ڕاپۆرتی جیهانی

11:45 - 15/01/2021

چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کلتوری دەستدرێژی سێکسی‌

ئایندە شەمیانی

دەستدرێژی سێکسی کلتورێکی فرەڕەهەندە، بە ئەندازەی بیرکردنەوە و قسەکردنمان بەربڵاوە و لە هەموو جیهاندا لە جوڵەدایە ، هەرچەندە ڕەنگە دەستدرێژی سێکسی لە ژینگەی جیاوازدا ڕوو بدات و لەشوێنێك كەم بێت و لەیەكێكی دیكە زیاتر، بەڵام هەمیشە کلتوری دەستدرێژیی کردن پشتبەستە بە ڕەگی باوەڕی پیاوسالاریی، هێز و کۆنترۆڵكردنی نێرینەی كۆمەڵگە، هەرچەندە پیاونیش تووشی لەتەمەنێكی دیاریكراودا تووشی هەمان كێشە ببەن بەڵام كۆمەڵگەو كەلتوور یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی توندوتیژیی دژی ژنان و ڕەگەزی مێ جیاوازتر دەربكەوێت. 

بە من مەڵێن چۆن جلوبەرگ لەبەر بکەم ، بە ئەوان بڵێن ، دەستدرێژی نەکەن. ئەمە گوزارشتی ڕاستەقینەی زۆرینەی ژنانە كاتێك لە شوێنە گشتیەكاندا بە تیلەیەكی چاویش بێت دەكەونەبەردەم توندوتیژیی.

کەلتوری دەستدرێژی سێکسی بە مانای ژینگەیەکی کۆمەڵایەتیە کە ڕێگە بە توندوتیژی سێکسی دەدات، وە هەر ئەوانە بە وتەو پشتیوانی كردن كردەوەكە ئاسایی دەکاتەوە، کەلتوری دەستدرێژی سێکسی نایەکسانی ڕەگەزی و هەڵسوکەوتی دژە ژن بەهێز دەکات، تەریق کردنەوە و شەرمەزارکردن یەکەم هەنگاوە بۆ بەرانبەریكردنەوەو، ڕاوەستاندنی کەلتوری دەستدرێژی سێکسی .

دەکرێت هەموو ڕۆژێک هەڵسوکەوت و باوەڕی خۆمان سەبارەت بە کەلتوری دەستدرێژی کردن هەڵبسەنگێنین، لە هەڵسوکەوتێک کە سەبارەت بە ناسنامەی سێکسی هەمانە تا ئەو سیاسەتانە کە لە کۆمەڵگاماندا پشتیوانی لێ دەکەین،هەموومان دەتوانین بەرامبەر بە کلتوری دەستدرێژیکردن بوەستینەوەو كەمی بكەینەوە.

بە پێی توێژینەكان ئەم 16 شێوازە ، ئەو ڕێگانەن بۆ بەرانبەریکردن لەگەڵ کەلتوری دەستدرێژی سێکسی لەسەر ئامۆژگاریەکانی گروپی ژنانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، دیاریكراوە.

کلتوری ڕازیبوون و سۆز دروست بکەن.
ڕەزامەندی لە پەیوەندیدا هەمیشە ناچاریە.لەبری ئەوەی چاوەڕوانی بیستنی نەخێر بن ، دڵنیابن لەوەی هەموو لایەنەکان بۆ پەیوەندی دەڵێن " بەڵێ " .شێوازی بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی بەپەرۆش لە ژیاندا بگرنەبەر و قسەی لەسەر بکەن .باس لە بنەڕەتەکانی کەلتوری دەستدرێژی سێکسی بکەن.کەلتوری دەستدرێژی سێکسی بەردەوام دەبێت کاتێک بیرکردنەوەی پیاوسالاری کڕیاری هەیە، کولتورێک کە دەڵێت ئەم پێوەندکارییە نیشانەی بەهێزیی و پیاوەتییە و ژنان و کچان بەهایان کەمترە.

