05:41 - 10/08/2020
ئه‌و كارانه چین هه‌ژاره‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌ری ڕه‌نجه‌كه‌یان ده‌خۆن؟
ژیان
هه‌رواهاتووه‌و پێده‌چێت هه‌رواش بڕوات، دابه‌شبوونی مرۆڤایه‌تی به‌سه‌ر چین و
توێژیی جۆراوجۆردا، هه‌ندێك به‌خۆشی بژین و هه‌ندێكی دیكه‌ش به كوللـه‌مه‌رگی، هه‌ندێك
پاشایانه بیگوزه‌رێنن و هه‌ندێكی دیكه‌ش ببنه كۆیله‌و به‌رده‌ست، به‌ڵام ئه‌وه
كێ ئه‌و دابه‌شكارییه ده‌كات و پشتیوانی له مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی ئه‌و سیسته‌مه
ده‌كات قسه‌یه‌كی دیكه‌یه، ئه‌وه‌ی كه ئامانجی ئه‌م ڕاپۆرته‌یه تیشك خستنه سه‌ر
هه‌ندێك له‌و كارانه‌یه كه هه‌ژاره‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و پاره‌دار و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان
خۆیانی پێوه‌باده‌ده‌ن و به‌كاری دێنن.
به‌درێژایی
سنووره‌كانی وڵاتی ئه‌سیوبیای باشووری كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقاو له دوورگه‌ی
توركانای باكووری وڵاتی كیینیا، بیرۆكه‌ی ڕاوه‌ماسی سه‌ری هه‌ڵداو دواتر گوترا كه
ڕه‌وانه‌ی جیهانی بكه‌ن، له‌وێوه بیبرۆكه‌ی فاشیۆن سه‌ری هه‌ڵداوه، له پێستی
جۆرێك ماسی پاڵتاوو پێڵاو‌و جانتا و شتی دیكه‌ش دروستكرا، ئیتر ئه‌وه ئه‌وه بووه
پیشه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌و ئه‌فه‌ریقایه‌دا كه به‌رده‌وام هه‌ژاره‌كان كار ده‌كه‌ن
و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌ری ڕه‌نجی ئه‌وان كۆده‌كه‌نه‌وه‌و پۆزی پێوه لێده‌ده‌ن،
بۆئه‌وه‌ی كاره‌كان سه‌ركه‌وتوو نرو باشتر به‌ڕێوه بچن كرێكاره هه‌ژاره‌كان
پێستی ماسیه‌كانیان ده‌كه‌نده‌وه‌و ده‌یانشۆرده‌وه‌و دواتر وشكیان ده‌كرده‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی
جیهانیان ده‌كرد، ئه‌وه جگه له خاوێنكردنه‌وه‌و دواجار له‌ت و په‌تكردن و له‌قوتوو
نان و پاشان باركردنیان و ره‌وانه كردنیان له لایه‌ن هه‌ژاره‌كانه‌وه بۆئه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان
به‌كار بهێنن و بیخۆن.
نه‌ك
هه‌ر ئه‌و پیشه‌یه به‌ڵكو پیشه‌ی دیكه‌ش هه‌ن كه هه‌ژاره‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و
دواتر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان سوود مه‌ند ده‌بن لێی، نموونه‌كانیش زۆرن، به‌ڵام لێره‌دا
ته‌نها سێ نموونه‌ی جیهانی و نموونه‌یه‌كی كورد‌یی ده‌هێنینه‌وه:
1-جگه‌ره‌ی –چرووت- كووبی:
پیشه‌سازیی
ئه‌م جۆره جگه‌ره‌یه كه له هه‌موو جیهاندا به‌ناوبانگه پێویستی به 500 ده‌ستی
كاری شاره‌زاو هونه‌ریی هه‌یه‌و دواتر پارچه‌یه‌كی ده‌گاته 1000 دۆلار، ئه‌وه‌ی
له هزری ئێمه‌دا به‌رجه‌سته بووه، ئه‌وانه‌ی ئه‌و جگه‌ره‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و
له فیلم و ته‌له‌فزیۆنه‌كاندا ده‌یبینین ده‌وڵه‌مه‌ندیی و فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌وه ده‌ستبڕین
و خاوه‌ن كاری زه‌به‌لاح مان دێنێته یاد، له زۆرینه‌ی فیلمه‌كاندا كه ئه‌وانیش
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقیعن ئه‌و جۆره كه‌سانه له‌نێو نوسینگه‌كانی خۆیاندا قاچ ده‌خه‌نه
سه‌رقاچ و به پۆزێكه‌وه ئه‌و ناوه پڕده‌كه‌ن له دووكه‌ڵی جگه‌ره‌ی چرووت، ئیتر
له‌وێوه‌یه ئه‌و شته له هزری هه‌ر یه‌ك له ئێمه‌دا چه‌سپاوه كه ئه‌و كه‌سانه
خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن پله‌و پایه‌ن كه ئه‌و جۆره جگه‌ره‌یه ده‌كێشن.
