ڕاپۆرتی جیهانی

02:37 - 10/01/2021

نیگەرانییەکان لەبارەی گۆڕانکارییەکانی وەتس ئەپ چین؟‌

پەیسەر

ئەپڵیکەیشنی واتس ئەپ بە هەبوونی ئەمنییەتێکی باش ناسراو بوو، بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە و بازرگانان و خاوەنکارەکان لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە پەیوەندی لەگەڵ کڕیارەکانیاندا دەبەستن، لە ئێستادا کەمتر لە مانگێکی ماوە گۆرانکاری و تێهەڵکێشکردنی ئەم ئەپە لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکەی سەر بە فەیسبووک بچیتە بواری جێبەجێکردنەوە. گۆرانکارییەکان لەلایەن بەکارهێنەرانەوە نیگەرانی لێکەوتووەتەوە و لە هەندێک ڤێرژنی کۆنیشدا مەترسی هاککردنی دروستکردووە.

 
ئەگەر بەرنامەی وەتس ئەپ بەکاردەهێنیت، ئەوا کاتێک ئەم بەرنامەیە دەکەیتەوە پەنجەرەیکت بۆ دێت و داوا دەکات رازی بیت بە سیاسەتی نوێی پاراستنی تایبەتمەندی privacy policy بەرنامەکە، پێش ئەوەی کلیک لەسەر ئەوەی کەیت کە رازیت بزانە بەچی رازی بوویت!

گۆڕانکارییە نوێیەکانی وەتس ئەپ چین؟
بەکارهێنەرانی ئەم ئەپڵێکەیشنە تاوەکو 8ی شوباتی 2021 کاتیان هەیە بۆ خوێندنەوەی مەرجە نوێیەکانی و رازیبوون پێیان، ئەگەر بەکارهێنەران رازی نەبن بە مەرجە تایبەتییە نوێیەکان کە لەو پەنجەرەوە بۆیان دێت، ئەوا لەو بەروارەدا ئەکاوتنی وەتس ئەپەکانیان دەسڕێتەوە.
گۆڕان لە سیاسەتی پاراستنی تایبەتمەندی بەرنامەکە، کە لە ئێستادا زیاتر لە دوو ملیار بەکارهێنەری هەیە، گرنگە و دەبێت ئاگامان لێی بێت، گۆڕانکارییەکانیش خۆیان لەمانەدا دەبیینەوە: تیهەڵکیشبوون لەگەل گرووپی خزمەتگوزارییەکانی دیکەی سەر بە فەیسبووک، دابینکردنی فەزایەکی باشتر بۆ کاری بازرگانی و کۆکردنەوەی داتای تایبەتی دارایی بەکارهێنەرەکانی.

وەتس ئەپ چ داتایەک لەگەڵ فەیسبووک هاوبەشی پێدەکات؟
ئەم ئەپڵیکەیشنە زۆرێک لە داتاکانی پەیوەست بە ئەکاونت کۆدەکاتەوە وەک: ژمارەی مۆبایل، وێنەی ئەکاونتەکەتشێوەی بەکارهێنانی تۆ لە تەواوی ئەو تایبەتمەندیانەی کە بەکاری دەهێنیت، ئەو گرووپانەی کە تێیدایت، چۆنێتی پەیوەندیکردنت بە کەسانی دیکەوە لە رێگەی ئەم ئەپڵیکەیشنەوە و زانیارییەکانی دیکەی وەک داتای مۆبایل یان ئەو ئامێرەی ئەپلیكەیشنەکەی لەسەر بەکاردێنی.

زۆرترینی ئەم داتایانە لە بەشە جیاوازەکانی ڤێرژنە کۆنەکاندا و لە privacy policy دا هەڵدەگیران، بەڵام لەم ڤێرژنە تازەیەدا لە بەشی privacy policy کۆمپانیاکە بەشێکی نوێی بەناوی (Transaction and Payments Data) کردووەتەوە و تایبەتە بە کۆکردنەوەی داتایی دارایی بەکارهێنەرەکانی.
ئەم هەنگاوەش بۆ چاکسازی و فراوانکردنی خزنەتگوزارییە جیاوازەکانی فەیسبووکە، کە لە ڕێگەیانەوە بەکارهێنەران دەتوانین نرخی کاڵاکان بدەن. ئەمەش واتە تیهەڵكێشکردنی خزمەتگوزاری و بەرهەمەکانی فەیسبووک تایبەت بە فراوانکردنی کاری پڕوپاگەندە.

ئەم چاکسازییە نوێیە واتە واتس ئەپ ئەو زانیاریانەی کە دەربارەی تۆ کۆیکردووەتەوە، لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکەی فەیسبووک هاوبەشی پێدەکات، زانیاریەکانیش بریتین لە زانیاری دروستکردنی ئەکاونت وەک ژمارە مۆبایل، داتاکانی بەکارهێنان، زانیاری پەیوەست بە خزمەتگوزارییەکان، زانیاری چۆنێتی پەیوەندیکردنت بە کەسانی دیکەوە و کۆمپانیاکنەوە و دیاریکردنی IP  یەکەت، رەنگە زنیارییەکانی ناو ئەکاونتەکەشت لە بەشی "Information Collected" or "Obtained upon Your Notice or Your Consent"ش بگرێتەوە.
بەم هاوبەشیپێکرنەش، فەیسبووک پروپاگەندەی کۆمپانیاکانیت بۆ دەنێرێت. هەروەها، کۆمپانیاکە داتا کۆکراوەکانی تۆ لە ئەپڵیکەیشنەکە و خزمەتگوزارییەکانی دیکەی فەیسبووک بەکاردەهێنێت بۆ بابەتی ریکلام و پێشنیارکردنی بۆ ئەوکەسانەی سپۆنسەردەکەن لە ڕێگەی ئەو کۆمپانیایەوە.

