کۆرۆنا لە کوردستان گه‌یشته‌ كوێ ؟

06/02/2021

د. عارف گۆران

1-.لە کاتێکدا ولاتانی یٔەوروپاو یٔەمریکا دوچاری شەپۆلێکی نوێی توندی پەتای کۆرۆنا بوونەوە ویٔه‌و بازدانه‌ی به‌سه‌ر ڤایرۆسی کۆڕۆناش داهات دۆخەکەی قورس تر کرد، لە كوردستان ژمارەی تووشبوان بە رێژەیەکی بەرچاو کەمبووه‌وه‌.

2-لەیٔێستادا تێبینی ده‌كرێت، خه‌ڵكانێكی یٔێجگار كه‌م له‌ كوردستان ماسک بەکار دەھێنن و رێکارەکانی خۆپاراستن به‌راده‌یه‌كی زۆر فه‌رامۆشکراوە، بازاڕەکان جمه‌یان دێت و  شوێنە داخراوەکان پڕن له‌خه‌ڵك! . گومانی تیادا نیە بەشێک لە رێکارەکانی وەزارەتی تەندرووستی، بە تایبەت داخستنی قوتابخانەکان رۆڵێكی باشی ھەبووە لە کەمکردنەوەی ژمارەی تووشبون . سه‌رباری یٔه‌وه‌ی هه‌موو پێشبینیەکان به‌یٔاراستەی یٔه‌وه‌ بوون، كه‌ بە ھاتنی زستان دۆخەکە خراپتر دەبێت، کەچی بە پێچەوانەوە ژمارەی توشبوان نه‌ك زیاتر نه‌بوو، به‌ڵكو کەمتربووه‌وه‌ .

3- یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی یٔه‌و دۆخه‌ی كوردستان یٔه‌وه‌یه‌، كه‌ به‌به‌راورد به‌وڵاتانی تر ژماره‌ی به‌ساڵاچووانی كه‌متره‌، هاوكات یٔه‌گه‌ری یٔه‌وه‌ ھەیە کە ژماره‌یه‌كی زۆر له‌گه‌نج تووش بووبن و جۆرێك له‌به‌رگری به‌كۆمه‌ڵ دروست بووبێت، یٔه‌مه‌ش ڤایرۆسه‌كه‌ی سست كردبێت و توانای گواستنه‌وه‌ی كه‌متر بووبێت. یٔاشكرایه‌، کە لە بەشێکی زۆری تووشبوانی کۆرۆنا بە تایبەت لەگەنجان جگە لە چەند نیشانەیەکی کەم ڤایرۆسەکە ھیچی تر دروست ناکات ، ته‌نانه‌ت له‌ ھەندێک كه‌سدا ھیچ نیشایەنەیەک به‌دیارناكه‌وێت، بۆیه‌ بۆچوونی بەرگری بەکۆمەل لای ھەندێک خەلک و تەنانەت بەشێک لە دکتۆرەکانیش درووست بوە.

 4- گومانی تیا نیە ژمارەی تووشبوان له‌هه‌رێمی كوردستان زۆر لەو یٔامارانە زیاتره‌، كه‌ وەزارەتی تەندروستی بڵاویده‌كرده‌وه‌ ، مه‌سه‌له‌ی یٔامار یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌كانی كوردستان و كاریگه‌ریه‌كی نه‌رێنینه‌ی له‌ ده‌ركردنی هه‌موو بڕیارێكدا ھەیە ، بۆیه‌ له‌ یٔێستادا پێویسته‌ وه‌زاره‌تی تەندروستی به‌ هاوكاری ناوه‌نده‌ زانستیه‌كانی تر، لێکۆلینەوەکی مەیدانی خێرا یٔه‌نجام بدات، بۆیٔه‌وه‌ی بزانرێت چەند کەس لە کوردستان تووشی ئەو پەتایە بوونە ، ئەمەش لە رێگای فەحسی خوێن و پشکنینی دژەتەن لە ژمارەیەکی خەلکی کوردستان لە شارو شارۆچکەکان . ئەم ھەنگاوە چاوڕوونی ئەداتە وەزارەتی تەندروستی بۆ ھەنگاوەکانی داھاتوو . ئەنجامدانی ئەو لێکۆلینەوە کارێکی سەخت نیەو تەکلیفێکی زۆریش ناکات.

