ڕاپۆرتی جیهانی

05:10 - 10/10/2020

لەمپەرە ئاینی و كرمەڵایەیتەكانی بەردەم هاوسەرگیریی سپی‌

پەیسەر

هاوسەرگیری سپی، نەیارە جدیەکەی جێگرەوەی هاوسەرگیری فەرمی و نەریتییە لە دنیادا ، لە ئەوروپا، ئەمریکا و ئوسترالیا پەرجوو ئاسا پێشوازی لێکرا، وا خەریکە جێپێی خۆشی خۆشدەکات لەناو کۆمەڵگە داخرا و نەریتیی و ئاینیییەکانیشدا ، لە زۆرێک لە وڵاتانی رۆژئاوادا بە یاسایی کراوە، بەڵام سەرەڕای لەمپەرە ئاینیی و نەریتییەکانی کۆمەڵگا ئیسلامی و داخراوەکان، بەڵام ڕۆژبەڕۆژ ڕێژەی ئەمجۆرە هاوسەرگیریە لەزیادبوندایە...

هاوسەرگیری سپی چیە؟
هاوسەرگیری سپی بریتیە لە ژیانی هاوبەشی نێوان دوو کەس بەبێ  هاوسەرگیری فەرمی، دووکەسەکە بەبێ گرێبەستی هاوسەرگیری ژیانی هاوبەش پێکدەهێنن، ئەمەش وەک ڕێخوشکردنێکە بۆ شوێنگرتنەوەی هاوسەرگیری فەرمی.
هەندێکی تر وەک ثێکەوەبوون یان ژیانی هاوبەشی بەبێ هاوسەرگیری لێیدەڕوانن، واتە ژیانێکی هاوبەشی سێکسی بەبێ هاوسەرگیریکردن و بێ بونی هیچ چوارچیوەیەکی یاسای، مافی، شەرعی و نەریتی.
 ئەڵبەتە ئەم هاوسەرگیری سپییە جیاوازە لە هاوسەرگیری سپی فەرەنسی"بوکی سپی"

هاوسەرگیری سپی فەرەنسی 
بە ئینگلیسی پێی دەوترێت"white marriage" و بە فەرەنسی بە “marriage blnc” ناودەبرێت، جۆرێکە لە هاوسەرگیری بەبێ پەیوەندی سێکسی. کەسەکان بەهۆکاری جیاواز ئەم جۆرە هاوسەرگیرییەیان دەکرد، وەک هاوسەرگیری بەرژەوەندیخوازی بۆ سودبینی کۆمەڵایەتی یان ئابووری.

مێژووی هاوسەرگیری سپی لە وڵاتاندا
لە ئەمڕۆدا، لە تەواوی ئەمریکا و ئەوروپادا، بەتایبەت لە نێوان گەنجاندا، ئەم هاوسەرگیریە بەشیوەیەکی بەرچاو قبوڵ کراوە.
لە ئەمریکادا، لە دەیەی 1970 دا، نزیکی 400 هەزار هاوسەر بەشێوەی هاوسەرگیری سپی ژیانی هاوبەشی خۆیانیان ڕێکخستبوو، بەڵام لە دەیەی 1980 دا ئەم ژمارەیە گەشتە یەک ملیۆن و 500 هەزار هاوسەر و لە کۆتایەکانی ساڵی 1990 دا، 6 ملیۆن هاوسەری تێپەراند و بەگوێرەی ئامارەکانی ساڵی 2010، زیاتر لە 7 ملیۆن هاوسەرگیری "14 ملیۆن کەس" ئەم هاوسەرگیرییەیان هەڵبژاردبوو.

ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئەوە نیشاندەدەکن کە زیاتر لە نیوەی ئەو ژنانەی لە ئەمریکادا هاوسەرگیریانکردوە، پێش ئەوە، پەیوەندی هاوسەرگیری سپییان ئەزموون کردوە لەگەڵ هاوسەرەکانی خۆیان. ئەوگۆڕانکاریانەی کە لە دەیانی کۆتایدا ڕویانداوە و بەتایبەت گۆرانکارییە ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان، هەروەها بە زیادبوونی پەیوەندی سێکسی پێش هاوسەرگیری، لە وڵاتانی جیاوازی دنیادا ، "تەمەنی شوکردن"ی بردۆتە سەرەوە. بە بڵاوبونەوەی هاوسەرگیری سپیش ، هاوسەرگیری فەرمی کەمتر بویەوە و بەمەش ئەمجۆرە هاوسەرگیریە بەوەتە نەیارێکی جدی لەسەر هاوسەرگیری فەرمی.

