01:47 - 25/09/2020
دوو سه‌ربڕى مه‌ترسیدار به‌ریتانیاو ئه‌مریكایان سه‌رقاڵكردووه
دوو سه‌ربڕیى مه‌ترسیدارى داعش، ئه‌مریكا و به‌ریتانیایان به‌خۆیانه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر خه‌تن بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر تاوانى ئه‌و سه‌ربڕینانه‌ى ئه‌نجامیان داوه سزایان بده‌ن، چه‌ندین بیانییان سه‌ربڕیوه له سوریا و عێراق، وێنه‌و ڤیدیۆیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئێستا له چنگى ئه‌مریكادان، جیهان چاوى له‌سه‌ریانه تا بزانن چۆن سزاى تاوانه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
به‌ریتانیا به‌ڵگه ره‌وانه‌ى ئه‌مریكا ده‌كات، سه‌باره‌ت به یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كانى داعش، ئه‌لیكساندا كوتى سه‌ربڕێكى دڵره‌قى داعش بووه‌و به ره‌گه‌ز به‌ریتانییه، له ئه‌مریكا ده‌ستبه‌سه‌ره‌و پرۆژه‌ى دادگاییكردنه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كوتى ته‌نها به ئه‌ندامبوون له داعش تۆمه‌تبار نییه، به‌ڵكو ئه‌ندامێكى كاراى گروپه‌ى"بێتیلز"ى سه‌ربه داعش بووه، كه له پشتى كوشتنى دیلى رۆژئاواییه‌كانى لاى داعش بووه.
ئه‌لیكسانده‌ر كوتى به ته‌نها خۆى نییه، پێكه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ى شه‌فیع شێخ تۆمه‌تبار كراون، دایکی یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان داواى له دادگاى باڵاى به‌ریتانیا كردبوو كه رێگه نه‌دات به‌ریتانیا زانیارییه‌كان په‌یوه‌ست به تۆمه‌تباره‌كان راده‌ستى ئه‌مریكا بكات.
ئه‌و دوو پیاوه مه‌ترسیداره، كه ئێستا له بنده‌ستى سوپاى ئه‌مریكا، تۆمه‌ته‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه ئاڕاسته‌یان كراوه، ده‌وترێت ئه‌م دوو شمشێر به ده‌سته ئه‌ندامى شانه‌یه‌كى رێكخراوى داعش بوون كه به‌رپرس بوون له كوشتنى دیله‌كانى لاى داعش له سوریا و عێراق له ساڵى ٢٠١٤.
دوو تۆمه‌تباره‌كه له سه‌ربڕه هه‌ره چالاكه‌كانى داعش بوون، كه سه‌رى دیله‌كانیان په‌ڕاندووه، له‌وانه‌ى كه سه‌ریان په‌ڕاندووه، رۆژنامه‌نووسانى ئه‌مریكا و كرێكارێكى كارمه‌ندێكى به‌ریتانى، كه وێنه‌ى كوشتن‌یان له‌رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوكرده‌وه.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا داواى هاوكارى له به‌ریتانیا كرد، بۆ ئه‌وه‌ى زانیاریى له‌سه‌ر ئه‌م تۆمه‌تبارانه راده‌ست بكات، تا دادگاییان بكات و سزایان بدات، به‌ڵام جیاوازى یاسایى هه‌یه له به‌كارهێنانى سزاى له‌سێداره‌دان، ئه‌مه‌ش بووه‌ته به‌ربه‌ستى هه‌ماهه‌نگى نێوان ئه‌و دوو وڵاته. ئه‌گه‌رچى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا مانگى رابردوو رایگه‌یاند، دوو تۆمه‌تباره‌كه له سێداره نادرێت ئه‌گه‌ر سزایان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.
رێكخراوى داعش، كۆنتڕۆڵى به‌سه‌ر ٨٨ هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه خاكدا هه‌بوو له رۆژئاواى سوریاوه تا رۆژهه‌ڵاتى عێراق، حوكمى داعشانه‌ى به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا سه‌پاند، كه هه‌شت ملیۆن خه‌ڵكیان تێدابوو.
به‌ریتانیا چى ده‌ڵێت؟
وه‌زیرى ناوخۆى به‌ریتانیا بریتى باتیل، رۆژى پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى به‌ڵگه‌ى پێویستى ره‌وانه‌ى ئه‌مریكا كردووه، دژى تۆمەتبارەکان.
وه‌زیری ناوخۆ له تویتێكدا ده‌ڵێت، هاوكاریى ئه‌مریكایان كردووه به‌وه‌ى كه هه‌ندێك گوته و به‌ڵگه‌ى زیاده‌یان بۆ ره‌وانه‌كردوون، بۆ هاوكاریكردنى دادگاییكردنى كوتى و شێخ، هیواى دادپه‌روه‌ریى خواست بۆ قوربانییه‌كان و خێزانیه‌كانیان.
له‌ماوه‌ى رابردوودا دایكى یه‌كێك تۆمه‌تباره‌كان، توانى له هه‌نگاوێكیدا سه‌ركه‌وتووبێت بۆ رێگرى له به‌كارهێنانى هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كى به‌ریتانى دژى تۆمه‌تباره‌كان له هه‌ر دادگایه‌كى به‌ریتانیا، به‌ڵام رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو دادگاى باڵا ئه‌م رێگرییه‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له‌نێو ئه‌و قوربانییانه‌دا كه تۆمه‌تباره‌كان سه‌ریان بڕیوه، جۆن كانتلى وێنه‌گر و رۆژنامه‌نوسى به‌ریتانى هه‌یه، كه ساڵى ٢٠١٢ له سوریا رفێندرا له‌گه‌ڵ په‌یامنێرێكى ئه‌مریكى به‌ناوى جیمس فولى.
خوشكێكى جۆن به‌ناوى جیسیكا بوكوك به په‌یامنێرى بى بى سى گوتووه، ئه‌وان دڵخۆشن به لێپرسینه‌وه له تۆمه‌تباره‌كان، ده‌ڵێت:"ته‌نها شتێك ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌یه، ئه‌م پیاوانه رووبه‌ڕووى دادپه‌روه‌رى بكه‌ینه‌وه".
ده‌شڵێت:" خێزانه‌كانى هه‌موو رفێندراوه ئه‌مریكى و به‌ریتانییه‌كان، هاوشێوه‌ى ده‌یڤید هێنز و هینینگ و جۆن كانتلى، هیچ داواكارییه‌كیان نییه، جگه له دادگاییه‌كه‌ى دادپه‌روه‌رانه".
گوته‌بێژێك به‌ناوى وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریكا مارك ریموندى رایگه‌یاند، دڵخۆشین به بڕیارى دادگاى باڵاى به‌ریتانیا به ره‌وانه‌كردنى به‌ڵگه‌كان.
گوتیشى، هه‌ست به دڵنیایى ده‌كه‌ین، كه حكومه‌تى به‌ریتانیا به‌ڵگه‌كانى پێشكه‌شكردووین، پابه‌ندین به هه‌ماهه‌نگى و له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانى ئێمه.