 5-یٔەگەر سەیری یٔامارەکانی ھەندێک لە ولاتانی یٔەوروپا له‌ شەپۆلی یەکەمی کۆرۆنا بكه‌ین، سه‌ره‌تا وانیشان ده‌درا، کە خەلکێکی زۆر تووشی پەتاکە بووە، به‌ڵام له‌راستیدا وا نه‌بوو!.  بۆ نمونە لە ولاتێکی وەک یٔیسپانیا و بەریتانا ، به‌گوێره‌ی یٔاماره‌كان ژمارەی تووشبون لە ٥٪‏ زیاتر نه‌بوو،  شارێکی وەکو لەندەن، کە دۆخی لە زۆربەی شارەکانی تر خراپتر بوو، ژمارەی تووشبوان تیایدا له‌ ١٨٪‏  تێنه‌ده‌په‌ڕی ھەر بۆیە له‌شه‌پۆڵی نوێی كۆڕۆنا، خەلکانێکی زۆر لەهه‌موو شارو شارۆچکەکانی بەریتانیاو به‌تایبه‌تیش له‌ له‌نده‌ن توشی په‌تاكه‌ بوون و زیانێكی گیانی زۆری لێكه‌وته‌وه‌ .

بۆ یٔەوەی بەرگری بە کۆمەل دروست بێت،  دەبێت رێژه‌ی تووشبووان بگاته‌ سەرووی ٧٠٪‏ ی خەڵك، دیارە یٔەمەش ژمارەیەکی یٔێجگار زۆرە . بۆیە دەبێت بپرسین ئایا دەبێت ژمارەی  تووشبووان له‌ هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتبێته‌ یٔه‌و رێژه‌یه‌!.

 6-یٔەگەر بەوردی چاودێری بڵاوبوونەی یٔەو ڤایرۆسە بکەین، بۆمان دەردەکەوێت، کە هاوشێوه‌ی شەپۆل به‌رزو نزم بۆته‌وه‌. لە سالی رابردوو لە سەرەتای مانگی سێ بۆ چەند مانگێک، یٔەو پەتایە زۆربەی وڵاتانی یٔەوروپای گرتەوە ، بەلام بە ھۆی پەیڕەوکردنی رێکارەکانی خۆپاراستن ژمارەی تووشبوان رووی له‌ كه‌میكرد، دوای یٔه‌وه‌ی رێکارەکانی خۆپاراستن کەمتر بۆوە جارێكی تر شەپۆڵی ڤایرۆسەکە زۆربەی وڵاتانی یٔەوروپای گرتەوە. دەبێت له‌ هه‌رێمی كوردستان سوود له‌و یٔه‌زموونه‌ وه‌ربگیرێت و به‌وردی چاودێری دۆخه‌كه‌ بكرێت، بە تایبەتی یٔه‌گه‌ر شه‌پۆڵه‌كه‌ له‌وڵاتانی ده‌وروبه‌ر سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه‌، ده‌بێت هه‌مدیس وه‌زاره‌تی تەندروستی پێداچوونەوە بە رێکارەکانی خۆپاراستن بکات.

7-  پێویسته‌ وەزارەتی تەندروستی سوود لە دەرفەتی کەمبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوان وه‌ربگرێت وە بۆ یٔه‌گه‌ری شه‌پۆڵێكی تری كۆڕۆنا یٔاماده‌کاری بكات، وەک دابینکردنی بڕێکی باش لە کەرەستەکانی خۆپاراستن بۆ کارمەندانی تەندروستی ، دلنیابوون لە بڕی پێویستی یٔۆکسجین و یٔامێرو دەرمان و كه‌لوپه‌لی تری پێویست بۆ چارەسەركردنی یٔەو پەتایە، هاوكات ھەولەکانی بۆ دابینکردنی ڤاکسین چڕتربكاته‌وه‌.

ھەمیشە بەو ھیوایەن کە کوردستان و جیھان بە زووترین کات لەو پەتایە دەربازی بێت