مامەڵەکردن لەگەڵ چالاکییە بازرگانیەکان
زۆرێک لە خاوەنکارەکان بۆ پەیوەندیکردن بە کڕیارەکانی خۆیانەوە پشت بە وەتس ئەپ دەبەستن، بۆیە ئەم کۆمپانیایە خزمەتگوزارییەکی بەناوی بازرگانی وەتس ئەپ WhatsApp Business کردەوە، کە رێگە دەدەات بە خاوەنکارەکان لە رێگەی تایبەتمەندییە بازرگانییەکانەوە پەیوەندی بە کڕیارەکانیانەوە بکەن.

ئەم بەشەی ئەپڵێکەیشنەکە لە ساڵی رابردوودا بەشیوەیەکی بەرچاو بەکارهێنەرانی زیادی کرد و لە ئێستادا زیاتر لە 50 ملیۆن کەس بەکاریدەهێنن، بۆ زیادکردنی بەرکارهێنەرانیشی، وەتس ئەپ ڕێگە دەدات بە کۆمپانیاکانی دیکەی فەیسبووک خزمەتگوزارییەکانیان تێهەڵکێشی ئەم بەشەش بکەن.
ئەم خزمەتگووزارییە نوێیە بەو مانایەیە کە ئەگەر کەسێک تەنها یەک ئەکاونتی لە وەتس ئەپەوە هەبێت، نامەی لە فەیس بووک یان ئینستاگرامەوە بۆ رەوانە دەکرێت.

ئەپی وەتس ئەپ لەسەر ملیۆنان مۆبایل لەکارکردن دەوەستێت
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی ئیندیپیدێنتی بەریتانی، ئەپی واتس ئەپ لەسەر ملیۆنان مۆبایلی زیرەکی هەردوو سیستەمی  پێکەری ئایۆس و ئەندرۆید لەکاردەکەوێت.
ژمارەیەکی زۆر لە وەشانە کۆنەکانی سیستەمی کارپێکەری ئای ئایۆس، ئەندرۆید و ویندۆزفۆن
لە ئێستاوە چەندین تایبەتمەندی ئەم ئەپڵیکەیشنەیان لەدەستداوە و  بەهیچ شێوەیەک گۆڕانکاری نوێکاریان پێ ناگات.

سەبارەت بە ژمارەی وەشانەکان، واتس ئاپ چیتر کار ناکات لەسەر ئەو ئامێرانەی ئایفۆن کە پشتگیری لە وەشانی IOS8  و کەمتر دەکەن، بەڵام لەو ئایفۆنانە کە توانای نوێکردنەوەی وەشاندنیان هەیە بۆ IOS9، دەتوانن سوود لە خزمەتگوزاریە نوێیەکان ببینن، بەمەش ئەپڵیکەیشنەکە بۆ لەمەودوا پشتگیری لە وەشانی ئای ئۆ ئێسی 10 دەکات. هەرچی مۆبایلەکانی جۆری سیستمی ئەندرۆیەدە، چیدیکە ئەپەکە پشتگیری لە وەشانی . Android 4.0.3 و کەمتر ناکات

هاککەرەکان ئاسانتر WhatsApp هاک دەکەن
بە گوێرەی راپۆرتیكی پێگەی ئیندیپیدێنتی بەریتانی، ئەو کەسانەی دواین ڤێرژنی ئەم ئەپڵیکەیشنەیان داونلۆد نەکردووە، لەژێر مەترسی هاککردندان.
کۆمپانیاکە باسی لە کێشەیەکی ئەمنییەتی  لە ئەپڵیکەیشنەکەیدا کردووە، کە رێگە دەدات بە  هاککەرەکان لە ڕێگەی ناردنی ڤیدیۆیەکەوە دەستان بگات بە نامەکانی بەکارهێنەران.

ئەم کێشە هونەریە بە CVE-2019-11931 ناوبراوە و زیاتر مەترسییە بۆسەر ڤێرژنە کۆنەکانی واتس ئاپ لە ئەندرۆید و ئایفۆندا.
ئەم کێشە هونەریە ڤێرژنە نوێیەکەی واتس ئەپی نەگرتووەتەوە و تەنها بۆ ڤێرژنە کۆنەکان مەترسیدارە.

وازهێنان لە WhatsApp
گۆڕانکارییە نوێیەکانی واتس ئەپ نارەزایەتی زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئەم ئەپڵیکەیشنەی لێکەوتووەتەوە و هەندێک لە بەکارهێنەرانی روویان کردووەتە بەکارهێنانی تێلیگرام.

بە گوتەی Sensor Tower " دابەزاندنی ڤێرژنی نوێی واتس ئاپ لە حەوت رۆژی سەرەتای ئەمساڵدا بەراورد بە هەفتەی پێشوو 100٪ کەمیکردووە، بەڵام هێشتا 10 ملیۆن و 500 هەزار  جار لە سەرانسەری جیهاندا داونلۆد کراوە.