ئەم کەلتوورە قوربانیش بەتاوانبار دەزانێت کە قوربانی دەستدرێژی سێکسیەکەی بەتاوانبار دەزانێت کە بەسەری هات.لە حاڵەتی دەستدرێژیی کردندا، قسەکردن لەسەر ئاگاداربوونی یان نائاگایی ئەو کەسە ، جل و بەرگیان یان ئاڕاستەکردنی سێکسی بوونەکەی، هەڵەیە، لەبری ئەوە دەبێت ئەو باوەڕە دووپات بکرێتەوە کە پیاوان و کوڕان هێزی خۆیان لە توندوتیژی بەدەست بهێنن.

دەبێت  ئەو باوەڕە کە سێکس مافی نێرومێیە ، لەناو ببرێت.دووبارە پێناسەی پیاوەتی بکەن، ڕوانگەیەکی ڕەخنەیی بۆ چەمکی ' ' پیاوەتی ' ' بکەن ، پێداچوونەوەی ناوەکی ، دیالۆگی گشتی و دەربڕینی هونەری ، ئەو ڕێگایانەن کە پیاوان و کوڕان ، هەروەها ژنان و کچان دەتوانن بەکاری بهێنن بۆ دووبارە پێناسەکردنەوەی پیاوەتی لەسەر بنەمای بەها فێمینیستی و یەکسانییەکان .

واز لە تاوانبارکردنی قوربانیەکە بێنن.
بەهۆی ئەوەوە کە زمان ڕەگێکی قووڵی لە کولتووردا هەیە ، پێویستە ڕۆژانە ئەو وشە و دەستەواژەیەی کە بەکاری دەهێنین لەبەرچاو بگرین، بیروباوەڕەکان لەسەر بنەمای کەلتوری دەستدرێژی ی سێکسی، ڕەگیان لە زمانی ئێمەدا داکوتاوە ، بۆ نموونە وەک ژنی خڕاپەکار جلی لەبەرکردبوو ، هەركەس ئەو جۆرە جلانە لەبەر بكات داوای سێكس دەكەن.

لە زۆرێک لەو گۆرانیانەی گوێمان لێ دەبێت ، هەم ئەم دەستەواژەیە و هەم ئەم کولتوورە هەیە ، هەروەها بەکارهێنانی ناوبردنی جەستەی ژنان و ناوزڕاندنیان لە نێو كۆمەڵگەو میدیادا بڵاوە یان وەك سیناریۆی گۆرانیەكان بەكاردەهێنرێن و تەنها كار لەسەر جەستەیان دەكرێت، یان لە ڕیكلامەكاندا بەكاریاندەهێنن.

بۆ ئەوەی لەمە دوو بكەویتەوە، دەبێت بەخۆت گوتبێت: تۆ هێزی ئەوەت هەیە کە واز لەم زمانە بهێنیت وگوێ لەو گۆرانیانە نەگریت کە ژن وەک ئامراز بەکار دەهێنیت و هەراسانی سێکسیان دەکات.

ئەو جلوبەرگەی کە ژن لەبەری دەکات، یان هەر کاتێک و لە هەر شوێنێک بووبێت، ئەمانە  بانگهێشت کردن بۆ  پەیوەندی سێکسی نیە و ژن یان كچەكە بەدوایدا ناگەڕێت.

نە قبووڵی بکە ، نە ئارام بگرە.
لە ژینگەیەکدا  کە تیایدا کار دەکەیت و دەستدرێژی سێکسی و توندوتیژی تێدا دەکرێت ،نە قبووڵی بکە و نە ئارام بگرە.

لە شوێنی کار و پەروەردەدا پێویستە بەڕێوەبەران لە بەرامبەر ئەم کێشانەدا سیاسەتی بەهێز و توندیان هەبێت و بەردەوام و لەكاتی پێویستدا بەکاری بهینن.

