ڕاپۆرتی جیهانی

03:20 - 13/10/2020

کۆرۆنای ماوە درێژ‌

پەیسەر


تائێستا لەم پەتایەدا هەموو هەوڵەکان چڕبۆتەوە بۆ بە زیندووی هێشتنەوەی توشبوان، بەڵام ئێستاکە زانیاری زیاتر لەبەردەستە کە هەندێک کەسی توشبوو، بە نیشانەی ماوە درێژ گیرۆدە بوون. و رەنگە کاریگەریەکانیشی تا کۆتایی ژیانیان لەگەڵیاندا بمێنێتەوە.

 
 بۆچی نیشانەکان لە هەندێک کەسدا درێژە دەکێشێت ؟
کۆرۆنا بۆ زۆر کەس، نەخۆشیەکی سوک و ماوە کورتە، بەڵام بۆ هەندێک کەسی تر چەندین مانگ دەست و پەنجە نەرمدەکەن لەگەڵ نیشانەکانی وەک ماندوێتیەکی زۆر و ئازاری بەردەوام و  هەناسەتەنگی. ئەم جۆرە لە نەخۆشیە ناودەبرێت بە "کۆرۆرنای ماوەدرێژ"، کاریگەریەکی وای لەسەر ژیانی توشبووان هەیەکە پاش چاکبونەوەشیان، بەدەست ماندوێتیەوە دەناڵێنن، تەنانەت بۆ یەک پیاسەی کورتیش.
هێشتا و ئەم پرسیارە سەرەتاییە بێ وەڵامە، بۆچی هەندێک کەس توشی "کۆرۆنای ماوە درێژ"دەبن و ئایا هەموو کەس بەتەواوی چاک دەبێتەوە؟

کۆرۆنای ماوە درێژ
ئەم جۆرە نەخۆشیە پێناسەیەکی پزیشکی یەکلابوەوەی نیە "هێشتا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت"، دوو کەسی توش بوو بەم جۆرە پەتایە، ڕەنگە دوو ئەزموونی جیاوازیان هەبێت بۆی. هەرچەندە باوترین تایبەتمەندیەکانی بریتین لە ماندوێتیەکی تاقەتپروکێن، نیشانە باوەکانی تریشی لەم جۆرەدا بریتیە لە هەناسەتەنگی، پژمینێک کە زوو چاک نابێتەوە، ئازاری جیاواز، ئازاری جومگەکان، کێشە لە بیستن و بینین، سەرئێشە، لەدەستدانی هەستی بۆنکردن و بینین و هەروەها زیانگەیشتن بە دڵ، سیەکان، گورچیلە و ریخۆڵە.


کێشەکانی تەندروستی دەروونیش وەک  خەمۆکی، قەلەقی و ئاڵۆزی فیکری بۆ توشبوەکە زیاد دەبێت. ئەمانەش کاریگەریکی نەرێنیان دەبێت لەسەر کەسی توشبوو. جەید-گرەی کریستی ، توشبویەکی کۆرۆنای ماوە درێژە دەڵێت "پێشتر ماندوێتی لەم جۆرەم ئەزموون نەکردوە".


کۆرۆنای ماوە درێژ تەنها تایبەت نییە بە ئەو توشبوانەی کە لەبەشی چاودێری تایبەت دەبن و پاش چاک بوونەوەش دەبێت ماوەیەک لە ماڵەوە پشوو بدەن ، بەڵکو توشبوانی ئەم جۆرەی پەتاکە رەنگە بە نەخۆشیەکی زۆر سوکیش ڕووبەڕووی کێشەی درێژخایەن و توند ببنەوە. پرۆفیسۆر دیڤد ستێرن، لە کلینیکی سەندرم بۆ مانووبونی توند و بەردەوام لە زانکۆی ئێکسیتەر،لەئێستادا توشی کۆرۆنای درێژخایەن بووە، بە بی بی سی گوت " هیچ گومانێکمان نیە لەوەی کۆرۆنای درێژخایەن بوونی هەیە".


ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنای درێژخایەن چەندن؟
لە گەورەترین نەخۆشخانەی ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا، لەسەر 143 توشبوو لێکۆڵینەوە کرا و ئەنجامەکەی لە بڵاوکراوەی  کۆمەڵگەی پزیشی ئەمریکادا بڵاوکرایەوە.  لێکۆڵەران لە پاش دەرچونیان لە نەخۆشخانە، لێکۆڵینەوەیان کرد لەم کەسانە و بینیان دوای دوو مانگ 87٪ یان لانیکەم نیشانەیەکیان تێدا ماوە و زیاتر لە نیوەیشیان بەدەست ماندوێتیەکی توندەوە دەناڵێنن. ئەم لێکۆڵینەوەیەش تەنها لەسەر چەند کەسێکی کەم کرابوو کە دووبارە پێویستان بویەوە بە چاودێری پزیشکی.