به‌رهه‌مهێنانی
جگه‌ره‌ی چرووت –كووبی- به شێوه‌ی كاری
خێزانی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت ، هه‌ر له كاتی شه‌تڵه‌وه تا ده‌گاته كاتی به‌رهه‌مهێنانیش قۆناغه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره جگه‌ره‌یه
زۆرسه‌خته‌و پێویستی به‌كاری تیمی به‌رده‌وام هه‌یه، چوون به‌رده‌وامی له كار‌و
دڵسۆزیی له ره‌چاوكردنی دۆخی به‌رهه‌مێھنان كاریگه‌ریی له سه‌ر كوالیتی به‌رهه‌مه‌كه
داده‌نێت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و قۆناغه‌ی كه ده‌خرێته ناو
چاڵی تایبه‌ت بۆ ماوه‌ی 50 تا 60 رۆژ و ده‌بێت
به‌رده‌وام سه‌ردانی بكرێت و ده‌ستیان پێوه‌ی بێت هه‌رچی ڕه‌شه‌وه‌بوو خراپ هه‌یه
لێی جیابكه‌نه‌وه. ئه‌م قۆناغه ئه‌وه‌نده هه‌ستیاره كه چاره‌نووسی باشی و
خراپی جگه‌ره‌كه‌و ته‌نانه‌ت نرخه‌كه‌شی دیاری ده‌كات.
له لێكردنه‌وی گه‌لای
تووتنه‌كه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ده‌كرێته چه‌پك و ده‌خرێته چاڵ زیاتر له یه‌ك
مانگ درێژه ده‌كێشێت. دوای ئه‌وه‌ش له دوای 60 رۆژ كه ده‌هێنرێته ده‌ره‌وه ده‌برێته
گه‌نجیه‌ی تایبه‌ت و بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ هه‌ڵده‌گیرێت و به‌رده‌وامیش چاویان لێیه‌تی
بۆ ئه‌وه‌ی تام و بۆنی تایبه‌ت وه‌ربگرێتو جارێكی دیكه‌ش ووشك ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
توانای سووتاندن و به دووكه‌ڵ بوونی گونجاو بێت و ڕێژه‌ی وشكبوونه‌وه و شێ
تیایدا گونجاو بێت.
دوای
ئه‌وه‌ی كه به‌چه‌ند قۆناغێكی دیكه‌دا ده‌ڕوات و به گه‌ڵای دارخورما تووتنه‌كه
ده‌پێچرێته‌وه‌و زۆر به‌ووردی چاودێریی ده‌كرێت، له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زا و هه‌ستیاریی
بۆن و تامه‌وه تاقیده‌كرێته‌وه و داواتر به پرۆسه‌یه‌كدا ده‌ڕوات كه پێی ده‌گوترێت
–ته‌خمیر- له‌كاتێكادا به‌سته‌یه‌ك له‌و جگه‌ره‌یه ده‌چێته هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی،
ئه‌وه‌ش پێویستی به 500 كه‌س هه‌یه كه ئیشی تێدا بكه‌ن.
2-كوباڵت، ئه‌و كاره‌ی منداڵان له به‌رامبه‌ر دوو دۆلاردا گیانیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
كوباڵت
كانزایه‌كی خۆڵه‌مێشییه، له پیشه‌سازیی باتری و پیل دا به‌كارده‌هێنرێت، له
ئێستاشدا ماده‌ی سه‌ره‌كی و پێكهێنه‌ری بنه‌ڕه‌تی مۆبایله زیره‌كه‌كانه، هه‌روه‌ها
له ئامێری سكۆته‌رو ئامێری ژمیره‌ر –حاسبة- و ئۆتۆمبێلی كاره‌باییدا به‌كارده‌هێنرێت.