زانیاریەکانت لەسەر کەلتوری دەستدرێژی سێکسی زیاد بکە.
کەلتوری دەستدرێژی سێکسی بە پێی کات و لە ژینگەی جیاوازدا شێوەی جیاوازی هەیە.

گرنگە ئەوە بناسینەوە کە کەلتوری دەستدرێژی کردن زیاتردەكات ، بۆ نموونە پیاوێك ژنێک لە نیوەشەودا بە تەنها بێت لەنێو شەقامەكاندا هەراسان بکات، بە ڕەفتار یان گوفتار.

 ئەوە بزانین کە کلتوری دەستدرێژی سێکسی بریتیە لە مەودایەکی فراوان لە پێوانە زیانبەخشەکان ،کە ژنان و کچان لە سەربەخۆیی و مافەکانیان بێبەش دەکات؛ وەک هاوسەرگیری، منداڵ و زاوزێ و چەندین شتی تر، ئەوە جگە لە لایەنە دەروونییەكەی.

هۆکارەکانی بنەمای کلتوری  دەستدرێژی سێکسی و ئەفسانەکانی 
لە کاتێکدا کەس گومانی نییە کە دەستدرێژی سێکسی کارێکی نەخوازراوە ، توندوتیژی سێکسی و دەستدرێژی سێکسی بە نائاسایی دادەنرێن و لە نێو کەلتووری دەستدرێژیی کردندا، بەڵام دەبێت بپرسین ئەی بۆچی خۆمان بەدەست ئەو دیاردەیەوە گیرمان خواردووە؟ 

ڕێگای یەکتربڕ وەرگرە
کەلتوری دەستدرێژی سێکسی کار دەکاتە سەر هەموومان بەبێ گوێدانە ناسنامەی جێندەری ، باری ئابوری ، ڕەگەز ، ئاین و تەمەن .

لابردنی ئەم کولتوورە بە مانای دەستبەرداربوونی پێناسەکانی سنووربەندی ڕەگەزییە کە مافی مرۆڤ سنووردار دەکات بۆ پێناسەکردن و دەربڕینی خۆی .

هەندێک تایبەتمەندی وەک ئاراستەکردنی سێکسی، کەمئەندامی جەستەیی، نەژادی و هەندێک فاکتەری ژێربەژێرو لاوازیی ژنان بۆ توندوتیژی زیاد دەکات.

ڕەنگە خەڵکێک هەبێ کە نیازی ئەوەی تێدا بێت قوربانی ناچار بکات خۆی لەگەڵ جۆرە جیاوازەکانی سێکسی و ڕەگەزییدا بگونجێنێت ،لەکاتی قەیرانە مرۆییەکاندا، زۆرجار جیاکاریی دژی ژنان و کچان توندوتیژی سێکسی زیاتر دەکات.

مێژووی کەلتوری دەستدرێژی سێکسی 
 دەبێت بزانین دەستدرێژی سێکسی وه ک چەک له شەڕدا بەکارهاتووە، دەستدرێژی سێکسی بۆ سوکایەتی کردن بە ژنان و کۆمەڵگا و وڵات و پاکتاوی ڕەگەزیی و کۆمەڵکوژیی بەکارهاتووە ، لەم بوارەدا خوێندنەوەی خێرا بوونی نیە، دەتوانن بە فێربوونی بەکارهێنانی توندوتیژی سێکسی لە ململانێکانی ڕابردوو و ئەم دواییەدا دەست پێ بکەن ، وەک ئەوەی لە کۆماری کۆنگۆی دێموکراتی دا ڕوویدا ، شەڕی ناوخۆی گواتمالا یان ململانێی کۆسۆڤۆ كە تیایدا هەزاران كەس بوونە قوربانی ململانێ چەكداریی و سەربازییەكان، كە هەموویان لە ڕەگەزی مێینە بوون .

