ڕاپۆرتی جیهانی

04:34 - 06/08/2020

هێرۆشیماو ناكازاكی دوو برینی ساڕێژنه‌بووی جه‌سته‌ی مرۆڤایه‌تی‌

پەیسەر

ئه‌مڕۆ 6 ئاب 75 ساڵ به‌سه‌ر بۆردومانی هه‌ردوو شاری (هێرۆشیما و ناكازاكی) ژاپۆنیدا تێده‌په‌ڕێت، له‌و ڕوداوه‌دا كه‌ له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكاوه‌ ئه‌نجام درا، له‌ كۆی 350 هه‌زار دانیشتووی شاری ناكازاكی زیاتر له‌ 140 هه‌زار كه‌س كوژرا، له‌ ناكازاكیش زیاتر له‌ 47 هه‌زار كه‌س، به‌و هۆیه‌وه‌ زۆر به‌خێرایی ده‌سه‌ڵاتدارانی ژاپۆن له‌ رۆژی 14 مانگ واته‌ ته‌نها یه‌ك هه‌فته‌ به‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌دا تێپه‌ڕیی شكستی خۆیان ڕاگه‌یاندو خۆیان دا به‌ده‌سته‌وه‌.

هۆكار:
لە میانەی جه‌نگی جیهانی دووەمدا(1939-1945)  و بە هۆی خۆڕاگری و کۆڵنەدانی جەنگاوەرە ژاپۆنییەکان و خۆنەدانیان بەدەستەوە کە بوو بووە هۆی کەوتنەوەی زیانی گیانی لە ڕیزەکانی سەربازە ئەمریکییەکاندا، لەبەر ئەوە ئەمریکا ویستی پەیامێک بنێرێت بۆ شکاندنی ئەم کۆڵنەدانە و پەیامە ئەمریکییەکەش بریتی بوو لە بۆمبی هێرۆشیما و بەڵام ژاپۆنییەکان چۆکیان دانەدا تا دوای بۆمبی ناگازاکی، پاشان ژاپۆن ناچار بوو بێ مەرج مل کەچ بکات و ئاڵای سپی هه‌ڵبكات، كه‌ دواتر ده‌ركه‌وت ژاپۆنیه‌كان چه‌نده‌ زیره‌كانه‌ توانییان هه‌ستنه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی دیكه‌ بچنه‌ پێشه‌نگی هه‌موو جیهان، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدا تا ئێستا یه‌ك فیشه‌ك دروست ناكات و ته‌نها له‌ڕێگه‌ی پیشه‌سازییه‌وه‌ توانیویه‌تی به‌شێكی زۆری جیهان بۆخۆی كۆنترۆڵ بكات و شوێنه‌واری ئه‌و جه‌نگه‌ تا ڕاده‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر ولاته‌كه‌ی بسڕێته‌وه‌.

بۆچی ئه‌و دوو شاره‌؟
ێش ئەوەی ئەوەی دوو بۆمبە ئەتۆمییەی ئه‌مه‌ریكا بتەقێنرێنەوە دەزگای هه‌واڵگریی ئەمریکی لیستێک لە ئامانجەکانی دا بە کۆشکی سپی کە بە ئامانجی زیندوو دادەنران، ئەوانیش؛ کیۆتۆ، هێرۆشیما، یۆکوهاما، کوکورا، نیگاتا، و لە نێو ئەو لیستەشدا شاری هێرۆشیما هەڵبژێردرا و شاری تۆکیۆیان گۆڕی بە ناگازاکی و هەڵیانبژارد بۆ تەقینەوەکە، لەبەرئەوەی هەریەک لەو دوو شارە (هێرۆشیما و ناگازاکی) ناوەندی پەیوەندی جوڵەی سوپای ژاپۆنی بوو، هەروەها لەبەرئەوەی هیچ بەندیخانەیەکیان لە خۆ نەئەگرت کە بەندە ئەمریکییەکانی تێدا بێت هاوکات ئەم شارانەی کارگەی سەربازی یان سەربازگەی گەورەی ژاپۆنی تێدا نەبوو.

فڕۆكه‌وانه‌كه‌:
فڕۆکەوان پۆل تبیتس Paul Tibbets کە فڕۆکەیەکی لە جۆری B-29 دەبرد بەڕێوە ڕاسپێردرا بە وەشاندنی بۆمبی ئەتۆمی ناونراو بە (کوڕی بچووک) لەسەر شاری هێرۆشیما، و بە پێی سەرچاوە ئەمریکییەکان فڕۆکەوانەکە نەیزانیوە کە بۆمبی ئەتۆمی هەڵگرتووە. بڕیاری دانانی ئەو فڕۆکەیە لە مۆزەخانەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکادا لەلایەن زۆربەی لایەنەکانەوە ناڕەزایی لێکەوتەوە.
وارفیڵد ساڵی 1915 له‌ دایك بووه‌، له‌ته‌مه‌نی 92 ساڵیدا 2007 له‌ شاری كۆڵۆمبسی ئه‌مه‌ریكی كۆچی دوایی كردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ سه‌ره‌تای ڕووداوه‌كه‌وه‌ زۆر نیگه‌ران و دڵته‌نگ بوو، به‌ڵام به‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ مردنه‌كه‌ی ڕایگه‌یاندووه‌ ئێستاش فه‌رمانی پێ بكرێت هه‌مان كار ده‌كاته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سێك بووه‌ فه‌رمانی پیكراوه‌و له‌ پیناوی ولاته‌كه‌یدا ئه‌و كاره‌ی كردووه‌. له‌ ناو سوپای ئه‌مه‌ریكادا ماوه‌ته‌وه‌ تا رۆژی 31 ئابی 1966 ، دواتر ئه‌مه‌ریكا بڕیاری داوه‌ وه‌ك پاشكۆی سه‌ربازیی بینێرێت بۆ باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ هیندستان به‌لام هیندییه‌كان ڕه‌تیان كردووه‌وته‌وه‌. تا به‌ رۆژی 1/11/2007 كۆچی دوایی كرد.

