جیهان

11:27 - 25/11/2018

بەریتانیایان تەڵاقدا‌

پەیسەر

پەیسەر-
ئەمرۆ سەركردایەتی وڵاتانی ئەوروپا بڕیاریاندا كە دەستبەرداری بەریتانیا بن بۆ ئەوەی لە شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا لە دەستەی (بریكست) دەربچێت، ئەوەش دوای وەڵامدانەوەی حكومەتی بەریتانیا كە ڕێكەوتن لەگەڵ ئیسپانیا بكات سەبارەت بە جەبل تارق، دوای جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە جیهانییەكان، تریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە نامەییەكی كراوەیەیدا بۆ گەلی بەریتانیا داوای لێكردوون كە پاڵپشتی بن تاوەكو لە یەكێتی ئەوروپا بێنە دەرەوە، هەرچەندە حیزبەكەی تاوەكو ئێستا هەڵویستیان ناڕوونە بۆ ئەو جیابوونەوەیە، بەڵام تریزا جەخت لەوە دەكاتەوە كە هەموو هەوڵێكی بۆ ڕازیكردنی ئەوان لە پەرلەمان دەخاتە گڕ.

سەرەتای ئەم هەفتەیە سەرانی یەكێتی ئەوروپا لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا كۆدەبنەوە، تاوەكو پەیماننامەی جیابوونەوە واژۆ بكەن و كۆتایی بەو پەیوەندییە بهێنن كە ماوەی 40 ساڵە لەگەڵ بەریتانیا وەكو گەورەترین دەستەی بازرگانی جیهانی كاردەكەن.

لەو نامەیەدا تریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كە ئاراستەی میدیاكانی كردووە نووسیوویەتی" ڕێكەوتنەكە لە بەرژەوەندییە نیشتیمانیەكانمان دەبێت و بۆ سەرجەم وڵات و گەل گونجاوە بەوەی دەنگدەدەین بمێنینەوە یان بڕۆین."

میدیاكان باس لەوە دەكەن كە چەند دەستەیەكی جیاواز لە حیزبەكەی ترێزا مەی بەدوای پلانی جێگرەوە دەگەڕێن بۆ ئەوەی كاتێك ئەم كارە شكستی هێنا، ئەوان لە یەكێتی ئەوروپا نزیك ببنەوە.

رۆژنامەی سەندای تایمزی بەریتانی بە بێ ئەوەی ناوی سەرچاوەكە بهێنێت، ئاشكرای كردووە دوو كەس بەو ئاراستەیە كاردەكەن تاوەكو لە یەكێتی ئەوروپا نزیك ببینەوە لە كاتی شكستی جیابوونەوەكە، ئەوانیش وەزیری دارایی بەریتانیا فلیپ هامۆند هەروەها وەزیری كارو مووچە ئەمپر ڕاد.

لە هەمان نامەدا كە ترێزا مای ئاراستەی گەلی بەریتانی كردووە ئەوان دەیانەوێت 29ی ئازاری 2019 لەیەكێتی ئەوروپا جیاببنەوە. دەشڵێت" دەمەوێت ئەو ساتە ساتی نوێكردنەوەی سەرجەم بەرژەوەندییەكانی وڵات بێت. پەرلەمان ئەو هەلەی هەیە لەماوەی هەفتەیەكدا بەو كارە هەستێت."