جیهان

03:30 - 23/04/2019

"فێری درووستكردنی پشتوێنی بۆمبڕێژكراوم ده‌كردن"‌

پەیسەر پرێس

هاوڵاتیه‌كی ئیسرائیلی كه‌ نیشته‌جێی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه‌، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكاوه‌ سزای 20 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراو بڕی 250 هه‌زار دۆلاریش سزای دارایی درا. ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا بووه‌. ئه‌و ژنه‌ دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ یارمه‌تی داعشی داوه‌.

 
به‌ پێی به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكاوه‌ بڵاوبۆته‌وه‌" وهیبه‌ عیسا دیس ته‌مه‌نی 46 ساڵه‌ و له‌ قودس له‌ دایك بووه‌، ئه‌و له‌ ڕێگه‌ی چه‌ند ئه‌ژمارێكی فه‌یسبوكه‌وه‌ هانی خه‌ڵكیداوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ داعشه‌وه‌ بكه‌ن، هه‌میشه‌ش به‌ كاره‌كانی خه‌ڵكی وروژاندووه‌ تاوه‌كو په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ داعشه‌وه‌."

له‌ درێژی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌" وه‌هیبه‌ لایه‌نگرانی داعشی فێری ئه‌وه‌ كردووه‌ چۆن بۆمب و چه‌كی كیمیاوی و پشتوێنی مینڕێژكراو درووست بكه‌ن. بۆ نموونه‌ ئه‌م ژنه‌ ده‌هات له‌ ڕێگه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیه‌وه‌، هه‌نگاوبه‌ هه‌نگاوی چۆنیه‌تی درووستكردنی پشتوێنی بۆمب ڕێژكراوی ڕوونكردۆته‌وه‌. پاشان چۆنیه‌تی ژه‌هری"ڕیسن"ی فێركردوون، كه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی داعش چۆن ده‌توانن وه‌كو چه‌كی كیمیاوی به‌كاری بهێنن."

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا له‌ شاری كوداهی كه‌ نزیكی میلووكی له‌ كه‌ناری ده‌ریاچه‌ی میشگیان، وه‌هیبه‌یان ده‌ستگیركردووه‌. لای خۆشیانه‌وه‌ پارێزه‌ران داواده‌كه‌ن سزاكه‌ تێهه‌ڵبچنه‌وه‌. به‌ڵام بۆ مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ دواخراوه‌.