جیهان

01:43 - 12/02/2019

گه‌وره‌ترین ئه‌میری داعش له‌ لایه‌ن قه‌سه‌ده‌وه‌ به‌دیلگیرا‌

پەیسەر پرێس

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات(قه‌سه‌ده‌) توانیوویانه‌ كه‌سێكی فه‌ره‌نسی به‌ناوی (ئه‌بو سوهه‌یب فه‌ره‌نسی) ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌وانه‌ی ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بووه‌ له‌ هێنانی خه‌ڵكی بۆ رێزه‌كانی داعش.

به‌ پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌، چالاكوانانی سوریا ڕه‌تیانكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه‌ به‌ هیچ جۆرێك فه‌ره‌نسی نییه‌، به‌ڵكو سووریه‌ و خه‌ڵكی مه‌یادینه‌، ئه‌و له‌ ریزی چه‌كدارانی داعش كاروباری فرۆشتنی (كه‌نیزه‌)ی له‌ ئه‌ستۆ گرتبوو.


له‌ ئازاری 2015 داعشه‌ به‌ناو فه‌ره‌نسیه‌كه‌ له‌ كورته‌ ڤیدیۆیه‌كدا ده‌ركه‌وت و باسی له‌وه‌ ده‌كرد چۆن هاتۆته‌ سه‌ر ئاینی ئیسلام و په‌یوه‌ندی كردووه‌ به‌ چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شام(داعش).

ئه‌و ڤیدیۆیه‌ به‌ناوبانگه‌ له‌ كاتێكدا داعش بڵاویده‌كرده‌وه‌ كه‌ زنجیره‌یه‌ك ڤیدیۆیان به‌ ناونیشانی( چیرۆك له‌سه‌ر زه‌وی ژیان)،

ئه‌و پیاوه‌ ڕیش سووره‌ پێشتر به‌رپرسی كۆمپانیایه‌كی فه‌ره‌نسی بووه‌ (به‌پێی پێگه‌ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌ی داعش) و باس له‌وه‌شكراوه‌ چۆن سه‌ره‌تا چۆته‌ خوێندنگای ئه‌كلیریكی كاسۆلیكی بۆته‌ كاهین( به‌ڵام ئه‌و به‌ وردی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی نه‌داوه‌ته‌وه‌).


ئه‌و ده‌ڵێت" به‌ هۆی ئیشوكاره‌كه‌مه‌وه‌ 38 وڵاتم بینووه‌، به‌ڵام ڕۆژێكیان چاوی كه‌وتووه‌ به‌ موسڵمانه‌ ڕاسته‌قینه‌كان كه‌ جیهاد ده‌كه‌ن."

ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌ كاتێك ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ساڵی 2014 "خه‌لافه‌ت"ی ئیسلامی ڕاده‌گه‌ێنێت، پیاوه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ ده‌ڵێت" له‌و ساته‌دا به‌ خۆمم گوت ده‌بێت من شوێنی ئه‌م پیاوه‌ بكه‌وم."