ڕاپۆرتی جیهانی

10:35 - 31/12/2020

بابانوئێل کێیە و چۆن بەناوبانگ بوو؟‌

پەیسەر

بابانوئێل لە فەرهەنگی کریسمسی مەسیحییەکان زۆر گرنگی پێدەدرێت و بە گوتەی مەسیحیەکان ئەگەر بابانوئێل نەبێت، ئەوا کریسمس " ڕۆژی لە دایکبوونی حەزرەتی عیسا"سەرنجڕاکێش نییە.
بابانوئێڵ ناسراویشە بە باوکی کریسمس، قەشەنیکۆلاس، قەشە  نیک کریس کرینجڵ یان هەر سانتا  بە سادەیی.

 
بابانوئێل چۆن بەناوبانگ بوو؟
لە مڕۆدا کەمترین کەس لە جیهاندا هەیە، بابانوئێل بە جلوبەرگەکەیدا نەناسێت.
بابانوئێل پیرەپیاوێکە بە ڕیش و قژێکی سپییەوە، کەسێکی خۆشحالە و لە شەوی کریسمسدا دیاری دەدات بە منداڵان.
بەڵام چیرۆکی بابانوئێل دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سێیەم، بۆ سەردەمێک کە سێک وەک پشتگیر و پشتیوانی منداڵان خۆی ناساند و تەواوی هەوڵێ خۆیدا بۆ پشتیوانی منداڵان. لە ئێستادا ملیۆنان منداڵ لە شەوی کریسمسدا چاوەڕوانی هاتنی بابانوئێڵن.


بابانوئێل کێیە؟
لە راستیدا بابانوئێل ناوبانگێکە کە بە قەشە نیکۆلاس دراوە.
ئەفسانەکان باس لەوە دەکەن، سەنت نیکۆلاس لە نزیکەی ساڵی 280 زاینی لە ئاسیای بچووک یان هەمان تورکیای ئەمڕۆ هاتۆتە دنیاوە.
نیکۆڵاس تەواوی ژیانی خۆی بە پەرستش و میهرەبانی بەسەربردووە و بە هۆی میهرەبانییەکەیەوە جێگەی ڕێز و خۆشەویستی خەڵك بووە.
بابانوئێل کەسێکی دەوڵەمەند بوو و سەروەت و سامانەکەشی بە میرات لەباوانیەوە بۆ مابووەوە، تەمەنێکی کەمی هەبووە کە دایک و باوکی دەمرن و میراتێکی زۆری بۆ بەجێدەهێڵن.
بابانوئێل سەروەتەکەی خۆی بۆ یارمەتیدانی هەژاران و نەخۆشەکان بەخشی.


چیرۆکی قەشە نیکۆڵاس چییە؟
یەکێک لە بەناوبانگترین چیرۆکەکان کە لەسەر سانتا نیۆڵاس دەوترێت ئەوەیە کە پێداویستی سێ کچی دابیینکردووە، ئەم سێ کچە باوکیان دەیویست بەهۆی هەژاریەوە وەک کۆیلە بیانفرۆشێت و سەنت نیکۆڵاس لەو روداوە ناخۆشە، کە دوور نەبوو روبدات، رزگاریکردن.

چیرۆکەکە بەم جۆرەیە کە نیکۆڵاس لە ڕێگەی دوکەڵکێشی ماڵەکەوە دەچێتە خانووەکەیان و گۆرەی هەڵواسراوی کچەکان، کە بەئاگردانەکەدا هەڵواسرابوون، پڕدەکات لە سکە. بەمجۆرە باوکەکە توانی پێداویستی هاوسەرگیری دووان لە کچەکانی دابین بکات.
باوکی کچەکان بڕیاریدا ئەوکەسە بدۆزێتەوە کە یارمەتی داون، بۆیە هەمیشە لە تەنیشت ئاگردانەکە دادەنیشت و ڕۆژێک کە سکەی تازەی هێنا بۆ ماڵەکە، باوکی کچەکان توانی نیکۆڵاس بناسێت و یارمەتیدەرەکەیان بدۆزێتەوە.
نیکۆڵاس داوا لە باوکە پیرەکەی کچەکان دەکات بە کەسی دیکە نەڵێت بۆ ئەوەی هەمیشە بە نهێنی بمێنێتەوە، بەڵام پاش ماوەیەک باوکی کچەکان هەموو شتێکی بە خەڵكی گوت و هەر کەسێک بە نهێنی یارمەتییەکی پێدەگەشت وا بیریدەکردەوە ئەوە بابانوئێلە یارمەتیداوە.