لە ئەمڕۆدا، هاوسەرگیری فەرمی لە بێهێزبوون و هاوسەرگیری سپیش لە بەهێزبووندایە، نموونەکان، کەمبونەوەیەکی زۆری هاوسەرگیری فەرمی نیشان دەدەن لە کەنەدا. ڕێژەی هاوسەرگیری فەرمی ژنان تا 50 ساڵی، 95٪ بوو  لە دەیەکانی کۆتای 1960 دا، ئەم ڕێژەیە دابەزیوە بۆ نزیکەی 50٪ لە ساڵی 2000 دا.

لە کیشوەرە زەریاییەکەشدا، هاوسەرگیری سپی ڕوو لە زیادبوونە لە ئوسترالیادا، بەجۆرێک ڕیژەکە لە 16٪ وە لە ساڵی 1975 زیادیکردوە بۆ 70٪ لە ساڵی 2007 دا.

ئەم پێشوازیە سەیرە لە هاوسەرگیری سپی تەنها ئەمریکای باکوور و کیشوەرە زەریایەکەی نەگرتۆتەوە، بەڵکو لە ئەوروپاشدا بەشیوەیەکی بەرچاو لەنێوان گروپە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکاندا بڵاوبویە و پێشوازی لێکرا، ئەمەش وایکردوە کە پێشوازی یاسایی لەم هاوسەرگیریە بکرێت، بۆ نموونە لە 11 وڵاتی ئەوروپیدا لە ئێستادا ئەم هاوسەرگیریە یاساییە و لەو وڵاتانەشی بە یاسای نەکراوە دژی نەوەستاونەتوە.
بڵاوبوونەوەی هاوسەرگیری سپی لە ئەوروپادا ، لە نێوان دەیەی 1960 سەریهەڵدا، لە قۆناغی یەکەمدا باکووری ئەم کیشوەرە و بەتایبەتی سوید  پێشوازی لێکرا و دوای ئەو پێشوازیکردنەی سوید لێی، لە قوۆناغی دوەمدا، بڵاوبونەوەیەکی زۆر تری بەخۆیەوە بینی لە دەیەی 1970 دا گەشتە وڵاتانی ناوەندی ئەوروپا  وەک فەرەنسا، هۆڵەندا، سویسرا، ئەڵمانیا، نەمسا و بەریتانیا. پاشان، لە قۆناغی سێیەمی بڵاوبوونەوەیدا، لە سەرەتاکانی دەیەی 1980دا باشوری ئەوروپا و وڵاتانی وەک ئیتالیا، پرتوگال، ئیسپانیا و یۆنانی گرتەوە.

لە ئەمڕۆدا، لە ڕۆژئاوادا بەشێوەیەکی گشتی دوو جۆری سەرەکی لەم هاوسەرگیریە هەیە ئەوانیش "هاوسەرگیری سپی پێش هاوسەرگیری فەرمی" و "هاوسەرگیری سپی بە بێ هاوسەرگیری فەرمی" ، لە جۆری یەکەمیاندا هاوسەرگیری سپی زیاتر وەک سەرەتا و پەروەردەیەکە بۆ هاوسەرگیری فەرمی، بەڵام لە جۆری دووەمیاندا، ئەم هاوسەرگیریە بەشیوەیەکی بنەرەتی، هاوسەرگیری فەرمی وەلاناوە و خۆی شوێنی گرتۆتەوە. بەمەش، هاوسەرگیری سپی پێش هاوسەرگیری فەرمی بە "دواخەری" هاوسەرگیری دادەنرێت و کەمتر نەوەی تیادەخرێتەوە، لە جۆری دوەمیاندا بە "ڕەتکەرەوە"ی هاوسەرگیری فەرمی دەدرێتە قەلەم و زیاتر نەوەی تێدا دەخرێتەوە.لە جۆری یەکەمدا ئەم هاوسەرگیریە ماوە کورتە و لە جۆری دووەمدا ماوە درێژ دەبێت. 

