ڕاپۆرتی جیهانی

06:21 - 11/07/2020

به‌ تاوانی گه‌نده‌ڵی و پێشێلكردنی ده‌ستوور خرایه‌ زیندان‌

پەیسەر پرێس

زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌دوانی گه‌شتنه‌ ده‌سه‌ڵات ره‌فتاریان ده‌گۆڕێت، سوودی خراپ له‌ پۆسته‌كه‌یان وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌و میلله‌ت و حكومه‌تانه‌ی كه‌ توانای دادگایی كردن و لێپێچینه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانیان هه‌یه‌ كه‌من، دادگای كۆریای باشوور توانی سه‌رۆكی پێشووی وڵاته‌كه‌ی خۆیان دادگایی بكه‌ن و بڕیاری زیندانیكردنی بۆ ده‌ربكه‌ن، رۆژگارێك سه‌رجه‌م وڵات سڵاویان بۆ سه‌رۆكه‌كه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام پۆلیسێك باڵی ده‌گرێت و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌شێك له‌و شتانه‌ ڕووكه‌ش و سیناریۆش بن، ئه‌وا هێشتا به‌شێك له‌و ڕاستییانه‌ی له‌ خۆگرتووه‌ كه‌ ڕێز بۆ یاساكان داده‌نرێت و په‌یڕه‌وی له‌ ماده‌و به‌نده‌كانی ده‌كرێت.. به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌شێكی زۆر له‌ وڵاتان تا ئێستاش كه‌س ناوێرێت بچووكترین شت به‌رامبه‌ر به‌ سه‌رۆك و نیمچه‌ سه‌رۆكه‌كانیش بكات، دادگاو سیسته‌می دادوه‌رییه‌كانیان كردووه‌ته‌ ژێرچه‌پۆكی به‌شه‌كانی دیكه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ، به‌ڵام ئه‌مانه‌ گه‌وره‌ترین زیانیان به‌رده‌كه‌وێت، مێژووش پێمان ده‌ڵێت:ئه‌وانه‌ی كه‌ حسابیان بۆ ڕای خه‌ڵك نه‌ده‌كرد و به‌زۆری سه‌رباز و پاره‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌تییان ده‌كرد، دواجار له‌لایه‌ن گه‌له‌كانی خۆیانه‌وه‌ په‌لاماردران و له‌ناو بران، چاره‌نووسی سه‌دام و موعه‌مه‌ر قه‌زافی و عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح و سلۆبۆدان میلۆفیچ و ئه‌نوه‌ر سادات و ئه‌وانی تر، ئه‌و ڕاستییه‌ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌، دواجارسه‌ركه‌وتن بۆ كێیه‌..

دادگایه‌كی شاری سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوور رۆژی 6ـی ئه‌م مانگه‌ سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌م وڵاته‌ خاتوو "پارك گوێن هێ"ـی به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌ 20 ساڵ زیندان سزادا.

پارك گوێن هێ یه‌كه‌م ئافره‌تێك بوو كه‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری له‌ كۆریای باشوور گرته‌ ده‌ست و له‌ مانگی مارسی ساڵی رابردووش دوای خۆپیشاندانی به‌رفراوانی هاوڵاتییانی كۆریای باشوور و به‌ بڕیاری دادگای ده‌ستووری ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستی له‌ پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه‌ و به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی و به‌رتیل وه‌رگرتن و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ده‌ستگیركرا.

پارك گوێنله‌ ساڵی 1952له‌ دایك بووه‌، وه‌ك یازده‌هه‌مین سه‌رۆكی كۆریای باشوور بۆماوه‌ی 18 ساڵ كاری كرددووه‌، له‌ ساڵی 2013 دا وه‌ك یه‌كه‌م كه‌سی كاریگه‌ر له‌ نێو 100 كه‌سی ساڵدا له‌ كیشوه‌ری ئاسیا و به‌یه‌كێك له‌ ژنه‌ كاریگه‌ره‌كانی هه‌موو جیهانیش ده‌ستنیشان كراوه‌، له‌ ساڵی 2017 له‌پۆسته‌یكه‌ی ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌، هێ كه‌ ئێستا ته‌مه‌نی 66 ساڵه‌، كچی پارك چونگ هێ  سێیه‌م سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یه‌ كه‌ له‌نێوان 1963-1979 سه‌رۆكی كۆرۆیاه‌ باشوور بووه‌، هێ به‌ قه‌یره‌یی ماوه‌ته‌وه‌ و هه‌رگیز شووی نه‌كردووه‌.