نیشانەکانی کۆرۆنای درێژخایەن
زانکۆی ئۆگەستینۆ نیشانەکانی ئەم نەخۆشیەی بەم جۆرە دەستنیشان کردوە
ماندوێتیەکی توند، هەناسە توندی، ئازاری جیاواز، ئازار لە سنگدا، پژمین، لەدەستدانی هەستی بۆنکردن، وشک بوونی ئاوی چاو و لووت و هەر ئۆرگانێکی لەش کە شلە دەردەدات،

کەم بونەوەی توانای بینین، سەرئێشە، بەڵغەم، نەمانی ئارەزووی خواردن، قورگ ئێشە، سەرگێژخواردن، ئازاری ماسولکەکان و سکچوون.

ئایا تەنها کۆرۆنای توند هۆکاری توشبوون بە کۆرۆنای ماوە درێژە؟
بەم جۆرە نییە. بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک لە دبلنی پایتەختی ئیرلەندا ئەنجامدراوە، نیوەی توشبوانی کۆرۆنا لە نێوان یەک تا دە هەفتەی دواتر توشی ماندوێتی توند بوون و  سێ یەکیشیان توانای جەستەیان بۆ چوونە سەر ئیش بۆ نەگەڕاوەتەوە.
بابەتی سەرەکی لێرەدا ئەوەیە، پزیشکان هیچ پەیوەندیەکیان نەدۆزیوەتەوە لە نێوان توندی توش بوون بەم پەتایە و ماندوێتیەکی زۆر دوای باشبوونەوە. بەمەش، ماندوێتی زۆر یەکێک لە نیشانەکانی کۆرۆنای ماوە درێژە.


پرۆفیسۆر کریس بریتلینگ مامۆستای زانکۆی لیستەر و چاودێریکەی لێکۆڵینەوە  لە توشبوانی کرۆنا پاش چاکبونەوەیان، لەوبڕوایەدایە ئەوکەسانەی توشی زیانی سییەکان بوون بە هۆکی کۆرۆناوە ، رەنگە کێشەی زیاتریان بۆ دروست بێت.

ئەم ڤایرۆسە چۆن دەبێتە هۆی کۆرۆنای ماوە درێژ؟
لەم بارەیەوە بۆچوونی زۆر هەیە، بەڵام هیچیان بۆچونی بڕاوە نین. ڕەنگە ڤایررۆسی کۆرۆنا لە زۆربەی ئەندامەکانی جەستەدا پاک ببێتەوە، بەڵام لە هەندێك گۆشەدا بمێنێتەوە.
ناجێگیری ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتوانێت راستەوخۆ زۆربەی جۆری شانەکانی جەستە توشبکات و ببێتە هۆی کاردانەوەی بەرگری لەش زیاد لە پێویست و زیان بدات لە تەواوی جەستە. بۆچونێک هەیە دەڵێت، کە پاش توشبوون بە کۆرۆنا، سیستمی بەرگری ناگەڕیتەوە بۆ حاڵەتی پێشوو و دەبێتە هۆی  ناجێگیری تەندروستی، ئەمەش رەنگە  کارکردنی ئەندامەکانی لەش بگۆڕیت بەتایبەت ئەگەر زیانی گەیاندبێتە بە سیەکان.


پاش چاکبوونەوە لە سارس و مێرس، هەردوکیان جۆرێک لە ڤایرۆسی کرۆنان، توش بوو توشی کێشەی درێژخایەن دەبێتەوە، دەبێتە هۆی رەقبوونی دیوارەکانی دڵ  بەمەش کاردەکاتە سەر گۆڕینی زیندە چالاکییەکانیش.
نیشانەکانی لەسەر مێشکیش هەم دەرکەوتوە بەڵام هێشتا هەر لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت. کۆرۆنا کاریگەری لەسەر خوێنیش هەیە، مەینی خوێنی نائاسای دروست دەبێت و زیان دەگەیەنێت بە  مولوولەکانی خوێن.

پرۆفیسۆر ستێرن گوتیشی: تا کاتێک نەزانین چی دەبێتە هۆی توش بوون بە کۆرۆنای ماوە درێژ، چارەسەرکردنی زۆر قورسە.


