ڕاپۆرتی جیهانی

12:50 - 29/06/2020

قوربانی بە ترەمپ دەدەن بۆ ئەوەی حزب ببوژێننەوە... ئایا كۆماریەكان پشتیوانی جۆ بایدن دەكەن ؟‌

پەیسەر پرێس

ئەگەری ئەوە هەیە ئەندامێكی حزب پشتیوانی كاندیدی حزبی بەرامبەر بكات، بەڵام كەمتر روودەدات بە ئاشكرا پشتیوانیەكەی رابگەیەنێت، ئەگەرەكە كەمتریش دەبێتەوە ئەگەر هەڵبژاردنەكە سەرۆكایەتی بێت، چونكە هەر كەسێك كە لایەنگری حزبێكە باوەری وایە حزبەكەی بەرژەوەندی نیشتمان دەزانێت و باشترین دەرفەت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكەی سەركەوتنیەتی لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا..

 
لەنێوان كۆرۆنا و جوڵانەوەی رەشپێستەكان... چارەنوسی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا چی دەبێت؟
بەدڵنیاییەوە ناكرێت پێشبینی ئەوە بكرێت كە دەیان ئەندامی حزبێك پشتیوانی كاندیدی حزبی بەرامبەر بكەن، ئەو پشتیوانیەش تەنها تاكەكان نەبن بەڵكو لیژنەكانی پشتیوانی بن، لەبیرت بێت ئەو دەیان كەسە لەحزبەكەیان جیانابنەوە و لەژێر ئاڵا و دروشمی حزبەكەی خۆیاندا دەمێننەوە، تەنانەت ئەگەر قسە بكەن وەك تاك قسە دەكەن.

دۆخێك كە ئەمە زۆر شتێكی ئاساییە وئەو دەیان كەسە لە لایەنگرانی پارتی كۆماری ئەمریكی بەرەو جوبایدن كاندیدی حزبی دیموكرات دەرۆن و پشتیوانی دەكەن، بەڵام ئەمە بەهۆی هێزی كێشكردنی خودی بایدن یان بەرنامەكەیەوە نیە بەڵكو بەهۆی بەهێزی توانای دۆناڵد ترەمپەوەیە لەدوورخستنەوەی خەڵك.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە دەیان كەس لەپارتی كۆماری و لەبەرپرسیاریەتی ئاسایشی نەتەوەیی كار دەكەن لەسەر دروستكردنی تیمێكی پاڵپشتی بۆ كاندیدی حزبی دیموكرات جۆ بایدن، سەرچاوەكە رایگەیاندووە ئەو گروپە لەچەند هەفتەی داهاتوودا پاڵپشتی خۆیان بۆ بایدن رادەگەیەنن، لەدوای ئەوەی لەمانگی ئابی داهاتوودا بایدن بەفەرمی كاندیدبوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا ئاشكرادەكات.

ئەو گروپە لە 24 ئەندام پێكدێت و تائێستاش خەڵكی زیاتر پەیوەندیان پێوەدەكات و ئەوانە كەسانێكن لەژێر سەرۆكایەتی سەرۆكەكانی پێشووتری وەك  ( رونالد ریگان و جورج بوشی باوك و جۆرج بۆشی كور) كاریان كردووە، لەناو ئەوكەسانەی كە ناوەكانیان ئاشكرا كراوە هەریەك لە جون بیلینگر و كین وینستاین هەن كە لەسەردەمی بۆشی كوڕدا پۆستی گرنگیان هەبووە.

لیستێكی نوێی دووروودرێژ... كۆماریەكان دەستبەرداری ترەمپ دەبن
ئەم گروپە لەچەند رۆژی رابردوودا پشتگوێ خران بەهۆی نادیاریان و هەروەها پێشبینی راگەیاندنەكان دەربارەیان، بەڵام ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز دەڵێت لەئێستادا دەیان كەسی تریش هەن كە رایانگەیاندووە پشتیوانی ترەمپ ناكەن بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا، دواهەمین و دیارترین كەسیان كولن پاوڵ وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریكایە كە بەئاشكرا رایگەیاند " ناتوانێت پاڵپشتی ترەمپ بكات چونكە لە رارەوی دەستوری لایداوە"

پێش ئەویش دوا سەرۆكی پێشووی كۆماریەكان جۆرج بۆشی كور بوو كە رایگەیاند دەنگ بە ترەمپ نادات و جیب بوشی براشی كە حاكمی پێشووی ویلایەتی فلۆریدا بووە هەمان هەڵوێستی راگەیاند.

