ڕاپۆرتی جیهانی

02:56 - 03/11/2020

سیناریۆکانی شەوی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ئەمریکا‌

پەیسەر

شەوی هەڵبژاردنی ئەمریکایە. دە کاژێرە لەبەردەم تیڤدا دانیشتویت و هاوکات دەچیتە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش، بەڵام نە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی کۆماریەکان و نە جۆبایدنی جێگری سەرۆکی پێشوو، ڕازی نەبوون بە شکستی خۆیان، لێرەوەیە سیناریۆ ترسناکەکان لە ئەمریکادا دەگۆرێت بۆ واقیع: گفتوگۆ لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.

بانگەشەی هەڵبژاردنەکان لە ئەمریکا

 سیناریۆکان چی دەبن؟
دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکان دەست پێدەکاتەوە، سکاڵا یاسایەکان دەست تۆماردەکرێن و سکاڵا لە دژی دەنگە گومانلێکراوەکان بەرزدەکرێتەوە و نائارامی مەدەنی باڵدەکێشێت بەسەر تەواوی وڵاتدا. بەزووی دادگای باڵای ئەمریکا دێتە سەر خەت، تاوەکو بڕیار بدات کێ ببێتە سەرۆکی ئەمریکا.
دەکرێت زۆرێک لەم سیناریۆیانە ڕوونەدات، ئەگەر خەڵکی ئەمریکا ئارام بگرن و چاوەڕێی ئەنجامی کۆتای بن، بەڵام پرسیارە ملیۆن دۆلاریەکە لێرەدایە، ئەم چاوەڕوانیە تاچەند درێژە دەکێشێت؟

پشکنینی بەرگەکانی دەنگدانی پۆستی
چی وادەکات ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا ڕانگەیەنرێت؟
کێشەی یەکەم، دەنگەدراوەکان بە پۆست.
لە هەڵبژرادنە سەرۆکایەتیەکەی ساڵی 2016 دا، 33 ملیۆن ئەمریکی لە ڕێگەی پۆستەوە دەنگیاندا. ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای کۆلێراوە، 82 ملیۆن دەنگدەر داواینکردوە لە رێگەی پۆستەوە دەنگی خۆیان بدەن، رەنگە ژماردنی دەنگی ئەم ژمارە زۆرە  لە دەنگدەری پۆستی وابکات، ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نەتوانرێت لەکاتی خۆیدا ڕابگەیەنرێت وەک هەڵبژرادنەکانی پێشوو. بۆنموونە لە ویلایەتی میشیگان، ویلایەتێکی چارەنوسسازە، وادانراوە 3 ملیۆن کەس لەڕێگەی پۆستەوە دەنگ بدەن. ژماردنی دەنگەکانیش تاوەکو سەعات 7  سەرلەبەیانی ڕۆژی هەڵبژاردن دەست پێناکات و ڕەنگە چەند ڕۆژێک درێژە بکێشیت تا ئەم ویلایەتە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕابگەیەنێت، ئەمە ئەگەر پێویستی بە دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکانیش نەبێت.

کۆرۆنا و هەڵبژاردنەکان وایکردوە پۆستەکان لەسەر یەک کەڵەکە ببن و لە کاتی خۆیدا نەگەنە شوێنی پێویست. لەلایەکی ترەوە دۆناڵد ترەمپ بوجەی حاڵەتی بەپەلەی خزمەتگوزاری پۆستەی ئەمریکای بڕیوە، چونکە پێیوایە دەنگدان لەڕێگەی پۆستەوە زیان بە هەڵبژرادنەکان دەگەیەنێت. بەگوێرەی ئامارەکانیش بێت دیموکراتەکان زیاتر لە کۆمارییەکان لە ڕێگەی پۆستەوە دەنگ دەدەن و کۆمارییەکان زیاتر لە ڕۆژی دەنگداندا دەنگی خۆیان دەدەن.

گواستنەوەی سندوقی دەنگدانی پۆستی

کێشەی دووەم، سکاڵا یاسای و دادوەریەکان
کاتێک ئەنجامی دەنگەکان هێندە لەیەکەوە نزیک بن نەتوانرێت براوە ڕابگەیەنرێت، زۆرێک نیگەرانی ئەوەن، ویلایەتەکان دوچاری پرۆسەی یاسای بۆ لێکۆڵینەوە لە دەنگە گومانلێکراوەکان ببن و ئەمەش ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتای هەڵبژاردنەکان دوا دەخات.

باوترین هۆکاریش بۆ دەنگێکی گومانلێکراو ئەوەیە، پۆستەکەی درەنگ گەشتبێت و نەژمێردرابێت، هەروەها نەبوونی واژۆی سەر پاکەتی دووەمیش هۆکارێکی تری نەژماردنی دەنگی دەنگدەرەکان دەبێت و هەر دەنگێک لەڕێگەی پۆستەوە دەدرێت بۆئەوەی بژمێردرێت، دەبێت لەناو دوو پاکەتدا بێت.

لەبەرئەوەی  ژمارەیەکی زۆر لەڕیگەی پۆستەوە دەنگیان داوە، چاوەڕوان دەکرێت ژامارەیەکی زۆر دەنگ درەنگ کەوتبێت و لەئەنجامدا دەنگە گومانلێکراوە و نەژمێردراوەکان زۆربن.

