ڕاپۆرتی جیهانی

04:02 - 25/10/2020

ئەمریکا؛ هۆکارەکانی مردنی هەزاران کەس پێش دادگاییکردنیان‌

پەیسەر

مردن بەهۆکاری جیاواز لە زیندانەکانی ئەمریکادا و بەتایبەت لە زیندانە ناوخۆیەکان و زیندانی شارۆچکەکان پێش ڕۆژی دادگایکرن قەیرانێکی شاراوەیە و هەندێک کەس بە تاوانێکی سوک دەگیرێن و لەم زیندانانەدا ژیانیان بە مەرگ کۆتای دێت،  نەبوونی چاودێری پزیشیکی پێویستیش هێندەی تر یارمەتیدەر بووە لە مردنی ژمارەیەکی زیاتر لەو بەندکراوەکانە.

 
حکومەت داتاکان ڕاناگەیەنێت
حکومەتی ئەمریکا داتای تەواو لەسەر ئەوانەی لە زیندانەکاندانی ئەم وڵاتەدان و پێش ڕۆژی دادگایکرنەکەیان مردوون کۆدەکاتەوە، بەڵام ناهێڵێت کەس ئەم داتایانە ببینێت. بۆیە ڕۆیتەرز، ئاماری خۆی لە گەورەترین زیندانەکانی ئەمریکادا ئەنجامدا و دیاریکرد لەوێدا سیستمێک هەیە کە خۆکوژی ، چاودێری تەندروستی شکست خواردوو، پاراستنێکی خراپی زیندانیانی تێدا بەڕێوە دەچێت و لە ژێر چاودێریەکی تەواودا نیە.

مردن پێش ساغبوونەوەی تاوان بەسەر زیندانیدا
هارڤی هیڵ حەوشەی بەردەم جۆن فینیگن جێناهێڵێت، لە ژێر ڕەهێڵەباراندا ڕاوەستابوو، پێ دەکەنی بە ئاسمان، هەڕەشەی دەکرد لە ژنی سەرۆکی پێشووی. فینگان تێلی بۆ 911  کرد.
"ئەو پێویستی بە هەڵسەنگاندی عەقڵیە. " ، باخەوانەکەی وای بەو ئەفسەری پۆلیسەکە گووت، هاتبوو دەستگیری بکەن . سەرەنجام ، هیڵ دەستگیرکراو بە تاوانی شکاندنی سنوری کەسی، سزای ئەم تاوانە بە پێدانی 500 دۆلار چارەسەر دەبوو، بەڵام  هیڵ زیندانی کرا.
ئەمە سزای لە سێدارەدانی بوو.


ڕۆژی دواتر، لە 6 ی ئایار 2018 ، حاڵی هیڵ خراپتر بوو،بە توڕەیەوە لە زیندانی شارۆچکەی مادیسن لە کانتۆن، میسی سی پی، دەستی کرد بە فڕێدانی تەختەی شەرترەنج و  لێدان لە پاسەوانێک بە سینی نانی نیوەڕۆ.

هارڤی هیڵ
سێ پاسەوان هێرشیان کردە سەر هیڵی 36 ساڵ، سپرای بیبەریان کرد بە دەموچاویدا و بە لەقە هاتنە سەر سەری. پاش کەلەپچەکردنی، دوو پاسەوان "هیڵ"یان کێشا بە دیوارە کۆنکرێتیەکەدا، کامێرای چاودێری زیندانەکە ئەوە نیشان دەدات، ئەویان بردۆتە جێگەیەک کامێراکە نەتوانێت وێنەی بگرێت و هێشتا کەلەپچەکراو بوو، دووبارە تێهەڵدانیان کردۆتەوە. پاسەوانەکان دەڵێن" هیڵ شەڕیکردوە و ئاژاوەیەکی وای ناوەتەوە پێویست بوو بە زۆر بوەستێنرێت".


