ڕاپۆرتی جیهانی

05:30 - 01/08/2020

چۆن دەتوانیت چێژ لەمۆڵەت وەربگریت بەبێ ئەوەی گەشت بكەیت؟‌

پەیسەر پرێس

بەسەربردنی كاتك بۆ دووركەوتنەوە لە كارە بەردەوامەكان و ئیشە تاقەت پڕوكێنە دووبارەكان بۆ ئەوەی چەند ساتێك لە لەماڵەوە بەسەر بەرین ، دیاردەیەكە تەنانەت دەگەڕێتەوە بۆ پێش دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆناش، مەرج نییە هەركەسێك بۆ ماوەیەك بە شێوەیەكی كاتی لەكارەكەی دابڕا ئیتر بچێتە گشەتی شارو وڵاتان، بەڵكو ڕێگەی دیكەش هەیە بۆ ئەوەی سوود لەو كاتە وەربگرین.

لەو قەیرانە داراییەی ساڵی 2008 دەستی پێكرد كە جیهانی هەژاند، لەو كاتەوە ژمارەیەكی زۆری گەشتیار بڕیاریاندا خەرجی گەشتكردنیان كەم بكەنەوە ،لەرێگەی نەچوون بۆ وڵاتانی تر و لەبری ئەوە مانەوەیان لەنزیك ماڵی خۆیان، وەك ئەوەی مارلوس دی فریز گەورە شیكەرەوەی بواری گەشتكردن لە ئاژانسی " مینتل" بۆ لێكۆڵینەوە لە رەفتاری بەكارهێنەران ئاماژەی بۆدەكات.

ئەو بە كەناڵی  بی بی سی بەریتانی راگەیاندووە ئەگەری بەهێز ئەوەیە ئەوانەی لەدایك بووی دووهەزارەكانن لەسەر ئەم بەرنامەیە بەردەوام بن، ئەوەش بەهۆكاری دارایی و هەندێك هۆكاری تری پەیوەندیدار بە شێوازی ژیان.

بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەم ساڵدا ناچاری كردین، مەرجی نوێ بگرینەبەر، پەیوەندیدار بە تەندروستی تاك و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی، هەروەك بۆوە هۆی داخستنی سنورەكان لەنێوان وڵاتان، گومان و نیگەرانی دەربارەی داهاتووی ئابوری دروستكردووە، بۆیە ئەگەری بەهێز ئەوەیە كە دیاردەی بەسەربردنی كات لەماڵەوە زیاتر بێت، زۆرتر لەهەر كاتێكی رابردوو، لەخوارەوە چەند ئامۆژگاریەك دەخەینە ڕوو بۆ ئەوەی پشووەكانتان بەشێوەیەكی سەركەوتوو بەسەربەرن.

زۆر خۆت هیلاك مەكە بە كاروباری رۆژانەوە
كلودیا ئونگر شیكەرەوەی بواری گەشت لە كۆمپانیای ( فوكاسرایت) تایبەت بە لێكۆڵینەوەی بازار دەڵێت " پێویستە لە مێشك و بۆچوونی خۆتان بێنەدەرەوە بۆ ئەوەی زۆرترین پشوو بدەن"

ئەو بەكەناڵی بی بی سی بەریتانی گوتووە " كاتێك سەرقاڵیت بەبیركردنەوە لە كێشەكانی رۆژانەی خۆت، ئەوە ئەو كێشە راستەقینانە نابینیت كە ڕووبەڕووت دەبێتەوە"
بە واتایەكی تر كە تۆ لەپشوویدات بۆ ئەوە لەماڵەوە نیت كە كارەكانی رۆژانەی ماڵ بكەیت یان بەڵگەنامەكانی ئۆتۆمبێلەكەت نوێ بكەیتەوە" بۆیە ئەو كارانە مەكە لەكاتێكدا لەماڵەوەیت، بەڵكو چێژ لە پشووەكەت وەربگرە لەماڵەوە.

بەپێی راپرسیەك كە " بانك باركلیز" ساڵی رابردوو ئەنجامیداوە لە هەر 10 بەریتانیەك 9 كەسیان كە تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 34 ساڵیدا بووە ویستویانە لەكاتی مۆڵەتی پشوودا دەستبەرداری هەموو شتێك ببن، و 70%ی بەشداربوانی ئەو راپرسیە گوتویانە كە دەیانەوێت دەستبەرداری ئالودەبوون بە ئینتەرنێت ببن.

پێداویستیەكانت لە پلەی یەكەمدا دابنێت
لینا شمیت راهێنەری یۆگا لە شاری سان دیگوی ئەمریكا كە نوسەریشە لەبواری پەرەپێدانی مرۆیی رێنمایی ئەوە دەدات كە كەس و كار و هاورێكانمان ئاگادار بكەین كە چووین بۆ پشوو، وەك ئەوەی هەر بەراستی و بەتەواوەتی چووبینەدەرەوەی وڵات بۆ وەرگرتنی پشوو.

مۆبایلەكەت دابخە یان لایەنی كەم بێدەنگی بكە، چاوەرێی ئیمەیڵ مەكە نامەت بۆ بێت، دەتوانیت بەردەوام بیت لە چێژوەرگرتن لە تەكنەلۆجیا، ئەگەر چێژت پێدەبەخشێت، وەك گوێ گرتنی مۆسیقا یان سەیركردنی فلمێك كە بەلاتەوە سەرنج راكێش و باشە.

