ڕاپۆرتی جیهانی

02:10 - 18/11/2020

ژێر دەریاییە دێوئاساکانی ڕوسیا‌

پەیسەر

یەکێک لە بەهێزترین بەشەکانی هێزی دەریایی ڕوسیا ژێردەریاییەکانێتی. ئەم ژێردەریاییانە لایەنی بەرگریان تێدایە و پێگەیەکی گرنگیان هەیە لە ستراتیژیەتی سەربازی ڕوسیادا.  ژێردەریاییە ڕوسییەکان توانای هەڵگرتنی موشەک و چەکی هەرەپێشکەتوویان هەیە. لەم ڕوەوە ئەم ژێردەریاییانەبە یەکێک لە جدیترین هەڕەشەکان بۆ سەر نەیارانی ئەم وڵاتە و بەتایبەت ئەمریکا دادەنرێن.


ناشناڵ ئینترێست لە تازەترین راپۆرتیدا باسی لەم ژێردەریاییانە کردوە و پێنج ژێردەریایی ناسراوی روسیای وەک هەرەشەیەکی جدی لەسەر ئەمریکا و هێزی دەریایی ئەو وڵاتە داناوە. ئەو پێنج جۆرەش بریتین لەمانە
*-ژێردەریای کڵاس ئاکولا (Akula Class Submarine)
 *ژێردەریای کڵاس کیلۆ  (Kilo Class Submarine)
 *ژێردەریایی کڵاس کیلۆی پێشکەوتوو   (Type 636.3 Varshavyanka)
*ژێر دەریایی کڵاس بۆری (Borei Class Submarine)
 * ژێردەریای کڵاس یەیسن  (Yasen Class Submarine)

بە گوێرەی راپۆرتی ئەم بڵاوکراوە ئەمریکییە، تایبەتمەندی سیان لەم ژێردەریاییانە ئەمانەن:

1-ژێردەریایی کڵاس ئاکولا (Akula Class Submarine)


یەکێتی سۆڤیەت لە کۆتایەکانی دەیەی 1980 ژمارەیەک ژێردەریایی نوێی کلاس ئاکولای دروستکرد، ئەم ژێردەریایە نوێیانە بە جۆرێک دیزاین کرابوون دەنگێکی کەمتریان هەبوو لە ژێردەریاییەکانی پێشتری ڕوسیا.
ژێردەریایە نوێیەکانی کلاس ئاکولا-2 بوون بە یەکەمین ژێردەریایەکانی سەردەمی خۆیان، کە لە ژێردەریاییە دروستکراوەکانی ئەمریکا پرچەکتر و بێدەنگتر بوون، هەروەها لە ژێردەریاییەکانی پێشووتری روسیا بەهێزتر و باشتر بوون.

ئەم ژێردەریاییە هێرشبەرە چوار جێگەی بۆ موشەکی ژێرئاوی "تۆڕبید"ی650 میللیمەتری و چوار جێگەی بۆ  موشەکی ژێرئاوی 533 میللیمەتری هەیە، تاوەکو 40 موشەکی ژێرئاوی هەڵدەگرێت.

ئەم ژێردەریاییانە ،لە پێکهاتەی هێزی دەریایی ڕوسیادا ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە. ئەمڕۆ ژێردەریاییەکانی کڵاس ئاکۆلا نیوەی توانای ئەتۆمی ژێرئاوی ڕوسیا پێکدەهێنن.

2-ژێردەریایی کڵاس بۆری (Borei Class Submarine)


ژێر دەریای کڵاس بۆری بەهۆی توانای هەڵگرتنی موشەکە بالیستیکیەکانەوە لە لیستی چەکە دەریاییە سەروو پێشکەوتووەکانی هیزی دەریای روسیا دانراوە. ئەم ژێردەریاییە توانای هەڵگرتنی 16 موشەکی بالیستیکی جۆری" RSM-56 Bolava"هەیە و هاویشتنی ئەم موشەکانە دەتوانێت تاوەکو 8000 کیلۆمەتر ببڕێت.

نەشناڵ ئینترێست لە ڕاپۆرتێکی پێشووی خۆیدا باسی لەوەکردوە، کڵاوە ئەتۆمییەکانی بەشێوەیەکی تایبەتی وا دیزاین کراون توانای سەرلێشواندنی هێزی بەرگری دوژمنیان هەیە. لە ڕاپۆرتەکەدا ئەم ژێردەریاییە وەک "بێدەنگترین ژێر دەریای ڕوسیا"ناوهێنراوە و توانای هەڵگرتنی ئەو موشەکە بالیستیکیانەی هەیە تاوەکو ئێستا دروستکراون.

3-ژێردەریای کڵاس یەیسن (Yasen Class Submarine)


ژێردەریایی زۆر پێشکەوتووی کڵاس یەیسنی روسی لە لیستی پێشکەوتووترین چەکی روسی دادەنرێت. ئەم ژێردەریاییە نوێترین جۆری ژێردەریایی هێرشبەرە لە ناو کەشتییە دەریاییەکانی ڕوسیادا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان ئەم ژێردەریاییە توانای هەڵگرتنی 32 موشەکی کروزی هەیە، دەتوانێت 2 هەزار و 500 کیلۆمەتر ببڕێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ناشناڵ ئینترێست  ئەم ژێردەریایە خێراو بێدەنگە بە ئاسانی دەتوانێت تاوەکو 2 هەزار کیلۆمەتر لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا نزیکبێتەوە.