ڤیدیۆ تۆمارکراوەکان ئەوە نیشاندەدەن، هیڵ لەتاو ئازار پێچی دەخوراد لە نەخۆشخانە، لەلایەن پەرستارێکی خولی زانستیەوە بینراوە و دەرمانیان پێنەداوە. یاسای میسی سی پی دیاریکردوەکە پزیشک یان پەرستارێکی ڕێگەپێدراوی پلەباڵاوە بڕیاری پزیشکی بدرێت، بەلام هیڵ راستەوخۆ گوێزرایەوە بۆ ژوری تاکەکەسی، جێگایەک کە پاسەوانێک لەسەر زەویەکە پاڵیخست و کەلەپچەکانی کردەوە و لەسەر کۆنکریتەکە خەوت. هیڵ بەرەو سەرئاوەکە خۆی کێشا، پاشان لە جووڵە کەوت.
کەس بۆ 46 دەقیقە سەری لە هیڵ نەدا. کاتێک سەریان لێدا، دڵی لە لێدان کەوتبوو، لەماوەی چەن کاژێرێکدا مرد.
هیڵ یەکێکە لەو 7571 حاڵەتی مردنەی، ڕۆیتەرز لە لێکۆڵینەوەیەکی بێ پێشینەدا دەربارەی مردنی زیندانیان لە زیاتر لە 500 زیندانی ئەمریکادا ئەنجامیداوە لە ماوەی نێوان ساڵانی 2008 تا 2019.


زیندانی شارۆچکەی مادیسن لە میسی سی پی، ئەو زیندانەی هیڵی تیاکوژرا
ئامارەکان ڕوو لە زیاد بوونن
ئاماری ڕێژەی مردووان زۆر چۆتە سەرەوە و بەتایبەت لەم دەیەی دوایدا بە ڕێژەی 35٪ زیادی کردووە. وەکو مردنەکەی هیڵ، زۆرێک بە تاوانێکی سوک دەستگیردەکرێن و بێ ئەوەی ڕۆژی دادگایان بێت دەمرن. نزیکەی دوو لەسەر سێ ئەو کەسانەی کە مرددون و ڕۆیتەرز بەدواداچونی بۆکردووە، واتە 4998 کەس، ئەو تۆمەتەی پێی گیرابوون  لەسەیان ساغ نەبوویەوە و مردن.

زیندانە ناوچەییەکان لانکەی ئەم قەیرانەن
بە پێچەوانەی زیندانیە ویلایەتی و فیدراڵیەکان، تاوانباران لەوێ لەسەر تاوانێکی جدی زیندانی دەکرێن، زیندانیە ناوچەیەکان، جێگەی کەسانێکن کە چاوەڕێی وەڵام یان دادگایکردنن یان کەسانێکیان تێدایە بۆ ماوەیەکی کەم دەمێننەوە لە زینداندا. ژمارەی ئەو زیندانیانەی کە بەبێ بڕیاردان لە کەیسەکەیان دەمرن، پێشیلکردنێکی بنەرەتی دەبێت لە سیستمی دادوەری تاوانی ئەمریکادا، کە نوسراوە "تۆمەتبار بێ تاوانە ، تا ئەوکاتەی تاوانەکەی بەسەردا ساغ دەبێتەوە".

نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانە
نیڵز مێڵزەر، بڕیاردەری تایبەتی لە نەتەوە یەکگرتوەکان لەبارەی ئەشکەنجە و سازا نامرۆڤانەکان، سەربارەت بە لێکۆڵینەوەکەی ڕۆیتەرز، گوتی " زۆرێک لە خەڵک دەمرن و هیشتا تاوانەکەیان بەسەردا ساغ نەبۆتەوە، ئەمە کێشەیەکی گەورەیە، پێویستە لەم کەیسانەدا هەنگاوە یاسایەکان جێبەجێ بکرێن و لە دەستگیرکردنانەدا مەرجەکانی گرتن پەیڕەو بکرێن، هەروەها دەبێت چاودێری پزیشی لەم کەیسانەدا لەبەرچاو بگیرێن"

