ڕاپۆرتی جیهانی

04:09 - 01/10/2020

ئاگری تائیفییەت؛ بزوتنەوەی دژە شیعە لە پاکستان سەرھەڵدەداتەوە‌

پەیسەر

ماوەی چەند ھەفتەیەکە لە پاکستان، رەوتی دژە شیعە و کارەکانیان زیاتر بووە، دەستگیرکردنەکان، کەیسەکانی سوکایەتی بە پیرۆزیەکان، دەرکەوتنی هاوپەیمانێتیەکی سونی لە مانگی موحەرەم، کە لە نێو مسوڵماناندا گرنگیەکی تایبەتی هەیە، شیوەی کەمپەینێکی هەیە کە ڕۆژ بە ڕۆژ رێکخراوتر دەبێت.

پڕۆژە یاسایەک دژە بە شیعەکان
ئەم ڕوداوانە راستەوخۆ پاش ئەوە رویدا کە پەرلەمانی ویلایەتی پەنجاب لە مانگی حەوتی ئەمساڵ پرۆژەیاسای پێشنیازکراوی "پارێزگاری لە بنچینەی ئیسلام"ی تێپەراند.
پرۆژەیاسای پێشنیازکراوی "پارێزگاری لە بنچینەی ئیسلام" تورەیەکی توندی شیعەکانی بەدوای خۆیدا هێنا؛ ئەوان لەوە ترسان کە ئەم پرۆژە یاسایە بە ئاراستەی سنوردارکردنی ئازادی مەزهەبییان سودی لێ ببینرێت.

زیادبوونی چالاکیەکانی دژە شیعەکان
زیادبوونی دەستگیرکراوان و کوفربێژان کە لە ژێر یاساکانی پاکستان دژی ژمارەیەک لە  شیعەکان رێکخراوە، بە درێژای مانگی موحەرەم بەشیوەیەکی پەنهانی زیادی کردوە، گەشتوە بە ئاستێک کە بەگوێرەی وتەی گروپەکانی مافی مرۆڤ، ژمارەی ئەم کەیسانە گەشتوەتە 40 کەیس.

ئەم تاوانبارکردنانە زیاتر بە وتە و تێروانینەکانی زانا شیعەکان لە بارەی ژمارەیەک لە هاوەڵان وئەندامانی خێزانی پەیامبەری ئیسلام لە بۆنەکانی موحەرەمدا ئاماژەی پێکراوە کە بەگوێرەی تێروانینی شیعەکان بۆ مێژوی ئیسلام تێروانینێکی باشیان نیە لەسەر ئەوکەسانە.

سنوردارکردنی میدیا
بە نزیکەی لە هەمان کاتدا، دامەزراوەی ڕێکخستنی بڕیارەکان و میدیای ئەلیکترۆنی پاکستان (ئای پی ئێم سی) مۆڵەتی کەناڵ 24 نیوزیان بە هۆکاری پەخشی بۆنەیەکی ماتەمینی مەحەرەم ، کە بە وتەی ئەوان کوفربێژی تێدابوە، رەتکردەوە.

بە گوێرەی یاسای پەیوەندیدار بە سوکایەتی بە پیرۆزیەکان و یاسای دژە تیرۆری پاکسان، ناوی موحسین نەقوی، کە خاوەنی ئەم کاناڵەیە بە تاوانبار داوەتە قەڵەم و دامەزراوەی ڕێکخستنی بڕیارەکان و میدیای ئەلیکترۆنی ئەم وڵاتەش کەناڵەکەی ئەوی بە بڵاوکردنەوەی "رقەبەرایەتی" و هەوڵدان بە ئاراستەی "ئاگری تایفیەت" تۆمەتبارکرد.

ئەم کەناڵە دواتر داوای لێبوردنی کرد و ڕایگەیاند، کە ئەم هەڵەیە بەهۆی ئەوەوە ڕویداوە کە "ئەم بۆنەی ماتەمینیە بە زمانی عەرەبی بووە"
لەهەمان کاتدا، چەند کەیسێکی کوشتنی گوماناوی هەبوە لەماوەی چالاکیەکانی دژەشیعەکاندا، رۆژی 15 سێپتەمبەر پاش کوژرانی دو شیعە بە گولەی کەسانی نەناسراو لە فرۆشگایەکی بابەتی پزیشکی، خۆپیشاندان لە چەندین ناوچەی کوهات لە باکوری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە دەستی پێکرد.

خۆپێشاندانی دژ بە سوکایەتیی
زنجیرەیەک لە ڕیپێوان لە شارە گەورەکاندا ڕویدا و گرنگترین چالاکیەکانی دژە شیعەکان لەم ماوەیەدا بووە، سەرەڕای ئەوەی کە بانگەشەی ئەوە کرا کە ڕێپێوانی "گەورەی هاوەڵان"،(هاوەڵانی پەیامبەر) پەیوەست نەبوو بەهیچ  لایەنێکەوە، بەشداربوانی ئەو ڕێپێوانانە، ئەوانەی بەباوەری ئەوان کەسایەتییە شیعەکان بێرێزیان کردوە بە هاوەڵان و خیزانی پەیامبەری ئیسلام، نارەزایەتیان نیشاندا و داواکاری دەستگیرکردنی ئەوکەسانەبوون لەلایەن دەوڵەتەوە.

