ڕاپۆرتی جیهانی

02:35 - 02/10/2020

مایاکان؛ شارستانیەتییەکی ئاڵۆز و پڕ لە نهێنی‌

پەیسەر

گەلێک خاوەن یەکێک لە پێشکەوتووترین شارستانیەتی مێژوی مرۆڤایەتین، خاوەن توانایەکی سەرسوڕهێنەر لە بواری ڕۆژمێریی، ئەستێرە ناسی، پزیشکی، تەلاری گەورە، بیرکاری و تەلارسازیی،  تەنانەت لە بواری پەیوەندی بە بونەوەرانی ئاسمانیش.

فەرهەنگی گەلی مایا
زیاتر لە حەوت ملیۆن مایایی لە ناوچەیەکی تایبەتدا دەژین، زۆرێک لەوان وا ژیانی خۆیان ڕێکخستوە تا ئەوەی لە فەرهەنگی پێشینانیان بۆیان ماوەتەوە بیپارێزن.



هەندێکیشیان خۆیان گونجاندوە لەگەڵ فەرهەنگی مۆدێرنی ئەو ناوچەیەی کە لێی دەژین، لە کاتێکدا ئەوانی تریان بەردەوامن لەسەر ئەو ژیانە تایبەتییە سونەتیەی پێشوو، زۆربەی کات بە یەکێک لە زمانە مایاییە تایبەتیەکان خۆیان وەک زمانی یەکەم قسەدەکەن.
زۆرترین دانیشوانی مایایی لە ویلایەت و شارەکانی وڵاتی مەکسیکن وەک کوینتانا ڕوو، کامپچی، یوکاتان، چیاباس، تاباسکۆ و لە هەندێک وڵاتی ئەمریکای ناوەندی وەک بڵیز، گواتیامالا و ناوچەکانی ڕۆژئاوای هندۆراس و سالڤادۆر بڵاوبونەتەوە. رێی تێ دەچێت هەندێک لە وشەکانی وەک  shark بەواتای نەهەنگ و cocoa  بەواتای کاکاو لە زمانی مایاکانەوە وەرگیرابێت.

شارستانیەتی مایاکان
مایاکان یەکێک لە کۆنترین شارستانیەتەکانی مێژووی مرۆڤایەتین ولە 2000 ساڵ پێش زاینیەوە هەبوون. مایاییەکان زیاتر لە بواری ڕێورەسمی سونەتی، ڕۆژ ژمێڕ، ئەستێرە ناسی، پزیشکی، تەلاری گەورە، بیرکاری و  میعماری دا بەناوبانگن.

لێکۆڵینەوە شوێنەواریەکان ئەوە نیشان دەدەن کە شارستانیەتی مایا لە هی گەلانی تر لە پێشترە، شارستانیەتی مایاکان یەکێک لە پێشکەوتوترین زمانی نوسراوە لە وڵاتی کیشوەری ئەمریکا و هەروەها بە هونەر و تەلارسازیی تایبەتی خۆیان بەناوبانگن.

دواین شوێن و حکومەتی مایاکان
شاری دوورگەی تایاسال، بە شوێنی دواین پادشای سەربەخۆی مایاکان دادەنرێت و هەندێک لە کەشیشەکانی ئیسپانیا تا ساڵی 1969 نزایان دەکرد بۆ ئارامی ڕۆحی پادشا ئیتزا، پاشایەتی ئیتزا لە کۆتایدا لە 13 مارسی 1697 دا خۆی دا بەدەست ئیسپانیەکانەوە.

تا ئێستاش شوێنەواری دروستکراو و بیناکانی لە چیچین ئیتزا، لە دواین ناوچەی خۆبەڕێوبەری مایاکان ماوە. 

ساونا لە ناو گەلی مایاکاندا
گەرماوە ئارامکەرەوەکان zumpul-che جێگەیەک بوو کە خەڵکی مایایی کۆن خۆیان لەوێدا دەشۆرد. ئەم گەرماوانە زۆر هاوشێوەی ساونای ئەمڕۆن و دیواری بەردی و سەرداپۆشراویان هەبوو کە لە سەربانەکەیەوە کڵاوڕۆژنەیەکی بچوکی هەبووە.

ئاوێک کە لە نێوانی تاشە بەردە گەورەکانەوە ئەهاتە ژورەوە هەڵمی دروست دەکرد و تەواوی چڵک و پیسیەکانی خاوێن دەکردەوە. پاشاکانی مایاکان ببوە نەریتیان کە پاش کۆبونەوەکانیان بچنە گەرماوە ساونایەکانەوە تا هەست بە چالاکبونەوە و پاکوخاوێنی بکەن.