توشبوون بە نەخۆشی عەقڵی و گیرۆدەبوون بە  مادەهۆشبەرەکان
لێکۆڵینەوەکەی ڕۆیتەرز ئەوە نیشان دەدات، رەنگە دەستگیرکردن بەهۆی تاوانێکی سوکەوە، ببێتە هۆی مردنی کەسەکە لە زینداندا. زۆرێک لە زیندانیەکان بە بە پێوەرە پزیشکیەکان مامەڵەیان لەگەڵ ناکرێت، زیندانیە هەژارەکان ماوەیەکی زۆر لە زیندانیە کاتییەکاندا دەمێننەوە، ڕێژەیەکی زیاتر زیندانی نەخۆش دەکەوتوون، زیاتر بەهۆی نەخۆشیە زیهنیەکانەوەیە یان گیرۆدەبووی مادە هۆشبەرەکان بوون.


7571 مردنەی لەلایەن ڕۆیتەرزەوە لێکۆڵینەوەیان لێکراوە ئەوە دەردەخەن زۆرێک لە زیندانیەکان توشی نەخۆشی دەبن و پێویستیان بە چاودێری پزیشکی زۆر باش هەیە، زیاتر لە 2000 کەسیان بەهۆی داڕووخانی عەقڵیەوە گیانی خۆیان لەدەست داوە و 1500 کەسیان چاوەڕانی دادگایکردن بوون، زیاتر لە 1 کەس بۆ هەر 10 کەس لە ساڵی رابردوودا بەهۆی کاریگەریەکانی دەرمان و مادە کحولیەکانەوە گیانیان لەدەستداوە. زیاتر لە 300 کەس لە دوای مانەوەیان بۆ ساڵێک یان زیاتر لەپشتی میللەکانی زیندانەوە ، بەبێ دادگایکردن، مردوون.

ڕەش پێستەکان قوربانی سەرەکین
هەر بە پێی لێکۆڵینەوەکەی ڕۆیتەرز، مردن لە پشتی میللەکانی زیندانەوە، بەبێ دادگایکردن، زیاتر ڕووبەڕووی ڕەش پێستەکانی وەک هیڵ دەبێتەوە، ئەمریکییە بە ڕەگەز ئەفریقییەکان لانیکەم 28٪ ن لە لێکۆڵینەوەکەدا، ڕۆیتەرز نەیتوانی ڕەگەزی 9٪ زیندانیە گیان لەدەست داوەکان دیاری بکات.

خێزانی هارڤی هیڵ

مردووەکان تۆمار ناکرێن
3000 زیندان لە ئەمریکادا لەلایەن بنکەی پۆلیسی شارۆچکەکان یان پۆلیسی ناوخۆوە بەڕێوە دەبرێت. زۆرنەی ئەو زیندانانە کێشەی کەمی پاسەوان و  کەلوپەلیان هەیە، بە بۆچوونی بەرپرسانی ناوچەی وەک بارێک بەسەر بوجەکەیانەوە دەبینرێن، زیندانی بە برسێتی دەمێنێتەوە، چاودێری پزیشکی زیندانەکان دەدرێت بە کۆمپانیاکانی تر.


هەندێک لە زیندانەکان ڕێگەی جیاواز بەکادەهێنن بۆ خۆدزینەوە لە تۆمارکردنی مردووان، ڕۆیتەرز بەگشتی لە 59 کەیسدا 39 کەیسی دەستنیشانکردوە، مردنی زیندانیان تۆمار نەکراوە لە دامەزراوە حکومیەکاندا یان لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە نەدراوە بە لایەنە پەیوەندیدارەکان.

ڕێژەکە لە زیندانە گەورەکانیشدا زیادی کردووە
بەگوێرەی دوا ڕاپۆرتی ڕاگەیەنەراو وەزارەتی دادیش، ڕێژەی مردن لە زیندانە گەورەکانیشدا روو لە زیاد بوونە و لەساڵی 2019 دا 8٪ زیادیکردوە، بەرزترین ڕێژەیە لەماوی 12 ساڵدا ، واتە لەنێوان ساڵانی 2009-2018، کە لەلایەن ڕۆیتەرزەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە