ڕاپۆرتی جیهانی

12:23 - 05/10/2020

گروپە سپی پێستە رەگەزپەرستەکانی ئەمریکا‌

پەیسەر

دەوترێت هاتنە سەر حوکمی دۆناڵد ترامپ وەک سەرۆکی ئەمریکا و دەستبەکاربونی لە کۆشکی سپیدا یەکێک لە هۆکارەکانی دەرکەوتنی گروپ و چالاکانێک بوون کە نە ئایدۆلۆژیای چەپیان قوبەڵە و نە پارێزگارانی ناوەند.
تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانیش وەک بزوێنەری سەرەکی ئەم گروپە رەگەزپەرستانە دەدرێنە قەڵەم.
یەکێک لە دامەزراوە بەناوبانگەکانی مافی مرۆڤ لە ئەمریکادا بە ناوی ((Southern Poverty Law Center (SPLC) ڕایگەیاند تائیستا  زیاتر لە 1600 گروپی توندڕەویان کەشفکردوە.

ئەم گروپانە لەلایەن کێوە دروستکراون، چەندێک لایەنگریان هەیە و ئامانجیان چییە؟
گروپی ئەڵتەرناتیڤی راست (Alternative right)
ئەڵتەرناتیڤی راست، یا بەکورتی "ئاڵت-ڕایت"یان پێدەوترێت، یەکێکە لە گروپەتوندڕەوە سازشنەکەرەکان، هیچ پەیوەندییەکیان بە چاکسازی سیاسیەوە نییە، بەڵام لایەنگری دۆناڵد ترەمپن.رەخنەگران ئەوان وەک گروپێکی نەتەوەپەرست و تونڕەوی سپی پێستەکان  دادەنێین.
ئەم گروپە بە توندڕەوی بەرامبەر یەهودیی و مسوڵمانان و ڕەگەزپەرستی ئاشکرا تۆمەتباردەکرێت.
هەرچەندە بەلایەنگری دۆناڵد ترەمپ دەدرێنە قەڵەم، بەڵام ترەمپ ئەم گروپە رەگەزپەرستەی مەحکومکرد و گوتی کە بۆچونەکانی ئەوان رەتدەکاتەوە.
ئامانجەکانی ئەم گروپە جەخترکردنەوەیە لەسەر لە "شوناسی سپی پێستی" و بەرگریکردن لە "شارستانیەتی نەریتی خۆرئاوا" ، ئەمەش "ڕیچارد بێرتراند سپێنسەر-یەکێکە لە چالاکانی کە بڕوای بە سەروەری سپیپێستەکان هەیە" گوتویەتی  و ئەم گروپە بەکاری دەهێنن.
ئازادی، لە ناویدا ئازادی ڕادەربڕین و مافی ئازاردانی ئەوانی تر بەشێکە لە ئامانجەکانی ئەم گروپە. ئەوانەشی سەرکۆنەیان دەکەن بە ڕەگەزپەرست، دژەژن و دژە جولەکە تۆمەتباریان دەکەن.
ژمارەی ئەندامەکانیان:- بزوتنەوەی ئاڵت ڕایت بەهۆی ئەوەی کە زۆربەی چالاکییەکانیان بە شیوەی ئۆنلاین ئەنجامدەدەن، جێگایەکی فەرمیان نییە بۆ بوون بە ئەندامبوون تێیدا و بەمەش دیاریکردنی ژمارەی لایەنگرانیان  ئاسان نییە.

ئەندامەکانیان لە کوێن؟
ئەم بزوتنەوە "ناڕێکخراوە" بە شێوەی ئۆنلاین هەن و ڕۆژ بە ڕۆژ لە تەواوی وڵاتدا لایەنگرانیان ڕوو لە زیاد بوونە. ئەندامانیان زیاتر گەنجانی تازە پێگەشتون و لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە چالاکی دەکەن.

ئایا ئەم گروپە ڕوو لە گەشە کردنە؟
ئەم گروپە بە یەک بزوتنەوەی سیاسیی تاڕادەیەک نوێ دەدرێتە قەڵەم، بەهۆی پشتگیریکردنیان لە دۆناڵد ترەمپ ناوبانگیان زیادیکردوە لەم ساڵانەی دوایدا. هەرچەندە سەختە هێز و توانایان دەستنیشان بکرێت.

گروپی کوکلاکس کلان (KKK)
لە ساڵی 1865 لە ئەنجامی شەڕی ناوخۆی ئەمریکا، لە سەر دەستی چەند بەرپرسێکی هاوپەیمانی باشوور دروستکرا.
کلانیەکان زۆر بە خێرای لە باشوردا خۆیان بنیاتنا و پاشان، لە دەیەی 1900 دا لە تەواوی وڵاتدا گەشەیانکرد.
ڕەگەزپەرستی ئەم گروپە دژی ڕەشپێستەکان، جوولەکەکان و کۆچبەرانی ئەمریکا بوون و لەم دوایانەشدا هاورەگەزبازەکان هاتنەناو گروپەکەوە.
ئامانجی ئەم گروپە بێبەشکردنی ئەو گروپانەی سەرەوە بوون لە ماف و و ئازادیە شارستانیەکان، کە مافی هەموو هاوڵاتیەکی ئەمریکیە.
ئەندامەکانی ئەم گروپە پۆشاکی کلاسیکیان دەپۆشی و دەستیان دەکرد بە لە سێدارەدانی ناسراو بە لینچینگ و هێرشە توندوتیژیەکانی تر. قوربانییەکانیان ئەوانەبوون کە دەهاتنە ناوچەی سپیپێستەکانی  ویلایەتەکانی باشور و ئەمەشیان وەک ئاڵنگاریەک دەبینی.
لقە دابەشبوەکانی ئەم گروپە دادەنرێن لە "دامەزراوەی دروستبوو لە مەسیحیە نیشتیمانپەروەرە سپیپێستەکان کە ڕیشەیان دەگەڕیتەوە بۆ کۆکلاکس کلانییەکانی سەرەتاکانی سەدەی بیستەم"

ژمارەی ئەندامانیان:- گروپەکانی کۆکلاکس کلانییەکان لە زۆربەی ویلایەتەکانی ئەمریکا چالاکیان هەیە و ژمارەی ئەندامەکانیان بە 5000 تا 8000 ئەندام دەخەمڵێنرێت.

ئەندامەکانیان کێن؟
لە ئەمریکادا دەیان گروپی کۆکلاکس کلانی هەن، لە نیوجێرسیەوە تا لۆس ئەنجلس بونیان هەیە، ئەندامەکانیان سەر بە کۆنەسەربازە سپیپێستەکانی هاوپەیمانی باشور و سوارچاکە نەریتیەکانی ئەمریکان.

ئایا ئەم گروپە لە گەشەسەندندان؟
لە ساڵی 2016 ئەم گروپە ڕایگەیاند کە لە خۆنوێکردنەوەی هێزی خۆیدایە بە پشت بەستن بە وەرگرتنی ئەندام لە ویلایەتەکانی باشوور  (Deep South).

گروپە نیۆنازیەکان
دەستەواژەی نیۆنازی، ئاماژەکردنە بە گروپی چالاکانی سەربەخۆخواز کە هەمویان ئامانجی دژەیەهودیان هەیە و دڵسۆزی ئەدۆلف هیتلەر و نازیەتی ئەڵمانین.
بۆچونەکانی گروپە نیۆنازیەکان لە ئەمریکادا پشتگیریدەکرێن لە لایەن دادگاکان و گۆڕانکاری یەکەم لە یاسای بنچینەی ئەم وڵاتە.

لە کەیسێکی ناسراودا، دادگای باڵای ئەمریکا بە بەڵگەی یەکەم گۆڕانکاری یاسای بنچینەی،بەرگریکرد لە مافی ئەندامێکی گروپی نیۆنازی بۆ خۆنیشاندان لە شاری ئیسکۆکی زۆرینە جولەکەنشینی لە ویلایەتی ئیلینوی و بە خاچی شکاوەوە"نیشانەی نازیەکانی ئەڵمانیا".

ژمارەی ئەندامانیان:- لە ئەمریکادا چەندین دامەزراوەی بەناوبانگی نیۆنازی هەن، وەک حیزبی نازی ئەمریکییەکان (American Nazi Party)  و  بزوتنەوەی نیشتیمانی سۆشیالیستی (National Socialist Movement یا NSM).

ناسراوترینی ئەم گروپانە  ناوی هاوپەیمانی نیشتیمانیNational Alliance (NA)   کە یەکێک لەگروپە جیابوەکانی  بەناوی Vanguard America لە 12 ئاب 2017 لە ڕیپێوانی توندوتیژ ئامێزی «Unite the Right» ئامادەبوو، خۆپیشاندانێک کە بە کوشتنی ژنێک و دەیان بریندار لە نێوان خۆپیشاندەران و دژەکانیان کۆتای هات.دواین ئامارێک کە لەسەر گروپی NA لەبەردەستا بێت، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2012  و ژمارەی ئەندامەکانیشی بە لانیکەمی 2500 کەس دانابوو.

ئەندامەکانیان لە کوێن؟
سەرچاوەی سەرەکی ئەندامەکانی ئەم گروپانە ڤێرجینیا بوو.لە ساڵەکانی کۆتایدا، بە هەبوونی ئەندامانی گورپەکانی وەک سۆشیالیستی نیشتیمانی کە لە 32 ویلایەتی ئەمریکا چالاکیان هەیە، لە فراوانبوندان.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی دامەزراوەی  لێکۆڵینەوە و زانیاری Data and Society Research Institute) ، دزەکردنی راستڕەوە ڕەگەزپەرستەکان لە زۆربەی ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکادا نیشانەی بەهێزبونی گروپە نیۆنازیەکان، دەوترێت پەیوەندی دروست بوە لە نێوان نیۆنازیەکانی ئەمریکا و ئەوروپاشدا.

گروپە ڕەگەزپەرستەکانی تر
*بزوتنەوەی سۆشیالیستی نیشتیمانی :- لە ساڵی 1994 دروستبوە و یەکێکە لە گوپەکانی نیۆنازی لە ئەمریکادا، لە زیاتر لە 30 ویلایەتی ئەمریکادا بارەگای هەیە.
*جڤاتی هاوڵاتیانی موحافیزکار:- لە ساڵی 1958 و دوای دابەشبونی بزوتنەوەی پشتگیریکەر لە جیای ڕەگەزی لە ویلایەتەکانی باشور دروست بوو.
*حیزبی ئازادی ئەمریکا  (American Freedom Party) :- لە ساڵی 2009 لە کالیفۆرنیا دروست بوو.ئەم حیزبە ئامانجی ڕەگەزپەرستانەی هەیە و دژی کۆچبەرانە.