كۆباڵت
له كۆماری كۆنگۆی دیموكرات به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، كۆمپانیا جیهانییه گه‌وره‌كانی
وه‌ك تسلا، ئه‌پڵ، مایكرۆسۆفت ، ئالفابیت و گۆگڵ كێبه‌ركێیانه له‌سه‌ری، له‌م
ساڵانه‌ی دوواییدا نرخی كۆباڵت چه‌ند به‌رامبه‌ر به‌رزبووه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
خواست له‌سه‌ری زۆر زیادی كردووه، له‌و كانانه‌ی كه ئه‌و ماده‌یه‌ی تێدا ده‌رده‌هێنرێت
كاری زۆر نامرۆییانه روو ده‌دات وه‌ك له ڕاپۆرته‌كانی یونسكۆدا هاتووه، به پێی
ڕاپۆرته‌كان زیاتر له 40 هه‌زار منداڵ له كانه‌كانی كۆنگۆی دیموكراتیدا كارده‌كه‌ن،
هه‌ریه‌كه‌یان له‌بریی 12 كاتژمێر كاركردنی هه‌ریه‌كه‌یان ته‌نها 2 دۆلار وه‌رده‌گرن.
له
ڕاپۆرته‌كانی یونسكۆدا هاتووه ئه‌وانه‌ی له‌و كانانه‌دا كار ده‌كه‌ن مه‌ترسی
تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان لێده‌كرێت و كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ له سه‌ر
سییه‌كانیان درووست ده‌كات، له هه‌مان كاتیش‌دا هیچ پێداویستیه‌كی پزیشكی به‌مه‌به‌ستی
خۆپارێزیی ئاماده نه‌كراوه.
كۆباڵت
له نێو كانه قووڵه‌كانی ناو زه‌ویدا په‌یدا ده‌بێت و ده‌رده‌هێنرێت، هه‌ربۆیه
به‌هۆی زۆری كاره‌كانیانه‌وه كه زیاتره له 12 كاتژمیر زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی
ئه‌و كاره ده‌كه‌ن بۆماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژ چاویان به خۆر ناكه‌وێت و تیشكی خۆریان
به‌رناكه‌وێت. هه‌موو كاره‌كانیش به‌ده‌ست ئه‌نجام ده‌درێت و له‌ناو قولایی ئه‌و
كانانه‌دا به‌رده‌كان ده‌شكێنن و ئه‌و ماده‌یه‌ی تێدا په‌یدا ده‌كه‌ن.
3-شوكولاته به‌ده‌ستی منداڵه هه‌ژاره‌كان و خواردنی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌مه‌ند و پاره‌داره‌كانه‌وه:
له‌به‌شی
باشووری كۆت دیڤوار له وه‌رزی پێگه‌شتنی كاكاودا خه‌ڵك به‌گشتی ده‌ست به‌كار ده‌كه‌ن،.
قاڵبی شوكولاته دروست ده‌كه‌ن، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و پرۆسه‌یه‌دا كارده‌كه‌ن
ملیۆنه‌ها كه‌سه، باری ناله‌بارو قورسی ئه‌و كاره وای لێكردوون كه كاره قورسه‌كان
به خێرایی ئه‌نجام بده‌ن و له هه‌مان كاتیش‌دا 6%ی ئه‌و پاره‌یه‌یان ده‌ست ده‌كه‌وێت
كه فرۆشیاره‌كان ده‌یفرۆشنه‌وه، ئه‌وه له كاتێكدا هه‌رچی كاكاوی جیهان هه‌یه
لای ئه‌وانه‌وه دابینده‌كرێت.
