ڕاپۆرتی جیهانی

02:57 - 16/10/2020

١٠ سودی زه‌نجه‌فیل‌

پەیسەر پرێس

لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ كه‌ زه‌نجه‌فیل سودێكی زۆری بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌، زه‌نجه‌فیل ڕووه‌وه‌كێكی گوڵداره‌وه‌ و له‌باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌ڕوێندرێت و سه‌ر به‌خێزانی به‌هاراته‌.

گرنگترین ١٠ سوده‌كه‌ی زه‌نجه‌فیل كه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ زانستیه‌كاندا سه‌لمێندراون:

دژه‌ سه‌رما

زه‌نجه‌فیل له‌ كۆنه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رما و چاك بوونه‌وه‌ له‌ ئه‌نفلۆنزای سه‌رما به‌كارهاتووه‌ و سوده‌كه‌ی هه‌ستی پێكراوه‌، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری هه‌یه‌ بۆ رێگری له‌ هه‌وكردن و دژه‌ ئۆكسانه‌.

چاره‌سه‌ری دڵتێكه‌ڵهاتن

زه‌نجه‌فیل كاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری دڵتێكه‌ڵهاتن، چاره‌سه‌ری ئه‌و دڵتێكه‌ڵهاتنه‌ ده‌كات كه‌ ئافره‌تانی دووگیان له‌ به‌یانیاندا دووچاری ده‌بن. هه‌روه‌ها یارمه‌تی ڕشانه‌وه‌ ده‌دات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ ده‌كرێت.

یارمه‌تی دابه‌زینی كێشی له‌ش ده‌دات

به‌پێی توێژینه‌وه‌كان كه‌ له‌سه‌ر مرۆڤ و ئاژه‌ڵ كراون زه‌نجه‌فیل یارمه‌تی دابه‌زینی كێش ده‌دات له‌رێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ و نه‌هێشتنی چه‌وری له‌ كه‌مه‌ر و ناوقه‌د و ڕان.
له‌ساڵی ٢٠١٦ دا توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ٨٠ ئافره‌تی قه‌ڵه‌و كرا، و ده‌ركه‌وت زه‌نجه‌فیل یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بی ئێم وه‌ن و رێژه‌ی ئه‌نسۆلین ده‌دات له‌ خوێندا.

هه‌وكردنی جومگه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌

به‌پێی ژماره‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌نجه‌فیلیان به‌كارهێناوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌وكردنی جومگه‌كان ، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئازاره‌كانیان كه‌م بۆته‌وه‌
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ساڵی  ٢٠١١  ده‌ركه‌وتووه‌  تێكه‌ڵه‌ی زه‌یتی زه‌نجه‌فیل و مێسی و دارچینی و سۆمی ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازارو  و كه‌مبوونه‌وه‌ی ره‌قبوونی جومگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست ئازار و ره‌قبوونی جومگه‌ی ئه‌ژنۆوه‌ ده‌ناڵێنن.

شه‌كری خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌

له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ ساڵی ٢٠١٥ دا له‌سه‌ر ٤١ به‌شداربووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دوو كراوه‌، دوو گرام پاوده‌ری زه‌نجه‌فیل له‌ ڕۆژێكدا بووه‌ هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی شه‌كری خوێنیان به‌رێژه‌ی سەدا ١٢ جگه‌ له‌وه‌ش زه‌نجه‌فیل به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هیمۆگلۆبینیش باشتر ده‌كات ، ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه‌كه‌ بۆ ڕێژه‌ی شه‌كری درێژخایه‌نی گونجاو.

هه‌روه‌ها زه‌نجه‌فیل هه‌ناسه‌دان خێراتر ده‌كات، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ ساڵی ٢٠١١ ئه‌نجام دراوه‌ دا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كێشه‌ی هه‌رسیان هه‌یه‌، كه‌پسولی زه‌نجه‌فیلیان پێ دراوه‌ و ١٢ خوله‌ك كاتی پێچووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ده‌یان به‌تاڵ بكاته‌وه‌.

ئازاری سوڕی مانگانه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ 

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ساڵی ٢٠٠٩ دا ئه‌نجام دراوه‌ و ١٥٠ ئافره‌ت به‌شداریان تێداكردووه‌ و زه‌نجه‌فیلیان پێدراوه‌ له‌سێ رۆژی یه‌كه‌مدا، به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ئازاری سوڕی مانگانه‌یان كه‌می كردووه‌.

دابه‌زاندنی كۆلیسترۆڵ

له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٨ دا له‌سه‌ر ٦٠ كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ چه‌وریی هایپه‌رلیپیدی خوێنیان هه‌بووه‌ ،ده‌ركه‌وت  ٣٠ كه‌س كه‌ هه‌ر ڕۆژه‌ و ٥ گرام پاوده‌ری زه‌نجه‌فیلیان خواردبوو، له‌ ماوه‌ی سێ مانگدا ڕێژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی LDL ١٧.٤٪ بووه‌.

ڕێگری له‌ شێرپه‌نجه‌

له‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ ٢٨ ڕۆژی خایاندووه‌ و له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ی كۆلۆكه‌یان هه‌یه‌، دوو گرام له‌  زه‌نجه‌فیلیان له‌ ڕۆژێكدا پێدراوه‌ و ده‌ركه‌وت كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌ردیله‌كانی نیشانه‌ی پێش هه‌ڵاوسانیان له‌ كۆلۆندا كه‌م كرده‌وه‌.

چالاكی مێشك زیاتر ده‌كات

به‌پێی هه‌ندێك توێژینه‌وه‌ به‌كارهێنانی زه‌نجه‌فیل یارمه‌تی چالاك بوونی مێشك ده‌دات، و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ چالاكیه‌كانی ئه‌نجام بدات.