02:25 - 02/10/2020
شازاده‌ى مه‌غریب چۆن ده‌ژى؟
گه‌نجێكى ته‌مه‌ن ١٧ ساڵه و له شه‌ش ساڵییه‌وه وه‌ك مه‌لیكێكى بچووك ده‌سه‌ڵاتى شاهانه‌ى خۆى پیاده ده‌كات، له بۆنه فه‌رمییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌روه‌ت و سامانێكى زۆرى هه‌یه، هه‌ژموونى به‌رامبه‌ر ته‌مه‌نه‌كه‌ى چه‌ند هێنده‌یه، له‌هه‌ر كوێ ده‌ربكه‌وێت كاربه‌ده‌ستان بۆى ده‌نوشتێنه‌وه‌و ده‌سته‌كانى ماچ ده‌كه‌ن، بچوكترین شازاده‌ى جیهان، كوڕه تاقانه‌كه‌ى پادشاى مه‌غریبه.
مولاى حه‌سه‌ن كوڕى تاقانه‌ى مه‌لیك محه‌مه‌دى شه‌شه‌م پادشاى مه‌غریبه ساڵى ٢٠٠٣ له‌دایك بووه، یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنى فه‌رمى له ساڵى ٢٠٠٩ بوو كاتێك له مه‌راسیمێكدا باخچه‌یه‌كى ئاژه‌ڵانى كرده‌وه، له ریباتى پایته‌خت، ئه‌و مه‌راسیمه سه‌رنجى خه‌ڵكى جیهانى راكێشا كاتێك هه‌موو به‌رپرسانى باڵاى وڵاتى مه‌غریب به ڕیز وه‌ستابوون و ده‌نوشتانه‌وه تا ده‌ستى مولاى ماچ بكه‌ن كه هێشتا ته‌مه‌نى نۆ ساڵانى ته‌واو نه‌كردووه.
به‌رپرسان، گه‌نج و پیر پێكڕا وه‌ستابوون و پێكه‌وه ده‌نوشتانه‌وه بۆ پێشوازى له مولاى و ده‌ستماچكردنى، هه‌رچه‌نده ماچكردنى ده‌ستى مه‌لیكى مه‌غریب، به‌شێكه له كه‌لتوریى پادشایه‌تى مه‌غریب به‌ڵام بینینى ئه‌و پیاوانه كه ریزیان به‌ستووه بۆ ماچكردنى ده‌ستى منداڵێك له سه‌دده‌ى ٢١ دا مشتومڕى زۆرى نایه‌وه.
شازاده مولاى له دووه‌م ده‌ركه‌وتنى فه‌رمیدا، سه‌ردانى په‌یمانگه‌ى نیشتمانى ئه‌سپسوارى كرد به زیره‌كانه مامه‌ڵه‌ى كرد، كاتێك گه‌وره پیاوان وه‌ستابوون تا ده‌ستى ماچ بكه‌ن، به خێرایى ده‌ستى ده‌كێشایه‌وه، پێش ئه‌وه‌ى به‌رپرسه‌كان ماچى بكه‌ن.
ئه‌میرێكى ده‌وڵه‌مه‌ند
مولاى حه‌سه‌ن كوڕى مه‌لیك محه‌مه‌دى شه‌شه‌م، به بچوكترین شازاده‌ى جیهان ده‌ژمێردرێت، له هه‌مان كات یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین شازاده‌كانه له ته‌مه‌نى شازده ساڵیدا سه‌رمایه‌كه‌ى گه‌یشته پێنج ملیۆن دۆلار، له لیستى ئه‌و شازادانه‌یه كه زۆرترین شه‌عبییه‌تیان هه‌یه له‌ناو خه‌ڵكدا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نێكى كه‌مى هه‌یه و ١٧ ساڵى ته‌واو نه‌كردووه.
كوڕە گه‌وره‌ى محه‌مه‌دى شه‌شه‌م، خوشكێكى بچووكى هه‌یه ناوى له‌یلا خه‌دیجه‌یه، كه ساڵى ٢٠٠٧ له‌دایك بووه، بۆیه تاقانه واریسى عه‌رشى ده‌سه‌ڵاتى مه‌غریبه و نازێكى زۆرى هه‌یه، گرنگییه‌كى تایبه‌تى پێده‌درێت.
حه‌سه‌نى سێیه‌م
ئەو کاتەی له دایك بووه، ده‌سه‌ڵاتى پادشایه‌تى بڕیارى ئه‌وه‌ى دا كه هه‌ركات مولاى عه‌رشى ده‌سه‌ڵاتى وه‌رگرت، ئه‌وا به سیفه‌تى حه‌سه‌نى سێیه‌م فه‌رمانڕوایى ده‌كات، حه‌سه‌نى سێیه‌م باپیره‌ى مولایه‌و له ساڵانى ١٩٦١ بۆ ١٩٩٩ فه‌رمانڕه‌وایى مه‌غریب بووه.