ئایا کاریگەری ماوە دێژ لە نەخۆشی ڤایرۆسیدا نائاساییە؟
ماندوێتی بەردەوام یان پژمین پاش باشبوونەوە لە نەخۆشی ڤایرۆسیەکاندا باوە و بەڵگەشمان لەبەردەستایە. بە نزیکەی هەموومان توشی نەخۆشیەک بووین کە ماوەیەکی زۆری پێچوە تا باش بوینەتەوە. 10٪ ئەو کەسانەی کە توشی Mononucleosis "جۆرێک نەخۆشی ڤایرۆسیە"، توشی ماندوێتی بەردەوام دەبن کە چەند مانگێک دڕیژە دەکێشێت، ئەوەش زانراوە لە پەتای جیهانی ساڵی 1918 دا، ئەنفلۆنزا رەنگە بۆ ماوەیەکی درێژ وەک نەخۆشی پارکینسۆن" پاش زەهایمەر، ناسراوترین نەخۆشییە لە مێشکدا" کاریگەری هەبێت.


پرۆفیسۆر برایتلینگ دەڵێت " وا دادەنرێت لە کۆرۆنادا نیشانەکان فراوانتر و ژمارەی توشبوان زۆر زیاتر بێت، لە نەخۆشیەکانی تری زیاتر توند بێت و نیشانەکانی زیاتر بمێنێتەوە"


ئایا هەموو کەس بەتەواوی چاک دەبێتەوە؟
ڕەنگە بە گوێرەی کات ئەو کەسانەی توشی کۆرۆنای درێژخایەن بوون کەم ببنەوە. لەبەر ئەوەی ئەم ڤایرۆسە لە دەوروبەری مانگی کانونی دووەم تا مانگی ئازار بوو بە پەتایەکی جیهانی، لەم بارەیەوە زانیاریەکی زۆرمان لە بەردەستدا نییە.


پرۆفیسۆر برایتلینگ گوتی "خۆمان داوامان کردوە بۆ ئەم لێکۆڵینەوەیە، توشبوان بۆماوەی 25 ساڵ چاودێری بکەین، بەدڵنیاییەوە هیوادارم چەند کەسێكیی کەم توشی کێشەی ماوەدرێژ ببنەوە کە لە ساڵێک زیاتر بێت، بەڵام رەنگە هەڵەبم لەم بارەیەوە و لە ساڵێک زیاتر بخاێنێت"


نیگەرانیەکی تریش هەیە، ئەوکەسانەی کە وا دادەنرێت چاک بوبێتنەوە، کاریگەریەکانی تا کۆتایی ژیانیان لەسەریان بمێنیتەوە. کە سانێک کە توشی ماندوێتی بەردەوام بوون، ئەگەری زیاترە دوبارە توشی ئەم ماندوێتیە بەردەوامە ببنەوە یان دوبارە کۆرۆنا بگرنەوە.


هێشتاکە چاوەڕواندەکرێت کاریگەری زیاتری ئەم پەتایە لە ئایندەدا دەربکەوێت. ڕیکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدا لەوەی، ئیلتیهابی توند بەهۆی کرۆناوە ببێتە هۆی کێشەی دڵ لە تەمەنێکی زۆر کەمتر لەوەی ئێستا هەیە.


ئەگەر هەستم کرد کۆرۆنای ماوە درێژم هەیە، دەبێت چی بکەم؟

فەرمانگەی تەندروستی نیشتیمانی بەریتانیا لە بەرنامەی چاکبوونە بە کۆرۆنا، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە پێویست بووە بگەیەنرێنە نەخۆشخانە ڕایگەیاندوە:
*بە لەسەرخۆی کارەکانتان بکەن، فشار دروست مەکەن لەسەر خۆتان و زۆر پشوو بدەن
*کارە ڕۆژانەیەکانی خۆتان وا ڕێکبخەن ، ئیشە ماندووکەرەکانتان دابەش ببن بەسەر تەواوی ڕۆژەکانی هەفتەدا"لەیەک ڕۆژدا کۆنەبنەوە".
*  ئیشەکانتان بە پێی گرنگی ڕێکبخەن و بزانن کام ئیشەتان دەتوانن دوابخەن.
هەروەها پێشنیار کراوە، ئەگەر ماوەی چاکبونەوەکە بەپێی چاوەروانی کەسەکە نەبوو، قسە لەگەڵ پزیشکدا بکات.