گروپە ناسراوەکانی سونە وەک حیزبی توندرەوی"تەحریکی لەبەیکی پاکستان" و گروپی نایاسای دژەشیعەی "ئەهلی سونەت و جەماعەت"(گروپی سوپاسی صەحابەی پاکستانی پێشوو) لە ڕۆژانی 11 و 12 ی سێپتەمبەر، ئەم ڕێپێوانانەیان ڕێکخستبوو.

بەگوێرەی وتەی بەرپرسانی ئەمنی زیاد لە 30 هەزار کەس بەشداری ڕێپێوانی 11ی سێپتەمبەریان کردوە و ڕاپۆرتەکانی تۆرەکۆمەڵایەتیەکان ئەوەیان نیشانداوە کە لە هوتافەکاندا شیعەکانیان بە "کافر" ناوبردوە و شوێنێکی پەرستشی شیعەکانیان بەردباران کردوە، پیاوی ئاینی ناسراوی ئەهلی سونە موفتی تەقی عوسمان لە پەیامەکیدا داوای قەدەغەکردنی ماتەمینی موحەرەمی کردوە بە هۆکاری دروستکردنی هەراسانی داناوە.

لەلایەکی ترەوە ، ڕێپێوانی 12 سێپتەمبەر کە لەلایەن "شورای موتەحیدی ئەهلی سونەت-ئێم ئێس سی"کە هاوپەیمانی چەندین گروپی سونیە،  ڕێکخرابوو، یەک هەفتە دواتر ئەم هاوپەیمانێتیە هەزارانی کەسی هێنایە ناو خۆپیشاندان لە شەقامی پەرلەمان لە ئیسلام ئاباد.

دادوەر عەبدولرەشید ، سەرۆکی شورای موتەحیدی ئەهلی سونەت ،ئەحمەد لودهیانوی، سەرۆکی گروپی ئەهلی سونەت و جەماعەت، هەروەها مەعاویە ئەعزەم، لەڕێبەرانی ئەم گروپە و ئەندام پەرلەمانی ویلایەتی پەنجاب لە بەشداربوانی ئەم خۆپیشاندانە بوون.

سزای کۆمەڵایەتیی 
وتار بێژان لەم خۆپیشاندانەدا داواکاری "سزای کۆمەڵایەتی" بوون بۆ شیعەکان و داوایان کرد بە دەرکردنی یاسا پارێزگاری لە کەسایەتیە پیرۆزەکانی ئەهلی سونەت بکرێت و "رقی تائیفیەت" کۆتای پێبهێنرێت.

ئەوان هەروەها داواکاربوون بە لەسێدارەدانی ئەوکەسانەی بە باوەڕی ئەوان سوکایەتیان بە هاوەڵانی پەیامبەر و خێزانەکانی کردوە.

ڕۆڵی حکومەت
وادیارە کە بەرپرسانی پاکسان بە کەیسەکانی کوفربێژی وخۆپیشاندان دژی شیعەکان بەشدارن و ڤیدیۆی مقۆدروستکەری یەکێک لە بەرپرسانی یەکەمی ئیسلام ئاباد لە تەنیشت وتاربێژانی ڕێپێوانی ئەم شارە ،شایەتی لەسەر ئەمە دەدات.

بەرپرسانی ئەم وڵاتە لە هەمان کاتدا هەوڵیانداوە کە لەم بابەتی تائیفیەدا بێلایەنی خۆیان بپارێزن.

 ڕۆژێک دوای خۆپیشاندانی ئیسلام ئاباد، هەمان بەرپرس ڕایگەیاند، مەسعود ئەلرەحمان عوسمانی لە ڕێبەرانی ئەهلی سونەت و جەماعەت بەگوێرەی یاسای کوفربێژی"بە هەوڵدان بۆ توندوتیژی و رقی تائیفیەت"لەو ڕیپێوانەدا تاوانبارە.

بەم حاڵەوە، ڕێگەدان بە ڕودانی ئەم ڕوداوانە لە پایتەختی فیدراڵی و بەتایبەت بەشداربونی گروپی ئەهلی سونە و جەماعەت لە ڕێپێوانەکانی پێشودا، پرسیاری جدی ئەهێنێتە پێش و حکومەت تۆمەتبار دەبێت لە توانا و ویستی بۆ ڕێگریکردن لە کارە ڕێگەپێنەدراوەکانی گروپە تائیفیەکان.