ئێستا زۆرێك به حه‌سه‌نى سێیه‌م به‌راوردى ده‌كه‌ن و پێیان وایه لێكچوونیان زۆره پێكه‌وه، له هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وت و جوڵەى ده‌چێته سه‌ر ئه‌و، هه‌روه‌ك لایه‌نگره‌كانیشى ده‌ڵێن، "لێهاتوویه‌كه‌ى"به ته‌واوى له‌و ده‌كات.
مولاى زۆر سه‌رنجى له‌سه‌ر خوێندنه، چوار زمانى، ئیسپانیى، فه‌ره‌نسى، ئینگلیزى و عه‌ره‌بى ده‌زانێت، بێده‌نگ و هێمنه.
رێگاى به‌ره‌و عه‌رش
دواى ساڵێك و دوو مانگ له لە دایكبوونى، حكومه‌تى مه‌غریب به فه‌رمى له‌دایكبوونى شازاده‌ى راگه‌یاند، بۆیه‌كه‌م جار له كۆتایى مانگى حه‌وتى ٢٠٠٤ له‌گه‌ڵ باوكى ده‌ركه‌وت، ئه‌ویش له ئاهه‌نگێكى فه‌رمى شاهانه‌دا بوو كه بۆ له‌دایكبوونى شوێنگره‌وه‌ى ته‌ختى شاهانه ئاماده كرابوو دواتر له‌چه‌ند بۆنه‌یه‌كى فه‌رمیدا له‌گه‌ڵ باوكی‌دا ده‌ركه‌وت.
ساڵى ٢٠٠٥ ئاهه‌نگى سه‌رتاسه‌رى به‌بۆنه‌ى سونه‌تكردنیه‌وه راگه‌یه‌ندرا، راگه‌یاندنى فه‌رمى وڵاتى مه‌غریب بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مه خۆشترین ساته‌كانى مه‌غریبییه‌كانه و هه‌مووان به‌م بۆنەیه‌وه دڵخۆشن، ئاهه‌نگى شاهانه بۆ سونه‌تكردنى مولاى رێكخرا.
له ئۆكتۆبه‌رى ٢٠٠٨ مولاى ژیانى قوتابخانه‌ى ده‌ستپێكرد، له قوتابخانه‌ى(المولویه)ى پادشایه‌تى له كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى، یه‌كه‌م شتێك له قوتابخانه كردى له‌سه‌ر ته‌خته‌ڕه‌ش نوسى (سمیت سیدى) تا هاوڕێكانى به‌و ناوه بانگى بكه‌ن.
له هه‌مان ساڵ، واته له ته‌مه‌نى پێنج ساڵیدا له‌گه‌ڵ دایك و باوكى به شاندێك خێزانى پاشایه‌تى پێشوازیكرد له خێزانى پادشایه‌تى ئوردن. مه‌لیك عه‌بدوڵاى دووه‌م و خێزانه‌كه‌ى سه‌ردانى مه‌غریبیان كرد.
له ساڵى ٢٠٠٩ و له له ته‌مه‌نى شه‌ش ساڵێدا، بۆ یه‌كه‌م جار گوتارێكى پێشكه‌شكرد له بۆنه‌یه‌كى تایبه‌ت به ته‌واوكردنى ساڵى خوێندن له قوتابخانه‌ى ئه‌میرى.
له ساڵى ٢٠١٥ به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له‌گه‌ڵ باوكى ده‌ركه‌وت و پێكه‌وه پێشوازییان له ئیمانیۆل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا كرد و له‌و كاته‌وه له‌گه‌ڵ باوكى به‌شدارى كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات، هاوكات به‌شدارى هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانى حكومه‌تى وڵاته‌كه‌یه.
مولاى له ته‌مه‌نێكى كه‌مه‌وه تێكه‌ڵ به ژیانى سیاسى پادشایانه بوو، هه‌رزووش ئه‌م منداڵه لێزانانه پیاده‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى ده‌كات و وریایانه ده‌رده‌كه‌وێت، گرنگییه‌كى زۆرى پێده‌درێت له‌لایه‌ن باوكییه‌وه‌و تێكڕاى وڵاته‌كه بۆى ده‌چه‌مێنه‌وه، سه‌روه‌ت و سامانێكى زۆریشى پێکەوه ناوه، ئه‌و گرنگیپێدانه له كاتێكدایه وڵاته‌كه به ته‌حه‌دى ئابووریدا تێده‌په‌ڕێت و خه‌ڵكى وڵاته‌كه ژیانێكى قورس به‌ڕێده‌كه‌ن.