ژیانی سەرسوڕهێنەری مایاکان
مایاکان تەنها یەک ڕۆژمێریان نەبوە بەڵکو چەند دانەیەکیان هەبوە و پەیوەست بوون بەیەکەوە، یەکێک لەو شتە ئەفسانەیانەی کە دەوترێت لە ڕۆژمێری  Long Count  کاتی کۆتای دنیا دیاریکراوە. بەگوێرەی ئەفسانەی مایاکان ئێمە لە جیهانی چوارەم یان جیهانی "خلق" کە لە ئەفسانەکاندا قسەی لەسەر کراوە دەژین.
بە گوێرەی ڕاگامگ لە ڕۆژ ژمێری Long Count کۆتای دروست بوون "خلق" لە 19/17/19/19/12 کۆتای پێدێت. ئەم زنجیرەی دوبارەبونەوە لە 20 کانونی یەکەم 2012 دوبارە ڕوودەداتەوە. 

بەگوێرەی ئەم گوتەی مایاکان، ئێستا کاتی بۆنەی مەزنە بەهۆی کۆتای سوڕی دروستبوونەوە. ئەم گوتەیە بەمانای کۆتای دنیا نییە، بەڵكو مەبەست لەم رستەیە دەستپێکی سەردەمی نوێیە.

ئیمە لە 31 کانونی یەکەمی هەموو ساڵێک، دەچینە ناو ساڵی نوێوە، ئەمەش وەک سەردەمی دروستبونی شارستانیەتی مایاکان وایە. لە راستیدا تیۆریەی کۆتایی دنیا لە ساڵی 2012 "بە گوێرەی ئەفسانەی مایاکان"، یەکەمین جار “خۆزێ ئارگیولس" لە ساڵی 1987 لە کتێبەکەیدا بەناونیشانی " mayan factor:path beyond technology”  ناوی هێناوە.

شوێنی یاریەکان لە گەلی مایادا 
یاریە وەرزشیەکانی تۆپی Mesoamerica بە ئامادەبونی ئەنجومەنە ئاینیەکان کە خەڵکی زیاتر لە 3000 ساڵە ئەم یاریە دەکەن. لەماوی هەزاران ساڵەی ئەم یاریە جۆری جیاوازی ئەم یاریە لە شوێنی جیاوازدا کراوە وتا ئێستاش نمونەیەکی نوێی ئەم یاریە بەناوی ulama  لە هەندێک لەوناوچانەی مایاکانی لێیە بەڕێوەدەچێت.

شوێنی یاریە شارستانیەکانی مایاکان
Ball courts  ئەو شوێنە گشتیانە بوون کە بۆ ڕووداوی گرنگی فەرهەنگی و چالاکیەکانی وەک بۆنەکان و ڤیستیڤاڵی مۆسیقی سودی لێدەبینرا. ئەم شوێنانە لە شێوەی پلە بە لێژی دروست دەکران کە بە سەکۆی بۆنەکەکان یان پەرستگایەکی بچووک کۆتای دەهات. لە شێوەی پیتی I بوون کە بەنزیکەی لە تەواوی شارەکانی مایاکان دروست دەکران.

بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە گەلی مایاکاندا
گەلی مایا لە بۆنە ئاینییەکانیاندا بە شیوەیەکی ڕێکخراو مادەی وەهم دروستکەریان بەکاردەهێنا "لە مادەی سروشتی دەردەهێنران"،  وە لە ژیانی ڕۆژانەشیاندا ئەم مادانەیان بۆ نەهێشتنی ئازار بەکاردەهێنا.

بە گشتی لە گیاییەکانی وەک PEYOTE ،  نیلۆفەر، هەندێک لە قارچکەکان، تەنباکۆ و گیاکانی تریشیان بۆ دروستکردنی خورادنەوە وکحول بەکاردەهێنا.

ئەو کەسانەی کە دەبونە قوربانی گەلی مایا
قوربانیکردنی مرۆڤ بۆ ئامانجی دینی یان پزیشکی یەکێک لە و بابەتانەیە کە خەڵک لەبارەی مایاکانەوە ئەیزانن، بەڵام زۆربەی خەڵک ئەوەی نایزانن ئەوەیە کە ئەوان ئێستاش هەر قوربانی ئەکەن، سەرت سوڕنەمێنێ! ئێستا خوێنی مریشک بەکاردەهێنن لە بری خوێنی مرۆڤەکان.
تا ئەمڕۆش گەلی مایا، هێشتا سروتە دینیەکانی باوباپیرانیان پاراستوە. ئاین، نوێژ، خوێنی قوربانی"خوێنی مریشک لەبری خوێنی مرۆڤ بەکاردێنن ئێستا"؛ سەماکردن، میوانی، خواردنەوە لە بۆنە دینیەکاندا بە ڕێورەسمی تایبەتی گەلی مایاکان دەدرێتە قەڵەم.