جیم ماتیس وەزیری پێشووی بەرگری ئەمریكاش رایگەیاند ترەمپ یەكەم سەرۆكی ئەمریكایە هەوڵ نادات ئەمریكیەكان یەك بخات و تەنانەت وەها خۆشی دەرناخات كە یەكریزی ئەمریكای دەوێت.

جەنەراڵی دەریاوانی ئەمریكی جون كیلی سەرۆكی پێشووی دەستەی ئەركان و سندی ماكین هاوسەری سیناتۆری كۆچكردووی ئەمریكی جون ماكین رایانگەیاند دەنگ بەترەمپ نادەن.

ئەدمیراڵی دەریایی خانەنشین كراو ویلیام ماكرافین كە بەرێوەبەری هێرشەكەی كوشتنی ئوسامە بن لادن بوو دژایەتی خۆی بۆ ترەمپ ئاشكرا كرد.
89 پیاوی سەربازی لەدوامانگدا دژایەتی خۆیان بۆ ترەمپ راگەیاند لەناو ئەو كەسانەدا پێنج كەسیان پێشووتر وەزیری بەرگری ئەمریكا بوون.

هەموو شتێك گۆردراوە و ناتواندرێت جوانكاری دۆخەكە بكرێت
ئەگەر كۆماریەكان تا ئەو رادەیە رقیان لەترەمپە بۆچی هێرشیان كردە سەر میت رومنی؟
لەپرۆسەی دادگایكردنی ترەمپ كە لەمانگی شوباتی 2020 بەرێوەچوو سیناتۆری كۆماری میت رومنی دەنگی بەدوورخستنەوەی ترەمپدا، لەدوای كۆتایی هاتنی دەنگدان دەركەوت رومنی تاكە كەس بووە دەنگی دژی سەرۆك داوە، نەك هەر ئەوەش بەڵكو بەرەهای یەكەم سیناتۆرە لەمێژووی ئەمریكادا دەنگی دژی سەرۆكی حزبەكەی دابێت، لەدوای دەنگدانەكە رومنی هێرشێكی توندی لەلایەن هاورێكانیەوە كرایە سەر و داوایان لێكرد دەست لەحزب بكێشێتەوە، هەندێك كەسی تر رایانگەیاند دەچنە ویلایەتەكەی و كێبركێی كورسیەكەی دەكەن.

دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێك كۆماریەكان بەعەقڵیەتی مامەڵەی سەردەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی 2016 مامەڵەیان لەگەڵ ترەمپ دەكرد، بەڵام ئێستا دۆخەكە بۆ زۆرینەیان جیاوازە لەكەمپینی 2016 و بەشێك لەكۆماریەكان بەتەواوەتی دڵنیان كە ترەمپ دەرناچێتەوە بۆیە پێیان وایە هیچ پێویست نیە بۆ                چوونی خۆیان دەرببرن و دژایەتی بكەن.

ئەوان پێشبینیان نەدەكرد ترەمپ لەكاتی دەرچوونی ئەجندای حزبەكەی لەبەرخاتری ئەجندای تایبەتی خۆی بخاتە مەترسیەوە و زۆركەسیش گومان دەكەن كە ترەمپ هەر ئەجندای هەبێت و پێیان وایە بەشێوەیەكی هەرەمەكەی وڵات بەرێوەدەبات.

