ڕاپۆرتی جیهانی

05:16 - 20/10/2020

بۆچی هۆنگ کۆنگییەکانی ئەمریکا دەنگ بە ترەمپ دەدەن؟‌

پەیسەر

ڕووبەرووبونەوە سەرسەختەکانی ترەمپ دژی چین هەر لە سزا سەپاندن بەسەر بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەوە  بگرە تا پشتگیریکردنی هۆنگ کۆنگ و ناوبردنی کۆرۆنا بە "ڤایرۆسی چینی"، جێگەی خۆی لەناو دڵی هۆنگ کۆنگیەکاندا کردۆتەوە و ئەمریکییە هۆنگ کۆنگیەکان بونەتە لایەنگر و دەنگپێدەی ترەمپ.

پێشتر دەنگیان بە کێ داوە؟
تا ئێستا دەنگی دەنگدەرانی ئاسیای لە ئەمریکا بەگشتی بۆ دیموکراتەکان بووە، لە هەڵبژاردنی 2016دا ، نزیکەی  79٪ یان دەنگیان بە هیلاری کلینتۆنی کاندیدی دیموکراتەکان دابوو، بەڵام ماتیو لی، کارمەندێکی 44 ساڵەیە لە ناوەندی ئاماری ڤێرجینیا، 20 ساڵ لەمەو پێش کۆچیکردەوە بۆ ئەمریکا، لەوکاتەوە تا ئێستا بۆ یەکەمین جار دەنگ بە کاندیدێکی کۆمارییەکان دەدات.

بۆچی دەنگ بە ترەمپ دەدەن؟
لی بۆ پێگەی ئیندیپیدێنتی فارسی دواوە و دەڵێت "ترەمپ  بەتوندی ڕووبەڕووی چین بۆتەوە، واژۆی لەسەر یاسای مافی مرۆڤ و دیموکراسی هۆنگ کۆنگ، تیک تۆکی قەدەغەکرد، سزای سەپاند بەسەر بەرپرسانی فەرمی حکومەتی چین و هەنگاوەکانی بۆ خۆبەڕیوبەری هۆنگ کۆنگ لە سنوری قسەکردن تێپەریکردوە و هەنگاوی کرداری بۆ ناوە."

ترەمپ وەک تاکە فریادرەسی هۆنگ کۆنگییەکان
سایرۆس چۆنگ، کارمەندی هونەری زۆنی-بی، بەهۆی هەمان ئەو هۆکارانەی سەرەوە و بەدڵنیای زیاترەوە کە لە هەڵبژاردەکانی 2016 هەیبووە، لە بەرژەوەندی ترەمپ دەنگ دەدات، بەباوەڕی چۆنگ" لاوازبوونی چین، لەبەرژەوەندی خۆبەڕێوبەری هۆنگ کۆنگ دایە"، چۆنگ دوودڵ بوە لە دەنگدان بە ترەمپ بەهۆی  شێوازی مامەڵەکردنی لەسەردەمی پەتای کۆرۆنا و دروستکردنی دیوار لە سەرسنوردا، بەڵام لە کۆتایدا، ئەولەویەتی چۆنگ لە هەڵبژاردنەکاندا سایسەتی دەرەوەی ئەمریکایە و لەبەرچاوگرتنی سوودی نیشتیمانی دایکێتی. ئەو لەوباوەرەدایە هەموو هۆنگ کۆنگیەکانی ئەمریکا  کەلەگەڵیاندا گفتوگۆی کردووە، بەگشتی هاوڕان "تائێستا، هیچ سەرۆکێکی ئەمریکا، بە هەموو توانایەوە لەبەرامبەر دەسەڵاتدارێتی چیندا ڕانەوەستاوە".

لی و چۆنگ هەردووکیان ئاماژەیان بەو خاڵەدا کە هۆکاری سەرەکی لایەنگیریان بۆ ترەمپ، پەیوەندیشی هەیە بە سەرشۆڕکردنی هەندێک لە بزوتنەوە دیموکراتخوازەکانی هۆنگ کۆنگەوە.