ئونگر دەڵێت دڵنیابە پێداویستیە تایبەتیەكانی خۆت پێش رەزامەندی ئەوانی ترە كە بەشێك لەكاتی خۆتیان پێ بدەیت.

بەچاوی نوێوە سەیری رابردوو بكە
لە شار یان ناوچەی گوندنشین بژیەیت، ئەوە لەسەر جۆرێك یان ستایلێكی ژیان رادێیت، ژیانت وەك كەسانی تری وایە، بەڵام بەسەربردنی كات لەماڵەوە دەرفەتی ئەوەت پێدەدات كە سەیری كاروبارە نوێكان بكەیت بە چاوی نوێوە.

بەشێك لەزانایانی بواری كۆمەڵناسی جەخت لەوە دەكەنەوە كە دەستبەرداربوونی رەفتاری بەدەستهاتوو لەرێگەی پەیرەوكردنی رەفتاری سادەوە سودی هەیە، وەك راهاتن لەگەڵ هەمان چێشتخانە بەڵام لەسەر مێزێكی جیاواز لەوەی رۆژان دابنیشە، یان زیادكردنی سەردانی هەمان شوێن بەڵام لەكاتە جیاجیاكانی رۆژدا.

ئونگر دەڵێت " تەنها خۆت بە لەو ساتەوەختەدا ، گرنگی بەهیچ شتێك مەدە جگە لەو كارەی لەو ساتەوەختەدا دەیكەیت"

گرنگی بەخۆت بدە
گومانی تێدا نیە گرنگیدان بەخۆت رەفتارێكە یارمەتیت دەدات رزگارت بێت لەو فشار و ماندووبونەوەی لەسەرتە، شمیت دەڵێت " چاودێری و گرنگیدان بەخۆت باشترین رێگای مامەڵەكردنە لەگەڵ بێزاری و هیلاكی"

دەرفەتی ئەوەت پێ دەدات كە چێژ لە گەرماوەكەت وەربگریت ئەویش لەرێگەی كڕینی كەل و پەلی سەرنج راكێش لە گەرماوە تایبەتیەكەی خۆت، بەڵام شمیت دەڵێت" گرنگیدان بەخۆت بابەتێكە لەگەڵ هەموو كەسێك یەك ناگرێتەوە، ئاشكراكردنی سروشتی تایبەتی خۆت یارمەتیدەرت دەبێت بۆ نوێكردنەوەی چالاكیەكانت"

بودجەیەكی تایبەتی خۆت بۆ پشوو دابنێ
گومانی تێدا نیە كە تۆ لەرێگەی نەكڕینی بلیتی فرۆكە و بەكرێ نەگرتنی ژووری هۆتێل و خەرجی ترەوە بڕە پارەیەكت بۆ دەگەڕێتەوە كە بۆ گەشتكردنت داناوە، ئەی بۆچی ئەو پارەیە وەك بودجەیەكی تایبەتی خۆت دانانێیت و بەكاری ناهێنیت لەو پشووەی لەماڵەوە بەسەری دەبەیت؟

لوری كامبل كە لەماڵپەری (Good With Money) كار دەكات دەڵێت " پارە بۆ خۆت خەرج بكە كاتێك لەماڵەوە پشوو وەردەگریت هاوشێوەی ئەوەی لەپشووی دەرەوە خەرجت كردووە.

ئەگەر لە خواردن ئامادەكردن بێزاربویت ئەوە لەكاتی پشوو لەماڵەوە وازی لێبهێنە وئامادەی مەكە، بەڵام ئەگەر چێژ لەخواردن دروستكردن وەردەگریت ئەوە دروستی بكە.
كامبل دەڵێت خەرجكردنی پارە بۆ كڕینی جل و بەرگی نوێ ئاساییە لەكاتێكدا پشوو لەماڵەوە وەردەگریت، هاوشێوەی ئەوەی كە پارەت بۆ كڕینی جل و بەرگ خەرج كردووە پێش ئەوەی گەشتی دەرەوەی وڵات بكەیت.

ئاساییە لەكاتی پشوودا بۆ ماوەی هەفتەیەك یان دوو هەفتە لەماڵەوە نەمێنیتەوە، دەكرێت بچیت بۆ هۆتێل یان لەناو ماڵەكەی خۆتدا خێوەتێك هەڵبدە و تێیدا بمێننەرەوە.

خۆت فێری هیچ مەكە
لەگەڵ ئەوەی هەر ئیشێك دەزانیت بەڵام بزانە ئەوە كاتێكی كەم و بەنرخە و پێویستە ئەو كاتە بەخۆتان بدەن، لەخۆتانی قورس مەكەن كە كاتەكانتان بەفێرۆدەدەن، بەڵكو بەشێك لەكاتەكانتان لەماڵەوە بمێننەوە و لەهەموو شتێك دووربكەونەوە، ئونگر دەڵێت پێویستە هەموو كەسێك دوای ئارەزووی خۆی بكەوێت، بەو رێگایەی دەیەوێت كاتی پێ بەسەربەرێت.

ئەگەر ئێوە ئەم ساڵ و لەكاتی پشوودا لەماڵەوە مانەوە ئەوە بەواتای ئەوە نایەت كە پشووەكەتان كاریگەری نەرێنی هەبووە بەڵكو بەپێچەوانەوە پشووی زیاتر وەردەگرن.