەگەڵ گەنجترین ملیۆنەری ڕوسیا کیریل شامۆلۆڤی ٣٨ ساڵدا کردبوو، بەپێی زانیاری میدیاکان پاش ماوەیەک جیابوونەتەوە.
سیخوڕێكی پێشوی ڕوسیا جارێک ئاماژەی بەوە داوە ماریا و کاترینا خەریکن هەنگاوە پیشەییەکانی خۆیان دەنێن و تێشیدا سەرکەوتوو بوون. لەبواری بازرگانی و سیاسەتدا کارناکەن. هەرگیز نەیانویستووە ببنە ئەستێرە و ناوبانگ دەربکەن تەنها ویستویانە ژیانێکی ئاسایی بژین.

پوتین لەبارەی ئەوانەوە دەڵێت "شانازیان پێوەدەکەم، بەردەوامن لە خوێندن و کارکردن. کچەکانم سێ زمانی ئەوروپی زۆر بە باشی دەزانن."

سێرجی بوگاچێڤ، سیناتۆری پێشووی ڕوسیاو یەکێک لە دەولەمەندترین ئۆلیگارشییەکان، جاران کاشێری پوتین بوو. دەڵێت کەوا دەمێکە ئەو ڕەسمانەی بڵاوکردوونەتەوە، بەڵام پێدەچێت ئەوکاتە یشکی تەواویان نەخرابێتە سەر.

ئاماژەشی بەوەداوە دوای ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ تۆلستۆ پێشکەشکاری بی بی سی بەریتانیدا بەستوە، پوتین بە توندی لە دژی وەستاوەتەوە. سێرجی پێی وایە کە لێرەدا بوەتە قوربانی دەستی سیاسەت. دەشڵێت ئێستا لە رووسیادا هیچ خاوەندارێتییەکی تایبەتی نییە، تەنها موڵکەكانی پوتن هەیە و ئەو خاوەنی هەموو شتەکانە.

تۆلستۆ مانگی پێشوو ئاشکرایکرد کە خۆی و سێ کوڕەکەی و سێرجی هاوسەری لە موڵکێکی ٩ ملیۆن پاوەندی بێبەشکراون و لێیانسەندراوەتەوە و تەنها بە ١٢  رۆژ پێش ئەوە هەواڵەکەیان پێگەیشتووە. هەرەوها سێرجی خاوەندارێتی موڵکەکەی لەدەستداوە لەدوای ئەوەی دادوەری مۆسکۆ بریاردەدات ئەوە مافی ڕووسیایەو موڵکی خۆیانە.
خێزانی سێرجی لەو بارەیەوە دڵگرانن و دەڵێن ناتوانین بە ئارامی بنوین و کاربکەین بەتایبەت لە ئێستادا کە ڤایرۆسێکی جیهانی لە ئارادایە و قەیرانەکان زیاتر بوونن."