ڕاپۆرتی جیهانی

12:11 - 23/04/2022

پلانی ناردنی پەناهەندەكان بۆ ڕواندا چییە؟‌

پەیسەر

حكومەت بەمەبەستی كەمكردنەوەی ژمارەی ئەو پەناخوازانەی لەكەناڵی ئینگلیزیەوە دەپەڕنەوە بەریتانیا، دەیەوێت بەشێك لەپەناخوازەكان بنێرێتە ڕواندا. لەبەرامبەر ئەوبڕیارەش ڕێكخراوە، ‎خێرخوازیەکانی بەریتانیا، ئەو پلانە بەدڵڕەقانەو بێ بەزیانە ناودەبەن و تەنانەت سەرۆکی کەنیسەی ئینگلتەرا دەڵێ، ئەمە پێچەوانەی یاسا سروشتیەكانی خودایە.

‎پلانەکە چییە؟


‎پلانەكە پێنج ساڵ دەخایەنێت و خەرجی سەرەتای تێچووی پێنج ساڵی پلانەكەش، دەگاتە  120 ملیۆن پاوەند. كەتێیدا بەشێك لە پەناخوازەكان بەبلیتێكی یەكسەرەوە بۆ ئەو وڵاتەی ناوەڕاستی ئەفریقا دەنێردرێن.

‎لەهەنگاوی یەكەمدا، پێ دەچێ تەنها گەنج و پیاوە ڕەبەنەكان ئەوانەی بەبێ خێزانن، ڕەوانەی ڕواندا بكرێن. وەهەموو ئه‌و کۆچبەرانەش دەگرێتەوە كەبەڕێگای نایاسایی، مەترسیدار یان ناپێویست دەگەنە بەریتانیا، وەک بەلەمە بچووکەکان، یان لۆریی و ڕێگاكانیدیكەی نایاسایی.

‎بەگوتەی سەرۆك وەزیران، بۆریس جۆنسن، هەموو ئەوانەی لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ بەنایاسایی گەیشتوون، دەكەونە ژێر پلانەکەوە، وەدەشڵێت، هیچ سنوورێکمان دیاری نەكردوە دەربارەی ژمارەی ئەوانەی ڕەوانەی ڕواندا دەكرێن.

‎وە بەپێی واژووكردنی ڕێكەوتنامەی نێوان ڕوانداو بەریتانیا، دەسەڵاتدارانی ڕواندا بەرپرسیاریەتی ئەو کەسانە لەئەستۆ دەگرن كەدەنێردرێنەئ ەوێ. لەگەڵ ئەوەش کۆچبەران مافی پاراستنی تەواویان هەیە بەپێی یاساكانی ڕواندا. لەگەڵ گەیشتنیان بەشێوەیەكی یەکسان مافی نیشتەجێبون  و خزمەتگوزاریەکان بۆ دابین دەكرێت، هەروەك هەموو هاووڵاتییەكی ئەو ووڵاتە.

‎ئایا ناردنی کۆچبەران بۆ ڕواندا یاساییە ؟
‎لەژێر ڕۆشنای پڕۆژە یاسای نەتەوەیی پاراستنی سنوورەکان، دەسەڵات و هێزی حكومەت كراوەتر دەبێ، بۆ ناردنی پەناخوازان بۆ دەرەوەی وڵات، بۆداواکردنی مافی پەنابەری. ئەو پڕۆژەیاسانە پێشبینی دەکرێت كە لەمانگی داهاتوودا پەسەند بكرێن ببن یاسا.

‎بەو پێیەی بەریتانیا، واژووی لەسەر دوو ڕێكەوتنامەی جیهانی پاراستنی مافەكانی پەناخوازان كردووە، دەبێت ئەو ووڵاتەی پەناخوازەكانی بۆ دەنێردرێت، سەلامەت بێت و لەگەڵ پەیماننامەی سەرەکی نێودەوڵەتیی مافەکانی پەنابەران ناكۆك نەبێت و مافەكانیان مسۆگەر بكات.