بانگەشەی هەڵبژاردنی بایدن

 دەتوانررێت لە هەمان شەو دا، ئەنجامی کۆتای هەڵبژرادنەکان ڕابگەیەنرێت؟
وەڵامی ئەم پرسیارە "بەڵێ"یە. سەرەڕای هەبوونی کێشەی دواکەوتنی پۆستەکان، هێشتا دەتوانرێت لەهەمان شەوی هەڵبژاردنەکاندا، کاندیدی براوە دەستنیشان بکرێت، ئەگەر کاندیدی براوە بەڕێژەیەکی زۆر لەپێش نەیارەکەیەوە بێت.

بۆبردنەوەی پسوڵەی ئاڵتونی بۆ چوونە کۆشکی سپی، هەریەکە لە دوو کاندیدەکە، ترەمپ یا بایدن، دەبێت سنوری 270 دەنگی ئێلێکتۆراڵیان1 تێپەڕاندبێت. چونکە لە راستیدا سەرۆکی ئەمریکا بە دەنگی راستەوخۆی خەڵک هەڵنابژێردرێت، بەڵکو بە دەنگی کۆلیجی ئێلێکتۆرال" کۆمەڵەی هەڵبژێردەر"2 هەڵدەبژێرێت.

 

لە ساڵی 2016 دا، دۆناڵد ترەمپ نزیکی سەعات 2:30 شەو ئاهەنگی سەرکەوتنی گێڕا، پاش ئەوەی بە دەنگی ویلایەتی ویسکانسین، دەنگە ئەلیکتۆراڵیەکان لە 270 تێپەری. بەڵام بەڕەچاوکردنی دەنگدانی پۆستی لەم خولەدا، زۆرێک لە ویلایەتە هەستیارەکان، کە ئەگەری بردنەوەی هەردوو کاندیدەکەی هەڵبژاردنیان تێدایە، ڕەنگە  وابکات هەمان شەوی هەڵبژرادن ئەنجامەکان رانەگەیەنرێت.

 ویلایەتەکانی میشیگان، پەنسلڤانیا و ویسکانسین، سێ ویلایەتی زۆر گرنگن و لەهەمان ڕۆژی هەڵبژاردنەکاندا دەست دەکەن بە ژماردنی دەنگی دەنگەرانی پۆستی. لەم سێ ویلایەتەدا ، ئەگەر ئەنجامی دەنگەکان لەیەکەوە نزیک بن، ئەگەری ژماردنەوەی دەنگەکان و سکاڵا یاسای و دادوەریەکان زۆرە.

بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ترەمپ لە ویلایەتی پەنسلڤانیا

بەم پێیە ویلایەتی فلۆریدا بە 29 دەنگی ئەلیکتۆراڵ، گەورەترین مەیدانی بردنەوەی هەڵبژاردنەکانە. ئەم ویلایەتە بەجۆڕیک چارەنوسساز و پێوەری بردنەوەی هەریەکە لە کاندیدەکان دەبێت، فلۆریدا دەنگدانی پۆستی لە 40 رۆژ پێش هەڵبژاردندا دەست پێکردوە و تائێستا 2.4 ملیۆن دەنگەر دەنگەکانیان پۆستکردوە، بەڵام هێشتا ژمارەیەک دەنگ ماوە تاوەکو بژمێردرێت، بەم پێیەش تاوەکو بتوانێت ئەنجامی هەڵبژرادنەکان لەهەمان شەودا ڕابەگەیەنێت، لەهەموو ویلایەتەکانی تر هەستیار ترە.

1-دەنگی ئێلێکتۆراڵ: دەنگە هەڵبژێردەرەکانن و سەرۆکی ئەمریکا بە شێوەیەکی فەرمی لە ڕێگەی ئەم دەنگانەوە هەڵدەبژێردرێت. تەواوی ئەمریکا بەسەر 538 دەنگی ئەلیتۆراڵیدا دابەش کراوە و بەگوێرەی ژمارەی دانیشتوانی ویلایەتەکە، هەر کاندیدێکی سەرۆکایەتی 270 دەنگی ئەلیکتۆراڵ تێپەڕینێت، بە براوەی هەڵبژاردن دادەنرێت.

2-کۆمەڵەی هەڵبژێردەر:  کۆلێجی ئێلێکتۆراڵیشیان پێدەوترێت، کۆمەڵەیەکن و ئەندامەکانی بە ئەلیکتۆرەکان ناودەبرێن، ئیشیان هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگرەیەکەتی، هەر چوار ساڵ جارێک و چەند هەفتەیەک دوای هەڵبژاردن کۆدەبنەوە تا ئەم ئەرکەیان جێبەجێبکەن.

 کەناڵە تەلەفزیۆنیەکانی ئەمریکا هەوڵدەدەن، ئەنجامی هەڵبژاردنەکە لە هەمان شەودا ڕابگەیەنن؟
توانای کەناڵە ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا لە شەوی هەڵبژاردندا ترسناکە. لە خولەکانی پێشتردا کەناڵە تیڤیە سەرەکیەکانی ئەمریکا، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیان، پێش ژماردنی تەواوی دەنگەکان ڕادەگەیاند. بەڵام لەم خولەدا زۆر شت پەیوەستە بە وردی و ئارامی کەناڵەکانی راگەیاندنەوە، ئەویش بەهۆی ئەو هەموو دەنگەی لە ڕێگەی پۆستەوە دراوە.

ئەمریکا لە ساڵی 2020 دا. بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا و بابەتی "ژیانی ڕەش پێستەکانیش گرنگە" بوو بە بابەتێکی سەرەکی، رەنگە خەڵک بە ئەگەرێکی زیادەوە ماوەیەک چاوەڕوان بن تا بزانن سەرۆکی داهاتوو کێ دەبێت.