ڕاپۆرتی جیهانی

12:31 - 05/02/2021

ئەو گۆڕانکاریانەی کە کۆرۆرنا لە جیهاندا دروستی کردوون؟‌

پەیسەر

ساڵێک بەسەر لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە جیهاندا تێدەپەڕێت. لەم نیوانەدا زیاتر لە 100 ملیۆن کەس تووشی ئەم پەتایە بوون و زیاتر لە 2 ملیۆن و 220 هەزار کەسیش بەم ڤایرۆسە مردوون. پەتای کۆرۆنا ژیانی خەڵکی ەسەرتاسەری جیهاندا و لە هەموو ئاسەتەکاندا بە تەواوی گۆڕی.

کۆبوونەوە بە رەچاوکردنی دوری کۆمەڵایەتی
ئەو کەسانەی لە وێنەکەدان، دانیشتووی سەنگاپورەن و لە شوێنێکی کراوەدا سەرقاڵی سەیرکردنی فیلمن. ئەم حاڵەتە بەراورد ناکرێت بە ساڵۆنەکانی سینەما  پێش بڵاوبوونەوەی پەتای کۆمەڵایەتی، بەڵام بۆ عاشقانی فیلم سەرەڕای رێگرییەکان دژی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا رازین بەم جێگایە.

 

نائومێدی لە ئەفریقای باشور
لەنیوان وڵاتانی کیشوەری ئەفریقادا، زۆرترین توشبوو لە ئەفریقای باشورە. تا ئێستا ملیۆنێک و 400 هەزار توشبوو بە کۆرۆنا لەم وڵاتەدا تۆمارکراوە. ئەوەی بارودۆخەکەی لەئەفریقای باشوردا دژوارترکردووە، هەبوونی نەوەیەکی نوێ و جۆڕێکی گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لەم وڵاتە و ئەمیش وەک جۆری گۆراوی بەریتانی توانا بڵاوبوونەوەی زیاتر و توندتر توشبوونی کەسەکانی هەیە.

 

کۆرۆنا لە ڕۆژانی گەرمی هاویندا
لە ئێستادا لە ئوسترالیا هاوین باڵادەستە و خەڵک لە لە گورمای هاویندا حەزیان لە مەلە کردنە. دەسەلاتدارانی ئەم وڵاتە، بەمەبەسەتی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆناداواین لە خەڵک کردووە کە رێننامیە تەندروستییەکان و بەتایبەت دوری کۆمەڵایەتی رەچاوبکەن. لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوەوە تاوەکو ئێستا ژمارەی توشبووان لەم ولاتەدا بەرەو کەمبوون دەچێت.

پرسە و خەمباری بۆ مردووان
بەرازیل یەکێکە لەو وڵاتانەی دنیا کە زۆرترین ڕیژەی توشبوون بە پەتای کۆرۆنای تێدایە. وێنەکە، وێنەی کلۆ ئەندریا گەنکالۆسی 16 ساڵانە، کە خەڵکی ماناووسە و دایکە 39 ساڵانەکەی بەم پەتایە لەدەستداوە. تا ءێستا لە بەرازیل زیاتر لە 224  هەزار کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.  زۆرێک لە رەخنەگران ژائیر بۆڵسۆنارۆی سەرۆک کۆماری راستڕەوی ئەم وڵاتە بە بەرپرسی ئەم بارودۆخە کارەساتبارە دەزانن.

رێگرییە توندەکان
وێنەکە، ژمارەیەک خزمەتگوزاری دەرمانن لە یەکێک لە ناوچە  داخراوەکانی هۆنگ کۆنگ، بەرێکەوتوون تاوەکو پشکنینی کۆرۆنا بۆ خەڵک بکەن. بەرپرسانی هۆنگ کۆنگ لەگەڵ زیادبوونی ڕیژەی توشبووان  لە هەندێک ناوچەی شاردا، بەبەێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە کەرەنتینەیان راگەیاند و رێگری توندیان گرتە بەر.

جۆرێکی دیکەی کۆنسێرت
لە کاتێکدا لەم رۆژانی پەتایەدا، زۆریك لە بەرنامە و رووداوەکان بەشێوەی ئۆنلاینن، بەڵام گرووپی رۆکی "فلێمینگ لیپز" کۆنسێرتێکی جیاوازی بۆ هەوادارانی رێکخست. بەشداربووانی کۆنسێرتەکە بڵقی پلاستیکی گەورەیان  لەسەرکردبوو  و بەبەێ هیچ نیگەرانییەکی توشبوون بەم ڤایرۆسە توانیان گوێ لەو موزیکە بگرن کە بە دڵیانە و چێژ لە کۆنسێرتەکە ببینن.

دەنگی ئۆرگ لەکاتی کوتان بە پێکوتە
کڵێساکانیش لە ماوەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا رووبەڕووی چەندین کێشە بوونەتەوە و بە رەچاوکردنی مەترسی بڵاوبوونەوەی کۆرنا شوێنەکانی بەڕیوەچوونی دۆعا و  بۆنە ئاینییەکان و پەرستش داخرابوون یان زۆر بە سنورداری دەکرانەوە. لەم ڕۆژانەدا  کەشوهەوایکڵێساکان لە بارن بۆ کوتان بە پێکوتەی دژە کۆرۆنا، کەسەکان لەگەڵ خۆکوتانیاندا، گوێیان لە دەنگی ئۆرگەکانی کۆرۆنا دەبێت. وێنەکەش کڵێسای لیچفیڵدە لە بەریتانیا.

رۆشنای لە کۆتای تونێلەکەدا
ئامی عیزەت کە خەڵکی میسرە، کێکێکی دروستکردووە و لەسەری نوسیووە پێکوتەی کۆرنا و خوات لەگەڵ پەتای کرۆنا. ئەو بەنیازە کێکەکەی لەناو توشبووانی کۆرۆنا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی قاهیرەدا دابەش بکات. پرۆسەی کوتان بە پێکوتە لە میسر بە خاوی بەڕیوەدەچیت، بەڵام بۆ زۆرێک تاکە ڕێگە کۆتای هاتنی پەتای کۆرۆنایە.