‎پەیماننامەی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ، دەبێت كۆچبەرەكان لەكاتی ناردنیان بۆ ووڵاتێكی دیكە، مەفەكانیان پارێزراو بێت و نابێت ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی جدی ببنەوە، بۆ سەر ژیان و ئازادیان.

‎هەرەها بەپێی پەیماننامەی ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاماژە بەوە دەكات بەوەی هیچ کەسێک نابێت نامرۆڤانە سوكایەتی پێ بكرێت یان ئەشکەنجەو ئازار بدرێت.

‎لەوەسفی ووڵاتی ڕواندا، مستەر جۆنسن ڕایگەیاندوە: ڕواندا بەیەكێك لەئارامترین وسەلامترین ووڵاتانی جیهان دادەندرێت لەڕووی كەمی ڕێژەی تاوان و توندوتیژییەكان.

هاوكات گەشەسەندنی سیاسی و ئابوریی لایەنەكانی دیكەی ژیاری بەشێوەیەكی خێراو بەرچاو تێدا گەشە دەستێنێ، بەشێوەیەك كەبەسەنگاپوری ئەفریقا دادەندرێت لە ئێستادا.
‎لەكاتی ناردنی هەرپەناخوازێك بۆ ڕووه‌ندا، ڕەچاوی باری سەلامەتی دەكرێت بەوەی ئەگەر پەناخوازێك مەترسی بكەوێتەسەر ژیانی لەو ووڵاتەی ئەفریقا، ئەوا ناردنی ئەو كەسە بۆ ئەوێ ڕادەگیرێت.

‎ئایا پێشتر پەناخوازان ڕەوانەی ڕواندا کراون؟


‎نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕواندا هەیە، بۆ وەرگرتنی پەنابەران و ئەوپەناخوازانەی وڵاتانی دیكەی ئەفریقا کەلەووڵاتی لیبیان.
‎ئەمەمەش وەك پلانێكی خۆبەخشانە، بۆ ڕێگا خۆشكردنی ئەو  كەسانەی دەیانەوێ لەوێ نیشتەجێ بن، وەك وڵاتانی سێیەم، یان گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکانیان.

‎چەندی تێدەچێت؟
‎بەریتانیا 120 ملیۆن پاوەن دەخاتە خزمەتی گەشەسەندنی ئابووریی و وەبەرهێنانی ڕواندا، وەک بەشێک لە ڕێکەوتنی ناردنی پەناخوازان بۆ ئەو ووڵاتەی ناوەڕاستی ئەفریقا.
‎دەسەڵاتدارانی لەندەن دەڵێن، خەرجی ناردنی پەناخوازان بۆ ئەفریقا، هاوشێوەی مانەوەی كۆچبەرانە لەبەریتانیا.

‎بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی تایمز، تێچوی هەركۆچبەرێك 20000 بۆ 30000 پاوەندە ئەگەر ڕەوانەی ڕواندا بكرێن.

‎سەرباری ئاگاداركردنەوەی لەلێكەوتەو ئەنجامی ئەو یاسا نوێیە، وەزیری ناوخۆ، پریتی پاتێل، بەرپرسیارێتی تایبەتی دەگرێتە ئەستۆ بۆ جێبەجێ كردنی  پلان و سیاسەتی نوێیی پەناخوازان.

‎لەماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا، ئەمە دووەم بڕیارو یاسایە، كەوەزیری وەزارەتی ناوخۆ، لەسەر بەرپرسیاریەتی تایبەتی خۆی جێ بەجێ بكات.

‎هەرەها دەڵێ، ئەو پێویست ناكات بەڵگەنامەی تێچوی پلانەكەی نیشان بدات.
وەزیری ناوخۆ  ڕایگەیاندوە، لەئستادا سیستەمی پەناهەندەی بەریتانیا، ساڵانە 1.5 ملیار پاوەند تێ دەچێت، كەڕۆژانە دەگاتە زیاتر لە 4.7 ملیۆن پاوەند، بۆ خەرجی هۆتێل و خانوخواردن و پێداویستیسەرەكی ژیانی ڕۆژانەی پەناخوازان لەووڵاتەكەی.

