ڕاپۆرتی جیهانی

11:58 - 31/07/2020

ئه‌و خواردنانه‌ی گه‌رم ناكرێنه‌وه‌‌‌

پەیسەر

مرۆڤ هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی فێربووه‌ ئاگر بۆدروستكردی ژه‌مه‌ خۆراكه‌كانی به‌كاربهێنێت چێژیی له‌ خواردنی گه‌رم و تازه‌ -فرێش- بینیوه‌، به‌ڵام زۆر كەس وەك خویەك كە لە كۆنەوە بۆیان ماوەتەوە ئەو خواردنانەی ئامادەی دەكەن دواتردا گەرمی دەكەنەوە بەبێ ئەوەی بزانن كە ئەوە مەترسی گەورە لەسەر تەندروستیان دروست دەكات.

زۆر كەس ئەو خواردنەی دەمێنێتەوە دەیخاتە ناو بەفرگر بۆ ئەوەی دواتر گەرمی بكاتەوە و لەكاتێكی تردا بیخوات، بەڵام نازانن ئەو مادە خۆراكیە بە گەرمكردنەوە دەبێتە مادەیەكی ژەهراوی و زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت گرنگترین ئەو خواردنانەی بەگەرمكردنەوە دەبنە مادەی مەترسیدار و ترسناك ئەگەر گەرم بكرێنەوە :

پەتاتە
پەتاتەی ئامادەكراو لەپلەی گەرمی ژووردا مەترسی ئەوەی هەیە كە بەكتریاكان گەشەی تێدا بكەن و سودەكانی لەدەست بدات و خواردنی ببێتە هۆی ژەهراوی بوون، بۆیە ئەگەر دەتەوێت پەتاتەی ئامادەكراو هەڵبگریت پێویستە دەست بەجێ و راستەوخۆ بیكەیتە ناو بەفرگر، وەك ئەوەی ماڵپەری " مینازاخە" ی ئەڵمانی بڵایكردۆتەوە.

قارچك
ناكرێت قارچك بۆ ماوەی زیاتر لەیەك رۆژ هەڵبگیردرێت، و ئەگەری ئەوەش هەیە پرۆتیناتەكانی ناوی بگۆردرێن بۆ مادەی ژەهراوی ئەگەر دووبارە گەرم بكرێتەوە.

هێلكە
هێلكە جا بە هێلكە و رۆن یان هێلكەی كوڵاو بێت لەدوای ئامادەكردنی نابێت گەرم بكرێتەوە چونكە دەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی خۆراكی.

برنج
هەمان دۆخی پەتاتەی هەیە و برنج توانای ئەوەی هەیە بەكتریا مەترسیدارەكان پەرەپێ بدات ئەگەر لەپلەی گەرمی ژووردا بهێڵدرێتەوە بۆیە پێویستە برنج لەناو بەفرگرێكی داخراودا هەڵبگیردرێت.

مریشك
پرۆتینەكانی مریشك ئەگەری ئەوەیان هەیە بگۆردرێن بۆ پێكهاتەی ژەهراوی ئەگەر گەرم بكرێتەوە، بەڵام دەتوانیت سود لەمریشك وەربگرێت بەساردی لەئامادەكردنی زۆر سوب، وەك ئەوەی ماڵپەری " ئنسایدر" ی ئەمریكی بڵاویكردۆتەوە.

سەوزەكان
وەك سپیناخ و كەرەوس كە رێژیەكی زۆری مادەی نیتراتیان تێدایە و لەكاتی دووبارە گەرمكردنەوەیان لەگەڵ خوێن كارلێك دەكەن و دەگۆڕدرێن بۆ پێكهاتەیەك كە هۆكاری شێرپەنجەیە.

زەیتەكان
زەیتی ناوكی ترێ و زەیتی گوێز و زەیتی دەنكی كەتان كە هەموویان پلەیەكی گەرمی دیاریكراویان هەیە و لەدوای دووبارە گەرمكردنەوەیان دەبنە مادەی ژەهراوی.