ڕاپۆرتی جیهانی

11:04 - 30/06/2020

ئەو وڵاتانەی وێنەی ژنیان لەسەر دراوەکانیان داناوە‌

پەیسەر

کۆمپانیای ڤۆکس لە شیکارێکدا و بە پشتبەستن بە کەتەلۆگی دراوی جیهانی دەریخستووە بەدەگمەن ڕوودەدات وێنەی ژنان بخرێتە سەر دراوەکان  و تا ئێستا لە کەمتری یەک لەسەر سێی وڵاتانی جیهاندا ڕوویداوە، ئەوە لە كاتێكدا جیهانی نوێ لەبانگەشەی یەكسانی ونەمانی جێندەرە، بەڵام تا ئێستاش پیاوان وێنەی سەر دراوەكانیشیان داگیر كردووە، ئەو ژنانەن كێن كە وێنەیان چووەتە سەر دراوەكان؟ ئەو وڵاتانە كامانەن كە ڕێگەیان داوە وێنەی ژنانیان خستۆتە سەر دراوەكانیان؟

 
توێژینەوەکە دراوەکانی ئێستای لەخۆرتبوو  و خوێندنەوەی بۆ دراوە کۆنەکان نەکردبوو، هەروەها ئەو کەسایەتییانەی کە ئەفسانەیی و خەیاڵین لە توێژینەوەکەدا بەکارنەهاتبوون. لەجیاتی ئەوە ئەو دراوانە هەژمارکرابوون کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانیان پێدانراوە.

هەندێک وڵاتی وەک ئوستوراڵیا نمونەیەکی ئێجگار جوانیان پیشان داوە بەوەی وێنەی ژنانیان لەسەر چوار دراوی کاغەزی لە کۆی پێنجدراودا داناوە. بەڵام وڵاتانی دیکە ئەو کارەیان ئەنجامنەداوە.


وێنەی ژنان و پیاوان لەسەر دراوەکان پیشاندەری ئاستی یەکسانی ئەوانە
لە کۆی ١٩٨ وڵات تەنها ٤٨ وڵات وێنەی یەکێک لە ژنانی خۆیان خستوەتە سەر چەند جۆرێکی دراوەکانیان، بەوپێیە دەتوانین بڵێین ١٢٠ دراوی کاغەزی لە کۆی ١٣٠٠ دراوی کاغەزی لە اسەرتاسەری جیهاندا وێنەی ژنانیان لەسەرە.

ئەو ژمارەی ١٢٠ەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دووبارەیی لە کاغەزەکاندا هەیە، بۆنمونە شاژنە ئیلیزابێسی دووەم چەند جارێکی زۆر لە سەدەی پێشوودا و لە قۆناغی جیاوازی تەمەنیدا وێنەی خراوەتە سەر دراو لە نەتەوە یەکگرتووەکانی بەریتانیادا، هەروەها ئوستوراڵیا و کەنەداش کە پەیرەی دراوی بەریتانیان دەکرد.

ڕێژەیئەو دراوانەی وێنەی ژنان لەخۆ دەگرن دەکاتە تەنها لە ٪٩. هەروەها ١٥ وڵات هەن کە بەهیچ شێوەیەک وێنەی نە پیاوان و نە ژنان ناخەنە سەر دراوەکانیان.

هەندێک زانیاری سەرنجڕاکێش لەبارەی دەرکلەوتنی ژنان لەسەر دراوە کاغەزییەکان

لەنێوان ئەو ٤٦ دراوەی کە دەمێنێتەوە و وێنەی ژنانی لەسەرە، پێنج خانمە گۆرانیبێژی ئۆپرا هەن بە ناوەکانی: نیلی میلبا لە ئوستوراڵیا، ئیمی دیستین لە کۆماری چیک، جینی لیند و بیرجیت نیلسۆن لە سوید، هەروەها کیرستین فلاگستاد لە نەرویج.

