ڕاپۆرتی جیهانی

03:54 - 28/11/2020

کەشتیی فڕۆکە هەڵگری جۆری نیمیتز "Uss Nimitz" لە ئێستادا لە کەندوای عەرەبییە‌

پەیسەر

ئاڵۆزترین ئامێری دروستکراوی دەستی مرۆڤ، قورسترین و گەورەترین کەشتی جەنگیی جیهانە، 270 فڕۆکەی جەنگی هەڵدەگرێت و 4 فڕۆکە لەهەمان کاتدا دەتوانن لەسەر ئەم کەشتییە بفڕن، ئەمە و چەندین تایبەتمەندی سەرسوڕهێنەر لەکەشتی فڕۆکە هەڵگری جۆری نیمیتزدا هەیە. دێوێکی ناو ئاوەکانە و ڕوو لە هەرشوێنێک بکات نەیارانی ئەمریکا ترسیان لێدەنیشێت. 

 
لە کۆتایەکانی دەیەی 1950، رۆبێرت مەک نامارای وەزیری ئەوکاتی ئەمریکا، داوایکرد جۆرێک کەشتی فڕۆکە هەڵگر دروستبکرێت و جێگەی تەواوی کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکانی دیکە بگرێتەوە. تا پێش ئەوکاتە و لە ساڵی 1957، هێزی دەریای ئەمریکا کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئینتەرپرایزی وەک یەکەمین کەشتی ئەتۆمی جیهان  هەبوو، ئەم کەشتییە دوو کورەی ئەتۆمی بۆ گەرمکردنی ئاو و جوڵاندنی کەشتییەکەی تێدابوو.


لە کۆتایەکانی دەیەی 1960، کاتێک پنتاگۆن خەریکی لێکۆڵینەوە بوو لە دروستکردنی کەشتیە نوێیەکە، کێشەیەکی دیکەی بۆ دروست بوو، ئەویش نەبوونی پیشەسازی پێویست بوو بۆ بنیاتنانی پرۆژەیەکی وا مەزن. لەوکاتەدا تەواوی ناوەندەکانی دروستکردن لە هێزی دەریای ئەمریکا سەرقاڵی نوێکردنەوەی کەشتیە کۆنەکان بوون و تەنها دوو بەندەر هەبوون کەشتییە نوێیەکەی لێ دروستبکرێت، بەپەلە  دروستکردنی چوار ناوەندی بەندەری نوێ دەستیپێکرد.

یەکەمین جۆری کەشتی فرۆکە هەڵگری نمیتز لە ئازاری 1969 دەست بە دورستکردنی کرا و لە ساڵی 1972 دا بە فەرمی ئامادەبوو.

ئەم کەشتیە فرۆکە هەڵگرە چوار قاتە و ڕووی سەرەوەی کەشتیەکە کە درێژییەکەی دەگاتە 333 مەتر و ڕووبەرەکەی 18000 مەتر دوجایە. لەم روەدا  چوار شوێنی هەستانی فڕۆکەیی هەیە و لەهەمان کاتدا چوار فرۆکە دەتوانن بەرزببنەوە تێیاندا.

تاکە شوێنی بنیاتنراو لەبەشی سەرەوەی کەشتیەکە بە دورگە ناودەبرێت و دەکەوێتە لای راستی ڕووی کەشتییەکە، شوێنی جێگیرکردنی زۆرێک لە ئامێرە ئەلیکترۆنی و پەیوەندییەکانە.

کەشتییە فرۆکە هەڵگرەکانی جۆری نیمیتز
*نیمیتز- سی ڤی ئێن-68 لە ساڵی 1969 دەست بە دروستکردنی کراوە و 1972 ئامادە بووە، لە ساڵانی 1998 تاوەکو 2001 نوێکراوەتەوە.
*دوایت ئیزنهاوەر- سی ڤی ئێن-69 لە ساڵی 1975 دەست بە دروستکردنی کراوە و 1977 ئامادە بووە، لە ساڵانی 2001 تاوەکو 2005 نوێکراوەتەوە.
*کارڵ وینسن- سی ڤی ئێن-70 لە ساڵی 1980 دەست بە دروستکردنی کراوە و 1982 ئامادە بووە، لە ساڵانی 2005 تاوەکو 2009 نوێکراوەتەوە
*تیۆدۆر ڕۆزفێلت- سی ڤی ئێن-71 لە ساڵی 1984 دەست بە دروستکردنی کراوە و 1986 ئامادە بووە، لە ساڵانی 2009 تاوەکو 2013 نوێکراوەتەوە
*ئەبرەهام لینکۆڵن- سی ڤی ئێن-72 لە ساڵی 1988 دەست بە دروستکردنی کراوە و 1989 ئامادە بووە، لە ساڵانی 2013 تاوەکو ئێستا

ئەبرەهام لینکۆڵن- سی ڤی ئێن-72
 *جۆرج واشنگتۆن- سی ڤی ئێن-73 لە ساڵی 1990 دەست بە دروستکردنی کراوە و 1992 ئامادە بووە.
*جۆن سی ستەینس- سی ڤی ئێن-74 لە ساڵی 1993 دەست بە دروستکردنی کراوە و 1995 ئامادە بووە.
*هێری ترۆمەن- سی ڤی ئێن-75 لە ساڵی 1996 دەست بە دروستکردنی کراوە و 1998 ئامادە بووە.