قەشە نیکۆڵاس لەکوێ نێژدرا؟
ساڵانێکی زۆر قەشە نیکۆڵاس یارمەتی خەڵكی دەدا و تەنانەت بە کەسێكی پشتیوانیکەری منداڵانیش ناسرابوو.
خاڵێکی سەرنجراکێش لەسەر بابانوئێل یان هەمان سانتا نیکۆڵاس ئەوەیە کە هەموو ساڵێک لە ساڵڕۆژی مردنەکەیدا، واتە ڕۆژی 6ی کانوونی یەکەم، خەڵک ئاهەنگ دەگێڕن .
دوای مردنی، تەرمی بابانوئێڵیان برد بۆ ئیتالیا و لەوێ ناشتیان، لە شوێنی ناشتنەکەشیدا کڵێسایەکی گەورەیان دروستکرد بەناوی سەنت کڵاوس.

خەڵک رۆژی مردنی سەنت کڵاس وەک ڕۆژێكی بەختهێنەر دەبینن و لەم ڕۆژەدا کڕین و هاوسەرگیری ئەنجامدەدەن.

سانت نیکۆڵاس بوو بە ناوبانگترین و خۆشەوسیت ترین کەس لە ئەوروپادا لەناو مەسیحییەکاندا، تەناتەت دوای روداوی پرۆتستانتەکانیش لەناو ئاینی مەسیحیەتدا، بابانوئێل هەر بەهەمان ناوبانگی خۆیەوە مایەوە.

منداڵانی مەسیحی چۆن بیر لە بابانوئێل دەکەنەوە؟
منداڵانی مەسیحییەکانی ئەوروپا، ئەمریکا و بەشیکی مەسیحییە ئەرمەنییەکان، لە شەوی یادی لەدایبوونی حەزرەتی عیسادا، خۆیان بۆ هاتانی بابانوئێل ئامادە دەکەن و بەم جۆرە بیر لە بابانوئێل دەکەنەوە
*لەو باوەڕەدان کە بابانوئێل لە دوکەڵكێشەوە دێتە ماڵەوە.
*ماڵی بابانوئێل و کارگەی دروستکردنی دیاریەکانی لە جەمسەری باکورە.
*بابانوئێل بە گالیسکەیەک، کە چەندین ئاسکی باکوری ڕایدەکێشن بە شارە جیاوازەکاندا دەگەڕێت و گالیسکەکی بابانوئێل دەشتوانێت بفرێت.
*بابانوئێل دەزانێت بەدڕیژای ساڵەکە کام منداڵ باش بووە و کێ خراپ بووە، چونکە ئەو پەیوەستە بە خوداوە، ئەو تەنها دیاری دەداتە منداڵە باشەکان.
*بابانوئێل و مامانوئێل لە کارگەکەیاندا لە جەمسەری باکوور بە هاوکاری پەریە کورتەباڵاکان دیارییەکانیان ئامادە دەکەن.

بابانوئێل وەک کەسایەتییەکی جیهانی
بابانوئێل و کارە مرۆڤ دۆستەکانی سنوری وڵات، نەتەوە و ئاینیان تێپەڕاند و لە ئێستادا لە سەرتاسەری جیهاندا، کەسایەتی بابانوئێل کەسایەتییەکی ڕیزلێگرا و خۆشەویستە. ساڵانە هەزاران بابانوئێل لە سەرتاسەری دنیادا دیاری بەمنداڵان دەدەن و دڵخۆشیان دەکەن.