ڕاپۆرتی جیهانی

06:21 - 30/11/2022

ئۆتۆمبێل دزین له‌ ئه‌مریكا و به‌ریتانیا هه‌ڵكشاوه‌‌

پەیسەر

هانا چۆمانی

لە ساڵی 2020 لە بەڕیتانیا زیاتر لە 74 هەزار و769 ئۆتۆمبێل دزراون لە ساڵی 2021 رێژەکەی کەمبۆتەوە بۆ زیاتر لە 52 هەزار و 410 ئۆتۆمبێل، ئەمساڵ 2022 رێژەکە بەرزترە لە ساڵی رابردوو بووە بە 58 هەزار ئۆتۆمبێل دزینی ئۆتۆمبێل لە بەریتانیا بەراورد بە ساڵی رابردوو 9 هەزار و 590, سەتا 18 زیادیکردوە, بەڵام بەراورد بە ساڵی 2020 زیاتر لە 16 هەزارە سەتا 28 کەمترە.


واتا رۆژانە لە بەریتانیا 159 هەفتانە هەزار و 117 ئۆتۆمبێل دزراون، لەکاتێکدا ژمارەی دانیشتوانی یوکەی 67 ملیۆن کەسە لە ئەمریکا ساڵی 2020 زیاتر لە 810 هەزار ئۆتۆمبێل دزراون، ساڵی 2021 رێژەکە کەمبۆتەوە بۆ 720 هەزار ئۆتۆمبێل، ئەمساڵ 2022 تاوەکو مانگی 10 لە ئەمریکا 627 هەزار ئۆتۆمبێل دزراون،  چاوەروان دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ژمارەکەی ببێتە 727 هەزار .


دزینی ئۆتۆمبێل لە ئەمریکا ساغکردنەوەی ئاسانە، چونکە زۆربەیان یان رەوانەی دەرەوەی ئەمریکا دەکرێن، یا لەنێوخۆدا هەڵوەشێندراونەتەوە و پارچەکانیان فرۆشراوە و هەناردەکراوە .


واتا کە ئەمریکا رۆژانە نزیکەی 2 هەزار هەفتانە 15 هەزار ئۆتۆمبێل دەدزرێت، زۆربەشیان بەهۆی ئەوەیە سیستەمی ئۆتۆمبێلەکان کۆمپیوتەرییە و بە ئاسانی هاک دەکرێت و کاری پێدەکرێت. ژمارەی دانیشتوانی ئەمریکا زیاتر لە 332 ملیۆن کەسە.

چ ئۆتۆمبێلێک دەدزرێت ؟

هۆکاری ئاسانی دزینی ئۆتۆمبێل، سیستەمی ئەلکتڕۆنی و سیگناڵە کە لای خۆمان بە (شەغال و بەسمە) ناسراون زۆرترین ئەو ئۆتۆمبێلانە دزراون کە بەو دوو رێگەیە کاردەکەن نەک بە (کیل یاخود سویچ) ئەوان زۆر کەمترن.

دزەکان کێن؟

زۆربەی ئەوانەی ئۆتۆمبێلیان لە بەریتانیا دزیووە و دەستگیرکراون خەڵکی ئەم وڵاتانەن(پاکستان، افغانستان، یەمەن، سوریا، کینیا، زامبیا، لیبیا، سودان، سۆماڵ،ئەریتریا، ئەلبانیا، بولگاریا، سربیا و مەکسیک) 

ئەو سەیارانەی دزراون لە بەریتانیا


Ford Fiesta - 5,724 
Land Rover Range Rover - 5,209 
Ford Focus - 2,048 
Volkswagen Golf- 1,959 
Land Rover Discovery - 1,778 
Vauxhall Corsa - 1,268 
Vauxhall Astra - 1,215 
Mercedes-Benz C Class - 981 
Audi A3 - 805 
Ford Ecosport - 656 
Volkswagen Polo - 623 
Nissan Qashqai - 580 
Ford Kuga - 569 
Toyota Yaris - 558 
Audi A4 - 534

لە ئەمریکا
Chevrolet Pickup
Ford Pickup
Honda Civic
Honda Accord
Toyota Camry
GMC Pickup
Nissan Altima
Honda CR-V
Jeep Cherokee/Grand Cherokee
Toyota Corolla
Ford Fiesta 
Chevrolet iqoneqs 
Volkswagen Golf
Dodge Challenger 
Toyota Yaris
Toyota Pickup high luxe 
Audi A4
Mercedes-Benz E-C Class
Land Rover discovery 
Land Rover Range Rover
هانا چۆمانی