جیاوازی هاوسەرگیری سپی لەنێوان وڵاتانی ڕۆژئاوا و وڵاتانی ئیسلامیدا 
لە هاوسەرگیری سپیی وڵاتانی ڕۆژئاوا و هەندێک لە وڵاتانی تریش، ئەوانەی ئەم جۆرە هاوسەرگیریەیان هەڵبژاردوە، ناونیشانی شوێنی نیشتەجێبوون و تایبەتمەندیەکانی خۆیان  بە شێوەیەکی تەواو دەدەنە پۆلیسی ناوچەی و فەرمانگە بەرپرسەکان تا لە کاتی دروستبوونی ناکۆکی، منداڵبوون، جیابونەوە و ڕوداوەکانی تری لەم شێوەیە کێشەکان چارەسەر بکرێن و لایەنە پەیوەندی دارەکان بە ئاگابن. لە ڕوی شێوەی ژیان و چۆنێتی پێکەوە بوونەوە گەشتون بە ڕیکەوتن، ئەگەر پێکەوە نەگونجان و جیابونەوە، ماڵ و موڵکی هەبوو لە نێوان هەردولادا دابەش دەکرێت و هەریەکە و بەشی خۆی وەردەگرێت، دادوەری یاسای دوای ئاگادارکردنەوەی لەلایەن پۆلیسی ناوچەکەوە دێتە ناو کێشەکەوە، ژن و پیاو وەک یەک بەشی خۆیان وەردەگرن. واتە لە سیستمی یاسای ڕۆژئاوادا ئەم هاوسەرگیریە یاساییە و بە یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت. بەڵام لەم وڵاتانەی لای خۆمان، چونکە تا ئێستا بە پێچەوانەی یاسا و ئاین و دابونەریتی کۆمەڵگە لەقەڵەم دەدرێت، هەتا ئاماری دروست و فەرمی لەبەردەست نییە لەم بارەیەوە. منداڵبوون، جیابونەوە و  کێشەی خێزانیەکان ناتوانرێت بسپێرێت بە لایەنی پەیوەندیدار.

لایەنگرانی هاوسەرگیری سپی
ئەو کەس و لێکۆڵەرانەی کە بەرگری لەم جۆرە هاوسەرگیریە دەکەن، بەتایبەت لە وڵاتانی ئیسلامی و نەریتیدا ئەو نمونە دەهێینەوە، "لە کۆنەوە وتویانە تا دوکەس پێکەوە نەچنە ژێر یەک سەربانەوە، دیار نیە کە ئەتوانن بەیەکەوە بژین یان نا" بەمەش ئەم جۆرە هاوسەرگیرە دەبێتە تاقیکردنەوەیەک بۆ کەسەکان کە شارەزای سروشتی یەکتریبن و بۆیان دەرکەوێت کە دەتوانن بۆ هەمیشە بەیەکەوە بژین یان نا.

دژەکانی هاوسەرگیری سپی
ئەوانەی دژی ئەم جۆرە هاوسەرگیرییەن، هاوسەرگیریەکە بە بێ یاسای و نافەرمی و دژی دابونەریت و ئاینی کۆمەڵگای دەزانن بەتایبەت لە وڵاتانی ئیسلامیدا.
بەهانەکانیان بریتین لەوەی، بەرپرسیارێتی ژن و مێردی  هەڵناگیرێت و کێشەی کۆمەڵایتی دروست دەکات بە هێنانە دنیای منداڵیش کێشەکان ئاڵۆزتر دەبن. ئەمەش چونکە بەیاسای نەکراوە یان ئەگەر لە کاتێکیشدا منداڵەکە هەمان مافی منداڵانی تری هەبێت، کەسانی چواردەوری بە چاوێکی نەرێنیەوە سەیری دەکەن.
هەڵوەشانەوەی خێزانی نەریتی، هۆکارێکی تر دژایەتی ئەم دەستە لە دژایەتی کەرانی ئەم هاوسەرگیرییەو بیانوەکانی تریشیان بریتین لە خیانەت و خیانەتی سێکسی هاوسەران، دروست کردنی کێشەی خێزانی، بڵاوکردنەوەی فەساد لە ڕێگەی ئەم هاوسەرگیریەوە.