‎لەپارلەمانی ووڵاتەكەشی وەزیری ناوخۆ، دەڵێ، جگە لەو ڕێگایە، هیچ چارەیەكی دیكەمان لەئێستادا لەبەردەست نیە بۆ كۆتای هێنان بەو مۆدێلە نوێیەی بازرگانی كردن بەكۆچبەرانەوە، كەباجێكی زۆری لەگیریفانی خەڵكی بەریتانیای، تێدا خەرج دەكرێت.

‎چی گۆڕانكاریەكی دیكەی پەنابەری پلانی بۆدانراوە؟
‎لەئێستادا هێزی دەریایی شاهانە، بەرپرساریەتی وەڵامدانەوەی بەلەمە بچووکەکانی لەدەربەندیی ئینگلیزییدا، بەهاوبەشی و شانبەشانیهێزی سنوور پارێزی بەریتانیای لەئەستۆیە، وەبڕی پەنجا ملیۆن پاوەندی زیاتریش، بۆ ئەو مەبەستە تەرخانكراوە.

‎هەموو  ئەوانەشی دەگەنە بەریتانیا، دەنێردرێن بۆ سەنتەرەکانی پەناخوازان لەسەرتاسەری بەریتانیا، بەهاوبەشی و هاوئاهەنگی وەزارەتی ناوخۆ، بەیەكسانی بڵاو دەكرێنەوە، تاقۆناغەكانی دیاری كردنی چارەنوسیان. هەروەها سەنتەرێكی دیكەی نوێش لەلینتۆن و لەباکووری ناوچەی یۆرکشێر، بۆ داڵدەدانی پەنابەریی كراوەتەوە.

‎سەرباری ئەوەی هێزی دەریایی شاهانە ئەركیان پێدراوە، بەڵام بەپێی تویتێكی وەزیری بەرگری، هێشتا ئەوان ئەو تاکتیکانە بەکارناهێنن کەساڵی ڕابردوو پێشنیارکراون بۆ پاڵ پێوەنان و گەڕاندنەوەی بەلەمە بچووکەکان بۆ ناو سنورە ئاویەكانی فەرەنسا. بەپێی ڕێكەوتنی نێوان بەریتانیاو فەرەنسا، دەبێت دەسەڵاتدارانی فەرەنسا، لەهەنگاوی ێەكەمەوە بەلەمەکان بوەستێنن و ڕێنەدەن بێنە ئاوی بەریتانیاو  بۆ ئەومەبەستەش، بەریتانیا بڕی  54 ملیۆن پاوەنی بۆ ساڵی 2021-22داوە بەفەڕەنسا.

‎چەند کۆچبەر لەكەناڵەكەوە پەڕیونەتەوە؟
‎زیاتر لە 3000 کەس لەمانگی ئازاردا، بەبەلەمە بچووکەکان، گەیشتون، بەبەراورد بەئازاری ساڵی ڕابردو كە 831 کەس بووە. تەنها ئەمساڵێش زیاد لە 4500 كەس پەڕیونەتەوە. .

‎ساڵی ڕابردوو، 28,526 کەسی هەژماركراوە، كە بەبەلەمە بچووکەکان پەڕیونەتەوە، لەساڵی 2020 ژمارەكە 8,404 كەس بووە.

‎بەپێی لێدوانی بەرپرسانی هێزی سنوور پارێز ،پێ دەچێ ئەم ساڵ ژمارەكە زۆر بەرزتربێتەوە.

‎کۆچبەران کێن و لەکوێوە هاتوون؟
‎لەساڵی 2021دا، 75٪ی هەموو ئەوانەی بەلەمە بچووکەکان گەیشتون نێرینەی تەمەن 18 بۆ 39 ساڵ بوون، بەپێی ئامارەکانی ئۆفیسی وەزارەتی ناوخۆ.

‎نزیکەی 5٪پیاوەکان، تەمەنیان لەسەرووی 40 ساڵ و 7٪ئافرەتی سەرووی 18 ساڵ و 12٪منداڵی خوار 18 ساڵ بوون كەدەگاتەئەوەی، کەسێ چارەکیان نێر بوون.

