جیهان

04:07 - 25/04/2019

له‌ ئه‌ڵمانیا بۆچوونى نه‌رێنى له‌سه‌ر په‌نابه‌ران زیاتر ده‌بێت‌

پەیسەر پرێس

په‌نابه‌رانى ئه‌ڵمانیا له‌ ئێستادا زیاتر رووبه‌ڕووى ره‌تكردنه‌وه‌ ده‌بن له‌لایه‌ن گه‌لى ئه‌ڵمانیاوه‌، بۆچوونى نه‌رێنى زۆر له‌نێو ئه‌ڵمانییه‌كان دروست بوون سه‌باره‌ت به‌ په‌نابه‌ران.

به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى ناوه‌ندى فردریش ئیبرت بۆ توێژینه‌وه‌، كه‌ پێگه‌ى دێر شبیغلى ئه‌ڵمانیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پێگه‌كه‌ خاوه‌نى گه‌وره‌ترین رۆژنامه‌ى سیاسییه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا، له‌ ئه‌ڵمانیا هه‌ڵوێستى نه‌رێنى لاى خه‌ڵكى ئه‌و وڵاته‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران، وه‌ هه‌روه‌ها له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا له‌ هه‌ردوو كه‌سێك یه‌كێكیان خۆى به‌ دوورگرتووه‌ قسه‌ له‌سه‌ر په‌نابه‌ران بكات.

دامه‌زراوه‌ى فردریش ئیبرت، كه‌ نزیكه‌ له‌ حزبى ئیشتیراكى دیموكراتى، ساڵانه‌ توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر په‌نابه‌ران بڵاوده‌كاته‌وه‌، به‌پێى توێژنه‌وه‌ى ئه‌مساڵى به‌راورد به‌ ساڵى ٢٠١٦ ره‌تكردنه‌وه‌ى داواكارى په‌ناربه‌رێتى و ره‌تكردنه‌وه‌ى په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن خه‌ڵكى ئه‌ڵمانیاوه‌ زۆربووه‌.

دامه‌زراوه‌كه‌ ئه‌مڕۆ وێنه‌یه‌كى توێژینه‌وه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تێیدا پرسیار له‌سه‌ر به‌شداربووانى توێژینه‌وه‌كه‌ كراوه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ى، ئایا په‌نابه‌رى زیاتر له‌ پێویست له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ژین؟ ئایا په‌نابه‌ران سته‌ملێكراونین له‌ وڵاته‌كانیان؟ ئایا حكومه‌ت راستییه‌كان له‌ هاونیشتیمانیان ده‌شارێته‌وه‌؟ ئاماده‌كارانى توێژینه‌وه‌كه‌ تێبینییان کردووە قه‌له‌قى و هه‌ڵوێستێك له‌نێو چینه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ ره‌گى داكوتاوه‌و لاى به‌شێكى زۆرى هاونیشتیمانیان باوه‌ ئه‌وان ده‌ڵێن، له‌ راستیدا ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ خه‌ڵكى راهاتووه‌ له‌سه‌رى.

پێگه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كه‌ سه‌رنج راكێش بووه‌ چونكه‌ زۆربه‌ى هاوڵاتیان پێیان وابووه‌ سیاسییه‌كانى بوكه‌ڵه‌ى ده‌ستى هێزه‌كانن.