لەساڵی 2016 شدا پرسی توانا و لێهاتووی ترەمپ بۆ سەرۆكایەتی جێگەی گومان بوو ئەو كاتە 50 بەرپرسی پارتی كۆماری پێش هەڵبژاردنی ئەو كاتە رایانگەیاند متمانەیان بەتوانای ترەمپ نیە و توانای پێویستی بۆ سەرۆكایەتی نیە و تەنانەت هەندێكیان بەمەترسیدارترین سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكان وەسفیان كرد، ئەو گروپە ئەو كاتە رایانگەیاند پاڵپشتی نەكردنیان بۆ ترەمپ بەهۆی ئەوەوە نیە كە لە سیاسەت و ئاسایشی نەتەوەیی نازانێت بەڵكو بەهۆی ئەوەوەیە كە خواستی فێربوونی نیە.

پشتیوانی بایدن لەپێناوی وڵات
هەموو ئەمەی باسكرا لەبەرژوەندی بایدندایە بەجۆرێك راگەیەندرا كە هاوپەیمانیەتیەك بەناوی " كۆماریەكان لەپێناوی بایدن"  پێكدەهێندرێت و پێیان وایە ئەندام بوونی ئەوان لەحزبێك نابێتە رێگر لەكاركردن لەپێناوی نیشتمان بۆیە ئەندام بوون و هاوسۆزیان بۆ حزب تێدەپەرێنن و پاڵپشتی و ئەندامیەتی ئەوان بۆ نیشتمانی گەورە دەبێت، بەپێی بەیاننامەی گروپەكە كە رۆیتەرز بڵاویكردۆتەوە رایانگەیاندووە " ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا تەحەمولی چوارساڵی تری حوكمرانی ترەمپ ناكات"

بەپێی راپرسیەكان دەردەكەوێت گەلی ئەمریكا بەرێژەی 50% بایدنیان پێ باشترە لەترەمپ لەبەرامبەردا ترەمپ لەلایەن 36% بەشداربووانی راپرسیەكە پشتیوانی كراوە و ئەوانی تریش خۆیان یەكلایی نەكردۆتەوە، بەڵام ئەوەی بایدن نایزانێت ئەوەیە كە ئەو رێژەیە بەهۆی ئەوەوە نیە كە ترەمپ دەستوری پێشێلكردووە یان سوپای رەوانەی شارەكان كردووە بەڵكو  بەهۆی ئەوەوەیە كە 45 ملیۆن هاوڵاتی ئەمریكی بەهۆی كۆرۆناوە كارەكانیان لەدەستداوە، و ئەگەر ترەمپ بە گرێبەستێكی نوێی چەك  هەلی كاریان بۆ دابین بكات یان قەرەبووی مادیان بكاتەوە ئەوە بەبێ گومان دەنگەكانیان بۆ ترەمپ دەروات.

دیموكراتەكان وەك ناپاكی سەیری هەڵوێستی كۆماریەكان ناكەن بەڵكو پێیان وایە هەست بەتاوان دەكەن لەوەی ترەمپیان رەوانەی كۆشكی سپی كردووە.
لای خۆیەوە باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا رایگەیاند ئەوە " سەحوەیەكی گەورە" راشیگەیاند " ئومێدی گەورەی هەیە لەوەی بەهۆی ئەو سەحوەیەوە بایدن بچێتە كۆشیكی سپی"

ئۆباما رایگەیاند " ئەوەندەی باوەری بەجۆ بایدنی هاورێی هەیە كە سارێژی برینەكانی ئەمریكا بكات و بیگەرێنێتەوە سەر رێگەی راستی خۆی باوەری بەهیچ كەسێكی تر ئەوەندە نیە و كۆشكی سپی و كۆماریەكان و راگەیاندنی پارێزگارەكان زیانیان بە بنەماكانی ئەمریكا گەیاندووە"

گروپی لینكۆڵن دژی ترەمپن
ئۆباما تاكە كەس نیە كە پێی وایە دەستبەرداربوونی ترەمپ لەهەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتیدا سەحوەیەكی گەورەیە بەڵكو گروپی لینكوڵنە كە گروپێكی كۆماریەكانە هاورای ئۆبامان و پێیان وایە ترەمپ ئەمریكای لەرارەوی خۆی بردەدەرەوە، بەڵام ئەم گروپە هەڵوێستیان توندە بەم شێوەیە ڕوونی دەكەینەوە.

