جیهان

10:30 - 08/12/2018

حەوت هۆکار بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت‌

پەیسەر

نەبەرد کەریم / پسپۆری دارایی و ژمێریاری

پاش ئەوەی رێکخراوی ئۆپیک رایگەیاند رێژەی دەرهێنان و هەناردەی نەوت لە هەڵکشان و زیاد بووندایە ، ئەم هەواڵە بووە هۆی دابەزینی نرخی نەوت لە جیهاندا ، بووە مایەی شۆکی ئابووری ناسان چونکە زۆربەی  پێشبینیەکان پێچەوانەی ئەم هەواڵە بوو وابڕیار بوو لە کۆتای ئەم ساڵدا نەوت بەرزترین نرخ تۆمار بکات ، بەلام بەشێوەیەکی بەرچاو نرخی نەوت توشی داکشان بوو ، لە ئێستادا کۆی پێش بینییەکان ئەوەیە تا کۆتایی ئەم ساڵ لە نێوان 60 دۆلار بۆ 70 دۆلار جێگیر دەبێت ، گرنگە  پاڵنەرەسەرەکیەکان ئەم دابەزینە خێرایە بخرێتە ڕوو.

١- زیاد کردنی بەرهەم هێنانی نەوت
بەڕێژەیەکی بەرچاو وڵاتە تازە پێگەیشتووەكان یان ئەو ولاتانەی کەسەر چاوەی سەری داهاتیان نەوتە لە رۆژ هەلاتدا رێژەی بەرهەم هێنان و هەناردەیان زیاد کردوەبۆ نموونە وڵاتی لیبیا رێژەی هەناردەی گەیاندە 700،000 بەرمیل ، هەر دوو وڵاتی ئیمارات و کویت بری 60000 بەرمیلیان زیاد کرد.

٢-سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران
ئیدارەی ترامپ سوورە لەسەر سزا ئابووریەکانی بەسەر ئێراندا بەتایبەت کەرتی وزە ، بەرامبەر بەمە وڵاتی ئێران هەستا بەفرۆشتنی نەوتی خۆی لەرێگای بۆرسە وە بەنرخێکی کەمتر ، بەلام کاتێک نرخی نەوت گەیەنرا بە 60 دۆلار ئێران زیاتر رووبەرووی قەیران ئەبێتەوە چوون ئەگەری زۆرە فرۆشتنی نەوتی ئێران هێندە سوودی نەبێت لەم کاتەدا.

٣-کێشەی نێوان بازرگانانی وڵاتە زلهێزەکان
دوای ئەوەی کۆشکی سپی ئەمەریکا بریاریدا بەزیاد کردنی باج لەسەر زۆربەی کاڵاهاوردەکان بۆ نێو خاکی ئەمەریکا ، ئەمەش بوو سەرچاوەی کێشە لەنێوان بازرگانەکان بەتایبەتی بەرهەم هێنانی وڵاتی چین چونکە رێژەی باج بەرزکرایەوە بۆ ١٠% لەسەر بەرهەمەکانی ئەو وڵاتەو ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی کە ئەمریکا زیانی ٢٠٠ میلیار دۆلار بگەیەنێتە بازرگانانی ئەو وڵاتە ، بۆیە ئەمە بووە هۆکاری ئەوەی خواست لەسەر نەوت کەم بێتەوە بەتایبەت لە نێوان وڵاتە زلهێزەکان.

٤-بەرز بوونەوی نرخی دراوی ئەمەریکی
بەرز بوونەوی نرخی دراوی دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بەسەر جەم دراوەکانی تر بەرێژەی ٠.٦% بەهۆی ئەوەی دروای ئەمریکی دراوێكی سەرەکییە لە کڕین و فرۆشتنی نەوتدا ئەمەش وادەكات نرخی نەوت نرخی خۆی لەدەست بدات.

٥- زیاد کردنی هەناردەی سعودیی
دوای ئەوی رێکخراوی ئۆپیک رایگەیاند وڵاتی سعودیە کە بەرهەمهێنەرێکی سەرەکی نەوتە رێژەی دەرهێنانی نەوتی خۆی بەرز کردۆتەوە بۆ ١٠،٤٨٩ ملیۆن بەرمیلی رۆژانە ، بوە هۆی دابەزینی نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو.

٦- زیاد کردنی دەرهێنانی نەوتی ئەمریکی
دوای ئەوەی بەرێوبەرایەتی وزەی ئەمەریکی رایگەیاند لە سالی ٢٠١٩ دا پلانیان ئەوەیە رێژەی دەرهێنانی نەوتی خۆیان بەرزبکەنەوە بۆب١١.٨ ملیۆن بەرمیلی رۆژانە ، ئەمەش پاڵنەرێک بوو بۆ ئەو دابەزینە.

٧- زیاد کردنی دەرهێنانی نەوتی روسیا
دوای ئەوەی سەرۆکی ولایەتە یەكگرتووەکانی ئەمریکا دۆنالد ترامپ لەچالاکیەکی ئابووریدا د کەولاتی فینلندا ڕێكخرابوو، داوای لە سەرۆکی روسیا ڤلادمیر پۆتین کە رێژەی هەناردەی نەوتی زیاد بکات ، بۆیە ئەم داوایەش وەک پالنەرێک لیی دەڕوانین بۆ دابەزینی نرخی نەوت.