هێ خوێندنی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی له‌ سیئۆلی پایته‌خت ته‌واو كردووه‌و دواتر باكالۆرۆیسی له‌ ئه‌ندازیاریی ئه‌لیكترۆنیدا به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ ساڵی 1974 ، دوای ئه‌وه‌ی له‌ 15ئابی 1974‌ له‌ لایه‌ن هاوڵاتیه‌كی كۆرییه‌وه دایكی ده‌كوژرێت كه‌ له‌ ژاپۆن له‌ دایك ببوو، هه‌روه‌ها لایه‌نگری بۆ كۆریای باكوور هه‌بوو تیرۆر ده‌كرێت، به‌ناچاریی ڕوو له‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا ده‌كات. دواتریش له‌ 1974 له‌ لایه‌ن به‌رپرسی هه‌واڵگریی وڵاته‌كه‌ی خۆیه‌وه كیم جای گیو‌ له‌ رۆژی 26/10/ 1979 باوكی كوژرا، دواتر سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی كه‌ لایه‌نگریی باوكی بوون ده‌ستگیرده‌كران و ده‌كوژران.

دواتر ده‌ستی كردووه‌ به‌ كاری سیاسی كردووه‌ له‌ كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا و له‌ ساڵی 1998 له‌ سه‌ر پشكی پارتی نیشتمانی گه‌وره‌ -  GNP- ده‌بێته‌ په‌رله‌مانتار، دوای ئه‌وه‌ش بۆ دوو خولی دیكه‌ هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه‌ تا ساڵی 2010.

به‌هۆكاری سه‌ره‌كی داده‌نرێت له‌ دروستكردنی په‌یوه‌ندی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا،  ساڵی 2007 كاندیدبووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڵام به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م نه‌یتوانیوه‌ بیباته‌وه‌ تا دواجار له‌ هه‌ڵبژاردنی 2012 دا له‌ ڕكابه‌ره‌كه‌ی برده‌وه‌و 51.6% ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام پشتیوانی ئه‌وتۆی نه‌ده‌كرا له‌ناوخۆی حكومه‌تدا بۆیه‌ له‌ شه‌وی 25/1/2013 توانی كوده‌تایه‌ك بكات و سه‌رجه‌م جومگه‌ گرنگه‌كانی حكومه‌ت كۆرنترۆڵ بكات.

په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی دونیادا زۆرباش بوو، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو به‌ره‌ی ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ لایه‌ك و چین و ڕوسیاو ئێران یش په‌یوه‌ندی باشی هه‌بوو.
له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا یه‌كه‌م سه‌رۆكی ژنه‌ كه‌ كاروباریی وڵاتی به‌ڕێوه‌بردبێت و له‌‌ ڕوویی بیروباوه‌ڕیی ئاینیه‌وه‌ باوه‌ڕیی بوداییه‌كی كاسۆلۆكی یه‌، له‌ ئه‌نجامی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازیی هاتووه‌ته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و 18 ساڵ له‌سه‌ر لوتكه‌ی كۆریای باشوور مایه‌وه‌.  له‌ لایه‌ن نه‌یاره‌كانیه‌وه‌ دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كار هێنانی ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵس و كه‌وتیی دژبه‌ ده‌ستووری وڵاتی بۆ به‌ڕێ خراوه‌.

دواجارچه‌ند رۆژێك پێش له‌ ئێستا دادگای ئه‌و وڵاته‌ تاوانه‌كانی له‌سه‌ر ساغكرده‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ كه‌ خاتوو پارك گوێن هێ به‌ردوام ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ و دادگا به‌ بڕیاردانی پێشوه‌خته‌ تۆمه‌تبار ده‌كات.

گه‌رچی هه‌مووان ئه‌وه‌ باش ده‌زانن كه‌ ئه‌و زیندانه‌ی سه‌رۆكی پێشووی كۆریای تێدا ده‌مێنێته‌وه‌ هه‌مان ئه‌و زیندانه‌ نییه‌ كه‌ هاوڵاتییه‌كی ئاسایی تێدایه‌، به‌ڵام بایه‌خی ئه‌و كاره‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ دادگا توانیویه‌تی كاری خۆی بكات و ڕاپێچی زیندانی بكات، ئه‌وه‌ش زه‌نگێكی تره‌ بۆئه‌وانه‌ی كه‌ به‌و ڕێگایانه‌دا ده‌ڕۆن كه‌ ئه‌و سه‌رۆكه‌ی پێدا ڕۆشتووه‌.