جیهان

04:50 - 22/10/2019

پەمپیۆ چۆن باسی كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەكات؟‌

پەیسەر

مايك پەمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهان لە ژمارەیەك كێشەی گەورە تێوە گلاوە و هەوڵی تەواویان داوە كێشەكان چارەسەر بكەن.

بەرەبەیانی ئەمرۆ لە واشنتن پەمپیۆ بە زمانێكی شێواو قسەیكرد هەرچەندە وتی ئەو ئامادەكاری تەواوی كردووە بۆ ئەم قسانەی كەدەیەوێت بیانكات بەڵام بەشڵەژاوی دەردەكەوت و لە دۆخی سوریاوە دەستی بەقسە كرد.

پەمپیۆ وتی: ئەوان لەسوریا كاری زۆر گەورەیان بۆ كورد و تورك و میلەتەكانی تر كردووە و سەرۆك ترەمپ هەوڵی تەواوی داوە كە كێشەكانی سوریا چارەسەر بكات ، لەراستیدا سەرۆك ترەمپ لە ماوەی 24 كاتژمێردا توانی تەواوی كێشەكانی سوریا چارەسەر بكات و ئاگر بەست رابگەیەنێت.

وتیشی دۆخی سوریا باش دەبێت و خەڵك ناكوژرێت و رووبەرووی هەر هێرشێكی داعشیش دەبینەوە كە بكرێتە سەر هاوپەیمانەكانمان

لەبارەی دۆخی ئێرانیشەوە مامیك پەمپیۆ قسەی هەبوو وتی گەلی ئەمریكا و حكومەتی ئەمریكا هەمیشە ئامادەبووە وەك دۆست و هاورێ مامەڵە لەگەڵ ئێراندا بكات و ڵاتەكەی ئامادەیە دانوستان لەگەڵ ئێران بكات
وتیشی ئەو وەك وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئامادەیە هاوكاری تەواوی ئێران بكات و هەر كارێك لە پێناو ئاشتیدا بێت ئەنجامی دەدان

لەبارەی ئەفغانستانیشەوە پەمپیۆ وتی  دۆخی ئەو وڵاتە بۆ ئەوان زۆر گرنگە وەكار دەكەن بۆ ئەوەی ئارام بێت ئەگەر تاڵیبان گوێیان لێبگرێت ئەوا دانوستان سەردەكەوێت و ئاشتی دروست دەكەن

وەزیری دەرەوە لەبارەی دۆخی فەنزوێلاش قسەی كردوو رایگەیاند پێویستە هەموو شتێك بكرێت بۆ ئەوەی دۆخەكە بەباشی چارەسەر بكرێت و كۆنترۆڵی هەموو ئاڵۆزیەكان بكەن