جیهان

06:07 - 02/05/2019

كه‌وتنی دیكتاتۆرو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ نیشتیمان‌

پەیسەر پرێس

هاوڵاتیانی فه‌نزوێلا كه‌ به‌ ناچاری وڵاته‌كه‌ی خۆیان به‌ جێ هێشتووه‌ و له‌ وڵاتانی تر نیشتجێ بوون، له‌به‌رده‌م باڵیۆز و كونسوڵخانه‌كان گرد بوونه‌وه‌ تا فشار بخه‌نه‌ سه‌ر نیكۆلاس مادورۆو له‌ ده‌سه‌ڵات دووری بخه‌نه‌وه‌. 

لایه‌نگرانی سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی فه‌نزوێلی خوان گایدۆ له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی باڵوێزی فه‌نزوێلا له‌ مه‌كسیكۆ سیتی ده‌ستیان كرد به‌ سوتاندی وێنه‌ی سه‌رۆك هۆگۆ چاڤێز. ده‌مه‌و به‌یان كه‌ هێشتا خۆر هه‌ڵنه‌هاتبوو سه‌رجه‌م مۆبایلی هه‌زاره‌ها فه‌نزوێلی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆیان ده‌ژین به‌ په‌یامی ( ڕاپه‌رین له‌ نیشتیمان) زه‌نگی لێدا.

كارلۆس بێك كه‌ پیاویكی ته‌مه‌ن 60 ساڵه‌و خه‌ڵكی ماڕاكیبۆی فه‌نزێلا بوو وه‌ یه‌كێك بوو له‌و هه‌زاران كه‌سه‌ی هاتبونه‌ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌كه‌یان تا ئه‌و په‌ڕی هه‌وڵی خۆیان بده‌ن بۆ ده‌ربڕینی ده‌نگی ناڕازی و وفشار خستنه‌ سه‌ر سه‌رۆكه‌ دیكتاتۆره‌كه‌یان تا واز له‌ ده‌سه‌ڵات بهێنێت و گوتی، ئه‌م به‌یانیه‌ به‌ ده‌نگی سه‌دان نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌خه‌به‌ر هاتم و خۆشجاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌م ڕاپه‌ڕینه‌.

كه‌ هه‌واڵه‌كه‌ بڵاو بویه‌وه‌ بۆ له‌سه‌ر كار لابردنی مادورۆ، هه‌زاره‌ها خۆپیشانده‌ر له‌به‌رده‌م بینای باڵیۆزخانه‌ ئاماده‌بوون. هه‌ر‌وه‌ها سه‌رجه‌م بالیۆزخانه‌و كۆنسوڵه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری دونیا به‌ لافیته‌ و ڕاگه‌یه‌ندراو داپۆشران و جارێكی تر خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ نیشتیمان ئومێدی بۆ گه‌ڕایه‌وه.

یه‌كێكی تر له‌ خۆپیشانده‌ران كه‌ یارۆكۆ فاڵكۆنی ته‌مه‌ن سی ساڵی شۆفێر بوو به‌ خۆیی و خێزانه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ هاوینی ڕابردووه‌وه‌ به‌ ناچاری و به‌ هۆی داڕمانی ئابوریه‌وه‌ وڵاتیان جیهێشتبوو ووتی من زۆر دڵنیام ئه‌مرۆ ئه‌و ڕۆژه‌یه، ڕۆژی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ نیشتیمان.
له‌ ساڵی 2015 وه‌ زیاتر له‌ سێ ملیۆن هاوڵاتی فه‌نزوێلا به‌ هۆی هه‌ڵاوسانی زۆری ئابوری و نه‌بوونی خۆراك و پێداویستی پزیشكی و توندوتیژیه‌وه‌ له‌ وڵاتی خۆیان هه‌ڵهاتن و ڕویان كرده‌ وڵاته‌ جیایاكانی جیهان. هه‌ندێك له‌وانه‌ به‌ ئومێدن ڕۆژێك بێت و بگه‌ڕێنه‌وه‌ فه‌نزوێلا.

یه‌كێكی تر له هاوڵاتیانی به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه‌ به‌ هاوڕێیه‌تی كوره‌ دوو ساڵانه‌كه‌ی هاوار ده‌كرد " ئێه‌مه‌ فه‌نزوێلامان خۆش ده‌وێت، بیری فه‌نزوێلا ده‌كه‌ین" به‌ره‌و قه‌ره‌باڵه‌خیه‌كه‌ ده‌هاتو ولافیته‌یه‌كهیشی به‌ ده‌سته‌وه‌ بوو لێی نوسرابوو "بڕوخێ مادورۆ". هه‌ركه‌ ده‌سه‌ڵاتی مادورۆ ڕوخا، من ده‌چمه‌وه‌ فه‌نزوێلا، ده‌مه‌وێت كوڕه‌كه‌م وه‌ك خۆم له‌ وڵاتی خۆم گه‌وره‌ ببێت.

