ئەی ئەرکی گۆڕان چی یە لەم قۆناغەدا ؟

26/06/2020

بەختیار شارەزووری

خەونی شۆڕش واتا ئەو بەرنامەی حوکمرانیەی کە هەیەتی بۆ حکومڕانی ، خەونی شۆڕشی شاخەکان واتا گەشتن بە ئیدارەی شارەکان ، دروشمەکانی شۆڕش نەتەوەیی و نیشتمانی بێت واتا ئەو کاتەی گەشتە دەستەڵات دەبێت ئەم بەرنامەیە بە کردار بکات ، خۆ ئەگەر شۆڕشی کوردی لە ستراتیژیدا ئامانجی گەشتن بوبێ بە دەستەڵاتی خۆماڵی لەوێوە کار لە سەر دروشم و پرنسیپەکان بکات ، لە بەرامبەردا خەڵک و هاوڵاتی پێ ی وابوە لەسەر دەستی دەستەڵاتە یەک لە دوای یەکەکانی ناوەندا ڕوبەڕوی سڕینەوەی نەتەوەیی و فیزیکی و نشتمانی بوەتەوە ، بۆیە دەبێتە ماکینەی بەردەوامی شۆڕش.

 بۆ ئەم ئامانجە نەتەوەیەک لە بەشێکی کوردستاندا خەباتێکی دور و درێژی کردوە ، بەڵام کاتێک دەگاتە دەستەڵات لە ڕوی سیستەم و ئیدارە و یاساکانەوە ناتوانێت لە پێشتری خۆی باشتر بێت ئەوا دەکەوێتە ناو خانەی بێ متمانەییەکی قورسەوە ، کەواتە ئەگەر بەراورکاری بکرێت لە نێوان دەستەڵاتی سەدام و حوکمی کوردیدا ئەوا زۆر بە سانایی و بێ سەرلێتێکدانی خوێنەر دەتوانین بڵێین :
1-  دەستەڵاتی کوردی لای تاک خەونی بەهەشت هێنانی هەڵگرتبو ، بەڵام لە ڕوی ئیدار و سەروەری یاساکان و حکومڕانیەوە تەواو فاشێلە و جەهەنی جیاکاری بەرهەمهێنا.
2-  دەستەڵاتی سەدام دیکتاتۆربوە و جینۆسایدی کوردانی کردوە ، بەڵام لە ڕوی ئیداری و یاسایی و حکومدارەوە زۆر باشتر بوە .

با لە خۆمان بپرسین بۆچی خۆزگە بە سەدام خواستن ، ئایا توڕەبونی هاوڵاتیە یان خراپی تر بونی دەستەڵات کوردی لە خراپەکەی پێشو تر ، بۆچی لە ناو ڕاپرسیەکاندا کە دەنگ بە باشی سەدام دەدرێت کە لەلایەن هەندێ کەسەوە کە وەک خێزان دنیایەک ماندو بون و خوێنی بەخشیوەتە ئەم شۆڕش و دەستەڵاتە خۆماڵیە ، بۆچی زۆرێک لە پێشمەرگە و کارئەکتەرەکانی شاخ لەگەڵ باشتر بونی سەدامدان ، نەتەوەیەک دەریایەک خۆێن ببەخشێ لە ئەنفال و هەڵەبجە و ئەو هەمو شەهیدە ئێستا پشت دەکاتە شۆڕشەکەی خۆی و میوانداری ئەو دەستەڵاتە دەکات کە خەباتی کردوە بۆ ڕوخاندنی.

 لێرەوە دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە ( ئازادی و نان ) دوچەمکی پێکەوە گرێدراون نە نان بێ ئازادی مانای هەیە نە ئازادی بێ نان ، کەواتە لەسەردەمی سەدامدا نان هەبوبێ ئازادییەکان نەبوە ، لە دەستەڵاتی خۆماڵیدا ئازادی هەبوبێ نان و عەدالەت نیە ، هۆکاری سەرەکی ئەم خۆزگە بە کفن دز خواردنە نابەرابەری و ڕوخاندنی چینی ناوەڕاست و خێگەرایی و نەبونی یاسایە بە جۆرێک چینێک قۆرخی تەواوی دەستەڵاتیان گرتوەتە دەست و لە ڕەفاهیەتدا دەژین و زۆرینەی خەڵک نەبو نەدارن ، کە لای هاوڵاتی ئەم وێنەیە تەواو پێچەوانەی ئەو وێنەیەیە کە شۆڕش بەرهەمی دەهێنا ، با بچیەنەوە سەر ئەو ڕاپرسیەی کە وەک سمپڵ کردومانە بزانین چێمان پێ نیشان دەدا :

ڕاپرسیەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک کراوە بەم شێوەیە بوە :
حوکمی سەدامت پێ باش بو یان دەستەڵاتی کوردی ..؟؟؟؟
هیچیان٤٥
 سەدام ٥٩
دەستەڵاتی کوردی١٦
 دیوی خراپ و چاکیان هەیە١٣
لە کۆی ( ١٣٣) کۆمێنت.


ئەگەر هەڵکۆڵین لەسەر ئەم ڕاپرسیە بکەین بۆ ئەوەی بگەینە هەقیقەت و پلێتی هۆکارەکەی ئەوا :
1-  دەستەڵاتی کوردی نەیتوانیوە لە ڕوی ئازادی بژێوی هاوڵاتی خۆی و بەشداری ئەم حکومەتە بێت ، بە پێچەوانەوە هەموی لە بەرهەمهێنەوە کردوە بەرخۆر و خۆی دژی دروشمەکانی خۆی بوە و جیاوازیەکی گەورە هەیە .
2-  هاوڵاتی ئەو جیاوازیە گەورەیە دەبێنێ لە نێوان چینی دەستەڵاتدارەکانی شۆڕش و چینەکانی خوارەوەدا .
3-  بە ئاشکرا دزی دەکرێت و نابەرابەریەکی قوڵ هەیە و ڕۆژانە هاوڵاتی لە بازاڕ و مۆڵە گەورەکان و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا دەیبینێت .
4-  لەسەر شەقامەکان و لە سەیارەکاندا دەبینێت کە شۆڕش ئەوە نەبو ئەم خەوی پێوە دەبینی .
5- هاوڵاتی دەگاتە شوێنێک ئەیەوێ دەرچەیەک هەبێت بەو شۆڕشگێڕانە بڵێت ئێوە بەهەشتی نەبون و دۆزەخین دەیەوێ توڵەی درۆکانیان لێبکاتەوە ، دەیەوێ لەم ڕاپرسیشەوە بەڵێ بۆ سەدام بکا وەک تۆڵە کە لە بنچینەدا سەدامی ناوێ بەڵکو وەک تۆڵە لە درۆی خۆماڵی ئەوە دەکات ، ئەم بەڵێ یە ئەوەمان پێ دەلێ کە دەبو ئەمان هەزاران جار باشتر بونایە کە باش نەبون کە جێ ی خەونەکانی ئەمانی تیا نەبێتەوە تەنها بۆ گروپێکی شۆڕشگێڕەکانی شاخ بێت ئەوا ئەم هاوڵاتیە کفن دزی پێ باشتر دەبێ.

ئەوەی جێگەی تێڕامانە دنیایەک ڕەخنەی دەرەکی و ناوەکی دەگیڕێ بەڵام دەستەڵاتی کوردی چونکە دابەش بون بەسەر دو وڵاتی دوژمنی دەرەکیدا ، گروپ گروپ بون ، ناتوانن پلانیان هەبێت بۆ دەرباز بون لە پاشکۆیەتی وڵاتانی ناوچە و چاکسازی لە ناوەکیدا ، لەم نێوەندەدا سەرکردەکان هیچیان نەیانتوانی پڕۆژە و پلانیان هەبێت بۆ ئەوەی دەستەڵاتی کوردی چاک بکەن تا هاوڵاتی بێ هیوا نەبێت لێیان و ئاوات بە کفن دز نەخوازێ جگە لە نەوشیروان مستەفا ، بۆ قسەکردن لەسەر ئەم پیاوە دەکرێت زۆر قوڵتر کاری تیا بکەین .

