گۆڕان لە نێوان ئامانجەکانی و دۆست و دوژمنیدا .

22/02/2021

بەختیار شارەزووری

حیزب بە بێ هەیکەلی ڕێکخستن و ئۆرگانەکانی خاوەنی کۆمەڵێک ئامانجە بە پێ ی دنیا بینی ئەو حیزبە ، بە مانایەکی تر حیزب نەگٶڕ و گۆڕاوی هەیە ، یەکێک لەو بنەمایانەی حیزبی لەسەر دروست دەبێت ئامانجەکانیەتی ، کە دەکرێت ئامانج تا ئاستێک بە نیمچە نەگۆڕ ناوی ببەین ، لە دەرەوەی ئامانجەکانی بە پێ ی ژینگەی ئەو حیزبەی تێدایە دەکەوێتە کێبڕکێ و ململانێ لەگەڵ نەیارەکانی بۆ گەشتنە دەستەڵات تا ئامانجە نەگۆڕەکانی جێبەجێ بکات .

گۆڕان لە پێناو گەشتن بە ئامانجەکانی دۆست و دوژمنی کۆنکرێتی نیە ، واتا پارتی و یەکێتی بە پلەی یەکەم دوژمنی کۆنکرێتی نین ، بەڵکو گۆڕان ململانێ و کێبڕکێ دەکات تا بگاتە ئامانجەکانی و بۆ گەشتن بە ئامانجە کانی نە دۆستی تا سەری هەیە نە دوژمنی تا سەر بەڵکو ئامانجی نەگۆڕی هەیە ، هەر حیزبێک مەبەستی بێت کار بکات کە نزیک بێت لە ئامانجەکانیەوە دۆستایەتی و هاوپەیمانی لەگەڵ دەکات ، بە مانایەکی تر ئەوەی نەگۆڕە ئامانجەکانیەتی نەک بەرامبەر و ڕکەبەرەکانی ، بۆ گەشتن بەم ئامانجانە سیناریۆ و یاری تایبەت بە خۆی هەیە ، بە دیوێکی تریشدا دۆخی ناوخۆی خۆی دەخوێنێتەوە دوای کاک نەوشیروان و پێش کاک نەوشیروان .

گۆڕان بەدیاری کراویش هەر لەسەرەتاوە نەهاتوە بۆ ڕوخاندنی هەرێم و نەهاتوە بۆ کودەتای سپی و ڕەش و نەهاتوە تا حیزبەکان سفر بکاتەوە خۆی تەواوی دەستەڵات داگیر بکات ، ئەگەر چی قۆناغی زیونی کاک نەوشیروان ئەگەر لە تاکتیک و ئامانجەکانیدا ئەمەی بویستایە دەیتوانی ئەمە بکەت ، بەڵام گۆڕان عیزبێکی میانڕەوی بێ خۆێن و بێ چەکە دەیەوێت لە ڕێگەی گوشارێکی مەدەنیانەوە حیزبەکانی دەرەوەی خۆی ناچار بە ڕیفۆرم بکات لە سەر بنەمای پاکێجەکانی کە پێشکەشی کردوە تا بتوانێت چاکسازی ڕیشەی بکات لە دەستەڵاتەکانی هەرێمدا نەک ڕوخاندی یان کۆدەتاکان بە هەمو شێوەکانیەوە ، چونکە پێی وا بوە هەرێم و دەستەڵاتەکانی بەرهەمی مێژویەکی پڕ شۆڕش و خوێن و چەکە دەبێت ڕێفۆرمی تیا بکرێت بۆ ئەوەی دامەزراو تر بێت .