ڕووبه‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌:
ئه‌و بۆمبه‌ی كه‌ درا به‌سه‌ر شاری هێرۆشیمادا كێشه‌كه‌ی ته‌نها 60كیلۆگرام یۆرانێۆمی تێدا بوو، وشه‌ی نھێنی بۆ به‌ردانه‌وه‌ی - Little Boy - بوو به‌واتای منداڵه‌ بچكۆله‌كه‌، ئه‌و فرۆكه‌یه‌ی كه‌ چووه‌ ئاسمانی هێرۆشیما یه‌كه‌م جاری بوو بچێته‌ ئاسمان و فرۆكه‌وانه‌كه‌ش ناوی دایكی لێنابوو -ئینولا جای-، كه‌ ئێستاش پارێزراوه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا، هه‌رچه‌نده‌ ئامێره ‌ئاگاداركه‌ره‌وه‌كانی ژاپۆن هاتنی چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كیان بۆ سه‌ر ولاته‌كه‌یان ڕاگه‌یاند، له‌ كاتژمێر هه‌شت و چاره‌ك له‌به‌رزایی 600 مه‌تره‌وه‌ بۆمبه‌كه‌ فڕێ درایه‌ خواره‌وه‌، شه‌پۆله‌كه‌ی 1.6 كیلۆمه‌تری به‌چوارده‌وری خۆیدا بڵاوبوویه‌وه‌ ئاگره‌كه‌ی 11.4 كیلۆمه‌تر به‌چوارده‌وردا بڵاوه‌ی كرد، 90% ی خانوه‌كانی ئه‌و شاره‌ی ته‌خت كرد.

چی ڕوویدا؟
ناوەندی سەرەکی پەیوەندییەکان لە تۆکیۆ زانی کە کێشە هەیە لە پەیوەندییەکانیدا لەگەڵ هێرۆشیما کە هەموو پەیوەندییەکانیان پچڕابوو لەگەڵ شارەکە، سەرکردایەتییەکی ژاپۆنی نارد لە کۆمەڵێک فڕۆکە پێک هاتبوون تا بزانن چی ڕوویداوە دوای ٢٠ خوڵەک، فڕۆکەوانە ژاپۆنییەکان هەورێکی چڕیان بینی لەسەر شارەکە لە دووری ١٦٠کم و سەرکردایەتی ژاپۆنی درێژەی ڕووداوەکەیان نەزانی تا دوای ١٦ سەعات کاتێک سەرۆکی ئەمریکی هاری ترۆمان وتاری دا لەسەر وەشاندنی بۆمبە ئەتۆمیەکە لەلایەن کۆشکی سپیەوە.
وێرانبوونی %٩٠ی بینا و دامەزراوەکانی شارەکە.
زیاتر لە ٨٠،٠٠٠ کەس کوژران، و ٩٠،٠٠٠ کەسی تر بریندار بوون، و بە دەیان هەزار کەس بێ جێگە و شوێن مانەوە نزیکەی ١٤٠،٠٠٠ کەس بە هۆی بۆمبەکە و کاریگەرییەکانی دواتری بوونە قوربانی.
%٩٥ قوربانییەکان خەڵکی مەدەنی بوون.

بۆچوونه‌كان چی بوون؟
شارەزایان جیاوازبوون لە هەڵسانگاندنی ئەم ڕەفتارە ئەمریکییەدا، هەندێکیان لایەنگری بۆچوونی ئەمریکییان کرد بۆ خێرا کۆتایی هینان بە جەنگی جیهانی دووەم.
ئەوانی تر ئەوە تەنها بە بەهانەیەکی نا لۆژیکی دادەنێن، وای دەبینن کە جەنگەکە گەیشتبووە کۆتاییەکانی، و ماوەکەی لەوە زیاتر درێژ نەدەبوویەوە، و ئەوەی ئەمریکا پێی هەستاوە تەنها دەرخستنی پاڵەوانێتی بوو بۆ ئەوەی هێزی خۆی دەربخات و بۆ دەستگرتن بەسەر جیهاندا.

هه‌ندێكی دیكه‌ش پێیان وابوو تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه‌ بوو بۆ ئه‌وه‌ی بزانن توانای وێرانكارییه‌كانی چه‌نده‌.
ئه‌و تاوانه‌ی كه‌ ده‌رهه‌ق به‌و دوو شاره‌ كرا له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ تاوانێك نه‌بوو ته‌نها بۆ سه‌رده‌مێك و له‌ دژی ولاتێك ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵكو وه‌ك شاره‌زایان باسی ده‌كه‌ن تاونێكی دژه‌ مرۆڤایه‌یه‌تییه‌وه‌ تا مرۆڤایه‌تی هه‌بێت باس له‌و تاوانه‌ ده‌كات.