ئۆریه‌ت لێدزمه‌، كه‌ كچی یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان بوو له‌ ناو ئاپۆڕای خۆپیشانده‌ران بوو، ئه‌ویش پێی وابوو ئه‌م كه‌مپینه‌ی سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌كان خوان گایدۆ ده‌ستی داوه‌تێ نیشانه‌ی ڕۆشتنی مادورۆیه‌. به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌ ترسمان له‌ ڕژێمه‌كه‌ی مادورۆ هه‌یه،‌ چونكه‌ ئه‌وه‌نده‌ مافیاو تاوانباری له‌ خۆ گرتوه‌، ئه‌وه‌نده‌ كه‌سی سیاسی تیدا نیه‌. ئومێدمان زۆره‌ كه‌ له‌ كۆتاییدا هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانی وڵاتیش پشتگیری دیموكراسی بكه‌ن. 

هه‌ر له‌ ناو خۆپیشانده‌راندا تێكه‌ڵپژان و ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ له‌ نێوان لایه‌نگرانی ئپۆزسیۆن و سه‌رۆك مادورۆدا له‌به‌رده‌م بالیۆزخانه‌دا ڕویدا. 

نوێنه‌ری سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌ مه‌كسیكۆ كه‌ ناوی ڕیناڵدۆ ده‌یازه‌ و ماوه‌ی ساڵیكه‌ له‌ تاراوگه‌ ده‌ژی گوتی " په‌یامی خۆپیشانده‌ران و ئۆپۆزسیۆن له‌ لیماوه‌ تا له‌نده‌ن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌نها چاره‌ بۆ ڕێگرتن له‌ خوێن ڕشتنی زیاتر، له‌سه‌ر كار لابردنی دیكتاتۆره‌، باشترین شت مادورۆ بیكات ئه‌وه‌یه‌ واز بێنێت و تا له‌ توانایدا هه‌یه‌ سواری فڕۆكه‌یه‌ك ببێت و بڕوات. ده‌یاز دڵنیا بوو له‌وه‌ی كه‌ خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بـێت و پاشه‌گه‌ز نابنه‌وه‌وه‌ ئه‌مانه‌ نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی فه‌نزوێلان".

هه‌روه‌ها له‌ واشتنی پایته‌ختی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاش خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی فه‌نزوێلا به‌ڕیوه‌چوو، به‌ڵام ئیڕه‌ش بێ به‌ش نه‌بوو له‌ لایه‌نگرانی مادورۆ كه‌ چوارده‌وری باڵه‌خانه‌كه‌یان ته‌نی بوو. شه‌ڕو پیا هه‌ڵپژان و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ ڕویان دا به‌لام پۆلیس توانی كۆنترۆلی بكات. 

له‌ مه‌كسیكۆ سیتی چه‌ند گروپێكی كه‌م به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانیان كرد كه‌ زۆربه‌یان له‌ ژنانی به‌ ته‌مه‌ن بوون و پشتگیری خۆیان بۆ مادورۆ ڕاگه‌یاند و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان به‌ شه‌رعی له‌ قه‌ڵه‌م دا و یه‌كیك له‌وان كه‌ ژنێكی ته‌مه‌ن 47 ساڵ بوو ده‌یوت " ئێمه‌ پشتگیری له‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ین، دژی هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكین، ئێمه‌ دژی فێڵ و فڕی ترمپ ده‌وه‌ستینه‌وه‌ و دژی داگیركارین. له‌ پشتیه‌وه‌ لافیته‌یه‌ك هه‌ڵواسرابوو لێی نوسرابوو " ئه‌مریكاو ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی، ده‌ست له‌سه‌ر فه‌نزوێلا هه‌ڵگرن".

یه‌كێكی تر هاواری ده‌كرد "من دژی كوده‌تای سه‌ربازیم، بژی شۆڕشی پۆلیڤیه‌كان، شۆڕشی پۆلیڤیه‌كان ئازاری كه‌سیان نه‌دا، ئه‌وان ئاشتیان ده‌وێت".

هه‌موان چاوه‌ڕیی هه‌وڵی گایدۆن بۆ بۆ كۆتایی هێنان به‌ میراته‌كه‌ی هۆگۆ چاڤێز. شوێنكه‌وتوانی شافێز ئابوری وڵاتیان وێران كرددو ژیانی خه‌ڵكیان تێكدا. ئه‌وان نابێت ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ بژین، ئێمه‌ ئه‌مڕۆ لێره‌ین تا خۆشی بگێڕین به‌ بۆنه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌وه‌.

له‌ كۆتاییدا بازرگانێك فه‌نزوێلایی كه‌ 16 ساله‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی "ده‌ڵێت ئێستا نازانین له‌ فه‌نزوێلا چی ده‌گوزه‌رێ چونكه‌ هه‌واڵێكی ڕاست و دروستمان له‌ سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می هه‌واڵه‌وه‌ پێ ناگات. به‌ڵام من دڵیام له‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ناومانه‌ كۆتایی به‌ ده‌سه‌لاتی پاوه‌نخوازی دێنێت.