وەبەرهێنان لە ژناندا
پارە ببەخشن بەو ڕێکخراوانەی کە کار دەکەن بۆ بەهێزکردنی ژنان و یارمەتیدانی ڕزگاربووانی دەستدرێژی و دەستدرێژی سێکسی،هەوڵ بدە هەموو كەیسە سێکسییەکان پەسەند بکەن، چوونكە ئەوانە قوربانین و گیرۆدەی كێشەیەك بوون كە خۆیان داوایان نەكردووە.

گوێ لە دەنگی خەفەكراوی قوربانیان بگرن
لە کاتێکدا کە لە هەموو جیهان لەڕێگەی چەند هاشتاگێكەوە  #TimesUp #NiUnaMenos #BalanceTonPorc  جموجوڵی زۆر گەورەیان دەستی پێکردوە، لە هەمان كاتدا ڕزگاربووانی توندوتیژی لە هەموو کات زیاتر قسەیان هەیە بۆ گوتن.. گوێ لە ئەزموون و چیرۆکەکانیان بگرن هەموو بابەتەکانیان لە هەموو جیهان بخوێنەوە.

مەڵێن بۆ ئەو شوێنەی بەجێ نەهێشت؟
بڵێن: ئێمه گوێمن لێبوو، دەتانبیستین. ئێمە دەتبینینەوە، باوەڕتان پێدەکەین"هەموو ئەمانە رۆحیەتی ئەوان گەورە دەكات و هانیان دەدات بەرگە بگرن.

بە دەستدرێژیکردنەکە پێمەکە.
دەستدرێژیکردن بابەتێکی پێکەنیناوی نییە، ئەوان ناتوانن بە ئاسانی باس لەم مەسەلەیە بکەن.ئەو پێكەنینانەی کە پاساو بۆ توندوتیژی سێکسی و ئاسایی دەهێنێتەوە ، قبوڵ ناکرێت . مامەڵە لەگەڵ ئەوان بکە كە بوونەتە قوربانی و لە هەمان كاتدا خەڵك پێیان پێدەكەنێت.

بەشداری بکەن.
کلتوری دەستدرێژی سێکسی بۆ پارێزراوەو بەردەوامی هەیە، نەبوونی یاسایەك لە دژی توندوتیژی دژی ژنان، بەردەوامی جیاکاری یاسایی، ئابوری، هاوسەرگیری و منداڵپارێزی، دۆخی نیشتەجێبوونی وڵاتتان بپشکنن لە ڕووی ئەو ڕێوشوێنانەی کە بۆ پاراستنی ژنان لە توندوتیژی دەیبەن، کار بکەن لەگەڵ چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی کە لە مەیدانەکەدا کار دەکەن بۆ دروستکردنی یاسا بۆ پێکهێنانی یەکسانی جێندەری لە وڵاتەکەتدا .، پارێزەرانی یاسا و پەرلەمانەكانی دونیا بەرپرسی یەكەمن لەو كەمتەرخەمییەی كە هەیە، یان ئەوەیە یاسایەكیان نیە، یان چاودێریی جێبەجێ كردنی ناكەن.

کۆتایی هێنان بە خۆپارێزی
بۆ کۆتایی هێنان بە کەلتوری دەستدرێژی سێکسی ، دەبێت تۆمەتباران سزا بدرێن ،بە دادگایی گەیاندنی کەیسەکانی توندوتیژی سێکسی ئەو کارو کردەوەیانە بە تاوان دەزانین و پەیامی توند دەنێرین بۆ دەربڕینی خیرا لەو بابەتەدا .

لە هەر شوێنێک کە بینیت تاوانبارێک لە ئەنجامی كاری نایاسایی خۆی بەرپرس نییە، شەڕ بۆ دادپەروەری و لێپرسینەوە بکەو ببە بە داكۆیكاری ستەم لێكراوێك با نەشزانیت كێیە، لانی كەم ببە بەسكاڵاكار.

ببە بە سپۆنسەرێكی چالاک
یەک لە سێ ژن لە ئاستی جیهاندا،  ئەزموونی دەستدرێژیکردنی سێکسیان هەیە.

