01:38 - 24/02/2022
بایهخی ستراتیژی ئۆكراینا لهسهر ئاستی جيهان
گەورەترین وڵاتی ئەوروپایە لەڕووی رووبەرەوە، لە فەرەنساش گەورەترە، ئێستا ئەوەی ڕوودەدات تەنیا ململانێیەكی بچوكی لۆكاڵی نیە، بەڵكو مەترسیە لەسەر هەموو جیهان.
بۆچی ئۆكراینا گرنگە؟
یەكەمە لە ئەوروپادا لە یەدەكی سەلمێنراو كە بۆ هەناردە گونجاوە لە خامی یۆرانیۆم.
دووەمە لە ئەوروپا و دەیەمە لە جیهاندا لە یەدەكی خامی تیتانیۆم.
لە پلەی سێیەمی جیهاندایە لە یەدەكی دۆزراوەوە لە خامی مەنگەنیز، دوو ملیار و 300 ملیار تۆن، كە سەدا 12ی یەدەكی جیهانە.
خاوەنی پلەی دووەمە لە یەدەكی ئاسندا لە جیهاندا 30 ملیار تۆنی هەیە.
لەسەر ئاستی ئەوروپا لە پلەی دووەمدایە لە یەدەكی خامی زەنبەقدا.
لەسەر ئاستی ئەوروپا لە پلەی سێیەم و لە جیهاندا پلەی 13هەمدایە لە یەدەكی غازی شل، 22 تریلیۆن پێ سێجای هەیە.
لە جیهاندا لە پلەی چوارەمدایە لە ڕووی سەرجەم سامانە سروشتیەكانەوە.
لە خەڵوزدا پلەی حەوتەمی هەیە لەسەر ئاستی جیهان، 33 ملیار و 900 ملیۆن تۆنی هەیە.
ئۆكرانیا له كشتوكاڵدا خاوهنی سامانێكی گهورهیه
-لەسەر ئاستی ئەوروپا لە پلەی یەكەمدایە لە ڕووی رووبەڕووی زەوی كشتوكاڵییەوە.
-لەڕووی خۆڵی ڕەشەوە، لە پلەی سێیەمدایە لەسەر ئاستی جیهان، بە ڕێژەی سەدا 25ی لەسەر ئاستی جیهان.
-لە پلەی یەكەمی جیهاندایە لە هەناردەكردنی رۆنی گڵۆبەرۆژە بۆ تەواوی جیهان.
-پلەی دووەمی جیهانی هەیە لە بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی جۆ.
-سێیەم وەبەرهێنەر و چوارەمە لە هەناردەكردنی گەنمەشامیدا
-چوارەمە لە بەرهەمهێنانی پەتاتەدا لە جیهاندا
-لە پلەی پێنجەمی جیهاندایە لە بەرهەمی هەنگویندا 75 هەزار تۆن.
-هەشتەمە لە هەناردەكردنی گەنمدا
-لە پلەی نۆیەمدایە لە بەرهەمهێنانی هێلكەدا
-شەشەمە لەسەر ئاستی جیهان بۆ هەناردەی پەنیر
-ئۆكرانیا لە توانایدا پێداویستی خۆراكی نزیكە 600 ملیۆن كەس بەرهەمبهێنێت.
ئۆكراینا؛ له پیشهسازیدا چی ههیه؟
-لەسەر ئاستی ئەوروپا یەكەمە لە بەرهەمهێنانی ئامۆنیادا
-چوارەمە لەسەر ئاستی جیهان لە بوونی سیستەمی بۆری غازی سروشتی، لە توانایدیە 142 ملیار مەتر چوارگۆشە غاز بنێرێت بۆ یەكێتی ئەوروپا.
-لە پلەی سێیەمدایە لەسەر ئاستی ئەوروپا و 11هەمینە لە جیهاندا لەڕووی درێژی هێڵی ئاسنین، كە 21 هەزار و 700 كیلۆمەتر درێژە.
-لە دوای ئەمریكا و فەرەنسا دێت بۆ بەرهەمهێنانی ئامێری دەستنیشانكردنی شوێن.
-سێیەمە لە جیهاندا بۆ هەناردەكردنی ئاسن.
-چوارەم سەرچاوەی دابینكردنی تۆربینەكانە بۆ وێستگەكانی ئەتۆمی لە جیهاندا.
-چوارەم گەورەترین كارگەی دروستكەری موشەكی هاوەنی هەیە لە جیهاندا.
-لە پلەی چوارەمدایە لە جیهاندا بۆ هەناردەكردنی قوڕ
-لە هەناردەكردنی تیتانیۆمیدا هەر لە پلەی چوارەمە.
-نۆیەمە لە هەناردەكردنی بەرهەمەکانی پیشەسازی بەرگری.
-دەیەم گەورەترین بەرهەمهێنەری پۆڵایە لە جیهاندا كە 32.4 ملیۆن تۆنە بەرهەمی هەیە.