وەک چاوەڕوان دەکرا، بەرپرسانی یەکەمی پاکستان وەک عمران خان، سەرۆک وەزیری وڵات بێدەنگی هەڵبژاردوە لە چالاکیەکانی ئەم دوایەی  گروپەکانی دژە شیعەکان.
لەبری ئەوە، ڕۆژێک دوای 10 ی موحەرەم کە لوتکەی بۆنەکانی ئەم مانگەیە، عمران خان لە تویتەری خۆی نوسی" بەگوێرەی ئەوزانیاریانەی، کە گەشتۆتە دەستی من ،مەبەستیان لە هەڵگیرساندنی ئاگری تائیفیەتە، من هەنگاوی شێلگیرانە دژیان ئەگرمە بەر" ، وادیارە ئەم پەیامەی سەرۆک وەزیر مەبەستی لە ڕاگەیەندراوە ئیستفزازیەکانی گوتاربێژانی شیعە بوە.

لەم نێوانەدا، هەندێک لە ڕابەرانی شیعەکان قسە لەسەر ئەگەری موئامەرەی بەمەبەست دەکەن بۆ زیادبونی ناکۆکیەکانی نێوان شیعە و سونەکاندا، یەکێک لە هۆکارە کلیلیەکانی لە دروستبونی ئەم ناکۆکیانەی ئێستا، پیاوێکی ئاینی شیعە بوە بەناوی ئەصەف  رەزا عەلەوی.

لە کۆتای مانگی هەشتدا، پیاوانی ئەهلی سونی لە ڕاگەیەندراوێکی نوسراودا داوای دەستگیر کردنی عەلەوی دەکەن بە هۆکاری ئەو کوفربێژیەی، کە لەبارەی خەلیفە ئەبوبەکری صدیقەوە وتبوی، بەڵام ژمارەیەک لە ڕابەرانی شیعە، لە عەلەوی دورکەوتنەوە و وتیان داوام لە حکومەت کردوو ، کە یان ڕیگربێت لە گەڕانەوەی ئەم پیاوە ئاینیە لە بەریتانیاوە بۆ ئەم وڵاتە، یان ڕیگە نەدەن بە درێژی مانگی موحەرەم ماتەمینی بەڕێوە ببات.

عەلەوی سەرەرای هەبونی لە لیستی ڕیگەپێنەدروان بۆ قسەکردن لە ویلایەتی پانجاب بۆ مانگی موحەرەم، هەردوکارەکەی ئەنجامدا و پێش ئەوەی هیچ ڕێکارێکیش دژی بگیرێتە بەر گەڕایەوە بۆ بەریتانیا و بەمەش گومانەکانی لەسەر خۆی زیاتر کرد.

ڕوماڵی میدیا
نوکتەی سەرسورهێنەر لە پەیوەندی بە ئەم زنجیرە ڕوداوانەوە، نەبونی ڕوماڵی تیڤی و بمیدیا بوو، هەندێک لە ڕۆژنامە لیبراڵەکان کە بە زمانی ئینگلیزین سەرکەوتوو بون لە ڕوماڵی هەندێک بابەتی لاوەکی، بەڵام لەسەر خودی خۆپیشاندانەکان قسەیان نەکرد.

بۆ نمونە ڕۆژنامەی داون کە بە ئینگلیزیە لە 17ی سێپتەمبەر، لەسەردێرەکەیدا، لە پەڕەی شاری ئیسلام ئابادی ڕۆژنامەکەدا چاپی کردوە، نوسیویەتی (بەشەکانی ناوچەی سور"ناوی شارۆچکەیەک لە شارێک" بە درێژای ڕێپێوانی ئەهلی سونەت دادەخرێت). ڕۆژنامەی میانڕەوی پاکستان تودەی، لە بابەتی گرنگی ڕۆژی 13ی سێپتەمبەری ڕۆژنامەکەدا لەسەر ڕیپێوانەکانی کاراچی نوسیویەتی"ئەم ڕێپێوانانە نیشانیدا هێشتا حەساسیەتی تائیفی لە شاردا زیندوە".

نەبونی بە نزیکەی هیچ جۆرە ڕوماڵیک، بەتایبەت لە خۆپیشاندانەکاندا لەگەڵ گرنگی ژمارەی بەشداربوان، دەرخەری ئەوەیە کە میدیا بە تەواوی چاودێری کراوە ئەوڕوداوانە بە کەم نیشان بدات.

لە لایەکی ترەوە، گروپی تایبەتی ئیجرائاتی دارای (اف ای تی اف)، لە مانگی ئۆکتۆبەر دانیشتنێک دەکات تا بڕیار بدات پاکستان لە لیستی خۆڵەمێشی خۆی بکاتە دەرەوە، اف ای تی اف گروپێکی تایبەتی نێودەوڵەتیە کەلە مەجالی ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ پارە شۆردنەوە و دابین کردنی دارای بۆ تیرۆرستان کار دەکات.

لە وەها حاڵەتێکی چارەنوس سازدا، بەسەختی پێشبینی دەکرێت حکومەت و سوپای پاکستان هیچ بکات جگە لە ڕێگریکردن لە زیندوکرنەوەی، ئەو دەنگۆ لە مێژینانەی لەبارەی بەرگریکردنی ئەم وڵاتە لە گروپە توندڕەوەکانی دەکات.