‎لەساڵی 2021دا ئێرانییەکان 30٪ی ئەو پەناخوازانەیان پێك هێناوە كەبەبەلەمی بچووک گەیشتون بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆ.  لەکاتێکدا 21٪عێراقیەکان و 11٪ی ئەریتیریا و 9٪سوریەکان بوون.

‎لەساڵانی ڕابردوودا، كۆچبەرە ئێرانییەکان زۆرینەی زۆری ئەوانە بوون كەبەبەلەمی بچووک گەیشتون. لەساڵی 2018دا 80٪ و لەساڵی 2019دا 66٪ هەرچۆنێک بێت، لەساڵی 2020ەوە، تێکەڵەیەکی زیاتر لە نەتەوە جیاوەزەكانی كۆچبەران دروست بووە.

‎یاساکانی ئێستا بۆ داواکردنی مافی پەنابەری چین؟
‎زۆربەی ئەوکۆچبەرانەی کەلەکەناڵەکە تێدەپەڕن، داوای پەنابەرێتی دەکەن، کاتێک دەگەنە بەریتانیا. پەناخوازان هیواخوازنکەمافی پەناهەندەیی وەربگرن، واتە بتوانن لەو ووڵاتە بمێننەوە.

‎بەپێی یاساكانی پەناهەندەییش دەبێت بیسەلمێنن کەناتوانن بگەڕێنەوە بۆ ووڵاتەكەیان، چونکە ترسیان لەچەوساندنەوە هەیە، بەهۆكارەكانی، ڕەگەز و ئاینوو نەتەوە و ڕای سیاسی و ناسنامەی ڕەگەزی، یان ئاڕاستە جیاوەزەكانی سێکسییەوە بۆ داخوازینامەی مافی پەناهەندەیی دەتواندرێت هەموو ئەوانە بگرێتەوە كەهاوبەشتن وەك، هاوسەر و منداڵانی خوار 18 ساڵ ئەگەر بێت و  ئەوان لەبەریتانیابن.

‎بڕیاری یەكلای كەرەوەی داخوازینامەكەش، لەلایەن كارمەندێكی کەیسەکەتەوە دەردەکرێت. پێویستە بەڵگەنامەوئەو شتانەی وەکسەلمێنەری ناسنامەو  وڵات و ڕەچەڵەکیان بەڵگەی هاوكاری كەیسكەت بخەیتە ڕوو بۆ دەوڵەمەندكردن و پشتڕاستكردنەوەی جۆری كەیسەكەت. هەموو ئەوپرۆسەیە لەماوەی شەش مانگدا ئەنجام دەدرێت، بەڵام هەرچەندە لەئێستادا زۆر زیاتر پەناخوازان چاوەڕێ دەکەن تاكاتی یەكلای كردنەوەی كەیسەكانیان.

‎هەركاتێك پەناخواز، مافی پەناهەندەیی پێدرا، دەتوانێت بۆماوەی پێنج ساڵ، لەبەریتانیا بمێنێتەوە. پاش ئەوە دەتوانێت داوای مافی نیشتەجێ بوونی هەمیشەی و پێدانی ڕەگەزنامە بكات لەبەریتانیا، ئەگەربێت و قۆناغەكانیزمان و تاقیكردنەوەكانی كتێبی ژیان لەبەریتانیا ببڕێت، بەسەركەوتووی.

‎تەنانەت هێندێك كات ئەو کەسانەی کەمافی پەنابەرییان نییە و كەیسەكانیان ڕەتكراوەتەوە، لەوانەیە هێشتا ڕێگە بەمانەوەیان بدرێت، لەبەر هۆکاری دیكەی وەک، ئەوەی کەئەوان قوربانی دەستی قاچاغچیەكانی بازرگانیكردن بەمرۆڤەوەن، یان مەترسی سزای لەسێدارەدانیان لەسەرە، ئەگەر بێت و دیپۆرت  بكرێنەوە.

‎بۆیە هێندێك كات ڕەوشو بارودۆخی ووڵات و پەناخوازەكە ڕەچاو دەكرێت، لەوەی ڕاستەوخۆ دیپۆرت بكرێنەوە.