خۆپیشاندەرانی هۆنگ کۆنگ داوای بەدەمەوەچونی ترەمپیان کرد

لە تشرینی دووەمی 2019 دا، خۆپیشاندەرانی هۆنگ کۆنگ بە گوتنەوەی سرودی نیشتیمانی ئەمریکا و هەڵگرتنی ئاڵای ئەم وڵاتەوە ، لەسەر پۆستەرەکانیان نوسرابوو " دووبارە شکۆ بۆ ئەمریکا دەگەڕێنینەوە"، ئەمەش یەکێکە لە دروشمە بەناوبانگەکانی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکاندا، داوایان کردبوو "بەڕێز ترەمپ، تکایە هۆنگ کۆنگ ڕزگاربکە".

نازناوی ڤایرۆسی چینی و شاگەشکەبونی هۆنگ کۆنگییەکان

لە کاتێکدا ترەمپ لە مانگی ئازاردا، ڤایرۆسی کۆرۆنای بە "ڤایرۆسی چینی" ناوبرد، هۆنگ کۆنگیەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بە شەوق و زەوقەوە پێشوازیان لەم نازناوە کرد. هەندێک لە بڵاوکراوە دیموکراتیخوازەکان کە هێشتا لە هۆنگ کۆنگ بڵاودەبنەوە وەک ئەپڵ دەیلی، پشتوانیان لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا کرد.

دیموکراتەکان هۆکاری باڵادەستی زیاتری چین بوون
ئەم لایەنگرانەی ترەمپ نیگەرانن لەوەی ، ئەگەر جۆبایدن بگاتە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی، ڕێگەبگرێت لە سیاسەتی دژە-چینی ئەمریکییەکان و بەنەرمی مامەڵە لەگەڵ چیندا بکات، ئەمەش هەلی ئەوە دەداتەوە بەچین لەسەر شانۆی جیهانی بەهێزتر خۆی نیشانبدات. لی لەو باوەڕەدایە سیاسەتی "تەنها گوتەی بێ کرداری" حکومەتی ئابامابوو لەگەڵ چین، ڕێگەیدا بە سەربازایکردنی دەریای باشوری چین بە کەمترین تێچوو لەلایەن ئەو وڵاتەوە. ئەو لە بەراورد کردنی ترەمپ بە ئۆباما و دیموکراتەکان، لەوباوەڕەدایە ئابووری چین لاوازبووە و تێڕوانینی نەرێنی وڵاتانی تری دنیا بەرامبەر بەم وڵاتە لە لوتکەدایە و ئەمە بێ پێشینە بووە لە مێژوودا.
لی ئەوەش دەڵیت " لە چوار ساڵی ڕابردوودا، دەست لەناو دەست و بە هەستێکی ئاڵۆزەوە، هەوڵمداوە بۆ ناساندنی غەمی هاونیشتیمانیانم لە نیشتیمانی دایکمدا و پاراستنی جێگەکەم وەک کچێکی گەنجی پەناهەندەی کەمینەیەک لە ئەمریکا و لەژیر بەڕێوەبردنی ترامپدا"

نیگەرانییەکانی کچە پەنابەرێکی هۆنگ کۆنگی
خاتونێکی تر بۆمان دواو گوتی "کاتێک پەڕەکەم لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا سەر و خوار پێدەکەم، هەواڵی جیاواز دەبینم، لە هاوپۆلییە کۆنەکانمەوە، ماسکیان پۆشیوە و وێنەی خۆیان بڵاوکردۆتەوە و لەسەری نوسراوە "ڤایرۆسی چینی"، تاوەکو دەگاتە بینینی ڤیدیۆ هەژێنەرەکانی هێرشە رەگەزپەرستیەکان لە ئەمریکا، ئەو خەیاڵ پڵاوییەی حەوت ساڵ پێش ئێستە لە گەشتنە  فرۆکەخانەی لۆس ئەنجلس هەمبوو دەربارەی هەلی زێڕین لە ئەمریکادا، وردە وەردە دەگۆڕیت بۆ ترس لە ڕەگەزپەرستی، دژەبێگانەی و جیاوازی جێندەری، لەهەمانکاتدا نیشتیمانی دایکیم  روخساری شێوێنراوە و هاوڕێ و کەسەکانم  جانتاکانی خۆیان پێچاوەتەوە و بەرەو ولاتانێکی تر چوون و  تاوەکو پێشوازیەکی باشتریان لێکرابێت"

