ڕاپۆرتی جیهانی

03:34 - 07/11/2020

کاندیدە پێشبینیکراوەکانی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ٢٠٢٤ ی ئەمریکا‌

پەیسەر

هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی 2020 ئەمریکا هێشتا کۆتای نەهاتووە و ئەنجامی کۆتایی ڕانەگەیەنراوە، پڕوپاگاندە لەبارەی کاندیدەکانی هەڵبژاردنەکانی 2024 کەوتۆتە سەر زاری خەڵک و باس لە چەندین کەسایەتی دەکرێت بۆ کاندیدی سەرۆکایەتی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەم وڵاتە.

 
ئەمەش لیستێکی ئەگەریە لە کاندیدەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەمریکا لە هەردوو حزبی دیموکرات و کۆمارییەکان.

دۆناڵد ترەمپ
لە ئەگەری سەرنەکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی ئەم خولەدا، دۆناڵد ترەمپ دەتوانێت وەک کاندیدی هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتوو خۆی بەربژێر بکاتەوە.

برایان لانزا لە ساڵی 2016 دا بەڕێوبەری پەیوەندیەکانی ترەمپ بوو لەماوەی خولی گواستنەوە دەسەڵاتدا، لەم دوایانەدا گوتی ترەمپی کۆماری " گونجاوە بۆ ڕکابەری لە هەڵبژاردنەکانی 2024 دا".


 لانزا باسی لەوەش کرد " لەو بڕوایەدام ئەو دەتوانێت  لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا خۆی هەڵبژێرێت و چاواڕوان دەکەم کۆمارییەکان ڕێگا لەبەردەم ترەمپدا بکەنەوە بۆ خۆ کاندید کردن. لە نێوان حیزی کۆمارییەکاندا هیچ کەسایەتیەکەی تێدا نییە بتوانێت ڕکابەری دۆناڵد ترەمپ بکات لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا."

ئیڤانکا ترەمپ
دۆناڵد ترەمپ لە کەمپینی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا، لە ویلایەتی فلۆریدا دەربارەی کامالا هەریسی کاندیدی جێگری سەرۆکی ئەمریکا سەر بە حزبی دیموکراتەکان گوتی" کامالا هەرگیز نابێتە یەکەمین ژنە جێگری سەرۆک. لاینەگرەکانی هەموویان هاواری ناوی ئیڤانکایان دەکرد."

ئیڤانکای شۆخ و شەنگی 38 ساڵە، دەربارەی بەشداری سیاسی هیچ لێدوانێکی نەداوە و چەندین جار گوتویەتی گرنگی بە مانەوەی باوکی لە کۆشکی سپی و کەمپینەکانی هەڵبژاردن دەدات.


هەرچەندە ترەمپ باسی لەوەکرد، کچەکەی " مانەوە لەماڵەوە لای منداڵەکانی لا گرنگترە" تا لەدەرەوەی ماڵ لەگەڵ ئەو "کاربکات"، بەڵام لەناو خەڵكی ئەمریکا و لایەنگرەکانیدا باس لە ئەگەری کاندید بوونی ئیڤانکا دەکرێت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.

بەشێک لە هەوادارە سەرسەختەکانی ترەمپ بەتایبەت لە تویتەر، سەرەڕای ئەوەی هێشتا ئەنجامی کۆتای هەڵبژاردنەکان یەکلای نەبۆتەوە، پیرۆزبای خۆیان ڕاگەیاندووە لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی ترەمپ بە سەرۆک و ئیڤانکای کچیشی وەک سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا داناوە.

کوڕەکەی دۆناڵد ترەمپ
مانگی ڕابردوو، کوڕی یەکەمی ترەمپ لەبەردەم پۆستەرێکدا وەستابوو، کەلێی نوسرابوو "دۆناڵدی کوڕ،2024 ". دۆناڵدی کوڕ ڕایگەیاند، ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دا بەشداری بکات بەسەر لیبراڵیەکاندا "دەتەقێتەوە".

هەرچەندە کورەکەی ترەمپ خۆی بەدوورگرتوە لە ئاماژەدان بە ئایندەی پیشەگەری سیاسی خۆی، بەڵام بە گوتەی جەیسن میلەری ڕاوێژکاری کەمپینی هەڵبژاردنەکانی ترەمپ، لە نوسراوێکیدا لە نیورۆرک تایمز، کورەکەی ترەمپی بە دروشمی " دڵی هەستەکانی مەزنێتی دەگەڕێنینەوە بۆ ئەمریکا" ناوبردبوو.

