ڕاپۆرتی جیهانی

05:13 - 12/07/2020

توێژینه‌وه‌یەک له‌سه‌ر مردن به‌ كۆرۆنا شتى نوێ ده‌ڵێت‌

پەیسەر پرێس

گه‌وره‌ترین توێژینه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ١٧ ملیۆن كه‌س ئه‌نجامدراوه‌، زیاتر ئه‌و هۆكارانه‌ روون ده‌كاته‌وه‌، كه‌ مه‌ترسى مردن به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا زیاد ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌پێى رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمز.

توێژینه‌وه‌كه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ته‌مه‌ن، ره‌گه‌ز، نه‌ژاد، چینایه‌تى و دۆخى كۆمه‌ڵایه‌تى، رۆڵ ده‌بینن له‌ زیاد بوونى هۆكاره‌كان بۆ مردنى توشبووانى كۆرۆنا، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ دۆخى ته‌ندروستى كه‌سى توشبوو كه‌ له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانى مردنى توشبووانى كۆرۆنایه‌. توێژینه‌وه‌كه‌ گه‌وره‌ترین رووبه‌رى هه‌یه‌ و له‌سه‌ر ١٧ ملیۆن كه‌س ئه‌نجامدراوه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان كه‌سانى ساغ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه‌، تا بزانرێت كێن ئه‌وانه‌ى زیاتر به‌ كۆرۆنا ده‌مرن.

ئۆتشیشى میشێل، زاناى ته‌ندروستى گشتى له‌ زانكۆى شیكاگۆ كه‌ به‌شدارى نه‌كردووه‌ له‌ توێژینه‌وه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، زۆربه‌ى زانیارییه‌كانى توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌زانن، به‌ڵام قه‌باره‌ى توێِژینه‌وه‌كه،‌ كه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر كه‌سى له‌ خۆ گرتووه،‌ گرنگه‌ وه‌ پێویسته‌ بۆ گه‌یشتن به‌ به‌ڵگه‌ى جیاواز.

توێژه‌ران هه‌ستاون به‌ ده‌رهێنانى كۆمه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌ به‌یاناتى تۆمارى ته‌ندروستى زیاتر له‌ ١٧ ملیۆن و ٢٨٠ هه‌زار كه‌س، كه‌ سه‌دا ٤٠ یان دانیشتووى به‌ریتانیان، هه‌موو به‌یاناته‌كانیان كۆكردووه‌ته‌وه‌ له‌ هاوكارى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى نیشتمانى به‌ریتانیا له‌ ماوه‌ى سێ مانگدا.

پزیشك به‌ن غولداكر له‌ زانكۆى ئۆكسفۆرد كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئاماده‌كاره‌كانى توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت:"سه‌رنجى توێژینه‌وه‌كانى پێشوو له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشانه‌ بوو كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانن، ئه‌مه‌ سودمه‌ند و گرنگه‌، به‌ڵام ئێمه‌ ویستمان بگه‌ین به‌ بیرۆكه‌یه‌كى روون ده‌رباره‌ى مه‌ترسى له‌سه‌ر كه‌سانى ئاسایى، راسته‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌مان سه‌ره‌تاییه،‌ به‌ڵام هه‌موو كه‌سێك ده‌گرێته‌وه‌".
 
ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز
 
به‌پێى ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان زیاترە له‌ ٨٠ ساڵ، بیست هێنده‌ ئه‌گه‌رى مردنیان زیاتره‌ له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌ په‌نجاكانى ته‌مه‌نیاندان، وه‌ سه‌د هێنده‌ مه‌ترسییان له‌وانه‌ زیاتره‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌خوار ٤٠ ساڵه‌وه‌یه‌. 

هه‌ر به‌پێى توێژینه‌وه‌كه‌، پیاوانى توشبوو به‌ ڤایرۆسى‌ كۆرۆنا زیاتر ئه‌گه‌رى مردنیان هه‌یه‌ له‌ ژنان كه‌ هاوته‌مه‌نى یه‌كن، هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه‌ جه‌خت له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تى ته‌ندروستى ده‌كاته‌وه‌، وه‌ك قه‌ڵه‌وى شه‌كره‌و ره‌بۆى توند و به‌رگرى لاواز، توێژینه‌وه‌ تازه‌كه‌ى توێژه‌رانى ناوه‌ندى كۆنتڕۆڵكردنى نه‌خۆشییه‌كان و خۆپارێزى، هه‌مان ئه‌م هۆكارانه‌ پشت راست ده‌كاته‌وه‌. 
 
توێژه‌ران ده‌ڵێن، هه‌ندێك هۆكارى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى ئه‌گه‌رى مردن زیاد ده‌كه‌ن، وەک هەژاری. ئافون كونور زاناى بوارى په‌تا له‌ زانكۆى جۆنز هۆبكنز كه‌ به‌شدار نه‌بووه‌ له‌ توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت:"به‌یاناته‌كان به‌ نزیكه‌یى پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تا ئێستا له‌ جیهان تێبینى ده‌كرێت، ئه‌كه‌ موفاجه‌ئه‌ نییه‌"، جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كان كارى سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌ركه‌وتوون.

شاریل باربر زاناى بوارى په‌تا له‌ زانكۆى دریكسل ده‌ڵێت، ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌رباره‌ى ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت بڕواپێهێنه‌ره‌. 

پێشتر توێژەران باسیان لەوە کردبوو کە توشبووانی رەشپێست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا،  زیاتر ئەگەری مردنیان هەیە وەک لە توشبووی سپی پێست، ئەم ئاڕاستەیە بەردەوام بوو تا دوای رێوشوێنەکانی پزیشک غولداگر و هاوڕێکانی وە هەموارکردنەوەی ئامارەکان بە رەچاوکردنی هۆکارەکان وەک تەمەن، رەگەز، دۆخی سروشتی.

ژمارەیەکی زۆر لە راپۆرتەکان ئەوەیان دەرخست، کە جیاوازی کۆمەڵایەتی و چینایەتی، ئەوەی کە باری سەرشانی کەمینەکان قورس دەکات لە هەموو شوێنێکی جیهان، مەترسییەکانی مردن بەم ڤایرۆسە زیاد دەکات. 

لەلایەکی دیکەوە، ژمارەیەک زانا جەخت لەوە دەکەنەوە، کەموکوڕی لە بەرنامەی توێژینەوەکە هەیە، بە جۆرێک وای لێهاتووە کە قورس بێت مەترسییەکان بە وردی دیاریبکرێت، کە رووبەڕووی چینە لاوازکان دەبێتەوە ئەوە توێژانەی کە لە توێژینەوەکەدا دیاریکراوە، بۆ نموونە هەندێک حاڵەتی تەندروستی هەیە کە مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاد دەکات وەک نەخۆشییە درێژخایەنەکانی دڵ، ئەمانە زیاتر لە نێو رەشپێشتەکان بڵاون وەک لە سپی پێست. 

بەچاوپۆشین لە عەیبەو کەموکوڕییەکانی ئەم توێژینەوەیە. زاناکان کۆکن لەسەر ئەوەی هۆکارە جیاوازەکان لە توشبوان بە هەر نەخۆشییەک جا کاڤید ١٩ بێت یاخود نا، پەیوندیی زۆری هەیە بە نەژادەوە. بەپێی گوتەی پزیشک میتشل، کە توشبوونی دانیشتوانە لاتینییەکانی ئەمریکا ئەوانەی لە بنەڕەتدا ئەفریقین، سێ جار ئەگەری زیاترە وەک لە سپی پێستەکان.