ئەو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی "ئەم هەستی بێ وڵاتیەم زیاتر بە ئازار دەبێت، کاتێک گوێبیستی کەسانێک دەبم، هاوشیێوەی رەفتارەکانی ترەمپ و هۆنگ کۆنی ژێردەسەڵاتی پەکین نابینن. ڤیدیۆی بینینی هەڵدانی گازی فرمێسک ڕیژ بەڕووی خۆپیشاندەران بە دورشمی "گیانی رەشپێستەکانیش گرنگە"، بیرخەرەوەی ئەوساتانەم بوو، لە شەقامەکانی یۆنی هۆنگ کۆنگدا، گۆڕابوو بۆ شانۆیەکی دوکەڵ و ئاگر بەهۆی نارنجۆکەکانەوە . سەرکوتکردنی دەنگدەران لە سەرەتای هەڵبژرادنەکانی 2020 بیرەوەری بەرپرسانی هۆنگ کۆنگی بیرخستمەوە، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیان بە بیانوی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ساڵیکی تر دواخست. هەردوو ولات بەرامبەر ئازادی رادەربڕین لەشەڕدان"

کاتێک لەگەڵ ئەم دەنگدەرانە چاوپێکەوتن دەکەیت، بەتەواوی ڕوونە بەئاگان لەم کێشمەکێشە، لەراستیدا ئەم کچە لایەنگری کارتی شینە و دەنگ بە دیموکراتەکان دەدات. بۆچی دەنگیان پێدەدات گوتی "زیاتر ڕیز لە حیزبی دیموکرات دەگرم"، ئەگەرچی سیناتۆرەکانی کۆماریەکان وەک تێد کرۆز و مارکۆ روبیۆ جالاکانە بەرگریان لە بابەتە دیموکراتخوازیەکانی هۆنگ کۆنگ کردوە، بەڵام ئەو بێهیوایەی بەرمبەر بایدین هەیانە، وادەکات چاوبپۆشن لە رەفتارە سەرکوتگەراکانی ترامپ و ناچاریانە دەنگی پێبدەن.
 چونگە گوتی " ترەمپ کۆتا هەلی ئێمەیە"

کاتێک لێیمان پرسی " بەڵام بەراستی پێت وایە ترەمپ دڵی دەسوتێت بە هۆنگ کۆنگ؟"
بێ وەستان وەڵامی داینەوە "نەخێر، بەڵام پەندێکی پێشینان هەیە، کە بارودۆخی خۆپیشاندەرانی هۆنگ کۆنگ نیشاندەدات "ئێمە دەوستێین و تۆش لەگەڵماندا دەسوتێی"، من دەزانم ئەو گرنگی بە مافی مرۆڤ نادات، بەڵام کاتێک دژی چین هەنگاو هەڵدەگرێت،گرنگ نیە بەلایەوە هۆنگ کۆنگ دەبێتە قوربانی شەڕی بازرگانی."
لەگەڵ شکستی بزوتنەوە دیموکراتخوازەکانی هۆنگ کۆنگدا، لایەنگری هۆنگ کۆنگیەکانی ئەمریکا بەرامبەر هەر هەنگاوێکی ئەمریکا دژی ڕژێمەکەی "شی" درکپێدەکەم، بەڵام لە کۆتایدا چین دەست دەکات بە کوشتار دژی خۆپیشاندان و سەرهەڵدانەکان، فیتنەچیەکان و داواکاری بۆ خۆبەڕێوبەری چین لەڕێگەی یاسای ئاسایشی نیشتیمانی هۆنگ کۆنگەوە. هەموو ئەمانەش لەبەرچاوی ترەمپدا روو دەدات، ئەمریکای ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەری ترەمپ جیاوازیەکی زۆری هەیە لەگەڵ هێماکانی ئازدی و دیموکراسی و هیوا هەڵچنین بە ترەمپ بۆ ڕزگارکردنی هۆنگ کۆنگ، مەترسیدارە.