گۆڕان لەوە تێ دەگات کە سەردەمی کاک نەوشیروان خاوەنی خەونی گەورە و گوشاری گەورە بو ، دوای مردنی باوک و (گرێی نەمانی باوک ) دەزانێ ئەوەی پێ ناکرێت کە لەسەردەمی لیدەرێکی کاریزمیدا هەبوە ، دەزانێ پێشتر گۆڕان کایەیەکی ڕۆحی بوە و ئێستەی خۆشی دەبینێ ، بۆیە ناچارە تاکتیک و سیناریۆکانی بگۆڕێت و پرۆسەی چاکسازی بە نەفەسێکی قوڵەوە هێواشتربکاتەوە ، چونکە دەزانێ توانای گەوەرەی لەدەست داوە کە ڕابەرەکەیەتی ، واتا بە پێ ی توانی خۆی کار دەکات ئەوەی هەیە ، هەر بۆیە بوەتە جێ ی ڕەخنە و هێڕشی نەیارەکانی .

گۆڕان هیچ حیزبێک بە دۆستی تا سەر و دوژمنی تا سەری خۆی نازانێ بەڵکو هەر کات هەر حیزبێک نزیک بویەوە لە ئامانجەکانی ئەگەر پێشتر ڕکابەری بوبێت ئەوا دەبێتە دۆستی و دەکەوێتە ناو بازنەی ئامانجەکانی گۆڕانەوە هەر کاتیش لە وێستگەیەدا دژی ئامانجەکانی بو ئەوا دەبێتە ڕکابەری و ململانێ ی دەکات .

گۆران بۆ گەشتن بە ئامانجەکانی بە پارتی ویەکێتی و کۆی حیزبەکانیشەوە داوای هاوپەیمانی لەسەرجەم حیزبەکان کردوە ، هەر لە کۆمەڵ و یەکگرتو پارتی ویەکێتی تا بگات بە ئامانجەکانی ئەوە ، ئەوان بون لە ژێر گوشاری دەرەکی و هەندێ گوشاری تایبەتدا پابەند نەبو بە هاوپەیمانیەتیەکانەوە نەک گۆڕان ، لە ئێستا دا کە حیزبەکانی ناو دەستەڵات گەویشتونەتە ئەو ڕاستیەی کە دەبێت چاکسازی گشتی بکرێت و چونەتە بەردەم هەمان پلاتفۆرم و پاکێجەکانی گۆڕان و ئەم گوتارەش بوەتە گوتاری گشتی کە پێشتر گوتاری بزوتنەوەی گۆڕان و داواکاری کاک نەوشتیروان بوە ، بە جۆرێک لە جۆرەکان کۆی ئەو حیزبانە کە داوای ئەم ڕێفۆرمە دەکەن نزیک دەبنەوە لە ئامانجەکانی گۆڕان .

ئەگەر پێمان وا بێت گۆڕان وەک قۆناغی زیوینی سەردەمی کاک نەوشیروان ململانێ بکات و لەسەر ئەو بنەمایە ڕکابەری بکات ئەوا داواکاریەکە زیاد لە توانای گۆڕان کە لە ئێستایدا کە هەیەتی . لە ئێستادا هەمو حیزبەکان چونەتەوە بەردەم پڕۆژەکانی کاک نەوشیروان و خۆیان داوای ڕیفۆرمی گشتی دەکەن ، گۆڕان بە پێی توانا و قورسایی خۆی هەر ئەوەندەی پێ دەکرێت و کارکردن بۆ گەشتن بە ئامانجەکانی بەردەوامی هەیە و گۆڕان پڕۆژەیەکی گەورەیە دەکرێت لە ئێستادا پێمان وا بێت بازنەی بچوک بوەتەوە ، بەڵام لە پڕۆژەدا تاکە ڕێگای چاکسازی گشتیە .

 

کارکردن لە ناو گۆڕاندا دوای کاک نەوشیروان قورسە و هەناسەی درێژی دەوێ ، هەمو کادێریک توانای ئەم ململانێ و بەریەکەوتن و دابەزین و بەرزبونەوە قورسەی دوای کاک نەوشیروانی نیە ، بۆیە دەبینین لە ناوخۆدا ماسیە لاوازەکان بەرگەی شەپۆلە قورسەکان ناگرن دەچەنە ناو تۆڕی حیزبە ڕکابەرەکانیەوە .