ڕاپۆرتی جیهانی

01:17 - 08/02/2021

تیمی ئابوریی بایدن؛ چەپگەرا، فراوانگەرا، یان هەردووکیان؟‌

پەیسەر

تیمە ئابورییەکەی جۆبایدنی سەرۆکی ئەمریکا ریشەیەکی چەپ و سۆشالیزمیان هەیە. چوار ژن و دوو رەشپێست لەم تیمەدا هەن. تیمەکە میراتێکی لە کابینەکەی حکومەتی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بۆ ماوەتەوە، ئەویش هاوڕێیەتی و پاراستنی ژینگەیە و دەبێت لە بڕیارداندا رەچاوی ئەم میراتە بکەن.  وا چاوەڕوان دەکرێت، دراوی ئەلیکترۆنیش چوار ساڵی پر لە داکشان بەخۆیەوە ببینێت، چونکە وەزیری گەنجینەی ئەمریکا نەیارێکی سەرسەختی ئەم دراوەیە و بە  یەکێک لە هۆکاری سپیکردنەوەی پارەی دادەنێت.

لەگەڵ هاتنە سەرکاری جۆبایدن و ئەندامانی کابینەکەی لە کۆشکی سپی، گومانێکی زۆر سەبارەت بە تیمی ئابوری سەرۆکی ئەمریکا هاتووەتە کایەوە. ئایا بەرنامە و ئامانجەکانی ئەم تیمە لە چوار ساڵی داهاتوودا چین؟. تیمی ئابوری بایدن بریتین لە "جانێت یەلەن"ی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، "نیرا تاندن"ی بەرپرسی ئۆفیسی رێکخستن و بودجەی ئەمریکا، "واڵی ئادیەمۆ"ی جێگری وەزیری گەنجینە، "سیسیلیا روس"ی سەرۆکی ئەنجوومەنی راوێژکارانی ئەمریکا، "هیزەر بوشی و جەیرد بێرنشتاین"  ئەندامانی ئەنجوومەنی راوێژکارانی ئەمریکا و  "برایان دیز" بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ئابووریی نیشتمانیی ئەمریکایە. خاڵی سەرنجراکێش لەم تیمەدا ئەوەیە یە کە چوار کەسیان ژنە و دووانیان رەشپێستن.

"جانێت یەلەن"ی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا
خاتوو جانێت یەلەن تەمەنی 74 ساڵە، ژنێکی ئابوریناسی ئەمریکایە، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکا بوو لە ساڵی 2014 بۆ 2018. ئەو یەکەمین ژن بوو کە توانی لەسەر کورسی سەرۆکایەتی بانکی ناوەندی دابنیشێت. بەچاوخشاندنەوە بە بەرنامەکانی یەلەندا لە ماوەی سەرۆکایەتی بانکی ناوەندیدا دەتوانین بڵێین لەو ساڵانەدا بانکی ناوەندی ئەمریکا بارودۆخێکی جێگیری بەخۆیەوە بینیوە. خاتوو یەلەن بیروباوەڕێکی ریشەی سۆشیالیستیشی هەیە. لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە ماوەی سەرۆکایەتی "یەلەن" هاتووە، لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاندووە، جیاوازی چینایەتی لە ئەمریکا گەشتووەتە باڵاترین ئاستی خۆی لەماوەی سەدەی رابردوودا. جیاواز لەوەش، یەلەن بەیەکێك لە لایەنگرانی  پەسەندکردنی  پکێجی هاندەری ئابوریی ناودەبرێت. بە دڵنیایەوە لەگەڵ هاتنە سەرکاری یەلەندا، پاکێجێکی زیاتری هاندانی ئابوریی لە ئەمریکا پەسەندکرا. یەلەن یەکێک بوو لە رەزامەندانی پاکێجی هاندانی ئابوریی دارایی بەبڕی سێ تریلیۆن دۆلار، کە بانکی ناوەندی ئەمریکا لە کۆتاییەکانی ساڵی 2013دا بۆ ئابوریی ئەمریکای پەسەندکرد. ئەمەش دەتوانین بە هەواڵێکی خۆش بۆ ئاڵتون و کانزاکانی دیکە دابنرێت.

جانێت یەلەن نەیارێکی سەرسەختی دراوە ئەلیکترۆنییەکانە
هەروەها یەلەن یەکێکە لە نەیارەکانی دراوی ئەلیکترۆنی "دراوە موشەفەرەکان یان دراوە کۆددارەکانیشیان پێدەوترێت". ئەو دراوە ئەلیکترۆنییەکانی وەک بتکۆین وەک پاکێجێکی گونجاو بۆ سپیکردنەوەی پارە دەزانێت. رەنگە بوون بە وەزیری گەنجینە ئەمریکا بەمانای سنوردارکردنی بەکارهێنانی دراوە ئەلیکترۆنییەکانە.
هەندێک لە شیکەرەوەکان لەو باوەڕەدان کە دابەزینی بەهای بتکۆین لە 40 هەزار دۆلارەوە بۆ 30 هەزار دۆلار، بەهۆی بەفەرمی بوون بە وەزیری "یەلەن" بووە.