ئەریک ترەمپ
هەرچەندە کوڕی دووەمی دۆناڵد ترەمپ کەمتر دەردەکەوێت لەبەردەم خەڵکیدا، بەڵام دەتوانێت لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ساڵی 2024 دا ڕێگەکەی باوکی بگریتە بەر.

ئەریکی 36 ساڵە وەک جێگری جێبەجێکردنی دامەزراوەی ترەمپ و چالاکی کەمپینی هەڵبژاردنەکانی ترەمپ لە 2016 دا، زیاتر لەباوکی ئەزموونی سیاسی هەیە و لەم دوایانەدا بە جۆرێک ئاماژەی کردوە بە خۆکاندید کردنی لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی 2024 دا.


مانگی ڕابردوو، تویتی "ئەریک ترەمپ، 2024"ی لایک کردبوو، ئەمەش ئاماژیەکی ڕوونە بۆ هەبوونی مەیلی خۆکاندید کردن.

مارکۆ ڕۆبیۆ
مارکۆ ڕۆبیۆی سیناتۆر و کاندیدی کۆماریەکان, لەم دوایانەدا باسی لەوەکردوە، ڕەنگە بۆ دووەم جار لە هەڵبژاردنەکانی 2024 دا بەشداری بکات.

 

ڕۆبیۆ لە وەڵامی پرسیارێی کەناڵی سی ئێن ئێندا گوتی "من پێشتر لە رکابەریەکنی هەڵبژاردندا بەشداریم کردووە و ناڵێم حەزم لەم بەشداریکردن نیە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا، جارێک ئەمکارەم کردووە."


ڕۆبیۆ لەبەردەم ڕکابەرایەتی ترەمپدا لە حزبەکەیدا شکستی هێنا، بەڵام ڕەنگە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا سەرکەوتوو تر بێت.

 ئەلیکساندرا ئۆکاسیۆ کۆرتز
لەم هەڵبژاردنانەدا، دەنگدەرانی ئەمریکا ناچاربوون دەنگ بە دوو کاندیدی بەتەمەن بدەن، ڕەنگە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا کاندیدە گەنجەکان هەڵبژێرن.
ئەم خانمە سیناتۆرە تا هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 دەبێتە 35 ساڵ و سەر بە حزبی دیموکراتەکانە.


گۆڤاری فرۆبز نوسیویەتی، خاتوو ئۆکاسیۆ کۆرتزی 31 ساڵە، لەنێوان ئەو کەسانەی ئەگەری خۆکاندید کردنیان هەیە لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ساڵی 2024 دا، خۆشەویست ترینیانە.

 کامالا هەریس
سیناتۆری  کالیفۆرنیایە و بەربژێری جێگری سەرۆکی ئەمریکا بوو لەم هەڵبژاردنانەدا ،سەر بەحزبی دیموکراتەکانە، لە ئەگەری دەرچوونی خۆی و بایدندا، چوار ساڵی داهاتوو ئەزمونێکی باش دەبێت بۆ ڕکابەرایەتیکردنی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.


خاتوو هەریس، لەئەگەری دەرچوونیدا دەبێتە یەکەمین ژنە جێگری سەرۆکی ئەمریکا و بەگوێرەی ناوەندی گرەوکردن و بڵاوکراوەی "بزنس ئینسایدەر"، دوای دیبەیتەکەی لەگەل مایک پەنسی جێگری ترەمپ، لە ئێستادا چووەتە ڕیزی کاندیدانی پێشبینیکراوی هەڵبژادنەکەی ساڵی 2024.

کانیە وێست
ڕاپەر و ملیاردێری ناسراوی ئەمریکای و هاوسەری کیم کارداشیان، ساڵێک پێش ئێستا لەبەردەم هەوادارانیدا لە نیۆیۆرک ڕایگەیاند، لە هەڵبژرادنە سەرۆکایەتیەکەی ساڵی 2024 دا خۆی دەپاڵێوێت.


کانیە وێست وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە لە تەنیشت نەخشەی ئەمریکادا و لێی نوسیوە "کانیە، 2024"