پزیشکە باڵاکانی گەلی مایا
تەندروستی و زانستی پزیشکی لەنێوان گەلی مایای کۆندا پێکهاتەیەکی ئاڵۆزبوو لە هزر،جەستە، ئاین، مەراسیمی ئاینی و زانستی. گرنگتر لە هەمووی ئەو کەسانەی کە بۆ کاری پزیشکی هەڵدەبژێران مەشقی باڵا و راستیان بینیبوو. ئەم کەسانە، بە "شمن" ناودەبران بە ناونیشانی  نێوەندگیری لە نێوان دنیای فیزیای و دنیای مەعنەوی کاریان دەکرد.

لە کاتێکدا کە زانستی پزیشکی لەگەڵ جادوگەری و ئاین رەواجی پەیداکرد، بۆ شمنەکان زۆر گرنگ و پێویست بوو کە توانا پزیشکیەکانی خۆیان فراوان بکەن. مایاکان بەناوبانگ بوون کە زامەکانیان بە تاڵەموی قژی مرۆڤ ئەدوریەوە، شکانی ئێسقانیان دەرمان ئەکردن هەتا لە بواری نەشتەرگری دداندا بە توانابوون. سۆلفیدی ئاسن"پێکهاتەی گۆگرد و ئاسن"یان بەکاردەهێنا بۆ پڕکردنەوەی ددان  و دروستکردنی کەرەستەی پزیشکی.

سەردەمی منداڵی لە گەلی مایادا
گەلی مایا هەمیشە ئارەزویان بوو کە منداڵەکانیان توانایەکی جەستەی ناسروشتیان هەبێت. بۆ نموونە لە تەمەنی منداڵیەوە مادەیەکی وەک دیناری ئاسنیان دەدا لەناوچاوی منداڵەکانیان و بە توندی فشاریان لێ دەکرد تا ناوچاوانیان پان بێت. خێلی یەکێکی تر بوو لە ڕازی جوانی منداڵانی گەلی مایا!، لەبەر ئەوە دایکان و باوکان بۆ خێلکردنی منداڵەکانیان شتێکیان دەهێنایە پێش چاوی منداڵی تازە لەدایک بوو و ئەیانجوڵاند تا بەهۆی بەردەوامی و دوبارەبونەوەی ئەم کردارەوە، چاوی منداڵەکەیان بۆ هەمیشە خێل بێت!
یەکێک لە سەرسورهێنەرترین شتێک لە بارەی منداڵانی گەلی مایاوە ئەوەیە کە زۆربەی ئەوان لەسەر بنەمای رۆژی لە دایکبونیان ناودەنران. هەموو ڕۆژێکی ساڵ ناوێکی تایبەتی هەبوو بۆ منداڵی کوڕ و کچ.

نهێنی بەدەستهاتوو لە پەیوەندی نێوان مایاکان و بونەوەری ئاسمانی
شوێنەواری گەلی مایا تایبەت بە شارستانیەتێکە، بە ناونیشانی پرنهێنیترین و پێشکەوتووترین گەلانی کۆنی دنیا ئەژمار دەکرێت، بەڵام ئایا ئەم شارستانیەتە لەگەڵ بونەوەرە ئاسمانیەکاندا پەیوەندیان هەبوە؟

بەزمانێکی تەواو سادە داتوانین بڵێین، کە گەلی مایا لەهەر شارستانیەتیەکی تر لە ئەمریکا یان هەتا لە دنیا جیاوازتر بوون لە شار، بینا و رێورەسمی بازرگانی جیاواز و فراوان لەم شارستانیەتەدا.
پاشان بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ناوچە فراوانەی لە وڵاتی مەکسیک و سەلڤادۆری ئێستا و دروستکردنی شاری گەورە و سەرسوڕهێنەر، بۆنە یەکێک لە بەهێزترینەکانی ناوچەکە.

بە ئەم شیکردنەوەیە زۆرێک لە لێکۆڵەران بە تیۆریەی “ancient Astronaut theory” پەیوەندی بونەوەرانی ئاسمانی لەگەڵ مرۆڤدا لەهەزاران ساڵەوە هەیە. 
بانگەشەی ئەوەدەکرێت کە گەلی مایا بۆ زۆرترین پێشکەوتنەکانیان قەرزاری بونەوەرە ئاسمانیەکان بوون.