ئەو گروپە كە لەساڵی 2019 دا دامەزرا زۆرینەی بلیتی كەمپینی هەڵبژاردنیان كڕی بەڵام نەچوونە هۆڵەكە و بەشداریان نەكرد بۆ ئەوەی هۆڵەكە چۆڵ بێت و ترەمپ تێ بگات و خۆی بۆ ویلایەتی دووەمی سەرۆكایەتی كاندید نەكاتەوە، و دواتریش وێنە خەمباراویەكانی ترەمپیان بِڵاوكردەوە دوای ئەوەی لەهۆڵەكە دەچێتە دەرەوە.

كۆمەڵەی لینكۆڵن پێیان وایە ترەمپ بۆتە هۆی پاشەكشەی خەونی ئەمریكی كە لینكوڵن بەشداربووە لەدروستكردنی بە بریاری ئازادكردنی كۆیلەكان و داواكردنی مافە مەدەنیەكان بۆ هەمووان بەبێ جیاوازی، ئەوەی جێگەی سەرنجە لەسەردەمی لینكوڵندا دیموكراتەكان دژی چاكسازیەكانی بوون و بە توندی ڕووبەڕووی بوونەوە.
رۆژی 2ی حوزەیرانی 2020 دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند ئەوەی ئیدارەكەی بۆ رەشپێستەكانی كردووە هیچ سەرۆكێكی پێشووتر نەیكردووە تەنانەت لەسەردەمی لینكوڵنیش نەكراوە بەڵام ئەم گروپە هاورای ترەمپ نین.

لە 2020 دا گرتەیی ڤیدیۆیی سەرۆك تێكدەشكێنێت
ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بەرهەم دەهێندرێت بەخێرایی بڵاودەبنەوە و كاریگەری دروست دەكەن وزۆرینەیان دەچنە خزمەتی بایدنەوە، بەڵام ترەمپ دەیەوێت پارە و توانای خۆی بەكاربهێنێت بۆ وەڵامدانەوەی نەیارەكانی، بۆ ئەمە گروپی لینكوڵن بە ڤیدیۆ باسی خاڵە لاوازەكانی سەرۆك دەكەن كە توانای كەمە و تەركیزی بەخێرایی نامێنێت و هێشتا هەڵبژاردن دوورە پێناچێت وەڵامی هەموو ئەو تۆمەتانە بداتەوە ئەمەش وا دەكات كاریگەری بكاتە سەر مێشكی لایەنگرەكانی، خۆ ئەگەر بەردەوام بوو لەسەر وەڵامدانەوەی نەیارەكانی ئەوە هەموو توانا و وزەی خۆی لەوە خەرج دەكات و لە كەمپین و هەڵبژاردن و قسەكردن بۆ لایەنگرەكانی دووردەكەوێتەوە، هەنگاوێك كە بەردی بناغەی سەركەوتنەكەی بوو لەهەڵبژاردنی 2016 دا.

لەبەرامبەردا لایەنگرەكانی پێشووی گروپێكیان دروستكردووە لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیس بووك بەناونیشانی " پەشیمانم كە لەساڵی 2016 دا دەنگم بە ترەمپ داوە" و بەڵێنی ئەوەش دەدەن كە جارێكی تر دەنگی پێ نەدەن.

بەپێی هەموو ئەوانەی باس كران دەردەكەوێت ترەمپ یەكەم سەرۆكە لەمێژووی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا وایكردووە كۆماریەكان دەستبەرداری حزبەكەیان بن و دەنگ بەكاندیدی دیموكراتەكان بدەن، ترەمپ بەشێوەیەكی جیاواز گەیشتە دەسەڵات و رشێوازی بەرێوەبردنی وڵاتیش لەچەند ساڵی رابردوودا بۆهەمووان چاوەروان نەكراو بوو، پێدەچێت چوونەدەرەوەشی لەكۆشی سپی بەهەمان شێوە روداوێكی دەگمەن بێت و تێیدا كۆماریەكان و دیموكراتەكان بەیەكەوە و شان بەشانی یەكتر ئاهەنگ بگێرن.