ڕاپۆرتی جیهانی

01:20 - 12/10/2020

پەیوەندی گوماناوی هیلاری کلینتۆن لەگەڵ ئیخوان موسلیمین و جەزیرە‌

پەیسەر

پاش ئەوەی ترەمپ بڕیاریدا، بەڵگەنامەکانی تایبەت بە لێکۆڵینەوەی فیدراڵی سەبارەت بە دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکان و دۆسیەی ئیمەیڵەکانی هیلاری کلینتۆن لە نهێنی بوون بهێنێتە دەرەوە و بە گوتەی خۆی "بێ سانسۆر!" بڵاویانبکاتەوە، چەندین ئابڕوچوونی هیلاری لەم ئیمەیڵانەدا کەوتە بەردەم رای گشتی.

 

بڵاوکردنەوەی پشێوی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
ئیمەیڵە بڵاوبووەکان ئەوە دەردەخەن، کە هیلاری کلینتۆن بەسودوەرگرتن لە تۆری ئەلجەزیرە، ویستویەتی کۆمەکی دارای شۆرشەکانی بەهاری عەرەبی بکات.
ڕاگەیاندنە عەرەبییەکان بڵاوبوونەوەی ئیمەیڵێکیان ڕاگەیاند، تێیدا پەیوەندی نزیکی هیلاری کلینتۆنی وەزیری دەرەوەی پێشوی ئەمریکا لەگەڵ تۆری هەواڵی ئەلجزەیرەی قەتەری و سودوەرگرتن لەم کەناڵە بۆ "بڵاوکردنەوەی پشێوی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"

 

ئیمەیڵەکان چۆن بڵاوبوونەوە

سکای نیوز نوسیویەتی، بڵاوبونەوەی ئەم ئیمەیڵە پاش ئەوە رویداوە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، تازەی بڕیاریداوە تەواوی  بەڵگەنامەکانی پەیوەندیدار بە لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لەبارەی بەکارهێنانی سێرڤەرێکی تایبەتەوە لەلایەن هیلاری کلینتۆنەوە بۆ ئیمەیڵە حکومییەکان ئازادکردوە و لە نهێنی بوون دەریهێناون.

ئەم ئیمەیڵانە دەریدەخەن، هیلاری کلینتۆن لەمیانەی سەردانەکەی مانگی مایسی ساڵی 2010 دا ، لەگەڵ وەزاح خەنفەر، بەڕێوبەری ئەم تۆڕەمیدیاییەدا کۆبۆتەوە.
ئەم کۆبونەوەیە لەمیانەی سەردانیکردنی کلینتۆن لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەری جەزیرە ئەنجامدراوە. گرنگترینی ئەم چاوپێکەوتنانە، کۆبونەوە لەگەڵ حەمد بن جاسمی دووەمی ، سەرۆک وەزیرانی پێشوی قەتەر بووە.
لەناوەراستی مانگی مایسی هەمان ساڵدا، دەنگۆی گەشتی بەڕێوەبەرانی کەناڵەکە بۆ واشنتۆن بڵاوبوویەوە.

 

بوجەی شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی و ئیخوان موسلیمین
هیلاری لە نامەیەکی تریدا، داوای لە قەتەر کردوە، لەڕیگەی سندوقێکی تایبەتەوە  کە کلینتۆن دایناوە، بوجەی شۆرشەکانی بەهاری عەرەبی دابین بکات.

یەکێکی تر لەو ئیمەیڵانەی دزەیکردۆتە دەرەوە، ئەوە نیشان دەدات لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2012دا، قەتەر کۆمەکی گروپی ئیخوان موسلیمینی کردوە بۆ دروستکردنی کەناڵێکی ڕاگەیاندن.

 

ترەمپ بەڵگەنامەکانی لە نهێنی بوون دەرهێنا
لەم مانگەدا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکیدا ڕایگەیاند، تەوای بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لەبارەی دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکان و بەکارهێنانی سێرڤەرێکی تایبەت لەلایەن هیلاری کلینتۆنەوە، بۆ ئیمەیڵە حکومیەکان ، لە حاڵەتی شاراوە دەرهێناوە.
ترامپ نوسیویەتی" من مۆڵەتی تەواوەتیم داوە، تا تەواوی بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە گەورەترین تاوانی سیاسی لە  مێژووی ئەمریکادا-ساختەکاری لەلایەن روسیاوە- بڵاوبکرێتەوە، هەروەها بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە ئابرووچونی ئیمەیڵی هیلاری کلینتۆن، بەبێ سانسۆر!"