گۆڕان دەبێت چی بکات ..؟
گەر بمانەوێ قسە لەسەر گۆڕان بکەین ئەوا وەک گەڕانەوەیەکی کورت بێ باسی نەوشیروان مستەفا لەسەر کۆی ئەم کێشانە بابەتەکەمان کەمکورتی دەبێت ، نەوشیروان مستەفا گۆڕانی وەک وەسیلەیەک بەکار دەهێنا تا ڕیفۆرمی گشتی بکات و چاکسازی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی بچەسپێنی ، وەک مۆدێڵێکی نوێ گۆرانی دروست کرد کە گەشتە دابەشکاری بۆ دو مۆدێل مۆدێلی پارتی و یەکێتی کە فەشەلی حوکمڕانیان دەرکەوتبو وە مۆدێلی گۆڕان کە خۆی وەک بەدیل نمایش دەکرد ئەم دو مۆدێلە کەوتنە ململانێ ی یەکتر کە دەبو مۆدێلێکیان تەسلیمی مۆدێلەکەی تر ببێت ، نەوشیروان مستەفا کە خۆی کارئەکتەری سەرەکی مۆدێلە کۆنەکە بو جێ ی هێشت تا بتوانێت مۆدیڵیکی تر دروست بکات و مۆدێلەکەی کە ناچار بە ڕیفۆرمی ناوەکی و دەرەکی بکات و پرۆسەی نیشمانی لە گشتدا بەرجەستە بکات ، کاری نەوشیروان مستەفا کارکردن بو کە نهێڵێت ئەم ژمارەی ڕاپرسیانە بەم شێوەیە بێت و هاوڵاتی بەشدار پێ بکات لە چاکسازی و حکومداریدا ، هەمو ڕێککەوتنەکانی هەر لەم چوارچێوەیەدا بو.

ئەی دوای مەرگی نەوشیروان مستەفا چی ..؟؟
ئەبێت گۆڕان لەوە تێبگا کە لەسەر دەستی بیرمەندێک پڕۆژەیەکی گەورەیە و نابێت بخزێت بۆ ناو حەوشەی مۆدێلە کۆنەکە ، دەبێت لەوە تێ بگا کاری گۆڕان درێژکراوەی هەمان میتۆدی کاک نەوشیروانە و ناچارکردنی مۆدێلە کۆنەکەی پارتی و یەکێتیە لە ناو مۆدێلی گۆڕان و چاکسازی گشتی .

ئێستە گۆڕان بەرەو ئەو شوێنە دەڕوا کە نەتوانی ململانێی مۆدێلە کۆنەی پارتی و یەکێتی بکات و لە ئەواندا بتوێتەوە و ئەم تواندنەوەیەش بە مەرگی خۆی کۆتای دێت ، ڕێککەوتن و بەشداری لە حکومەت ئاساییە ، بەڵام نائاساییە کە گۆڕان بنەماکانی ڕێککەوتن و بەشداری بیر بچێتەوە ، ئا لێرەوە ئەگەر گۆڕان فریای خۆی نەکەوێ و کارئەکتەرێکی گرنگی بەشداری حکومەت نەبێت ئەوا دادەماڵرێت لە بەرگی مۆدێلکەی خۆی ، بەڵام ئەگەر گۆڕانیش بچێتە چوارچێوەی (بە حسک بونی گۆڕان ) ەوە ئەوا بێ شک لە بۆتەی مۆدێلە کۆنەکەدا دەتوێتەوە و جیا دەبێتەوە لە پڕۆژەکانی کاک نەوشیروان.

گۆڕان لەبەردەم قۆناغێکی گرنگدایە ئەویش ڕێگە گرتنە لە دزی نەوت و داهات لە لایەن سەرانی پارتی و یەکێتیەوە گەر نەیتوانی ئەم حەوزە لە پیسی پاکبکاتەوە ئەوا دەبێت پلانەکانی بگۆڕێت تا ئێرا بەسە بۆ ئەوەی خۆی پیس نەبێت ، تا کۆتای ڕێککەوتنەکەی گەر بزانێت ئەو بەرنامەیە ڕێککەوتون لەسەری جێبەجێ نەبێت باشترە گوشارەکان و کارتەکانی تری بەکار بهێنێت ، بە تایبەتی تر دۆسیەی موچە کە هەر سەرکردەیەکی ناو پارتی و یەکێتی بگری بە دزی لە داهات دەتوانێت موچەی چەندین مانگ بدات ، کەواتە پێش موچە دۆسیەی تر هەیە بۆ چاکسازی .

هێشتا کۆی ئەم حکومڕانیە لەبەردەم ناچاری چاکسازی و ڕێفۆرمێکدایە بێ خواست خۆی دەبێت بچێتەوە سەر پڕۆژەکانی نەوشیروان مستەفا بە گۆڕانیشەوە ، تا خەڵک ئاوات بە کفن دز نەخوازێ.