جیهان

12:20 - 10/03/2023

به‌بێ هیچ ده‌نگێكی ناڕازی ته‌واوی په‌رله‌مانی چین سه‌رۆك کۆماری بۆ جاری سێیه‌م هه‌ڵبژارده‌وه‌‌

پەیسەر

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، لە پەرلەمانی چین‌ نزیکەی سێ هەزار ئەندام پەرلەمان بە کۆی دەنگ دەنگیان بە سەرۆکه‌ تەمەن 69 ساڵانه‌كه‌ دا، سەرکەوتنی ئەمڕۆی شی جین پینگ دوای درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی پارتی کۆمۆنیستی چین و کۆمیسیۆنی سەربازی لە ئۆکتۆبەری 2022 دێت کە دوو پۆستی گرنگن لە دەسەڵاتی وڵاتەکەدا.

پەرلەمانی چین بە دەنگی دوو ھەزار و ٩٥٢ ئەندام و بەبێ بونی ھیچ دەنگێکی نەخێر، بۆ ویلایەتی سێیەم کە ماوەکەی پێنج ساڵە، متمانەی بەخشییەوە بە شی جین پینگی تەمەن ٦٩ ساڵ.

دەنگدانەکەی پەرلەمانی چین بێوێنەیە لە مێژوی چەند دەیەی رابردوودا، چونکە  لەو ماوەیەدا ھیچ سەرۆکێک لە دوو خول زیاتر لە دەسەڵاتدا نەماوەتەوە، بەڵام لە دواین کۆنگرەی حزبی شیوعی چین کە مانگی تشرینی یەکەمی رابردو بەڕێوەچوو، دووبارە شی جین پینگ وەک سەرۆکی حزب و فەرماندەی گشتی سوپای چین لە پۆستەکەیدا مایەوە کە لە ساڵی ٢٠١٢شەوە ھەردوو پۆستەکە بەڕێوەدەبات.