پێدەچێت لە هەندێک لە وڵاتان ئەو ژنانەی کەوا داهێنان دەکەن و بەهرەیان هەیە ئەوان جێگای بایەخ بن نەک تەنها سەرکردە و بەڕێوەبەرانی وڵات، بۆ نمونە لەو لیستەدا دە نووسەر و شاعیر، کە تێیاندایە خەڵاتی نۆبڵیان وەرگرتووە، هەروەها شەش وێنەکێش هەن.

شاژنە ئیلیزابێسی دووەم ٧٤ جار لەسەر دراوی ٩ دەوڵەت لە سەرتاسەری جیهاندا و لەسەر دراوی جیاوزی لە پێنجەوە تا ١٠٠ دۆلار، دەرچووە. ئیلیزابێس لە زووەوە وێنەی چوەتە سەر دراوەکان و ئەوکاتە تەمەنی ٨ ساڵان بووە و وێنەی چوووەتە سەرڕوی ٢٠ دۆلاری کەنەدی. ئەو ژمارەیە شکاندنی پێوەری جیهانییە کە ئەو شاژنە هەڵیدەگرێت چونکە ماوەی دەسەڵاتی ئەو درێژترین ماوەبوو لەمێژوی جیهاندا. ئەگەربێتە شاژنە ئیلیزابێس لە ڕیزبەندییەکە لاببەین، ئەوا تەنها لە ٪٣ی دراوەکان وێنەی ژنانیان لەسەرە.

وێنەی ژنان لەسەر دراوە کاغەزییەکان لە دەوڵەتانی ئیسلامیدا
لە لیستی ٤٨ وڵاتەکەدا کە وێنەی ژنانیان لەسەر دراوەکانیان چاپکردووە شەش دەوڵەتیان ئیسلامین: نەیجیریا، ئەلبانیا، تورکیا، سوریا و قەرغیزستان.
لە ئەلبانیان وێنەی "توتا" شاژنی هۆزی ئەردیا لە ئیلریا لەسەر کاغەزێکی سەدیی دەردەکەوێت کە لە ساڵی ٢٢٧ بۆ ٢٣١ی پێش زایین بووە.
لە نەیجیریا، وێنەی لەیدی کوالی، کە کاری دروستکردنی گڵکاری کرووە لەسەر کاغەزی ٢٠ی دەردەچێت.
لە قەرغیزستان ژنێک لە میراتی قەرغیری بەناوی کورمانجان داتکا دەردەکەوێ کە شاژنی شاخەکان بووە و دەخرێتە سەر کاغەزی ١٠یی.
لە تورکیا وێنەی فاتایمە عەلیا وبۆز کە یەکەم ڕؤماننوسی تورکییە لەسەر کاغەزی ٥٠یی دەردەکەوێت.
لە تونس شاژنە عەلیسە کە دامەزرێنەری شاری قرتاجە لەسەر کاغەزی ١٠یی دەردەکەوێت.
لە سوریا، شاژنە زنوبیا کە شاژنێک بوو لە سەدەی سێیەمی میلادیدا کەوت لەسەر کاغەزی ٥٠٠یی دەردەچێت.

بەداخەوە کە دەوڵەتە عەرەبییەکان وەک وڵاتانی دیکە نە لەسەر ئاستی فەرمی و نە لەسەر ئاستی جەماوەری گرنگی بەو بابەتە نادەن. سێ ساڵ بەر لە ئێستا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەلمەتێکی جەماوەری سەرپێخرا لەبارەی وێنەی هاریت توبمان لەجیاتی ئاندرۆ جاکسن لەسەر دراوی کاغەزی ٢٠ دۆلاری.

ئەو دەوڵەتانەشی وێنەی ژنانیان داناوە وێنەی ئەو شاژنانەیان داناوە کە چەند سەدەیەک بەسەر مردنیاندا تێپەڕیوە و تا ئێستا وێنەی ژنانێکیان دانەناوە کە لەژیاندا مابێت.