توندوتیژی دژ بە ژنان بەشێوەیەکی شۆکهێنەر باوە و ڕەنگە هەموومان بە شێوەیەک لە شێوەکان ڕەفتاری بێ سەروبەر یان توندوتیژ ببینین .

دەستوەردان وەک پشتیوانێکی چالاک بۆقوربانیەكان، بکەری دەستدرێژی سێکسی ئاگادار دەکاتەوە کە ڕەفتارەکەی قبوڵ نییە و ڕەنگە یارمەتی کەسێک بدات کە لەم توندوتیژی و دەستدرێژییە سەلامەت بمێنێتەوە .

سەرەتا بارودۆخەکە هەڵبسەنگێنن بۆ ئەوەی دیاری بکات کە چ یارمەتییەکی تۆیان پێویستە ، ڕەنگە بە پرسیارکردن لە چۆنیەتی هەراسانکردن ، یان بە دۆکیومێنتکردنی ڕووداوەکە دەست پێ بکەیت، دروستکردنی سەرقاڵکردنێک بۆ ئاماژەکردن بە بارودۆخەکە یان نامەیەکی کورت و ڕوون و ڕاستەوخۆ کە ئاراستەی بکەر ەکەی دەکات ، پشتگیری قوربانی یە گێچەڵکردنە سێکسییەکان دەکات لەوانەیە بە بەكارهێنانی: " من لەو کارەت دڵتەنگم " دۆخەكە گۆڕانكاریی زۆری بەسەردا بێت.

با خوێندنەوەتان هەبێت دەربارەی ئەوەی چۆن دەتوانیت پشتیوانێکی کارا بیت وڕاهێنان سەبارەت بە دەست تێوەردانی کارا لە زانکۆ خۆجێیەکانت، شارەوانییەکان یان ڕێکخراوە ناحکومییەکان دا، بەرێوببەن.

پەروەردەکردنی نەوەی داهاتوو.
کاری ئێمەیە کە ببینە وەدیهێنەری خەونی فێمینیستەکانی جیهان و نەوەكانمان لەسەر بەرگرییكردن لە ژنان پەروەردە بكەین .

بەرەنگاری ئەو کڵێشە ڕەگەزی و شێوازی توندانە ببەرەوە کە منداڵان ، لەسەر شەقام و قوتابخانە و میدیاكاندا ڕووبەڕوویان دەبنەوە .

با منداڵەکانتان بزانن کە خێزان بۆ ئەوان شوێنێکی ئارامە بۆ ئەوەی وەک خۆیان گوزارشت لە خۆیان بکەن. هەڵبژاردنەکانیان پشتڕاست بکەنەوە و فێری گرنگی ڕەزامەندییان بکەن لە تەمەنێکی کەمدا.
دیالۆگێک دەست پێبکەن یان بچنە ناو قسەکانی ناخیان

قسە لەگەڵ ئەندامانی خێزان و هاوڕێیان بکەن سەبارەت بە چۆنیەتی کۆتایی هێنان بە کەلتوری دەستدرێژی سێکسی لە کۆمەڵگادا، کۆبونەوەی خانەخوێکان بە ئەستۆ بگرن ، باس لە مانای پیاوەتی بکەن ، پارە بۆ گروپەکانی ژنان پەیدا بکەن ، دژایەتی ئەو بڕیار و سیاسەتانەی حکومەت بکەن کە پشتگیری لە مانەوەو بەرقەراریی کەلتوری دەستدرێژی سێکسی دەکەن .

پێویستە هەموومان خۆمان یەکبخەین بۆ ئەوەی لە دژی کلتوری دەستدرێژی بوەستینەوەو بەرەو كەمبوونەوەو كزكردنی ببەین.


زانیارییەكانی ئەم ڕاپۆرتە پشتی بە بابەتێكی ڕادیۆ زەمانەی فارسی بەستووە.