پرۆسه‌ی
به‌رهه‌مهێنانی كاكاو شكولاته به چه‌ند قۆناغێككی زۆر ناڕه‌حه‌ت و تاقه‌تپڕوكێندا
تێپه‌ڕده‌كات، وه‌رزی به‌رهه‌مهێنانی له مانگی تشرینلا یه‌كه‌م (10)ی هه‌موو
ساڵێكه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته مانگی ئازار(3)ی ساڵی داهاتوو ، به چه‌قۆیه‌كی
تایبه‌تی داری كاكاوه‌كه ده‌بڕن ، له‌و پرۆسه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر كرێكاره‌كان
بچووكترین هه‌ڵه‌بكات تووشی مه‌ترسی گه‌وره ده‌بێت و له‌وانه‌یه بگاته مردنیش.
دوای
كۆكردنه‌وه‌ی به‌ری كاكاوه‌كه له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه كۆده‌كرێته‌وه ده‌برێته
شوێنی تایبه‌ت و ئاماده‌كراو، دواتر پرۆسه‌ی له‌یه‌ك جیاكردنه‌وه‌و خاوێنكردنه‌وه‌ی
له تۆوه‌كه‌ی ده‌ستپێده‌كات و ئه‌میش به پرۆسه‌ی –ته‌خمیر- دا تێده‌په‌ڕێت و
پاشان به‌ره‌و كارگه‌كان به‌ڕێ ده‌خرێن و ده‌كرێنه ده‌فرو قاپی خڕه‌ه‌وه.
به
پێی ڕاپۆرتێكی وه‌زاره‌تی كاری ئه‌مه‌ریكی، زیاتر له 2 ملیۆن منداڵ له‌و پرۆسه‌یه‌دا
كار ده‌كه‌ن له‌باشوورو ناوه‌ڕاستی كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقاو مه‌ترسی زۆر گه‌وره‌شیان
له‌سه‌ره، به‌كارهێنانی چه‌قۆگه‌وره‌كان و ڕشتنی ماده‌قركه‌ره‌كان و هه‌ڵگرتنی
كۆڵی قورس، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ندێكجار منداڵ و میرمنداڵ له گونده‌كانه‌وه ده‌فڕێنرێن
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كارانه‌یان پێبكه‌ن و بیانخه‌نه ناو كێڵگه‌ی كاكاوه‌كان و چیتر
نه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه ناو كه‌س و كاریان، له‌نێو ئه‌و منداڵانه‌ی كه له‌ناو
كێڵگه‌كانی كاكاودا كارده‌كه‌ن ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ڕێژه‌ی 40%یان له
ڕه‌گه‌زیی مێینه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و منداڵانه به‌باشی و به‌شاره‌زاییه‌وه
كاره‌كان ئه‌نجام نه‌ده‌ن، ده‌كه‌ونه به‌ر لێدان و سوكایه‌تی و قسه‌پێووتن.
4-بنێشتی كوردی و ڕه‌نجی شۆراوه‌ی هه‌ژاره‌كان
وه‌نه‌بێت هه‌ر ئه‌م جۆره پیشه جیهانییه له لایه‌ن هه‌ژاره‌كانه‌وه ئه‌نجام بدرێت و دواجار ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و نه‌وه‌كانیان بیخۆن و به‌كاری بهێنن، زۆرینه‌ی كاره‌كانی جیهان به‌و شێوه‌یه‌یه، له هه‌رێمی كوردستانیش پیشه‌ی كشتوكاڵی به‌گشتی ده‌چێته ئه‌و بواره‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی بنێشتی كوردیش له داره‌وه‌نی شاخه‌كانیش به‌شێكی سه‌ره‌كین له‌وه‌ی كه خه‌ڵكی هه‌ژاری كوردستان به‌و هه‌موو ناڕه‌حه‌تی و سه‌ختییه كۆی ده‌كه‌نه‌وه دواجار داهاته‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر بنێشتكه‌رێك داهاتی یه‌ك ساڵی له‌سه‌رچه‌ند سه‌د كیلۆیه‌ك بنێشت بێت ئه‌وا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و كڕیاره‌كانی چه‌ند به‌رامبه‌ری ئه‌وانیان چنگ ده‌كه‌وێت و 5%ی ئه‌وانیش نه ماندوو ده‌بن و نه ره‌نجه‌ڕۆش ده‌بن، چوون به داكردنی بارانێكی له‌ناكاو سه‌رجه‌م كاره سه‌خته‌كانیان سفر ده‌بێته‌وه‌و بنێشتیان ده‌شۆرێت وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن.. .