جیهان

10:14 - 29/09/2019

مێركڵ: زۆر شتمان لەسێ دەیەی ڕابردوو بۆ یەكگرتووی ئەڵمانیا بەدەستهێناوە‌

پەیسەر پرێس

راوێژكاری ئەڵمانیا دەڵێت لەم سێ دەیەی رابردوودا زۆرشتیان بۆ یەكگرتووی و یەكخستنەوەی هەردووبەشی ئەڵمانیا بەدەستهێناوە.

 ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا لەپەیامێكی ڤیدیۆیدا كە بەبۆنەی ساڵیادی یەكگرتنەوەی هەردوو ئەڵمانیای رۆژهەڵات و رۆژئاوا ئاراستەی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی كرد رایگەیاند ئەڵمانیا لەم سێ دەیەی رابردوودا كە دوای یەكگرتنەوەی هەردووبەشەكەی ئەڵمانیا پێیدا تێپەڕبوون زۆر شتیان بەدەستهێنا بەڵام هێشتا زۆر شت ماوە بیكەن، لەوانەش هێشتا هێزی ئابوری ویلایەتەكانی رۆژهەڵات یەكسانە بە 43%ی هێزی ئابوری ویلایەتەكانی رۆژئاوا ئەو جیاوازیە لەرابردوودا 75% بووە ئەوەش ئەوە دەردەخات كە سەركەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە.


رۆژی 9/11/1989 دیواری بەرلین كە شاری بەرلینی كردبوو بەدووبەش ڕووخێندرا و رۆژی 3/10/1990 هەردوو بەشەكەی ئەڵمانیا یەكیان گرتەوە.