هێری ترۆمەن- سی ڤی ئێن-75

*ڕۆناڵد رەیگان- سی ڤی ئێن-76 لە ساڵی 2001 دەست بە دروستکردنی کراوە و 2003 ئامادە بووە.
*جۆرج بۆشی باوک-77 لە ساڵی 2006 دەست بە دروستکردنی کراوە و2009 ئامادە بووە.

تایبەتمەندیەکانی ئەم کەشتییە
*بەرزی تەواوی کەشتیەکە 74 مەترە واتە هێندەی بینایەکی 25 قاتی.
*ژمارەی پارچە دروستکراوەکانی ئەم کەشتیە زیاتر لە یەک ملیار پارچەیە، ئەمەش بەمانای ئاڵۆزترین ئامێری دەستی مرۆڤ دێت.
* ڕووبەرێ رووی کەشتەیە 180000 مەتر دووجایە.
*درێژی ڕووی فڕینی کەشتیەکە  333 مەترە ، واتە هێندەی درێژی 3 یاریگای توپی پێێ نێودەوڵەتی.
*پانی ڕووی فڕینی کەشتیەکە 78 مەترە، واتە زیاتر لە پانی یاریگایەکی تۆپی پێێ نێودەوڵەتی.
*کێشی هەر لەنگەرێکی کەشتیەکە 30 تەنە.
* ژمارەی پەروانەکانی خستنە جوڵەی کەشتیەکە 4 دانەیە.
*تیرەی هەر پەروانەیەک 6 مەتر و 40 سانتیمەترە.
*کێشی هەر پەروانەیەکی خستنە جوڵەی کەشتەیەکە 30 تەنە.
*توانای کۆگاکانیی هەڵگرتنی سوتەمەنی لەم کەشیەدا دەگاتە 12 ملیۆن و 500 هەزار لیتر.
* 1600 کیلۆ مەتر کێبڵ بەناو کەشتییەکەدا براوە.
*6300 کارمەندی لەناو کەشتییەکەدا هەن
* توانای بەرهەمهێنانی ئاوی پاک لەم کەشتییەدا، ڕۆژانە زیار لە ملیۆنێک و 500 هەزار لیتر ئاوە.
*سیستمی هەڵدان"خێراکردنی فڕۆکە"ی تێدایە و دەتوانێک فڕۆکەیەکی 20 تەنی لەماوەی دوو چرکەدا لە خێرای سفرەوە بگەیەنێتە 270 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.
* لە قاتی دووەمی کەشتیەکەدا بە دڕیژای 208 مەتر و بەرزی  حەوت مەتر و 60 سانتیمەتر دەتوانرێت 50 تا 60 فڕۆکەی تێدا هەڵبگیرێت. دوو بەرزکەرەوەی تێدایە بۆ هێنانە سەرەوەی فڕۆکەکان و هەر یەکەیان دەتوانێت تاوەک 140 تەن قورسای هەڵبگرێت.
* نیمیتز 97000 تەنە و لەم روەوە گەورەترین و قورسترین کەشتی جەنگی دنیایە.
* دەتوانێت بۆ ماوەی 15 ساڵ بێ وەستان ڕێبکات.
*تازەترین کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکا دەتوانێت 270 فرۆکەی شەڕکەر هەڵبگرێت.
*نیمیتز هێندەی شارێکی گەورەی وەک هامبۆرگی ئەڵمانیا کارەبایی تێدا بەکاردەهێنرێت.
*گەورەترین چیشتخانەی دنیا لەم لە کەشتی نیمیتز دایە.
*نەخۆشخانەیەکی 55 قەرەوێڵەی تێدایە و دەتوانرێت نەشتەرگەری دڵ و مێشکیشی تێدا بکرێت.
*چوونە ژورەکەوەی هەر ئەفسەرێک بۆ بەشێکی دیکە ڕێگەپێنەدراوە و لە حاڵەتی شکاندنی ئەم بڕایرەدا ئەفسەرەکە بە توندی سزا دەدرێت و زیندانی دەکرێت.
*ئەفسەرانی بەشی خوارەوە ڕەنگە چەند مانگێک خۆر بە چاوی خۆیان نەبینن.
*گەورەترین مەترسی لەسەر کەشتییەکە، کردەوەی تیرۆریستی نییە، بەڵکو ئاگرکەوتنەوەی ناوەوەی کەشتییەکەیە.