ڕاپۆرتی جیهانی

02:09 - 17/12/2020

ئەولەویەتی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا چییە؟‌

پەیسەر

ژەنەراڵ مارک میلی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا، لەبارەی ئاڵنگاریەکانی ئاسایشی نیشتیمانی  وڵاتەکەیەوە، بەشێوەیەکی تایبەت ئاماژەی بە دوو  وڵاتدا. "چین"ی وەک گەورەترین ڕکابەری وڵاتەکەی لەقەڵەمدا  و ئاماژەی بەوەشدا نابێت بەکەم سەیری تواناکانی زلهێزێکی وەک "روسیا"ش بکرێت.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ  نوسیوویەتی" ژەنەراڵ مارک میللی، سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی ئەمریکا، لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی ئەم دامەزراوەیەدا گوتی، کە ئەو چینی خستۆتە لیستی هەرەشەکانی بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا".

مارک میلی لە واشنگتۆن و لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵی ئەمریکی،  وەڵامی چەندین پرسیاری داوەتەوە سەبارەت بە ئاڵنگارییەکانی سەر سوپای ئەمریکا.


پرسیار: ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی سەر ئەمریکا چەند جۆرێکن، چۆن ئەوانە وەسف دەکەن؟

ژەنەراڵ مارک: ستراتیژییەتی بەرگری نیشتیمانی چەندین ساڵ پێش ئێستە نوسراوە. ئەمە بەڵگەنامەیەکی باشە. ئەمە ستراتیژییەتێکی باشە. ئاڵنگارییەکانی بەردەم ئەمریکا  دەسنیشانکراوە  و ناوی چین، روسیا، کۆریایی باکور، ئێران  و تیرۆریستەکان یان ڕێکخراوە تیرۆریستەکانی تێدا هاتووە. ئاڵنگاری دیکەش هەن، کە ڕەنگە لەماوەی داهاتوودا بخرێنە ئەم لیستەوە.

چین سەرقاڵی دروستکردنی هێزێکی زۆر بەهێز و چالاکە. ئەوان بەرنامەیان هەیە. دەیانەوێت تاوەکو ناوەڕاستی دەیەی 2030، یەکسان بن لەگەڵ هێزی ئەمریکا و تاوەکو ناوەڕاستی سەدە، هێندە کەلوپەلی سەربازیان دەبێت، لە حاڵەتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەمریکا، بەنیازن شکست بە ئەمریکا بهێنن. ئەمە گرنگترین ئاڵنگارییە، بەڵام تاکە ئاڵنگاری نییە. من چین وەکو دوژمنێک پۆلێن ناکەم. بەشێوەیەکی گشتی دژی بەکارهێنانی دەستەواژەیەکی وام بۆ پەیوەندی لەگەڵ وڵاتێکی دیکەدا، کە ئێمە شەڕمان لەگەڵیدا نییە.

بەڵام بە دڵنیایەوە ئەمە ئاڵنگارییەکە، لە ئەمڕۆ  و  ساڵانی داهاتوودا و ئاڵنگارییەکی جدیشە.

پرسیار: جۆن ڕاکفڵینی بەڕێوبەری هەواڵگری نیشتیمانی ئەمریکا، کە لەم دوایانەدا گوتبوی " چین، لەمڕۆدا گەورەترین  هەڕەشەیە لەسەر ئەمریکا ،لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە و  گەورەترین هەڕەشەشە لەسەر دیموکراسی و ئازادی"، بۆچوونی ئێوە چیە؟

ژەنەراڵ مارک: ئێمە نامانەوێت ڕکابەری زلهێزەکان بگۆڕین بۆ جەنگی زلهێزەکان، ئەمە کارەساتێکی جیهانی دێنێتە ئاراوە. دەمانەوێت ڕکابەری زلهێزەکان بمێنێتەوە. چێن نابێتە باشترین دۆستمان، بەڵام ئەمە بەو مانایەش نییە دوژمنمان بێت. لەم ڕوەوە لە درێژ ماوەدا، ئێمە دەبێت لە ڕووی توانای سەربازی و ئابوریەوە هاوپەیمانی تەوامان هەبێت، تاوەکو بتوانین بەبێ تێهەڵچوونی چەکداری بگەیەنە ئەنجامی خواستەکانمان. ئەمەش پێویستی بە دبلۆماسییەتی ئاستی باڵا هەیە.