"نیرا تاندن"ی بەرپرسی ئۆفیسی بودجە


نیراتاندن لە دایکبووی 1970یە و لە ئێستادا تەنها 51 ساڵە. دووەمین ژنی تیمە ئابورییەکەی بایدنە. نیرا یاسای خوێندنەوە و شارەزاییەکی زۆری لە ئابوریدا نییە. بە تێڕوانین بە ڕۆڵی تاندن لە تیمە ئابورییەکەی بایدندا، چاوەڕوان ناکرێت کاریگەرییەکی بەرچاوی لە سیاسەتە ئابورییەکانی حکومەتدا هەبێت.

 جێگری گەنجینە: واڵی ئادیەمۆ


ئەدیەمۆی 39 ساڵەی رەشپێست، کاندیدی جێگری گەنجینەی ئەمریکایە.  بڕوانامەی هونەری لە زانکۆی بێرکڵێ بەدەستهێناوە و دواتریش دکتۆرای لە زانکۆی یەڵی یاسایی وەرگرتووە. یەکێکیش بووە لە ئەندامانی کابینەکەی ئۆباما و وا چاوەڕوان دەکرێت دوانەیەکی گونجاوبن لەگەڵ "جانێت یەلەن". خاڵی سەرەنجراکیش لێرەدا ئەوەیە کە وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ژنە و جێگرەکەشی ژنێکی رەشپێستە، هەندێک ئەمە وەک هەوڵێک بۆ دژایەتیکردنی رەگەزپەرستی لە ئەمریکا دەبینن.

سەرۆکی ئەنجوومەنی راوێژکارانی ئەمریکا: سیسیلیا روس
سیسیلیا روس، هەم ژنە و هەم رەشپێستە، لە ئێستادا 57 ساڵە و بڕوانامەی  بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرای لە ئابوریدا لە زانکۆی هارڤارد بەدەستهێناوە. لەماوەی سەرۆکایەتییەکەی باراک ئۆبامادا، یەکیك بوو لە ئەندامانی ئەنجوومەنی راوێژکارانی ئەمریکا، لە ئێستاشدا بووەتە سەرۆکی ئەم ئەنجوومەنە.


بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ئابوریی نیشتمانی: برایان دیز

برایان دیزی 42 ساڵە، دکتۆرای لە زانکۆی یەڵی یاسای بەدەستهێناوە و لە ئێستادا بەڕێوبەری ئەنجوومەنی ئابوری نیشتیمانی ئەمریکایە. ئەم ئەنجوومەنە راستەوخۆ لەژێر چاودێری سەرۆکی ئەمریکادایە. سەرۆکی ئەمریکا  بڕیارە گرنگە ئابورییەکانی بە راوێژی ئەندامانی ئەم ئەنجوومەنە دەدات. سەرۆکی ئەم ئەنجوومەنە سەرۆکی ئەمریکایە و بەڕێوبەرەکەشی برایان دیزە،  هەروەها زۆرێک لە ئەندامانی کابینەکەش، وەک ئەندامی ئەم ئەنجوومەنە بەشداری کۆبوونەوەکان دەکەن.

 

بڕیارە ئابورییەکانی بایدن بەکام ئاراستە دەبێت؟
بە تێڕوان لە پێکهاتەی تیمی ئابوری بایدن و نزیکی بیروباوەڕی کەسەکانی ئەم تیمە لە ئامانجە چەپەکانەوە، دەتوانین  پێشبینی بکەین لەماوەی ساڵانی داهاتوودا، ئابوری ئەمریکا، بە تەواوی فراوان دەبێت. زۆرترین ئەندامانی تیمی ئابوری بایدن  بەرگری لە دەستوەردانی حکومەت لە هاندانی ئابوریدا دەکەن. لەلایەکی دیکەوە، گرنگترین بڕیاری حکومەتەکەی بایدن، کە بەشێوەیەکی میراتی لە حکومەتکەی ئۆباماوە بۆی ماوەتەوە، پەیوەستە بە ژینگەوە. بڕیارە  بەشێکی گرنگی ئەوسەرمایەیەی کە پێویستە بۆ پەرەپێدانی ژێرخانەکانی گونجاو لەگەڵ دۆستی ژینگە، دەبێت لە رێگەی قەرزکردن لە بازارە داراییەکانەوە دابین بکرێت، ئێستا کاتی پەرەپێدانی ژێرخانی ئابورییە. بە رەچاوکردنی خێرای گۆرانکارییەکان لە ئەمریکا و ئەو هەلبەز و دابەزە سەیرانەی لە بازارەداراییەکاندا، پێدەچێت گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رابردوو تێچووی بوێت.