 

 دۆسیەی ئیمەڵەکان کەسی دەستی پێکرد

ئەم دۆسیەیە تایبەتە بە ئیمەیڵەکانی  کلینتۆن بەبەکارهێنانی سێرڤەرێکی تایبەتی لەماوەی نێوان ساڵانی 2009 تا 2013، وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا.
کلینتۆن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بوو لە ساڵی 2016 دا ، لە ساڵی 2015 دا بەوەتۆمەتبار کرا سێرڤەرێکی تایبەتی بەکارهێناوە لە ماڵەکەی خۆیدا، لە ویلایەتی نیویۆرک بۆ نامە ئەلیکترۆنییەکانی وەزارەتی دەرەوە.

کلینتۆن 55 هەزا پەیامی ڕادەستی بەرپرسانی ئەمریکا کردووە، کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەم دۆسیەیە دەکرد، بەڵام 30 هەزار ئیمەیڵی تر، کە بە بۆچونی هیلاری تایبەتیە و پەیوەنی بە ئەرکەکەیەوە نەبووە، ڕادەست نەکردوە. گوتویەتی ئەم ئیمەیڵانەی لەناوبردوە وبەمەش رووبەڕووی رەخنەی توند بویەوە لەم بارەیەوە.
لە ساڵی 2016 دا وەزارەتی دەرەوە و ئەرشیفی نەتەوەی دەستیان کردن بە لێکۆڵینەوە لەم ئیمەیڵانە.

لە تشرینی یەکەمی 2016 دا، ئێف بی ئای بڕیاری لێکۆڵینەوەیدا لەسەر نامە ئەیلیکترۆنیە بینراوەکان، لە یەکێک لە مۆبایلەکانی پەیوەست بە هاوکارێکی پلەباڵای کلینتۆن، بەناوی هوما عابیدین و هاوسەرەکەی ئەنتۆنی واینەر.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ لەوکاتەدا ڕایگەیاند کە ژمارەی پەیامەکان نزیکەی 650 پەیامە، بەڵام بەدووری زانی هەمووی پەیوەندیدار بێت بە لێکۆڵینەوەکان لەسەر هیلاری.
ئەمە لەکاتێکدا بوو، جەیمز یانگ بەڕێوبەری ئێف بی ئای ڕایگەیاند، پەیامەکانی پەیوەست بە کلینتۆن بۆ دیاریکردنی ئاستی هەستیاری زانیاریەکان، هەروەها لێکۆڵینەوەی دوبارە لەو لێکۆڵینەوانی کە لە تەموزی 2016 دا کۆتای هاتبوو.

لەنامەیەکیشیدا بۆ ژمارەیەک لە سەرۆکانی کۆمارییەکان، یانگ بە لیژنەیەکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکای گوت " ئێف بی ئای لە ئاگادارە لە هەبوونی ئەو ئیمەیڵانەی، کە گومان دەکرێت پەیوەندیدار بن بە لێکۆڵینەوەکانەوە"، خۆم مۆڵەتم داوە بە نوسینگەی لێکۆڵینەوە تا هەنگاوی گونجاوی لێکۆڵینەوەی بگرنە بەر و لێکۆڵەرەوان ئەم ئیمەیڵانە شەنوکەو بکەن، تا دەرکەوێت ئایا زانیاری نهێنی تێدایە یان نا"
چاودێران دەڵێن کە دۆسیەی ئیمەیڵەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دوایەی سەرۆکایەتی، دۆسیەیەکی هەستیارە. لە خولی پێشوی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکادا، ترەمپ گوتبووی ئەگەر هەڵبژێردرێت، کلینتۆن دەداتە دادگا، بەڵام پاش هەڵبژاردن گوتی هەقی نییە بەسەر چاودێریکردنی لێکۆڵینەوەکانەوە.

جەیمز کومی، سەرۆکی پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا، رۆژی 6ی تشرینی دووەمی 2016، لەپاش هەڵبژاردن و شکستخواردنی هیلاری کلینتۆن ، لە نامەیەکیدا بۆ نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە دۆسیەی ئیمەیڵە تایبەتییەکانی هیلاری کلینتۆن، کاندیدی دیموکراتەکاندا،  هیچ تۆمەتێکی بەسەردا ساغ نەبۆتەوە و لەبەرئەوە هیلاری ناچێتە ژێر لێکۆڵینەوەی یاساییەوە.