لەو باوەڕەدایت چین نزیکە لە گەشتن بە بەرامبەری سەربازیی لەگەڵ ئەمریکادا؟
مارک: ئەوان دەستیان بە بنیاتنانی ئابویەکی بەهێز کردوە و  لە گەشەپێدانی توانای هێزی چەکداریی خۆیاندان لە هەموو لایەنێکەوە. ئەوان کەشتی جەنگی زەریابڕیان دروستکردووە. ئەوان ژێر دەریایی جەنگیان دروستکردووە. ئەوان سەرقاڵی دروستکردنی کەشتی جەنگی فڕۆکە هەڵگرن. ئەوان شەڕکەری نەوەی چوارەم و پێنجەمیان هەیە. سیستمێکی بەرگری نوێیان بنیاتناوە و  گرووپی ئاسمانی مەزنیان هەیە. توانایەکی زۆریان هەیە لە جەنگی ئەلیکترۆنیدا. بە کورتی، چین لە ئەمڕۆدا هێزێکی چەکداریی بەهێزیی بنیاتناوە.

 ئەگەر بارودۆخ بەمجۆرە بچێتە پێشەوە، چین دەتوانێت لە داهاتوودا بگاتە ئاستی ئەمریکا. راستە، من ئاماژە بە کاتێکی دیاریکراو نادەم. هەندێک تایبەتمەندی هەیە وادەکات چین بە خێرای بچێتە پێشەوە: هۆشی دەستکرد، چەکسی سەروو دەنگ، زۆرێک لەو کارانەی کە لە بۆشای ئاسمان و دنیای ئەلیکترۆنیدا ئەنجامی دەدەن. هەر لەبەر ئەمەیە ئەوان هەندێک لە کارەکان زۆر خێرا ئەنجام دەدەن.

چین  لە بیروباوەڕی خۆیدا  گۆڕانکاری دەکات. ئێمە دەبینین چین چۆن  سەرقاڵی  بنیاتنانی توانا خۆیەتی و تاقیکردنەوەکانی لە دەریایی باشور و خۆرهەڵات چین دەیکەنە زلهێزێکی جیهان. ئەوانە بەدڵنیایەوە لەم بوارەدا پێشدەکەون.


پرسیار: ئاماژەت بە ڕوسیادا. بەرنامەی ستراتیژی ڤلادیر میرپۆتین چییە؟ ئایا هێشتا هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئێمە و ئەوروپا؟

مارک: وەڵامی کورت بەڵێیە، بەڵام ئەم ئاڵنگارییە جەوهەر و ئامانجەکەی جیاوازترە لەوەی چین. بە واتای تەواوی ستراتیژی، روسیا وڵاتێکە بەرو پاشەکشەکردن دەچێت.

بەم حاڵەشیەوە، ڕوسیا هێزی ستراتیژی بەهێز و چەکی ئەتۆمی هەیە. گومانی تێدا نییە سوپای روسیا زۆر باشە. ئەون هێشتا بەدوای لێکۆڵینەوەن لە پێگەی  خۆیان وەک زلهێزێکی دیاری جیهان. بەڵی، ئەمەش ئاڵنگارییەکە. هەڕەشەیەکە. نابێت کەس روسیا بە کەم سەیربکات. ئەم وڵاتە توانایەکی ئێجگار بەهێزی ئەلیکترۆنی هەیە. ئەوان لە توانای بۆشای ئاسمانیشدا باشن. هێزی ئاسمانیی، دەریایی و زەمینی باشیان هەیە.

ئابوریەکەیان لەبەر زۆر هۆکار لە حاڵەتێکی دژواردایە، بەڵام لە ئاستی ئابوری ناوخۆیدا، توانای باشیان هەیە لە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی بابەتی وزەی وەک نەوت و گاز و  چەک . سوپایەکی پرۆفیشناڵی چالاکیان هەیە. ئەم سوپایە بە بەرورد بەو سوپایەی پێشووی یەکێتی سۆڤیەت هەیبوو،  تەواو بچووکە، بەڵام زۆر زۆر چالاکە.

لە دەیەی 90 دا، روداوی زۆر رویدا. دیواری بەلین ڕوخا و پۆتین خۆی لەبارەی دیوارەکەوە وەک گەورەترین کارەساتی سەدەی ڕابردوو دوا، بەڵام لە واقیعدا، روسیا زلهێزێکە. ئەمە گومان هەڵناگرێت، کاتێک لە کەلوپەلە سەربازییەکانی دەڕوانین.

ئەم پرسیارە بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەستە بە نەفسبەرزی روسیا و بەرژەوەندیەکانی. ڕاستگۆیانە پێت بڵێم، کێشەی روسیا ئەمەیە کە ڕوسەکان وەک  وڵاتێک هیچ سنورێکی سروشتیان نییە. بۆیە،  ئەوان لەهەوڵی گەشەپێدانی سیستمەکانی خۆیانن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشە بێ هاوتایە و دڵنیابوونەوە لە ئاسایشی نیشتیمانی خۆیان.