ڕاپۆرتی جیهانی

04:48 - 05/11/2020

ڕۆژێک دوای هەڵبژاردن، پێنج سیناریۆ ئەگەر ترەمپ دەرنەچێت‌‌

پەیسەر

گۆڕانی سەرۆک و چۆڵکردنی کورسی دەسەڵات ڕوداوێکی تەواو ئاساییە لە ئەمریکادا، ئەگەرچی ئەگەری سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ ئەگەرێکی زۆرە لە هەڵبژاردنەکاندا، بەڵام لەئەگەری سەرکەوتنی دیموکراتەکان و قبوڵنەکردنی شکست لەلایەن ترەمپەوە ئەم سیناریۆیانە، ئەگەری ڕودانیان هەیە.
 
سیناریۆی یەکەم: ترەمپ شکست قبوڵ دەکات
لەم سیناریۆیەدا، ترەمپ دەتوانێت تا ناوەراستی کانوونی دووەمی داهاتوو کە دەسەڵات ڕادەست دەکاتەوە، چەند مانگێکی لەبەردەمدایە تا وابکات ڕووبەڕووی هیچ لێکۆڵینەوەیەکی یاسای نەبێتەوە. هەروەها دەتوانێت کەسانی وەک ئەنتۆنیۆ فاوچی، ڕاوێژکاری کۆشکی سپی بۆ ڕووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا و کریستۆفەر ڕەی، سەرۆکی پۆلیسی فیدراڵ "ئێف بی ئای"، لەماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا تەواو دژی ترەمپ بوون دەربکات.


سیناریۆی دووەم: کۆشکی سپی دەستوەردان دەکات لە ژماردنەوەی دەنگەکان
ترەمپ لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا، چەندین جار دژایەتی خۆی ڕاگەیاند بە دەنگدان لە ڕێگەی پۆستەوە، دەتوانێت بڕیاری دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکان بدات یان داوابکات دادگای باڵای ئەمریکا دەستوەردان بکات لە کەیسەکەدا.
ئەم روداوەش پێشینەی هەیە لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ساڵی 2000 دا جۆرج بۆشی کوڕ پەنای بۆبرد.


سیناریۆی سێهەم: جیاوازی لەنێوان دەنگەدەران و کۆمەڵەی هەڵبژێرەر
کۆمەڵەی هەڵبژێرەر یا " کۆلێجی ئەلیکتۆراڵ"، قۆناغی پێش کۆتاییە لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکانی ئەمریکادا، خەڵک لە ڕۆژی هەڵبژاردندا، ئەگەرچی ناوی کاندیەکان لەسەر کارتی دەنگدان دەنوسن، بەڵام لەکۆتایدا کۆمەڵەی هەڵبژێرەر سەرۆک هەڵدەبژێرێت.

سیناریۆی چوارەم: ترەمپ شکست قبوڵ ناکات
ترامپ بە ئاسانی دانی بە شکستدا نەناوە، دەتوانین وایدابنێین سەرکوتنی رکابەرەکەی بەفەرمی ڕاناگەیەنێت، بەڵام لە کانوونی دووەمی داهاتوودا کۆشکسی سپی جێدەهێڵێت.
گریموود، رۆژنامەنوسی ئەمریکای ئەم سینارۆیەی لە گۆڤاری "ئەتڵانتیک"دا، وەک نزیکترین سیناریۆ لەقەڵەم داوە. لەم کاتەدا ترەمپ دەتوانێت لەنێوان هەوادارەکانیدا قورسای خۆی بپارێزێت و لە لێکۆڵینەوەی یاسایش دووربێت.

سیناریۆی پینجەم: ترەمپ کۆشکی سپی چۆڵ ناکات
خراپترین سیناریۆ بۆ ترەمپ ئەوەیە سەرەڕای دۆڕانی لە هەڵبژاردنەکاندا لەمانگی کانوونی دووەمدا، کۆشکی سپی چۆڵنەکات. لەمکاتەدا سەرۆکی نوێ دەتوانێت داوا لە دەزگای زانیاری ئەمریکا بکات، بەزۆر ترەمپ لە کۆشکی سپی بکەنە دەرەوە .
مایک میللی، سەرکۆی گشتی هێزە زەمینیە هاوبەشەکانی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاندوە، لەبارەی هەڵبژاردن و سەرکەوتنی کاندیدەکانی هەڵبژاردنەوە دەستوەردان ناکەن.